نامەكانی مەلیك مەحموود
نامەكانی مەلیك مەحموود
  2026/08/25     20 جار بینراوە    


سلێمانی 12/ 8 /2026 - ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری بە هاوبەشی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و بە ئامادەبوونی جەماوەری فراوان لە نوسەران، ڕۆشنبیران، کەسایەتییە جیاوازەکان، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی "نامەکانی مەلیک مەحموود" یان بەڕێوەبرد.

لە مەراسیمەکەدا بەختیار ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوی CDO ،بەناوی هەردوو رێکخراو و بنەماڵەی مەلیک مەحموود، باسی لەگرنگی نامەکانی مەلیک و هەوڵەکانی بە ئەرشیفکردنی ئەو قۆناغەی لە مێژوویی سلێمانی و کوردستان کرد و دواتر ئاماژەی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود کرد کە لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبوندایە و لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت دادەمەزرێت.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، دکتۆر عادل سدیق پسپۆڕی مێژوو لە ڕێکخراوی خاڵ، باسێکی چڕوپڕی لەسەر بایەخی مێژوویی نامەکانی مەلیک مەحموود کرد.

هەر لە مەراسیمەکەدا، هەریەک لە بەڕێزان: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، دکتۆر هێمن بەرزنجی یەکێک لە ئامادەکارانی کتێبەکە و شێخ مەحمود کاوە حەفید، وتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure