دانا دارا
مرۆڤ چونكه بوونه‌وه‌رێكی گۆیایه و ده‌توانێت گوزارشت له ویست و ئاره‌زووه‌كانیی بكات، هه‌میشه ئه‌م ویسته‌ی پێویستی به فه‌زایه‌ك هه‌یه تا بتوانێت ده‌ربڕینی تێدا بكات، جا ئه‌و ده‌ربڕینه به نووسین یاخود وتن و ئاماژه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ڕێكخستنێك هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌مك و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پرسی ده‌ربڕین له‌خۆده‌گرێت له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه ده‌گوزه‌رێت یاخود ئه‌وه‌ش كه مرۆڤی سه‌رده‌م زۆرتر به‌كاریده‌هێنێت له‌نێو سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیيه بزانرێت كه ئه‌م نووسینه كورته ته‌نها كار ده‌كات له‌سه‌ر سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كان كه تیایدا تاك یاخود داموده‌زگا لاپه‌ڕه‌ی خۆی هه‌یه و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ته‌واوی ئه‌و بۆشایی و یاسایانه‌ی كه هه‌نووكه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه تایبه‌ت به ڕێكخستنی ئه‌م بواره توێژراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه زۆرێك له‌و بوارانه‌ی به‌هۆی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجياوه دروستبوون و له‌نێو تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌دان سه‌رچاوه و (مه‌نشه‌ء)یان كوردستان نیيه، هه‌ربۆیه ئاسان نیيه كه تۆ یاسایان بۆ ده‌ربكه‌یت له‌كاتێكدا توانات به‌سه‌ریاندا قورس و گران بێت. هه‌رچۆن هه‌ندێك وڵات له جيهان وه‌ك توركیا به یاسای تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا جیهانیانه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی پێویست كردووه كه له خاكی توركیا نوسینگه‌یان هه‌يه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه خروقات ڕوویدا بتوانرێت به‌رپرسیارێتی یاسایی هه‌ڵبگرن و ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
هه‌رێمیش له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌گه‌رچی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدایه، به‌ڵام ده‌توانێت یاسای تایبه‌ت به ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی هه‌بێت، به‌ڵام به وریایی زۆره‌وه نه‌وه‌ك ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی كه‌سه‌كان بكات یاخود ته‌نها ده‌ق بێت و نه‌توانێت له‌م جیهانه ئازاده فراوانه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ریه‌كه له‌م چه‌مكانه وه‌ك خۆی بناسين و زانیاريیه‌ك له‌باره‌یانه‌وه بڵێین:
* مافی تایبه‌تمه‌ندێتی (حق الخصوصیة): یه‌كێكه له مادده لكاوه‌كان (لصيق) به كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه كه مانای ژیانی تاكی دوور له ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌ركارێك له‌م شێوازانه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
- ـ ده‌ستتێوه‌ردان له ژیانی تاكه‌كه‌سی و خێزانی.
- ـ ده‌ستێوه‌ردان له كه‌سایه‌تی و له ئازاديیه عه‌قڵيی و په‌رستشه‌كان.
- ـ خستنه ژێر فۆكه‌سی كه‌سه‌كان.
-ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕووداوی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی تاكه‌كه‌س و خێزانييه‌وه.
- ـ به‌كارهێنانی ناو یان وێنه‌ی كه‌سه‌كان.
- ـ جاسوسی كردن و گوێگرتن له په‌يوه‌ندييه‌كان.
- ـ ده‌ستێوره‌دان له‌ناو كار و په‌یوه‌نديداره‌كان كه به نهێنى هێڵراونه‌ته‌وه.
-ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاريیه‌ك كه به ده‌ستی بگات.
ده‌ستوری عێراق ساڵی 2015 مادده‌ی 17، وا ئه‌م ماده‌ی ڕێكخستووه.
* میدیا و سۆشیال میدیا:
میدیا هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوانه به هه‌ردوو جۆری ده‌نگ و نووسین ده‌گرێته‌وه (ڕۆژنامه‌ى نووسراو تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌یه) كه ڕۆژنامه‌نووس تیایدا ده‌نوسێت. به‌ڵام سۆشیال میدیا سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه كه په‌یوه‌ند بكرێت به تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌يی كه سنووره جیهانیيه‌كان ناناسيت ده‌گه‌یه‌نێت.
یاسایه‌ك له هه‌رێم به‌ركاره له‌م بواره‌دا، ئه‌ویش یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 35ى ساڵی 2007 ه.
هه‌روه‌ها یاسایه‌كی تر بۆ بواره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ناوی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن له هه‌رێمی كوردستان ژماره 6ى ساڵی 2008 به‌شێكی ئه‌و بوارانه‌ی ڕێكخستووه.
* له كوێدا بۆشایی یاسایی هه‌یه؟
ئامانجی ده‌رچواندنی یاساكان بۆ ڕێكخستنی ئه‌و بواره ژیاریيانه‌یه كه بۆ كایه‌كانی ژیان گرنگن و دروست ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك پێویست ده‌كات له‌سه‌ر یاسادانه‌ر كه هاوشان و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكاريیه‌كاندا ئه‌ویش یاسای باش دابڕێژێت. ئه‌گه‌رچی ئێمه له هه‌رێمدا یاسای ژماره 6ی ساڵی 2008ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كان په‌یوه‌ندیكردنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای مافى ده‌سكه‌وتنى زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 11ی ساڵی 2013 كه تائێستا ڕێنمایی بۆ ده‌رنه‌چووه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جیكردن نایه‌وێت ئه‌م یاسایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام ڕاستیيه‌كی سه‌لمێنراوه كه بۆ بواره‌كان سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان كه له ئێستادا زۆر به به‌رفراوانی له جیهاندا به‌كارده‌هێنرێت یاسایه‌كی هاوچه‌رخمان نیه. پێویستيشه ئه‌م بۆشاییه یاساییه به ده‌قێكی یاسایی كه حوكمێكی ئیلتیزامی (پابه‌ندكار)ی تیادا بێت پڕ بكرێته‌وه و هه‌ریه‌ك له‌م ڕاستيیانه له‌خۆ بگرێت:
1 – میدیای هاوڵاتی و كاری ڕۆژنامه‌نووسی میدیای له‌گه‌ڵ تاكی هاوڵاتی جودا بكرێته‌وه.
2 – سه‌رجه‌م ئه‌و سایت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیيانه پابه‌ند بكرێن كه نوسینگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و نوێنه‌ری یاسایی و به‌رپرسیارێتی یاساییان دیاری بكرێت.
3 – به مادده‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و قه‌ده‌غه‌يه ڕوون بكڕێته‌وه كه سه‌رجه‌م سایته ئابڕووبه‌ره‌كان (المواقع الإباحیة) له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه بكرێن و ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ده‌ن كه به‌كارهێنه‌ر هه‌ركاتێك و له هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت بتوانێت به‌كاری بهێنێت.
4 – به‌هۆی تێكه‌ڵی له سه‌رجه‌م بواره‌كانى په‌یوه‌ندیيه‌كان به ته‌كنه‌لۆژیاوه، وه‌ك موبایل و هێڵه‌كان و هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزاری (وای فای) پێویسته له‌سه‌ر دیارترین ئه‌و تاوانه ئه‌لیكترۆنیانه (الجرائم الالكترونیة) بوه‌ستێت و وێڕای به تاوان ناساندنی سزاشی بۆ دابنێت، چونكه پره‌نسیپێك له‌و تاوانا‌نه‌دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (لا جریمة ولا عقوبة إلا بنص)، به‌واتای هیچ كارێك به تاوان دانانرێت یاخود سزاشی بۆ دانانرێت مه‌گه‌ر به ده‌قێكی یاسایی نه‌بێت، كه‌واته ئه‌و ده‌قه ياسايه ئه‌و كاره نه‌شیاوانه ده‌كاته تاوان و سزاشی بۆ داده‌نێت.
5 – چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانێك كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كان یان له ميدياى جیهانييه‌وه ده‌كرێت ئاسان ده‌توانريت سه‌رچاوه‌كه‌ى بدۆزرێته‌وه.
پێویسته هه‌موو ئه‌م ڕاستييانه ئه‌و بۆشاییه یاساییه‌ى له‌م بواره‌دا هه‌يه پڕ بكه‌نه‌وه.