ڕێکخراوى خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیرو نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمڵگەى کوردیى دەدات.
ئامانج:
١- خستنەڕووى تێگەیشتنێکى ڕەسەنى خۆماڵى هاوچەرخ بۆ ئیسلام.
٢- راستکردنەوەى ئەوچەمکە ئیسلامیانەى شێوێنراون و ڕاماڵینى ئەو تۆمەتانەى ئایینى پێ لەکەدار دەکرێت.
٣- خاڵ دەخوازێت ببێتەسەکۆیەک بۆ دایەلۆگ و ڕاگۆڕینەوەى بیر و قەڵەمە بوێرەکان لە کایە جیاوازەکاندا و کۆکردنەوەى زۆرترین نووسەر و ڕۆشنبیری بژاردە.
٤- برەودان بەخزمەتکردنى زمان، کولتوور و کەلەپوورى کورد بە دیدێکى ڕەسەنى سەردەمیانە.
میکانیزمى کار:
١- چاپکردنى کتێب.
٢- دەرکردنى گۆڤارێکى تایبەت بە توێژینەوە بەناوى (خاڵ) کە سێ مانگ جارێک بڵاو دەبێتەوە و یەکەم ژمارەى لە تشرینى یەکەمى ٢٠١٥ دەرچووە.
٣- بەستنى کۆڕ، کۆنفرانس و وۆرکشۆپ.
٤- سایتێکى ئەلیکترۆنى و لاپەرەى تایبەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بۆ بڵاوکردنەوەى بابەت و چالاکییەکان