كامه‌ران محه‌مه‌د قادر
ده‌سپێك:
ئایدیۆلۆجیا له چركه ساته‌كانی داهێنانیه‌وه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان چه‌مكێكی ئاڵۆز و فراوان بووه و به‌پێی جیاوازی جیهانبینیهكان و جیاوازی كات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گوزارشتی له خۆی كردووه. بۆیه ئاسان نیه ئێمه بتوانین له دوو توێی چه‌ند دێڕێكدا پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی زیاتر په‌ی بهڕهههند و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی به‌رین، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین گوزه‌رێك به‌نێو ئه‌و پێناسه گوزارشتیيه جیاوازانه‌دا بكه‌ین كه بۆ ئه‌و چه‌مكه كراوه و دواتر لێكدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی ده‌رباره‌ی پۆلێن‌كردن و تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌رك و چه‌مكی زاراوه په‌یوندیداره‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین.
دیاریكردنی چه‌مكه‌كان:
1) ئایدیۆلۆجیا و زانست:
زانست پشت بهپایهگهلێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك (گریمانه) و (تێبینیكردن) و (ئه‌زمونكردن) ده‌به‌ستێت، دواتر قۆناغی قبوڵكردنی گریمانه‌كه و داڕشتنی له تیۆرێكدا یاخود ڕه‌تكردنه‌وه‌ی، ژیربێژیش له هه‌موو ئه‌وانه‌دا لێگه‌ڕان(Induction) و هه‌ڵهێنجان(Deduction)ه(1).
لێره‌وه زانست بیركردنه‌وه‌ی بێلایه‌نانه ده‌خوازێت، واته ئازادبوون له ته‌واوی باوه‌ڕ و قایلبوونه پێشوه‌خت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پشت به ڕه‌خنه و پشكنین و سه‌لماندنی بابه‌تی ده‌به‌ستێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زانست ڕێژه‌ییه و هه‌میشه بۆ توێژینه‌وه و پشكنین ملكه‌چ ده‌كات. هه‌موو زانستێك له زانسته‌كان بوارێكی دیاریكراوی هه‌یه كه گرنگیپێدانه‌كانی خۆی تێدا چڕده‌كاته‌وه و میتۆدی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م دێنێت(2).
به‌ڵام ئایدیۆلۆجیا بنه‌ما زانستيیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌ك (گریمانه) و (تێبینیكردن) و (ئه‌زمونكردن) و قبوڵكردنی گریمانه‌كه و داڕشتنی له تیۆرێكدا و پێشینیهكانیوهك (بابه‌تیبوون) یا (پێداچوونه‌وه) یا (ڕه‌خنه‌گرتن) یاخود (پشكنین) ناناسێت. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی گشتگیر بۆ جیهان پێشكه‌ش ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه پشت به گریمانه گه‌لێكی پێشوه‌خت ده‌به‌ستێت و سیفه‌تی یه‌قینی كۆتایی ده‌داته پاڵی.
هه‌وره‌ها ئه‌و له ڕێگه‌ی (دروشمه‌كان) و (دواندنی سۆزه‌وه) نه‌ك هۆكاره ژیرییهكانهوه هه‌وڵده‌دات كاریگه‌رییه‌كانی بنوێنێت. یاخود ئه‌و خۆی له (سه‌روو زانست)ه‌وه داده‌نێت و باوهڕدارانیشی به ئاڕاستهگهلێكی گشتی نه‌گۆڕی ژیان توێشوودار ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه ئایدیۆلۆجیا هاوچه‌رخه‌كان زانست له ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به ڕاستی ده‌زانن، به‌كارده‌هێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن تیۆره زانستیيه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه وه‌ك به‌ڵگه‌گه‌لێكی به‌هێزكه‌ر بۆ خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه. لێره‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و ئایدیۆلۆجیایانه‌ی بانگه‌شه‌ی زانینی ڕه‌ها ده‌كه‌ن، ناتوانرێت زانستیانه پشت ئه‌ستور یاخود ڕه‌تبكرێنه‌وه، چونكه ئایدیۆلۆجیا به‌رهه‌می زانست نیه، به‌ڵكو به‌رهه‌می باوه‌ڕه(3).
له‌م سهروبهندهوهیه كه ئایدیۆلۆجیاكان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پشت به ڕاستيیه زانستیيه‌كان ده‌به‌ستن و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیانی بۆ ده‌كه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وه له سه‌ره‌تای ماركسێتیدا به ڕوونی دیاربێت و دواتر له میانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی دواییهكانی ماركسێتیدا ڕوونتر خۆ ده‌نوێنێت. بۆیه ئایدیۆلۆجیاكان زانست به‌كاردێنن و بۆ پشت ئه‌ستور كردنی جیهانبینیه‌كانی خۆیان ده‌یخه‌نه گه‌ڕ. ده‌بێت ئه‌و ڕاستيیه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه ئایدیۆلۆجیا وه‌ك سستمی نواندنهكانن (التمثلات) به‌وه له زانست جیاده‌كرێته‌وه كه ئه‌ركی كرداری به‌سه‌ر ئه‌ركی تیۆری (یاخود ئه‌ركی مه‌عریفی)دا زاڵ ده‌بێت(4).
2) ئایدیۆلۆجیا له نێوان فه‌لسه‌فه و تیۆری سیاسی‌دا:
زۆرجار چه‌مكگه‌لێكی جیاواز تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێن، وه‌ك فه‌لسه‌فه و تیۆری سیاسی و ئایدیۆلۆجیا. هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌مكانه به‌كارهێنانی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه. بۆ نموونه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له میانه‌ی تێڕامان یاخود بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ هۆكاری به‌هاكاندا مامه‌ڵه ده‌كات. فه‌یله‌سوفی سیاسی له‌كاتێكدا له گشتگیرێتی دیارده‌ی سیاسی ده‌كۆڵێته‌وه به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی چاكه‌ی گشتی و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سستمی سیاسی‌دا هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا پشت به‌ده‌رئه‌نجام ده‌به‌ستێت.
به‌ڵام (تیۆری سیاسی) بریتییه له كۆمه‌ڵه گریمانێكی پێكه‌وه به‌ستراو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی كه دوو گۆڕاو (دوو هۆكار) یاخود گۆڕاوه‌كان (هۆكاره‌كان) پێكه‌وه گرێده‌دات بۆ ڕاڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی دیارده سیاسیه‌كان، ئه‌و به‌سته‌ره‌ش ده‌بێت ئیختیاری بێت.
ئایدیۆلۆجیاش كۆمه‌ڵه گریمانه‌یه‌كی به‌هایی و ئه‌زموونی ده‌رباره‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه له‌خۆده‌گرێت. بۆیه له دوایدا فه‌لسه‌فه و تیۆر پێكه‌وه ده‌بنه بنه‌ڕه‌ت گه‌لێك بۆ ئایدیۆلۆجیاكان، وه‌ك هزره‌كانی (هیگڵ) كه پشكداربوو له بنیاتنانی سۆشیالیزمی ئه‌ڵمانی و ئه‌و بزوتنه‌وه ئایدیۆلۆجیه جیاوازانه‌ی له به‌رئه‌نجامی هزره‌كانی (ماركس) یاخود (لۆك)ه‌وه په‌ره‌یان سه‌ند(5). هه‌روه‌ها شوێنه‌واریان له بنیاتنانی لیبرالیزمی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا دیاربوو. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین (پڕۆسه‌یه‌كی جه‌ده‌لی) له نێوان هزره‌كان و پێداویستیيه كۆمهڵایهیتیهكان و هه‌ریه‌ك له فه‌لسه‌فه و تیۆردا هه‌یه.
3) ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه:
ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه له پهیوهندییهكیوێكچوودا تێكدهچرژێن و له جیاوازیگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تیدا لێك جیاده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه(6) مانای حه‌زكردن و گه‌ڕان به‌دوای زانین و شاره‌زابوون بگه‌یه‌نێت، به‌بێ بوونی مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی تایبه‌تی به ژیانی ڕۆژانه(7) ئه‌وا ئایدیۆلۆجیا وه‌ك (ڕیمۆن ئارۆن) ده‌ڵێت: "هه‌ستكردنه به پهیوهندیدارێتـی(انتماء) بۆ شتێكی هه‌ڵبژێردراو و بۆ ئه‌و ئاسایش(الامن)هی كه سستمێكی داخراو بۆ ئایدیاكان به‌دیده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ڕاڤه‌ی واتای مێژوو واتای خودی مرۆڤ و شوێنی له بووندا ببه‌خشێت(8)." به‌شێكی فه‌لسه‌فه له بنه‌ڕه‌ت و به‌های زانین و بنه‌ماكانی یه‌قین و هۆكاری ڕوودانی شته‌كان ده‌كۆڵێته‌وه، ئهمهشوهڵامی پرسیاری (ده‌توانین چی فێر ببین؟)ه كه ته‌واوی فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌وڵیانداوه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. به‌شێكی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕانه به‌دوای به‌های كاردا، كه ئه‌مه‌یش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌ڵێت: ده‌بێت چی بكه‌ین؟(9).
به‌ڵام ئایدیۆلۆجیا هه‌وادارانی به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراوی فێركردن گۆشدهكات و بواری ئه‌و پرسیاركردنه ناهێڵێته‌وه كه له فه‌لسه‌فه‌دا سنورێكی ئیكجار فراوان داگیر ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه ئایدیۆلۆجیا له‌سه‌ر ئاستی كرداریش كردارگه‌لێكی دیاریكراو له هه‌وادارانی ده‌خوازێت و بواری ئه‌وه‌یان بۆ ناره‌خسێنێت كه بتوانن له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژاردنێكدا هه‌ڵوێسته بكه‌ن و هه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی لاپه‌سه‌نده كه خۆی ده‌یخاته ڕوو بۆ پیاده‌كردن.
هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌سه‌ر ئاستێكی دیكه جیاوازییه‌كانی ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌ویش له دوو بواردا چڕده‌بێته‌وه:
أ) بواری ناوهڕۆك: تیۆره‌كانی (ئه‌رستۆ) ده‌رباره‌ی سروشت و ئه‌و دیوی سروشت و... هتد به فه‌لسه‌فه داده‌نرێن. ئه‌مه له‌كاتێكدا تێڕوانینه‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گه‌لانی باكوور به ئازایه‌تیه‌كی بێ زیره‌كی ده‌ناسرێن و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتیش بهزیرهكیهكی بێ ئازایه‌تی. به‌ڵام ته‌نها گه‌لی یۆنانه كه به زیره‌كی و ئازایه‌تی پێكه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه گوزارشت له ئایدیۆلۆجیای (ئه‌رستۆ) ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و تیۆره ئه‌وروپیانه‌دا پیاده ده‌بێت كه گوزارشت له باڵابوونی ڕه‌گه‌زی نوردی یاخود ئاری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ن(10).
ب) بواری شێوه یاخود ڕووخسار: ئایدیۆلۆجیا گرنگی به گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ده‌دات، به‌ڵام زۆرینه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌وڵناده‌ن بۆئه‌وه‌ی تیۆره‌كانیان لایه‌نگیرێتی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕه‌وتی فه‌لسه‌فی كه‌مینه‌یه‌ك شوێنی ده‌كه‌وێت كه ده‌سته‌بژێر و ڕوناكبیرانن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانی تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و جه‌ماوه‌ری بوون هه‌نگاوی نا، ئه‌وا وێنه‌یه‌كی له‌رزۆك وه‌رده‌گرێت و به خراپی به‌سه‌ر ڕه‌وته‌كه‌دا ده‌شكێته‌وه، وه‌ك ئه‌و ڕه‌وشه‌ی به‌سه‌ر بوونگه‌رایدا به‌رجه‌سته‌بوو، له به‌رانبه‌ردا ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه و جیهانێتیبوون ده‌دات و پردێك له به‌رنامه و پلان له نێوان هزر و جێبه‌جێكردندا داده‌مه‌زرێنێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به لێكچوونی (ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه) ئه‌وا ئایدیۆلۆجیا به‌رهه‌می بیرمهندهكانه، به‌ڵكو فه‌یله‌سوفه‌كانه، ئه‌ركی له‌وه‌شدا وه‌ك هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌یه‌تی، واته ڕه‌وته فهلسهفهیهكهی، له‌كۆتایشدا به‌ره‌و بیانوو هێنانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ بۆ ئه‌و بارودۆخه وه‌ستاوه‌ی كه گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینێكی دیاریكراو ده‌كات(11).
4) ئایدیۆلۆجیا و ئایین:
ده‌توانین خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئایدیۆلۆجیا و بیروباوه‌ڕی ئاینی له‌م خاڵانه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه:
أ) هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان باوه‌ڕدارانیاندا پێكده‌هێنن و یه‌كیان ده‌خه‌ن و پێكهوهلكانێكی ئه‌ندامی لهن ێوانیاندا به‌دیدێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆجیا له‌مه‌دا نه‌گاته ئاستی ئایین، ئه‌وا له‌وه‌دا چه‌نده‌ها شێوازی جیاواز ده‌گرێته به‌ر وه‌ك: كاركردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو گۆڕینی هزرێكی كۆن به هزرێكی نوێ، تا چاكسازییه‌كی جه‌وهه‌ری له قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دیبێنێت و ده‌سه‌ڵاتی له ده‌روونی دانیشتوانه‌كه‌یدا بچه‌سپێنێت، لێره‌وه هه‌ردووكیان هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه ده‌ده‌ن، به بانگه‌واز و مژده‌دان له ئایندا و پڕوپاگه‌نده و ڕاگه‌یاندن له ئایدیۆلۆجیادا(12).
ب) چاره‌نووسی مرۆڤ كۆمه‌ڵه ده‌لاله‌تێك له خۆده‌گرێت، كه ده‌خوازرێت له‌و (كات)هی كه دێت، به‌دیبێت. له‌به‌رئه‌وه ئایدیۆلۆجیا به‌رده‌وام مژده به‌وه‌ده‌دات كه دێت، بۆیه كار بۆ له‌خۆگرتنی ده‌لاله‌ته‌كان ده‌كات، تا بتوانێت وێنه‌ی ئه‌و نه‌خشه هاتووه بكێشێت.
ئاینیش به‌هه‌مان شێوه داهاتوو بهبوونێكی ڕاسته‌قینه‌یی دادهنێتو وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات، له هه‌موو گوفتار و ڕهفتارێكیاندا چاره‌نووسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان كه له داهاتوودا به‌دیدێت له یاد نه‌كه‌ن(13).
به‌مشێوه‌یه ئایدیۆلۆجیا و ئایین له مژده‌دان به جیهانێكی دیكه به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن.
ج) هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌ك وه‌ك ئاینه‌كان كۆمه‌ڵه پێوه‌رێك له خۆده‌گرێت، به‌وپێیه كۆمه‌ڵه به‌هایه‌ك داده‌نێت و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. له به‌رانبه‌ریشدا به‌ها به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به پووچ ناوزه‌ده ده‌كات. له ئاینییشدا كۆمه‌ڵه گوزاره‌یه‌كی به‌رانبه‌ر و دژ به‌یه‌ك هه‌ن (گوێرایه‌ڵی و سه‌رپێچی)، (ڕێپێدراو قه‌ده‌غه‌كراو). به‌هه‌مان شێوه ململانێی نێوان ئایدیۆلۆجیاكان (سه‌رمایه‌دارێتی و كۆمۆنیزم)، (لیبرالیزم و سۆشیالیزم) له‌م سهربهندهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
د) ئایدیۆلۆجیاكان وه‌ك ئاینه‌كان له دوای یه‌كبوون له كاروانیاندا ڕووبه‌رووی په‌رتبوون و جیابوونه‌وه ده‌بن. ئه‌و جیاوازیانه‌ش له دوباردا دروست ده‌بن. جیاوازی و ملكه‌چپێكردنی واقیع بۆ ده‌قه‌كان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ملكه‌چپێكردنی ده‌قه‌كان بۆ واقیع. جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیش نیه كه په‌رتبوون له‌نێو سه‌ربازگه‌ی كۆمۆنیزمیدا ڕوویدابێـت و چین (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت)ی بهوهتۆمهتبار كردبێت كه له تهعالیمهكانی (ماركس)و (لینین) لایدابێت. هه‌روه‌ك ڕێی بههاندانه تاكێتیهكان (الحوافز الفردیه)و وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌داری له سیبریا دابوو(14).
نامۆ نیه دوای ئه‌و لێكچوونه‌ی نێوان ئاین و ئایدیۆلۆجیا (برتراند ڕاسل) هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێو مه‌سیحێتی و كۆمۆنیزمیدا دروست بكات. به‌شێوه‌یه‌ك كه ماركس جێگه‌ی مه‌سیح و كتێبی (سه‌رمایه) جێگه‌ی (ئینجیل) و (چینی پرۆلیتاریا) شوێنی (پیاوه ئاینیه‌كان)و (فیرده‌وسی زه‌مینی) به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ چین شوێنی فیرده‌وسی ئاسمان بگرێته‌وه.
بێگومان ئایدیۆلۆجیا و ئاین له جیاوازیش به‌ده‌رنین ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا چڕیان بكه‌ینه‌وه:
أ) هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌كات ئه‌و وێستگه‌یه‌یه كه تێیدا ئایدیۆلۆجیا و ئایین له یه‌كدی جوداده‌بنه‌وه. له‌كاتێكدا ئایدیۆلۆجیا سوره له‌سه‌ر گۆڕینی واتاكان بۆ ڕووداوه‌كان، ئاین وا به باشتر ده‌زانێت واتاكان بۆ هیواكان بگۆڕێت، لێره‌وه‌یه خه‌ڵكی وه‌ڵامی بانگه‌وازه مژده بهخشيیهكان ده‌ده‌نه‌وه و له‌و كاروانه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن كه ده‌یه‌وێت داهاتوویه‌كی ئاسوده دابین بكات، هه‌میشه به گوێماندا ئه‌وه ده‌چرپێنێت ئاسوده‌یی ئه‌وه‌یه كه دێت و به‌تاكه‌كان ده‌گوترێت: تۆ (ئێستا) نه‌گبه‌تیت، به‌ڵام دوای تێكشكانی (ئێستا) به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت)، لێره‌دا مرۆڤ ناچار ده‌كرێت چاوه‌ڕوان بێت، سایكۆلۆجیه‌تی چاوه‌ڕوانیش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیامه‌ندی ئاینه‌كانه(15). به‌ڵام ئایدیۆلۆجیا ئاینێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێناوی ڕووداوه‌كاندا قوربانی به هیواكان ده‌دات.
ب) زۆرجار ئایدیۆلۆجیاكان له‌لایه‌ن چینی سه‌ره‌وه داده‌ڕێژرێن، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئاینه‌كان له‌نێو خه‌ڵكه ڕهشۆكیهكهدا دروست ده‌بێت(وه‌ك توینبی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات) هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ سه‌پاندنی ئایین یاخود ئایینزایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕهشۆكیدا چاره‌نووسی خامۆش بوونه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕسته باوه‌ی كه ده‌ڵێت: خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئاینی پاشاكانیانن، توینبی گوزارشتێكی پێچه‌وانه ده‌خاته ڕوو "ئایینی پاشا‌كان ئایینی خه‌ڵك نین" واته پاشا‌كان باوه‌ڕ به‌هه‌مان ئاینی ژێرده‌سته‌كانیان دێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاینه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا سه‌پاند ئه‌وا ئه‌و كاره‌یان بۆ ناچێته سه‌ر، بۆ نموونه خهليفه مهئمون شكستی هێنا له‌وه‌دا كه خه‌ڵكی والێبكات باوه‌ڕ به بیرۆكه‌ی به‌دیهێنراوی قورئان (خلق القرا‌ن)بهێنن، هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاتمیش له میسر شكستی هێنا له‌وه‌دا كه میسرییه‌كان بكاته شیعه، ڕژێمی به‌عسیش له‌وه‌دا نوشستی هێنا كه كورده‌كان بكاته به‌عسی، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و گوته‌یه‌دا دژ نایه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت ئاینێك ده‌پارێزێت كه پێشتر خۆی سه‌پاندبێت، وه‌ك باوه‌ڕهێنانی قوسته‌نتینی ئیمپراتۆری ڕۆمانی بهمهسیحێـت(16).
ئایدیۆلۆجیا نوێیه‌كان ناتوانن شوێنی ئاینه‌كان بگرنه‌وه، توینبی وايدهبینێت ترسناكترین كاره‌سات كه جیهانی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌رووی بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه جه‌ماوه‌ری ڕۆژئاوا بۆشایی ئایینیان به ئایدیۆلۆجیا گه‌لێك پڕكردۆته‌وه له بتپهرستێتی یاخود په‌رستنی خودادا، كه له به‌خواكردنی ده‌وڵه‌ت یان فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌رجه‌سته ده‌بێت، جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئایینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا نیه. هه‌رچه‌نده له‌ژێر په‌رده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی یاخود سوشیالیزمدا پهردهپۆشكرابن. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئایینه‌كان به شێرپه‌نجه داده‌نێن ئه‌وا هه‌ڵه‌ن، چونكه شێرپه‌نجه‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئایدیۆلۆجیاكان شوێنی ئایینه‌كان بگرنه‌وه، چونكه ئومێدێك له سه‌قامگیربوونی ئاشتی یاخود دڵئارامیهك له ده‌روونی مرۆڤدا دروستنابێت ته‌نها به‌پشتبه‌ستن به ئایین نه‌بێت(17).
5) ئایدیۆلۆجیا و مێژوو:
أ) حه‌قیقه‌ت:
ئایدیۆلۆجیا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه ڕه‌هایی به ڕێبازێك ده‌دا كه خۆی وه‌ك ده‌ربڕی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ڕاستی(حه‌قیقه‌ت) پێشكه‌ش ده‌كا، كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی بێ. ئه‌م ڕێبازه – كه ده‌شێ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئایینی یا دنیایی هه‌بێ له بۆته‌ی بارسته‌یه‌ك له چهمكو بنه‌ما و ڕێسادا ڕه‌ق ده‌بێ و ئیتر ده‌رفه‌تی ئه‌وه نامێنێ له ڕێی ئاڵوگۆڕ یان دیالۆگه‌وه له كه‌ڵكه‌كانی كرانه‌وه به ڕووی ئه‌وی تر ئاگاداربكرێ. جا له‌بری هه‌وڵدان بۆ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر، جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ بیرۆكه‌ی په‌تی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ژیانه‌وه نییه، ده‌چه‌قێ(18).
به‌ڵام ئامانجی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به (حه‌قیقه‌ت)، واته مه‌عریفه‌ی مێژوویی چیرۆكی ئه‌ندێشه‌یی بنیادنانێت، به‌ڵكو ئه‌و بونیادانه ده‌گێڕێته‌وه یاخود دروست ده‌كاته‌وه كه ڕوویانداوه. وه‌ك مێژوونووسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی (لیوپۆلد ڤۆن ڕانكه) ده‌ڵێت:" بێگومان مێژوو ئه‌ركی بڕیاردان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕابردووی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ئه‌ركی ئاڕاسته‌كردنی ئێستایه له پێناو سوودی نه‌وه‌كانی داهاتوودا، به‌ڵام ئه‌م كاره مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه مه‌زنه نیه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی ته‌نها ده‌رخستنی ئه‌وه‌یه كه واقيع و شته‌كان چۆن بوون"(19).
شێواندن (التشویه)و خه‌یاڵپڵاوی (الوهم)و بیانووهێنانه‌وه(التبریر) ئه‌و سێ ئامرازه‌ن كه ئایدیۆلۆجیا له میانه‌یاندا ئه‌ركه‌كانی خۆی جێ به‌جێ ده‌كات! (شێواندن) به‌واتای خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌رباره‌ی واقیع، و (خه‌یاڵپڵاوی) به‌واتای گومانی خراپ، یا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ستیی (الخداع الحسی) یاخود ئه‌و هزرانه‌ی له واقيعدا به‌رانبه‌ریان نییه، (بیانوهێنانه‌وه)ش بۆ بارودۆخی وه‌ستاو(الاوضاع القائمة)(20).
ئه‌مه له‌كاتێكدا له توێژینه‌وه مێژووییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌درێت زۆرترین ئه‌ندازه‌ی (خستنه‌ڕووی واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه) نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوونووس یاخود ده‌سه‌ڵات ده‌یخوازێت! ئاشكرا بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش (سه‌ربه‌خۆبوون، بێلایه‌نی، تێگه‌یشتن، ڕه‌خنه‌گرتن، هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌راوردكردن، دڵفراوانی، ئارامگرتن، تامه‌زرۆیی، شارهزاییو...تاد)(21) كۆمه‌ڵه تایبهتمهندییهكن كه ئه‌سته‌مه توێژینه‌وه مێژووییه‌كان به‌بێ بوونیان ئه‌نجام بدرێن، یاخود به‌بێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بێت.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت خاڵێكی گرنگ فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایدیۆلۆجیا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه مێژوو به‌شێوه‌یه‌ك (ڕاڤه) بكات، كه خزمه‌ت به جیهانبیینییهكانی بكات و به‌شێوه‌یه‌ك به‌گه‌ڕی بخات كه بوونی له‌واقيعدا چه‌سپاوتر بكات. بێگومان ئه‌م كاره‌ش له ڕێگه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆجیا)و (كه‌سایه‌تی مێژوونووس)ه‌وه ئه‌نجامدراوه. هه‌ركاتێك ئایدیۆلۆجیا توانیبێتی خۆی بخزێنێته هزرو دڵی مێژوونووسه‌وه ئه‌وا مێژوویه‌كی شێواو به‌رهه‌م هاتووه.
ئایدیۆلۆجیست ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ئه‌ندێشه و جیهانبینی و هزرگه‌لێكی دابڕاو له واقيعی بابه‌تیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت(22). به‌ڵام مێژوونووس ئه‌و كه‌سه‌یه كه پابه‌ندی پێودانگه زانستییه‌كانه و ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی هه‌وڵدانه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا پێیان ده‌گات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دژ به بیروباوه‌ڕ و تێڕوانیینهكانی خۆشی بێت(23).
له ئیبن خه‌لدونه‌وه تا پۆڵ ڕیكۆر ئاماژه‌یان به ڕۆڵی نێگه‌تیڤی ئایدیۆلۆجیا له مێژوونووسیدا كردووه و به‌تایبه‌ت ئیبن خه‌لدوون له ده‌سپێكی ئه‌و هۆكارانه‌دا دایناوه كه‌وا له مێژوونووس ده‌كات له كاره‌كه‌یدا درۆ بكات و بونیادێكی ساخته دابمه‌زرێنێت(24).
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه تائێستا مێژوونووسانی ئێمه ده‌سه‌وسان بوون له‌وه‌دا كه بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك (مێژووی مسوڵمانبوونی كورد و پرسی فتوحاتی ئیسلامی) به شێواوی پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك قسه‌ی له‌سه‌ر كردبێت ئه‌سته‌مه توانیبێتی ئه‌و مێژووه له (ئایدیۆلۆجیابوون) به‌تاڵ بكاته‌وه!
بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر له ئایدیۆلۆجیادا (حه‌قیقه‌ت – ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئایدیۆلۆجیا كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات خاڵی سه‌ربه‌ن(منطلق) یاخود ده‌ستپێك بێت، ئه‌وا له مێژوودا حه‌قیقه‌ت خاڵی كۆتا ده‌بێت.
ب) (پرس و وه‌ڵام):
ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی له مێژوونووسیدا بریتییه له دروستكردنی پرسیار، نه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه! له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوونووس مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعێكدا ده‌كات، كه ئێستا ئاماده‌یی نییه! واته له بنه‌ڕه‌تدا مێژوونووس عهوداڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕووداو و واقیعه نه‌زانراوانه‌یه، كه مرۆڤه‌كان له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا پێی هه‌ڵساون، پرسیار چه‌كی ده‌ستی مێژوونووسه، پڕۆسه‌ی مێژوونووسی به‌بێ بوونی پرسیار پڕۆسه‌یه‌كی نه‌زۆكه، پرسیار ئه‌و مۆمه‌ی ده‌ستی مێژوونووسه كه پانتاییه تاریكه‌كانی میژوو ڕووناك ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ئایدیۆلۆجیاكاندا به‌دیده‌كه‌ین، بریتییه له بوونی (وه‌ڵام)گه‌لێكی گشتگیر بۆ ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه‌ی لای مرۆڤ به‌رانبه‌ر به گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ دروست ده‌بێت! واته ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵی دروستكردن و پێكهێنانی نه‌وه‌یه‌ك ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی فێری پرسیاركردنیان بكات، وه‌ڵامه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین په‌ی به پانتایی (ئازادی و كپكردنی) به‌رین، له‌و نیشتمانه‌ی ئایدیۆلۆجیا تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره!
به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆجیا لهسهربهنی بوونی مه‌عریفه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رانبه‌ر به گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ ده‌ستپێبكات و كۆمه‌ڵه وه‌ڵامێكی ئاماده‌ی پێبێت بۆیان، ئه‌وا مێژوو لهسهربهنی ئه‌و پرسیاره ورد و ژیربێژییانهوه ده‌ستپێده‌كات كه مێژوونووس بۆ ئاشكراكردنی نه‌زانراوه‌كان دایده‌ڕێژێت. لێره‌وه په‌ی به‌و ڕاستییه ده‌به‌ین كه ئایدیۆلۆجیا و مێژوو سه‌ر به‌دوو جیهانی جیاوازن! هه‌ریه‌كه‌یان (بنه‌ڕه‌ت) و (ئه‌رك) و (ئامانج) و (ئه‌نجام)ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه!
په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا:
له‌م ته‌وه‌ره‌دا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه بنهڕهتیيهكان تا پێناسه دواییهكان وبه به‌كارهێنانی میتۆدی هیرمینۆتێكی هه‌وڵده‌ده‌ین تێڕوانینێكی كورت ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا بخه‌ینه‌ڕوو.
به ئایدیۆلۆجیا ئاماژه بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه فه‌لسه‌فه‌ییه ده‌كرێت كه له (كوندیاك)ه‌وه هه‌ڵقوڵا، سه‌ره‌ڕای به‌هێزی دوژمنه‌كانی ماوه‌یه‌كی درێژ له فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام بوو. سه‌رده‌می زێرینی ئایدیۆلۆجیا له ساڵی 1795و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی (په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسا) ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و په‌یمانگایه ته‌واوی كۆمه‌ڵی كۆندیاكیهكانی وه‌ك (فولین، غارا، سییس، غانغنییه، كابانیس) له‌خۆگرتبوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا (لار‌و میغییرو دستات دی تراسی و جراند) به سیفه‌تی ئه‌ندامی به‌شداربوو كورسی خۆیان هه‌بوو، ئه‌وكات زۆرینه‌یان پشتیوانی ناپلیۆن بوون و لایه‌نگیری كوده‌تای (برومیر) بوون. به‌ڵام ناپلیۆن ئه‌م پشتگیرییه‌ی له‌ده‌ستدا كاتێك ئایدۆلیجیستهكان تێگه‌یشتن كه ناپلیۆن ئه‌و ئازادیخواز و بهردهوامبهخشی شۆڕشه نیه كه ئه‌وان خه‌ونیان پێوه ده‌بینی(25).
فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی دیستات تریسی)1755 -1836) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه زاراوه‌ی ئایدیۆلۆجیای به‌كارهێنا، كتێبی (ڕه‌گه‌زه‌كانی ئایدیۆلۆجیا) له پێنج به‌شی سه‌ره‌كی (ئایدیۆلۆجیا – 1801) و (ڕێزمانی گشتی – 1803) و (ژیربێژی – 1805)و (نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ویست – 1815) و (ده‌رباره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ڕۆحی یاساكان – 1806) پێكهاتبوو(26).
ئایدیۆلۆجیا له مهلهكه (الملكات) مرۆییه‌كان و جیامهندیيهكان و (ڕێزمانه گشتیيه‌كان)یش له نیشانه‌كانی قسه‌كردن و (ژیربێژی)ش له ئاكار و ئابووريی و به‌شی كۆتایش له ڕه‌گه‌زه‌كانی تێكڕای زانسته سروشتی و ئهبستراكتهكانی ده‌كۆڵییه‌وه(27).
مه‌به‌ستی (تریسی) له ئایدیۆلۆجیا زانستی ئایديیهكانه، یاخود ئه‌و زانسته‌یه كه له مه‌ودای ڕاستی یاخود هه‌ڵه‌یی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ڵیانگرتووه ده‌كۆڵێته‌وه، ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه تیۆر و گریمانه‌كان لێوه‌ی بنیات ده‌نرێن، كه‌وا له‌گه‌ڵ كرداره ئه‌قڵیه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا ده‌گونجێت(28).
واته مه‌به‌ستی تریسی پێناسه‌كردنی ئامانجه بنهڕهتیيهكانی ئه‌و زانسته بوو كه هه‌ڵده‌ستێت به ڕاڤه‌كردن و تێگه‌یشتنی هزره‌كان و تایبه‌تمه‌نديی و یاساكانی و دواتر په‌یوه‌ندی ئه‌و هزرانه به‌و سیمبولانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگاكاندا وه‌ریده‌گرێت و پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری ده‌كات(29).
به‌مشێوه‌یه تریسی وشه‌ی ئایدیۆلۆجیای بۆ ده‌لاله‌تكردن له شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموونی ڕیشه‌یی بۆ ژیری مرۆڤایه‌تی به‌كارهێناوه، ئه‌و شیكارییه‌ی له‌سه‌رده‌ستی (كوندیاك) له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا داڕێژرا، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له (ڕێگه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به هزره‌كان) به‌رهه‌می هێنا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار (جۆن لۆك) له كتێبه‌كه‌یدا (توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ژیری مرۆیی) دایڕشتبوو. ئه‌م شیكارییه كه پێیوایه هه‌سته‌كان(الاحساس) بنه‌ڕه‌تی ته‌واوی هزره‌كانه، سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی وه‌ك چه‌كێك له‌و ململانێیه‌دا دژ به‌و بیروباوه‌ڕه سیاسيی و ئاینییه زاڵانه‌ی كه سستمی كۆنی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پشتی پێبه‌ستبوو، به‌كاریانهێنا.
حكومه‌تی شۆڕش دانپیدانانهكانی خۆی به ته‌نها له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌دا كورت ده‌كرده‌وه و فه‌یله‌سوفه (ئایدیۆلۆجیستهكان كه له‌دوایدا ناسران – بوونه تاكه فه‌یله‌سوفی باوه‌ڕپێكراو)(30). دواتر وشه‌ی ئایدیۆلۆجیا، واتا بنهڕهتیيه دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وابه‌سته‌یی به ناوه‌ڕۆكه سیاسيی و بیروباوه‌ڕه فه‌رمییه‌كانه‌وه هه‌رمایه‌وه. به‌هه‌رحاڵ واتای زاراوه‌كه له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناپلیۆندا ڕووبه‌ڕووی شێواندێكی دیكه بووه‌وه، كاتێك: ئایدیۆلۆجیا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری واتای هه‌ر باوه‌ڕێكی له جۆری كۆماری یاخود شۆڕشگێری ده‌گه‌یاند(31).
به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه ته‌نها له سنوری زانستی هزره‌كان قه‌تیس نه‌ما، به‌ڵكو به‌واتای سستمێكی فیكريی و عاتیفی گشتگیر به‌كارهات كه گوزارشتی له هه‌ڵوێستی تاكه‌كانی به‌رانبه‌ر به جیهان و گۆمه‌ڵگه و مرۆڤ ده‌كرد(32).
هیگل كۆمه‌ڵگه به(گشت)ێك داده‌نێت كه تاك هزرێك ڕێكی ده‌خات و، له وێنه‌گه‌لێكی جیاواز له ئاست به‌رانبه‌ر و تێكچڕژاوهكاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێكهاته‌یه‌ك ده‌سه‌پێنێت له نێوان ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕه‌وته فهلسهفیيهكان و بیروباوه‌ڕه ئاینيی و كاره هونه‌ريی و ڕێساییهكان، چونكه هه‌موو ئه‌وانه (ڕۆحی سه‌رده‌م) به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. له‌و تیۆره‌دا هه‌موو جیاوازییه‌كانی نێوان (ماددێتی و زه‌ینی)و نێوان (مێژوو و فه‌لسه‌فه)و نێوان (هۆكار و ئه‌نجام)ه‌كان ئاوا ده‌بێت. بۆیه بوارێك بۆ جیاكاری له نێوان زانینی بابه‌ت یاخود زانست و له نێوان هۆشیاری خود به‌رانبه‌ر به‌خود یاخود ئایدیۆلۆجیا نامێنێت(33). لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌لای فه‌یله‌سوفه ئهڵمانیيهكانهوه، به‌تایبه‌ت هیگڵ و ڕۆمانسیيهكان، ئایدیۆلۆجیا سستمێكی هزری ده‌گه‌یه‌نێت كه گوزراشت له‌و ڕۆحه ده‌كات كه پاڵ به‌ماوه‌یه‌كی مێژووییه‌وه ده‌نێت و به‌ره‌و ئامانجێكی وێنه بۆكێشراو له نه‌خشه‌ی مێژووی گشتیدا ئاڕاسته‌ی ده‌كات. واته لێره‌دا له‌سه‌ر به‌نێكی مێژووییه‌وه وه‌ك نه‌خشه‌یه‌كی هۆشیار به‌خود ده‌ڕوانێته ئایدیۆلۆجیا(34). دواتر له كتێبه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا (ئایدیۆلۆجیای ئه‌ڵمانی) (كارل ماركس)و (فردیك ئه‌نگلز) ئایدیۆلۆجیایان به‌هاو واتایه‌كی فه‌لسه‌فه دانا، به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی كه ئه‌وان به دوژمنی فه‌لسه‌فه مێژووییه شۆڕشگێرییه‌كانی خۆیان دایان ده‌نا. له‌و سهربهنهوه ته‌نها له قسهكردنهكهیاندا ده‌رباره‌ی ته‌قلیدی (بۆرجوازێتی) ئایدیالیستی ئه‌ڵمانی به‌كاریان نه‌هێنا كه له هیگڵ) و شوێنهكهوتوانیدا به‌رجه‌سته ده‌بوو، به‌ڵكو له‌وه‌شدا به‌كاریان هێنا كه ئاماژه‌یان بۆ شێوه میكانیهكانی فه‌لسه‌فه‌ی ماددێتی ده‌كرد، كه ئه‌وان پێیانوابوو ناتوانێت سروشتی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی لێكبداته‌وه(35).
چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا لای ماركس و ئه‌نگڵز چه‌ند سیمایه‌كی جۆراوجۆری له‌خۆگرت، بۆیه لێره‌دا ده‌خوازێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان ده‌گوت (ئایدیۆلۆجیا) ته‌نها تیۆرێكی زانین و سیاسه‌تی له خۆنهدهگرت، به‌ڵكو میتافیزیك و ئاكار و ئاینیشی له‌خۆده‌گرت، له‌ڕاستیدا هه‌ر شێوه‌یه‌كی هۆشیاری كه گوزارشتی له ئاڕاسته بنه‌ڕه‌تیه‌كان یاخود ئه‌و پابه‌ندبوون (الالتزامات)یانه بكردایه، كه چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یبوو، ئه‌وا ده‌یگرته‌وه. هه‌روها له كتێبی (ئایدیۆلۆجیای ئه‌ڵمانی)دا چه‌ند به‌شێكی گرنگ به‌دیده‌كرێت، كه ماركس و ئه‌نگڵز هه‌وڵیانداوه هه‌ندێ جیاكاری له نێوان پێكهاته ئایدیۆلۆجییه‌كانی هۆشیاريی و له نێوان ئه‌وه‌دا كه ئه‌وان به زۆری ئاماژه‌یان پێده‌كرد به‌وه‌ی كه (زانینی ڕاسته‌قینه) و (زانستی وه‌زعی ڕاسته‌قینه)یه بكه‌ن. به‌ته‌واوی ئه‌وه ڕوون نه‌بووه‌وه كه ئه‌و جیاكاريیه چی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌هه‌ر بارێكدا بێت، نیگای ئه‌وه ده‌كات كه ئایدیۆلۆجیاكان یاخود ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی قبوڵكردنی شتێكی ژیریانه نین(36). ئه‌و جیاكارییانه پرسیارگه‌لێكی قورسی پهیوهنیداريیان به خودی ماددێتی دیالێكتیكه‌وه ده‌وروژاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی (ماركس) (بنشی)ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌وه به ته‌نها ئایدیۆلۆجیای چینه كرێكاره شۆڕشگیڕهكانه، به‌ڵكو هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌كی (زانستی)یه، مرۆڤ ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ری بدوێت، به‌وه‌ی كه (ڕاسته‌قینه‌یه)(37). هه‌روه‌ها ماركس و ئه‌نگڵز تیۆری زانینیان به ئایدیۆلۆجیاوه به‌سته‌وه، بۆیه به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌موو زانینێك زانینێكی ئایدیۆلۆجیه، واته بونیادی مه‌عریفی ملكه‌چی بونیادی ئایدیۆلۆجییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئایدیۆلۆجیا، ئاسۆی زه‌ین(زهن)ی مرۆڤه‌كان پێكدێنێت و ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی تێدا ده‌دۆزێته‌وه كه هزره‌كانی پێكدێنێت. ماركس و ئه‌نگڵز پێیانووایه مرۆڤه‌كان به‌رهه‌می هزر و جیهانبینیهكانیانن، هزره‌كانیش ڕاسته‌خۆ له میانه‌ی چالاكيیه ماددیيهكانی مرۆڤه‌وه پێكدێت(38).
بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئایدیۆلۆجیا به (زانست)و (زانین)ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ورد نه له‌سه‌ر ده‌ستی (ماركس) و (ئه‌نگڵز)و نهلهسهردهستی شوێنكه‌وتووه‌كانیان دیاری نه‌كرا، هه‌رچۆنێك بێت وابه‌سته‌ییه ناژیريی و ئه‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی خاوه‌ن مه‌به‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین و به زۆری بنه‌ما (ئایدیۆلۆجیهكان)ه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، ڕیشه‌گه‌لێكی جۆراوجۆریان له تیۆری ماركسێتیدا هه‌یه كه پێیوایه پێكهاته‌كانی هۆشیاری فه‌لسه‌فی بێت یاخود ئایدیۆلۆجی، به‌شێویه‌كی ڕه‌ها به (سه‌رخان)ی ڕۆشنبیرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه جا به‌پێی ئه‌و تێروانینه و سه‌ره‌ڕای دیارده‌كانی، نموونه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه ناوه‌ڕۆكێكی ده‌ركی (ادراكی) یاخود ژیری سه‌ربه‌خۆ و په‌ره‌سه‌ندێكی مێژوویی خودییان نیه(39).
ماركس واده‌بینێت ئایدیۆلۆجیاكان ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه یاخود (ده‌نگدانه‌وه)یه‌كی ئه‌و هێزه یهكلایكهرهوانهی دیكه كه كاری بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ستدێنن له‌هه‌ر گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسته‌قینه‌دا ئه‌و سیفه‌تی (ماددێتی) ده‌داته پاڵ نمونه‌ی ئه‌و هۆكاره ته‌واوانه یاخود كاریگه‌رانه‌ی گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاتێك ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌دات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رهه‌ڵستی به‌ده‌ستهاتووه لاوه‌كیه ئایدیۆلۆجیهكهی پێبكات(40). لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه زیاتر له ماركسێك هه‌یه: ماركسی لاوی مرۆیی هه‌روه‌كو له كتێبه‌كانی (هێڵكارییه‌كانی ئابووريی و سیاسه‌ت – 1844)و (ئایدیۆلۆجیای ئه‌ڵمانی) گوزارشتی لێده‌كات، دواتر ماركسی پیر و كلاسیكی وه‌ك كتێبی (سه‌رمایه) ده‌یخاته‌ڕوو.
لای ماركسی لاو چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا له ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ئایدیالیستییهدا به‌رجه‌سته ده‌بوو كه هزره‌كانی له واقیع و په‌یوه‌ستبوونی به په‌ره‌سه‌ندنی كاری به كۆمه‌ڵه‌وه جیاده‌كرده‌وه. به‌ڵام له كاره‌كانی ماركسی پیردا ئایدیۆلۆجیا وه‌ك چاوگێكی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زعی گوزارشتی لێده‌كرا(41)، واته ئایدیۆلۆجیا سستمی هزرییه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، واته لێره‌دا لهسهربهنی بونیادی ناوه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كه به به‌رهه‌مهێنانی ئامرازه‌كانی به‌رده‌وامبونی جیاده‌كرێته‌وه، ده‌ڕوانرێته ئایدیۆلۆجیا(42).
لێره‌دا بواری شیكردنه‌وه یاخود هه‌ڵسه‌نگاندنی گوته‌كانی (ماركس) و (ئه‌نگڵز) سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رخانی ئایدیۆلۆجیی و ژێرخانه ماددییه ئابوريیهكهیمان نیه، ئه‌مه له‌كاتێكدا تێۆرییهكهیان هه‌میشه ئه‌و په‌یامه ده‌به‌خشێت كه بنه‌ما ئایدیۆلۆجییه‌كان ئهفسانهگهلێكی كۆمه‌ڵایه‌تین یاخود (تلیاكی) گه‌لانن و هۆكاره‌كانی وه‌رگرتنی ئایدیۆلۆجیاكان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا پابه‌ند نه‌بوون به سه‌لماندن یاخود واقیعه‌وه(43).
زاراوه‌ی ئایدیۆلۆجیا له كۆمه‌ڵناسی مه‌عریفه و به‌تایبه‌ت له نووسینه‌كانی ماكس فیبه‌ر(1864 -1920)و كارل مانهایم (1893 – 1947) بۆ گوزارشتكردن له سستمی هزره‌كان كه ده‌بێته به‌رهه‌م یاخود گوزارشتكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاریكراو به‌كارده‌هێنرێت، كاتێكیش كه به سستمی هزره‌كان ده‌وترێت ئایدیۆلۆجیا، ئه‌وا جۆره مامهڵهكردنێكه له‌گه‌ڵ بابهتگهلێكدا كه سروشته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی داپۆشراوه. دواتر ئامانجی توێژینه‌وه‌ی كۆمهڵایهتيیهكان هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (كارل مانهایم) به‌و بارودۆخانه‌ی ژیان ناوزه‌دی ده‌كات كه ئه‌و ئایدیۆلۆجیایانه‌ی به‌رهه‌مهێناوه(44).
له‌م سۆنگه‌یه‌وه زانستی ئابوری وه‌ك له نوسینه‌كانی ئاده‌م سيمث(1723 ـ 1790)دا هاتووه، به داڕێژراوی ژیرییه‌كی بیلایه‌ن دانانرێ، یاخود ته‌نها له سنوری ڕاستێتی ڕێكخراوی ڕوونیدا حوكمی به‌سه‌ردا نادرێت، به‌ڵكو وه‌ك گوزارشتكردنێك له به‌رژه‌وه‌ندی بۆرجوازێتی و وه‌ك به‌شێك له ئایدیۆلۆجیای سه‌رمایه‌داری لێی ده‌ڕوانرێت.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵناسه‌كان زاراوه‌گه‌لێكی ده‌رووناسی (فرۆید)یان بۆ گوزارشتكردن له كرۆك و حه‌قیقه‌تی ئایدیۆلۆجیا خواستووه، له‌و زاراوانه‌ش نه‌ست (لاشعور) و ژیری به‌كارهێنان (التعقل) بوو. لێره‌وه ئایدیۆلۆجیاكان به (تعقل)یه‌كی نه‌ستیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (چین) دانرا. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌وان (ئاده‌م سيمث) یان به پاڵه‌وانێكی خۆشه‌ویسیتی گه‌لی بۆرجوازی دانه‌ده‌نا. به‌ڵكو زۆر به ئاسانی وه‌ك وته‌بێژێكی نه‌ستی سه‌رمایه‌دارێتی ده‌یانبینی (45). ماكس فیبه‌ر له‌لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه هه‌ستا به هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی ئه‌و تیۆره‌ی كه ماركس پێیوابوو ته‌واوی سستمه هزريیهكان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورین، ئه‌و له ڕیگه‌ی سه‌لماندنێكی پێچه‌وانه‌وه پێیوابوو ژێرخانی ئابووری به‌رهه‌می سستمه هزرییه‌كانه، وه‌ك له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (ئاكاری پڕۆستانتی و گیانی سه‌رمایه‌دارێتی – 1921) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پڕۆستانتی سه‌رمایه‌دارێتی به‌رهه‌مهێنا و پڕۆستانتیهكی سه‌رمایه‌دارێتی له ئارادانیه (46).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (كارل مانهایم) كه پێشتر له‌ژێر كاریگه‌ری ماركسدا بووه، به‌ڵام كاتێك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌كرێ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئامرازگهلێكی ناشۆڕشگێری بهدبێت، له ماركسێتی لایداو ئه‌وه‌شى به‌درۆ خسته‌وه كه گوایه په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگاكان كردارێكی له‌خۆوه بێت، ئه‌و باسی له گرنگی تێكۆشانی سیاسی هۆشیارانه ده‌كرد، (مانهایم) كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری ڕه‌وتی مێژووگه‌ری ئه‌ڵمانی و پراگماتیكی ئهنگلۆسهكسۆنییهوه(47)، له گرنگترین نووسراویدا (ئایدیۆلۆجیا و یۆتۆپیا – 1929) (مانهایم) هه‌وڵیدا له وێنه‌یه‌كی هه‌ڵسانگاندنێكی زیاتر و گریمانه‌كانی ماركسدا نوێخوازییه‌ك ئه‌نجامبدات، ئه‌ویش به‌دانانی ئایدیۆلۆجیاكان وه‌ك به‌رهه‌می بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام ڕه‌نگه لێكدانه‌وه‌كانی (مانهایم) ناڕوونیه‌كی پێوه دیاربێت، كاتێك پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پارێزگاری به وشه‌ی ئایدیۆلۆجیاوه بكرێت بۆ گوزارشتكردن له‌و سستمه هزريیانهی كه به پارێزگارێتی له زۆر یاخود كهمیدا ده‌ناسرێته‌وه. به‌كارهێنانی وشه‌ی (یۆتۆپیا)ش بۆ گوزارشتكردن له‌و هزرانه‌ی كه خاوه‌ن سروشتێكی زیاتر شۆڕشگێڕن، بۆیه (مانهایم) به وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كان له‌و كتێبه‌دا باوه‌ڕی به‌و پێناسه‌یه نه‌بووه(48).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا مانهایم هۆشیارییه‌كی ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه سستمی هزره‌كان پشت به بنه‌ڕه‌تێكی چینایه‌تی یاخود لایه‌نگیری چینایه‌تی ده‌به‌ستێت. جا بۆئه‌وه‌ی له‌و گرفته ڕزگاری بێ هه‌ستا به به‌كارهێنانی چه‌مكی (چینی بیرمه‌نده ناچینهكان) یاخود به(ده‌سته‌بژێری پابه‌ند نه‌بوو به چینه‌وه) وه‌سفی كردن، كه به توانان له بیركردنه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و شوێنكهوتهییهكی چینایه‌تی(49). هه‌روه‌ها (ریمۆن ئارۆن – 1905 – 1983) ئاماژه به چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا ده‌كات كه هه‌ستكردنه بهپهیوهندیدارێتی (انتماء) بۆ شتێكی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌و ئاسایش (الامن)هی كه سیستمێكی داخراوبۆ هزره‌كان به دیده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ڕاڤهیواتای مێژوووواتای خودی مرۆڤ‌و شوێنی له بووندا به مرۆڤ ببه‌خشێت(50).
لویس ئهلتوسیریش ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئایدیۆلۆجیا ده‌ڵێت "ئایدیۆلۆجیا سستمێكه (ژیربێژی و سستمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) له نواندنه‌كان (وێنه‌كان، داستانه‌كان، هزره‌كان، یاخود چه‌مكه‌كان به‌پێی حاڵه‌ته‌كان) له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا بوون و ڕۆڵێكی مێژوویی هه‌یه(51). له فه‌رهه‌نگی (وبستهر)دا به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ی ئایدیۆلۆجیا كراوه: "ئایدیۆلۆجیا سستمێكه له هزره‌كان، گرنگی به دیاره‌ده‌كان ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیانی كۆمهڵایهتیيهوه هه‌یه، ئه‌و شێوازه‌ی بیركردنه‌وه‌یه كه تاك یاخود چین جیاده‌كاته‌وه"(52).
ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌م پێناسه‌یه ڕابمێنین ئه‌وا تێكه‌ڵییه‌ك به‌دیده‌كه‌ین، به‌شی یه‌كه‌می پێناسه‌كه نیگای ئه‌وه ده‌كات كه ئایدیۆلۆجیا تیۆرێكه ده‌رباره‌ی دیارده‌كان، به‌تایبه‌ت دیارده كۆمهڵایهتیيهكان، به‌ڵام به‌شی دووه‌می تیۆری بوونی لێوه هه‌ڵناهێنجرێت، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كه له بیركردنه‌وه یاخود سستمێكه له هه‌ڵوێسته‌كان. یه‌كه‌میان ئه‌وه بهزهینماندا دێنێت كه كێشه‌گه‌لێكی بابه‌تیه و شتێكی هه‌بوو (موجود)ی جیهانی وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام دووه‌میان شتێكه زیاتر خودییه و گوزارشت له‌و شێوازانه ده‌كات كه تاك یاخود كۆمه‌ڵ واقیعی پێده‌بینێت(53)، هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی (ئه‌نترۆپۆلۆجیا)دا ئایدیۆلۆجیا سێ واتا له خۆده‌گرێت:
أ) ڕستێك له بیروباوه‌ڕ و چه‌مكه‌كان پێكده‌هێنێت و هه‌وڵی ڕوونكردنه‌وه‌ی دیارده‌گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆز ده‌دات، تا زه‌مینه‌یه‌ك بۆ تاك و كۆمه‌ڵ بسازێنێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌ی ڕه‌فتاری نمونه‌یی له‌به‌رده‌م ئه‌و دیاردانه‌دا.
ب) كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕ و شێوازگه‌لێكی بیركردنه‌وه‌ی جیامه‌ندی تاك یاخود كۆمه‌ڵێكه.
ج) ئه‌و بنه‌ماو تیۆر و ئامانجانه‌یه كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت یاخود به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی یاخود پێگه‌یشتنی داده‌نێت(54).
هه‌روه‌ها له به‌شێكی ئه‌و پێناسانه‌ی كه فه‌رهه‌نگه فه‌لسه‌فیه‌كان بۆ ئه‌و چه‌مكه‌یان خستووه‌ته ڕوو، ئایدیۆلۆجیا به‌و ڕێگه‌یه دانراوه كه واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شارێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر هه‌وڵده‌دات جیهانێكی ساخته بخاته ڕوو و تێروانینی چینی هه‌ژمووندار به‌سه‌ر چینی لاوازدا ده‌سه‌پێنێت(55).
(بورهان قانع)يش ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌مكه ده‌ڵێت: ئایدۆلۆجی بریتییه له سستمی تیۆريی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی، ماف، هونه‌ری، مه‌زهه‌بی، فه‌لسه‌فی،... تیۆری له زه‌مینه‌ی ڕه‌وشدا. ئایدیۆلۆجیا به‌شێكه له سه‌رخانی فیكری كۆمه‌ڵ‌و و خاسیه‌تی چینایه‌تیانه‌ی هه‌یه، له‌به‌رئه‌مه په‌یوه‌ندییه ئابووريیهكانی ژیرخانی كۆمه‌ڵ نیشانده‌دات(56). دواتر (بورهان) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ناتوانرێ ناوه‌ڕۆكی ئایدیۆلۆجیا به‌بێ هۆ و ڕاسهخۆ تێكه‌ڵ به باری ئابووری بكرێت.. جگه‌له‌وه گه‌شه‌كردنی هۆیه‌كانی ئابووريی و ئایدیۆلۆجی هاوشانی یه‌ك نین. سه‌ربه‌خۆیی ئایدیۆلۆجیا و پێشكه‌وتنی سستمی تیۆريی و بیركردنه‌وه‌وه كه ئه‌مانه هیچ ماهییهتێكی ئابووريیان تێدانیه سه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها به زۆری چه‌ند ئایدیۆلۆجیایه‌كی جیاجیا كارده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شه‌كردن و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كتر(57).
پۆلێنكردنی ئایدۆلۆجیاكان:
بۆئه‌وه‌ی بتوانین ده‌رك به كاریگه‌ری ئایدیۆلۆجیا له‌سه‌ر ژیانی گرووپ و كۆمه‌ڵ و بیرمه‌نده‌كان بكه‌ین و، په‌ی به سرووشتی ئه‌و ناكۆكیه‌ی كه له‌میانه‌یدا ئایدیۆلۆجیا پشكداری ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی هۆشیارییه‌كی ڕاسته‌قینه نه‌ك ساخته‌دا ببه‌ین، ده‌بێ ڕووبه‌ڕووی بابه‌تی پۆڵێنكردنی ئایدیۆلۆجیاكان ببینه‌وه، چونكه ئایدیۆلۆجیا دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ساده نیه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو ئاڵۆزه. لێره‌وه ئێمه ده‌توانین به‌پێی چوار پێوه‌ر ئایدیۆلۆجیاكان پۆلین بكه‌ین(58)، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: ئه‌و گرووپ و كۆمه‌ڵانه‌ی ئایدیۆلۆجیایان ئاڕاسته ده‌كرێت.
دووه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ئایدیۆلۆجیا و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه.
سێ یه‌م: شێوازه‌كانی كردار یاخود ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵی به‌دیهێنانیان ده‌دات.
چواره‌م: ناوه‌ڕۆكی ئایدیۆلۆجیا.
به‌پێی پێوه‌ری یه‌كه‌م ده‌توانین ئایدیۆلۆجیا بۆ سێ به‌ش پۆلێن بكه‌ین، ئه‌وانیش بریتین له:
1) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمهڵگهلێكی دیاریكراوی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌كرێ، وه‌ك چین یاخود پیشه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانرێ بوترێت بوونی ئایدیۆلۆجیای تایبه‌ت به چینی كرێكار یاخود ئایدیۆلۆجیای تایبه‌ت به پزیشكان یا ڕۆشنبیران... هتد.
2) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه وه‌ك گشتێك- ده‌كرێ، كه گوزراشت له تێروانینی ته‌واوی ڕۆڵه‌كانی ده‌كات، وه‌ك ئایدیۆلۆجیای نه‌ته‌وه‌یی یاخود یه‌كێتی نیشتمانیی.
3) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمهڵگهگهلێكی جیاواز ده‌كرێت و سنوری تاكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێنێت، یاخود له‌سه‌ر ئاستێكی بنه‌مایی كار ده‌كات، وه‌ك ئایدیۆلۆجیای ماركسێتی كه بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتنی كرێكارانی جیهان وه‌ك گشتێك ده‌كات، یاخود ئایدیۆلۆجیای چینی زه‌حمه‌تكێش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان(59).
به‌پێی پێوه‌ری دووه‌میش ده‌توانرێـت بگوترێت ئایدیۆلۆجیا هه‌میشه ته‌ركیز له‌سه‌ر هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات یاخود پێوه‌ی وابه‌سته‌یه. له‌و سهربهنهوه ئایدیۆلۆجیا هه‌میشه لایه‌نێكی سیاسی ده‌بێت، له‌م دیدگایه‌وه ده‌توانین ئایدیۆلۆجیا بۆ سێ به‌شی بنه‌ڕه‌تی پۆلێن بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له:
1) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایانه‌ی گوزارشت له تێروانینی ئه‌و كۆمه‌ڵانه ده‌كات كه دارای هێزی نێو كۆمه‌ڵگه‌ن.، وه‌ك ئایدیۆلۆجیای چینی باڵاده‌ست یا ئایدیۆلۆجیای ته‌كنۆكرات یاخود ئه‌و هونهريیانهی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
2) ئه‌و ئایدیۆلۆجیانه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێروانینی ئه‌و كۆمهڵانهیه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی جڵه‌وی هێز ده‌ده‌ن، وه‌ك حزبه كه مینهییهكان یاخود ئۆپۆزسیۆن.
3) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایانه‌ی كه گوزارشت له تێڕوانینی ئه‌و كۆمه‌ڵانه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن كار له‌و كۆمه‌ڵه بكه‌ن كه موماره‌سه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بده‌ن. وه‌ك ئایدیۆلۆجیای گرووپه‌كانی فشار(PRESSURE GROUPS) له كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كاندا(60).
هه‌وره‌ها به‌پێی پێوه‌ری سێیه‌م كه په‌یوه‌سته به‌شێوازه‌كانی كردار یاخود ئه‌و ڕێ وشوێنانه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیگرێته‌به‌ر ده‌توانین ئایدیۆلۆجیاكان بۆ دوو به‌شی بنه‌ڕه‌تی پۆلێن بكه‌ین، ئه‌وانیش بریتین له:
1) ئایدیۆلۆجیای ڕیفۆرمخوازی(REFORMIST)، ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌یه كه له‌میانه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی پله‌به‌ندی بۆ چاكسازی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕیگه‌ی شێوازه یاساییه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێسته‌كان بگۆڕێت.
2) ئایدیۆلۆجیای شۆڕشگیڕی (REVOLUTIONARY) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌یه كه (پۆل ڕیكۆر) ناوی (یۆتۆپیایی) لێده‌نێت، لهوسهربهنهوه هه‌وڵی به‌دیهێنانی گۆڕانكارییه خواستراوه‌كان به ڕێگه‌ی توندوتیژی و ناته‌قلیدی یاخود نا مه‌شروع له چوارچێوی سستمی ڕاوه‌ستاودا ده‌دات.
لهكۆتايیدا ده‌توانین ئایدیۆلۆجیا به‌پێی پێوه‌ری ناوهڕۆك بۆ چوار به‌ش پۆلێن بكه‌ین، كه بریتین له :
1) ئایدیۆلۆجیای كۆنه‌خوازی(REACTIONARY) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له كێشه‌كانی پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازه‌كانی ڕابردوو ده‌كات.
2) ئایدیۆلۆجیای پارێزگار (CONSERVATIVE) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایانهیه كه هه‌وڵی پاراستنی بارودۆخه وهستاوهكه به‌بێ گۆڕانكاری ده‌ده‌ن(61).
3) ئایدیۆلۆجیای پێشكه‌وتنخوازی(PROGRESSIVE) یاخود لیبرالیزم، ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌یه له‌پێناوی به‌دیهێنانی گۆڕانگهلێكی جه‌وهه‌ری بانگه‌شه‌ی زه‌روره‌تی ده‌ستبه‌رداربوون له هه‌ندێ نه‌ریتی باو ده‌كات.
4) ئایدیۆلۆجیای ڕادیكاڵی (RADICAL) ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌یه كه له‌پێناو به‌دیهێنانی سستم و هه‌ڵوێستی نوێ‌دا بانگه‌شه‌ی زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی گۆڕانی ڕیشه‌یی له سستمی ڕاوه‌ستاودا ده‌كات.
هه‌روها ده‌توانین له‌سه‌ر هه‌مان پێوه‌ری چواره‌م (ناوه‌ڕۆكی ئایدیۆلۆجیا) ئایدیۆلۆجیاكان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ دووبه‌شی سه‌ره‌كی پۆلێن بكه‌ین، ئه‌وانیش بریتین له:
1) ئایدیۆلۆجیای چه‌پڕه‌و (LEFTIST IDEOLOGY) (جای ڕۆچه‌ر) (G.ROCHER) پێیوایه ئه‌م ده‌ربڕینه به‌زۆری به ڕه‌وتی ماركسیزم یا ڕه‌وته سۆسیالیزمه‌كان یاخود ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی كه ئاڕاستهگهلێكی سوسیالیزمیان هه‌یه، ده‌گوترێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێكجاریش بۆ هه‌ندێ ڕه‌وتی دیموكراتی به‌كارده‌هێنرێت.
2) ئایدیۆلۆجیای ڕاستڕه‌و (RIGHTIST IDOLOGY) (جای ڕۆچه‌ر)وای بۆ ده‌چێت به‌زۆری ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه به‌و ڕه‌وتانه ده‌وترێت كه خاوه‌ن موركێكی كۆنه‌خوازی یاخود پارێزگارین(62).
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بده‌ین كه هه‌ردوو زاراوه‌ی (ڕاستره‌و و چه‌پڕه‌و) ناڕۆشنی و ڕێژه‌یه‌تی له خۆده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی پڕاوپڕ گوزارشت له ئاڕاسته‌یه‌كی دیاریكراو ناكه‌ن. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێ وایكردبێـت زاراوه‌گه‌لێكی وه‌ك ڕاستڕه‌وی په‌ڕگیر و ڕاستڕه‌وی میانڕه‌و و.. هتد ده‌ركه‌وتبن به‌مشێوه‌یه ئه‌م زاراوانه له ڕێژه‌یی بوون و لێڵی یاخود ناڕوونی به‌ده‌رنین.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایدیۆلۆجیا:
دیاریكردنی تایهتمهندییهكانی ئایدیۆلۆجیا یه‌كێكه له هه‌نگاوه سه‌ره‌تا و زۆر گرنگه‌كانی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك كه بیه‌وێت له ماهیه‌ت و ڕۆڵی ئایدیۆلۆجیاكان بكۆڵێته‌وه، تا له میانه‌یدا بتوانرێت زیاتر په‌ی به واتا و كاریگهرێتيیهكانی له ژیانی تاك و واقعی كۆمه‌ڵگه‌كاندا و ئاشكراكردنی لایه‌نه نادیاره‌كانی ببرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه گرنترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بریتین له:
1) گشتگیرێتی ڕاڤه‌كردن: ئایدیۆلۆجیا له ڕوانگه‌ی مۆركه مێژووییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و هێزه بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، هه‌وڵده‌دات ڕاڤه‌یه‌ی گشتگیری جیهانى بكات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵده‌دات ڕاسته تایبه‌تیه‌كان – ڕاستی و به‌رژه‌وه‌ندی چین – به‌ڕاستی گشتی و پیرۆز و ڕه‌خنه هه‌ڵنه‌گر دابنێت. هه‌موو ئه‌و دژكاریانهش ده‌شارێته‌وه كه ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی تایبه‌ت یاخود به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌نه‌ڕوو، تا ئایدیۆلۆجیاكه بتوانێت ڕاڤه گشتگیره‌كه‌ی بچه‌سپێنێت. جا ئه‌و ڕاڤه‌یه به‌ره‌و جیهانبینییه‌كی گه‌ردوونی ده‌ڕوات و ته‌واوی خواسته بووه‌كان و شیاوه‌كانی بۆ ملكه‌چ ده‌كات، وه‌ك : زمان، ئه‌فسانه، ئایین، ئاكار، ماف، فه‌لسه‌فه، كاریش بۆ دامه‌زراندنی ڕستێكی ئاڵۆز له ئاڵۆزكاريی و بیانووهێنانه‌وه ده‌كات(63). وه‌ك پۆل ڕیكۆر ده‌ڵێت: هه‌موو ئایدیۆلۆجیایه‌ك ئاسانكراو و گوتارییه و سستمێكه له ڕێساكان و ئامانجی پێشكه‌شكردنی تێروانینێكی گشتیره نه‌ك ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵێك به‌ڵكو بۆ مێژوو، لێره‌وه به‌ته‌واوی شته‌كانی وه‌ك ئاكار، ئاین، فه‌لسه‌فه، ده‌بێته ئایدیۆلۆجیا(64).
2) ژیرێتیبوون(RATIONALIFY): ئایدیۆلۆجیا به‌پێی ئه‌و پێناسانه‌ی پێشوو سستمێكه له بیروباوه‌ڕ و ئه‌حكامه ڕاگهیندراوهكان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك یا چینێك یاخود ده‌وڵه‌تێكه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌دات كاڵایه‌كی ژیرێتیبوون یالۆجیستی یاخود زانستی له هه‌ندێ كاتدا بپۆشێت(65).
ئایدیۆلۆجیا په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به هۆشیاری(وعی) تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی كه ئایدیۆلۆجیا ڕه‌هه‌ندی بوونی ئه‌و كه‌سه و تێگه‌یشتنی زاڵی ئه‌و كه‌سه ده‌گۆڕێت و ده‌بێته مهرجهعیهتێكی عه‌قڵی بۆی له نمونه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماددیه‌ت و ئایدیالیستیدا ده‌رده‌كه‌وێت(66).
3) جۆرێتی (النوعیه): سستمی ئایدیاكان و ئه‌حكامه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه باوه‌ڕیان پێهێناوه، ئه‌ویش به تێگه‌یاندنی واقیعهكهیانو ڕاڤه‌كردنی به ڕێگایه‌كی دیاریكراو، بۆیه ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵده‌دات ئه‌وه ڕوونبكاتهوه بۆ نمونه كه كێ و بۆ چ مه‌به‌ستێك تاك ئیستغلال ده‌كات؟! هه‌وره‌ها هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵ ده‌ستنیشان دهكاتو... هتد(67).
ئایدیۆلۆجیا ته‌نها مرۆڤ ملكه‌چ ناكات بۆ په‌یڕه‌و و سستمێكی دیاریكراو، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و مرۆڤه پێكده‌هێنێت كه بتوانێت له زۆر بواری تری وه‌ك زانستی و فه‌رهه‌نگیدا چالاكانه بكه‌وێته كار و به‌هه‌مان ئاڕاسته و تێگه‌یشتنی ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه باسه جۆراوجۆره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێ. بۆ نمونه به‌رهه‌مه‌كانی (كارل ماركس)و (ئاده‌م سيمس) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی ئایدیۆلۆجیایهكن، هاوكات وه‌ك به‌رهه‌مێكی زانستیش كاریگهریيان له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ئایدیۆلۆجیاكه هه‌یه(68).
4) په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕان: ئایدیۆلۆجیا په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌ڵام به‌رگری له گۆڕانی ڕیشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی ده‌كات، ماركس بنه‌ماكانی ئایدیۆلۆجیای ماركسی دانا، به‌ڵام كه‌سانی تری وه‌ك لینین و تروسكی و ستالین هه‌ستان به ڕاڤه‌كردنی و شتی دیكه‌یان بۆ زیاد كرد. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ئایدیۆلۆجیادا دێن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژهيی پشت به په‌یكه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌ستێت، زۆر به‌هیواشی ڕوو ده‌ده‌ن.
كاتێك ئایدیۆلۆجیاكان له ناوهڕۆك و جێبهجێكردنهكانیاندا ده‌گۆڕێن، به‌زۆری به قۆناغێكی ململانێی چڕی نێوان نوێخواز و ته‌قلیدییه‌كاندا سه‌باره‌ت به پێویستی گۆڕان تێده‌په‌ڕێت، بۆ نمونه – ململانێی نێو ماركسێتی له (لنین)ه‌وه تا (گۆر پاتچۆف) جگه له دیارده‌یه‌كی ئه‌و گۆڕانه شتێكی دیكه نه‌بووه.
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئامانج و به‌رژوه‌ندییه‌كانی نه‌وه دواینییهكان ده‌دات، ئه‌وه ده‌بێت پێشبكه‌وێ و له‌گه‌ڵ خواستی نه‌وه نوێیه‌كاندا خۆی بگونجێنێت.
ئایدیۆلۆجیاكان – بۆ نمونه سیاسییه‌كان به زۆری له بارودۆخی قه‌یرانه جیاوازه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، مه‌یلی مرۆڤ بۆ ئایدیۆلۆجیا واته ئه‌و مرۆڤه له‌ژێر بارودۆخی باودا چه‌وساوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه به‌س نیه بۆ ڕاڤه‌كردنی ئه‌زمونێك یاخود بیانوهێنانه‌وه‌ی بارودرۆخهكهی، ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئایدیۆلۆجیاگهلێكی دیكه له‌دایكده‌بن كه وێنه‌ی ژیانێكی باشتر ده‌خه‌نه‌ڕوو(69).
5) ئایدیۆلۆجیا په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو له به‌ها: هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌ك په‌یوه‌سته بهكۆمهڵێكی دیاریكراو له به‌ها یاخود ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌یه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكات. ئه‌مه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه ئایدیۆلۆجیا له زانست جیاده‌كاته‌وه، ئایدیۆلۆجیا ئه‌حكامه به‌هاییه دیاریكراوه‌كان له خۆی ده‌گرێت و، هه‌وڵده‌دات نه‌ك هه‌ر ڕاڤه‌یه‌كی واقیع بكات، به‌ڵكو هه‌ڵیشی ده‌سه‌نگێنێ و حوكمی له‌سه‌ر ده‌دات. سه‌ره‌رای ئه‌وه ئایدیۆلۆجیا وا له زاتهكان ده‌كات كه له‌پێناو كاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێبكۆشن، وه‌ك گۆڕینی پله‌به‌پله(تدرج)ی كۆمه‌ڵ، یاخود له باری شۆڕشكردن دژی سستمی دیاریكراو كه پێویستی به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونێكی ته‌واوی خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیاكان هه‌یه(70).
6) مۆركی خوایشتیانهی ئایدیۆلۆجیا: ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵده‌دات خه‌ڵكی یاخود ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه دیاركراوه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، تا به‌ویست و خۆشی خۆیان – نه‌ك به زۆر- باوه‌ڕی پێبهێنن!
ئه‌م پڕۆسه‌یه له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كان و ئامرازه‌كانی جێبه‌جێكردنی و پێشكه‌شكردنی ڕاڤه‌یه‌كی ڕووپۆشكراو به مۆركی عه‌قڵی یاخود لۆجیستی بۆ واقیع و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ری واقیعی و له‌بار بۆ جێبه‌جێكردن خۆ ده‌نوێنێت (71).
7) جیاكردنه‌وه‌ی هاوڕێیان و دوژمنان: كاتێك باوه‌ڕ به ئایدیۆلۆجیایه‌كی دیاریكراو دێنین، واته ته‌به‌نی تێڕوانینێكی ئایدیۆلۆجی بۆ جیهان ده‌كه‌ین، هاوكات ئه‌و واتایه‌ش ده‌به‌خشێت كه هه‌ر تێڕوانینێكی دیكه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه(72). دیاره ئه‌م باره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌ك واده‌بینێت، ڕاستيیهكان ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه ئه‌و ده‌یانبینێت و ده‌یانخاته ڕوو، لهبهرانبهریشهوه نوێنه‌رانی ئایدیۆلۆجیاكانی دیكه دوژمنی ئه‌ون – ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئاسته‌نگ له به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌دا دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌م بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات، دواتر شوێنێك نیه بۆ ڕێكه‌وتن یاخود پهیڤینكردنی تا ڕاستی ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه ده‌ركه‌وێت كه ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆجیایه‌ك به‌دیناكه‌ین له ده‌سپێكی كاروانهكهیدا بانگه‌وازی ڕزگاركردنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی (نه‌ك باوه‌ڕدارانی به‌ته‌نها) له چه‌وساندنه‌وه و كۆیلایه‌تی ڕانه‌گه‌یاندبێت و مژده‌ی گۆڕینی سستمی كۆن و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری به سستمێكی نوێ كه دادپه‌روه‌ری باڵی به‌سه‌ردا كێشابێ، نه‌دابێت(73).
8) خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان: هیچ ئایدیۆلۆجیایه‌ك له واقیع دابڕاو و جیا نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كات، بۆ نمونه ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا ئایدیۆلۆجیایه‌كی دیاریكراویان هه‌یه كه هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن. بۆیه بیانوو بۆ بارودۆخه جێگیره‌كه دێننه‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بارودۆخیان بگۆڕن، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانیان ئایدیۆلۆجیایه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن(74).
9) بزواندنی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی شێوازی دیاریكراو له كردار: ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵی تێركردنی خواسته سایكۆلۆجیهكانی كۆمه‌ڵ ده‌دات، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی پێشنیاركردنی نمونه‌یه‌كی دیاریكراو له ڕه‌فتار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دڵه‌راوكێ (قلق)یه‌ی به‌ده‌ستیيه‌وه ده‌ناڵێنن، یاخود ڕێكخستن و ئاراسته‌كردنی حه‌زه‌كانی مرۆڤ و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
بێگومان ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئایدیۆلۆجیا به به‌ره‌وامی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كرێت و هه‌وڵده‌دات ڕه‌نگی ڕێگه‌یه‌كی دیاریكراو له ڕه‌فتار(سلوك) بۆ ئه‌ندامه‌كانی بڕێژێت. جا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چینێكی دیاریكراو بێت، یا ڕێكخراوێكی سیاسی، یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌گشتی یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی.. هتد.
ئایدیۆلۆجیا هه‌وڵده‌دات هه‌ستكردن به هێز و كاریگه‌رێتی (الفاعلیه) لای تاك گه‌شه‌پێبدات. ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌ندامییه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵێكه‌وه یاخود به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو كه بڕوای به هه‌مان بیروباوه‌ڕو بڕیار و شێوازه‌كانی كار و ئامانجه‌كان هه‌یه(75).
به‌مشێوه‌یه ئایدیۆلۆجیا له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی بزوتنه‌وه له‌نێو ئایدیۆلۆجیستهكاندا هه‌نگاو ده‌نێت، هێزی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆجیا له سه‌لماندنه ئه‌زموونی یاخود ژیربێژییهكانهوه نه‌هاتووه! به‌ڵكو له تواناكانیدا بۆ هاندانی بیروباوه‌ڕ و بزوتنه‌وه‌دا خۆی حه‌شارداوه. ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆجیا واقیع تێده‌په‌رێنێت و باشترین به‌ڵێن پێشكه‌ش ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆجیاش له‌و هه‌سته‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه كار ده‌یبوژێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایدیۆلۆجیا له‌سه‌ری سوره. به‌وپێیه ده‌توانین بڵێین ململانێی ئایدیۆلۆجی ته‌نها ململانێی نێوان هزره‌كان نیه، به‌ڵكو ململانێی هێزه جیاوازه‌كانه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌واتای زه‌روره‌تی وابه‌سته‌یی نێوان ئایدیۆلۆجیا و ڕێكخستنی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت(76).
10) بزاوندنی سۆز نه‌ك ژیری: ئایدیۆلۆجیاكان پلهگهلێكی جیاواز له هزر و به‌هاكان له‌خۆده‌گرن كه له نێوان هزری زۆر ئاڵۆز و دروشم و سمبولی ساده‌دا دێن و ده‌چن، لهسهربهنی بزواندنی سۆزه‌وه له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا گوزارشت له‌و هزرانه ده‌كرێت و به‌هۆی دروشمه‌كانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌نوێنن. ئه‌ویش له‌میانه‌ی پیاهه‌ڵدانی دابونهریتهكان. به‌پێی حه‌ز و بڕیاره پێشوه‌خت و داستانهكانهوه(77)، نه‌ك به‌پێی دانوستاندن و قایل‌بوونی ژیريی و سه‌لماندن و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌وه.
ئه‌ركی ئایدیۆلۆجیا:
ده‌توانین بڵێین ئایدیۆلۆجیا دوو ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌ركێكی مه‌عریفی.
دووه‌م: ئه‌ركێكی سیاسيی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌كه‌م/ ئه‌ركه مهعریفیيهكان: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌ركه مهعریفیيهكانی ئایدیۆلۆجیا له‌م دوو خاڵه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه:
1) پێكهێنانی سستمێك له هزره‌كان تا له‌میانه‌یدا(ده‌رك به جیهان) و (تێگه‌یشتن له جیهان) و (لێكدانه‌وه‌ی جیهان) بكرێت، وه‌ك ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه مرۆڤ بۆ نمونه له سیاسه‌تدا خۆی پێ ئاڕاسته دهكاتو له‌میانه‌یدا ده‌توانێت تێبینی و ئه‌زموونه‌كانی دابنێت، به‌وه‌ش مرۆڤه‌كان ده‌توانن ڕابوردوو ئێستایان بناسن و پێشبینی داهاتوویان بكه‌ن.
2) دیاریكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ماف و ئه‌رك و ئامانج و ده‌سه‌ڵات و سنور و چۆنێتی ڕێكخستنی ژیانی سیاسی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی ئامانجه خواستراوه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری تێڕوانینه ئایدیۆلۆجیهكانهوه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ڕابوورد ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئایدیۆلۆجیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی باوهڕدارانیهوه جیهان بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی ببێته ئامرازێكی تێكۆشان له‌پێناو بنیاتنانی پهیوهنديیهكی زیندوو له نێوان مرۆڤه‌كاندا(78).
دووه‌م/ ئه‌ركی سیاسيی و كۆمه‌ڵایه‌تی :
گرنگترین ئه‌م ئه‌ركانه له‌م خاڵانه‌دا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه:
1) شێواندنی واقیع: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیا گوزارشت له تێڕوانینی چینێك یان گرووپێكی دیاریكراو ده‌كات و به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی بهرژهوهنديیهكان ده‌بزوێت، بۆیه ده‌سه‌وسان ده‌بێت له‌وه‌دا كه بتوانێت واقیع وه‌كو خۆی وێنا بكات، بۆیه ئایدیۆلۆجیا تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی بۆ واقیع و بهرژهوهنديیهكان هه‌یه و هه‌وڵده‌دات ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه كه خۆی به‌ڕاستی ده‌زانێت بخاته‌ڕوو(79).
2) شه‌رعیه‌تدان و بیانووهێنانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات: یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگ و بنهڕهتيیهكانی ئایدیۆلۆجیا بریتیه له شه‌رعیه‌تدان و بیانووهێنانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، بۆ پشت ئه‌ستوركردنی ئه‌م باره(ڕیكۆر) لهسهربهنی تێڕوانینه‌كانی(ماكس فیبه‌ر)ه‌وه، سه‌باره‌ت به شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات، ئه‌و هه‌وڵده‌دات ڕێگه‌یه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی ئایدیۆلۆجیا بدۆزێته‌وه، بهتهركیزكردن له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵات. به‌پێی ڕیكۆر ڕووبه‌رێك له نێوان نیازه‌كانی ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان و له نێوان شه‌رعیه‌تدا هه‌یه، به‌ڵام ئایدیۆلۆجیا هه‌میشه هه‌ڵده‌ستێت به داپۆشینی ئه‌و جیاوازییه، واته ئایدیۆلۆجیا له بنه‌ڕه‌تدا بیانوو بۆ ده‌سه‌ڵات و سستمی ده‌سه‌ڵات دێنێته‌وه(80). هه‌روه‌ها ئێستا ده‌وڵه‌تان – وه‌ك جاران – پشت به به‌كارهێنانی هێزی ڕووت نابه‌ستن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆجی په‌سه‌ندكراو(ڕووپۆش) بكه‌ن، جا ئه‌وه بیانوو بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه دێنێته‌وه كه چۆنیه‌تی دابه‌شكردن و به‌كارهێنانی پێ ڕێكده‌خرێت(81).
3) ئایدیۆلۆجیا وه‌ك میكانیزمێكی بیانووهێنانه‌وه‌ی سستمی دابه‌شكردن له كۆمه‌ڵگه‌دا: ئایدیۆلۆجیا بیانوو بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه دێنێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه ناوازه‌كانی پێ دابه‌ش ده‌كات، چونكه ئایدیۆلۆجیاكان سستهمگهلێكی نمونه‌یین له ڕووی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانه‌وه و یارمه‌تی ئه‌ندامانی سسته‌مه‌كه ده‌دات له ڕاڤه‌كردنی ڕابردوو و شیكردنه‌وه‌ی ئێستا و خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌ك بۆ داهاتوو. له‌وه‌دا ده‌بێت ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كی فریوده‌ربێت ده‌رباره‌ی ژیانی سیاسی، یاخود ههڵپهگهلێك بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ژیریدا، یاخود پۆلێنگهلی هزره‌كان بێت بۆ سازدانی توانا و ووزه‌كانی مرۆڤ بۆ كاركردن(82).
4) ئایدیۆلۆجیا میكانیزمێكی بنهڕهتیيه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ململانێ: ئایدیۆلۆجیا له‌سه‌ر ئاستی – كه‌سی یارمه‌تی تاكه‌كان ده‌دات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ململانێی ناوخۆیدا، به تێڕوانینیشی بۆ كه‌سانی تر ڕاڤه‌یه‌ك بۆ ڕووه جیاوازه‌كانی ژیانی تاكه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات. له‌سه‌ر ئاستی (گشتی) كۆمه‌ڵگاش ئایدیۆلۆجیا له میانه‌ی دروستكردنی پێویستیگهلێكی گشتی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا هه‌ندێ له ململانێكان كۆتایی پێدێنێت، به‌وه‌ش ئامرازێكی گشتی گوزارشكردن له پێداویستیيه جیاوازه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، ئایدیۆلۆجیا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له ململانێكاندا كه له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر هزری گه‌لاندا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌و شۆڕشه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یه كه ئامرازه‌كانی گه‌یاندن هێنانویانهته ئاراوه، له دیاریكردنی ڕۆڵی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كان یاخود به‌كاربه‌ره‌كان پشكداری كردووه(83).
5) ئایدیۆلۆجیا ئامرازێكه بۆ به‌دیهێنانی شوناس و گوزارشت لێكردنی، ئایدیۆلۆجیا له‌میانه‌ی وابه‌سته‌بوون به یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه و هه‌وڵی به‌دیهێنانی خودی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات، هاوبهشبوونێكی گشتی له كۆمه‌ڵه هزرێكدا ده‌بێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا یا حیزبێك یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌كدا. تێكڕای ئایدیۆلۆجیاكان ئه‌ركێكی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌ویش دروستكردنی وابه‌سته‌بوونێكی ویژدانیانه‌ی نێوان تاكه‌كانه، واته ئایدیۆلۆجیا ئه‌ركی پاراستنی شوناس و ته‌واوێتی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له‌م سهربهنهوه ڕیكۆ پێیوایه پهیوهنديیهكی (به‌ستراو) له نێوان ئایدیۆلۆجیا و ئه‌و ململانێیانه‌دا هه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كاندا هه‌ن، ئه‌و باره‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر زه‌روره‌تی نزیككردنه‌وه‌ی نوێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ببێته میانگهڕێك له نێوانیاندا.
6) ئایدیۆلۆجیا وه‌ك میكانیزمێك بۆ سازدان و زاڵبوون: ئایدیۆلۆجیا له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ وه‌ك هێزێكی دینامیكی هه‌وڵی كاركردن ده‌دات، هه‌موو ئایدیۆلۆجیایه‌ك به‌ڵێن به ژیانێكی باشتر ده‌دات، جا ئه‌گه‌ر سازدان یه‌كێك بێت له ئه‌ركه‌كانی ئایدیۆلۆجیای(سیاسی) نوێ، ئه‌وه پڕۆسهگهلێكی جیاوای وه‌ك ڕاكێشانی ئه‌و تاكانه‌ی ئاماده‌ی كاری سیاسین له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئایدیۆلۆجیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رله‌نوێ ئه‌و بوونانه بجوڵێنێت كه ماوه‌یه‌ك خامۆش ببوون. له‌سه‌ر ئاستی گشتیش هه‌ڵده‌ستێت به‌سازدان له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیران تا وابه‌سته‌بوونیان به بارودۆخه ههنووكهییهكهوه به‌دیبێت، ڕه‌نگه پڕۆسه‌ی سازدان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هوشیاری خه‌ڵكیدا وێنه‌ی بۆ كێشرابێت، ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیا ئه‌نجامی ده‌دات زۆرجار سنووری كاری وابه‌سته‌یی كۆمه‌ڵ تێده‌په‌ڕێنێت و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه‌یان له‌یاد ده‌چێت كه ئامانجگه‌لێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن بههوشیاريی و ژیرێتیهوه پێی بگه‌ن(84).
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان
1. رجا‌ء حدي دويدري: البحث العلمي اساسياته النظريةء ممارسته العملية، دار الفكر، دمشق- سورية، ط1، ايلول 2000، ل21.
2. صفاء عبدالسلام جعفرء احمد محمود صبحي: في الفلسفة الحضارة(اليونانية – الأسلامية – الغربية)، دار الوفاء لدنيا الطباعةء النشر، ط1، الأسكندرية، 2006، ل175.
3. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
4. لويس التوسير: الأيديولوجياء اللاشعور، مجلة الكلمة، العدد 47، السنة الثانية عشر- ربيع 2005، (ww.kalema.net ).
5. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل171.
6. بێژه‌ی فه‌لسه‌فه له بنه‌ڕه‌تی (فیلا – سوفیا)ی یۆنانیه‌وه داڕێژراوه‌و واتای خۆشویستنی داناێتی یه. به‌و زانینه ده‌وترێت كه په‌ی به‌حه‌قیقه‌تی شته‌كان دهباتو ئه‌نجامدانی كاره‌كانیش به باشترین شێوه.( جميل صليبا: المعجم الفلسفي، ج2، منشورات ذوي القربى، ط1، ق‌م، 1385، ل160)
7. حمید عزیز: سه‌ره‌تایه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی یۆنان، چاپخانه‌ی زانكۆی سلێمانی، 1979، ل31.
8. نبيل محمد توفيق السمالوطي: الأيديولوجياء ازمة علم الأجتماع المعاصر، دراسة تحليلية للمشكلات النظريةء المنهجية، دار بورسعيد للطباعة، اسكندرية، 1975، ل205.
9. جمیل صلیبا: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل161.
10. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،172.
11. هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
12. هه‌مان سه‌رچاوه، ل172 دواتر.
13. محمد مزوز: الوظيفة الرمزية للأيديولوجيا من خلال فكرة الخلاص، مجلة الكلمة، العدد(47)، السنة الثانية عشر – ڕبيع 2005. (ww.kalema.net).
14. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 172 دواتر.
15. محمد مزوز: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
16. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل172 دواتر.
17. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
18ـ جان – ماری موللێر: فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژی، و.عومه‌ر عه‌لی غه‌فوور، ده‌زگای ئاراس، چ1، هه‌ولێر، 2013، ل88-89.
19. كامه‌ران محه‌مه‌د: فێرنان برۆدێل و گوتاری مێژوویی، به‌ڕیوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، 2006، ل72.
20ـ وظائف الإيديولوجيا (بول ريكور: http://philo4bac.blogspot.com/2015/01/Fonctions-ideologie.html))
21ـ انور محمود زناتى: علم التاريخ واتجاهات تفسيره اقتراب جديد، مكتبة الأنجلو المصرية، القاهرة، 2007، ص 41 ومابعدها.
22ـ عبدالكريم سروش: ارحب من الايديولوجيا، ت.احمد القبانجى، مؤسسة الأنتشار العربى، ط1، بيروت، 2014، ص139.
23ـ فاضل جابر ضامى: محاضرات فى منهج البحث التاريخى، ط5، دمشق، 2013، ص 19.
24ـ ابن خلدون: المقدمه، دار الفكر، بیروت، 2004، ص21 ومابعدها.
25. اميل برهيية: تاريخ الفلسفة، القرن تاسع عشر(1800 – 1850)، (ترجمة: جورج طرابيشي)، ج6، دار الطليعة للطباعةء النشر، ط1، بيروت، 1985، ل 37.
26. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ، ل39 – 40.
27. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی، ل41.
28. دينكن ميشيل: معجم العلم الأجتماع، ت.احسان محمد حسن)، بغداد، 1980، ل 169 – 170.
29. مارثيلو فيليكس تور: مصادرءآثار المفهوم الأيديولوجيا عند ريكور، ت.هشام الميلوي، مجلة الكلمة، العدد 47، السنة الثانية عشر- ربيع 2005، (ww.kalema.net ).
30. هينري ايكن: عصر الأيديولوجيا، ت.محى الدين صبحي، دمشق، 1971، ل13.
31. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
32. دینكن میشیل: هه‌مان سه‌رچاوه، ل170.
33. عبدالله العروي: مفهوم الأيديولوجيا، مركز الثقافي العربي، ط6، دار البيضاء، 1999، ل93.
34. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل103.
35. هنری ایكن: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل13.
36. هه‌مان سه‌رچاوه، ل14.
37. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
38. فاطمة بدوي: علم اجتماع المعرفة بين الفكر الخلدونيء الفكر الغربي، منشورات جرّوس برس، ل72.
39. هنری ایكن: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل14.
40. هه‌مان سه‌رچاوه، ل15.
41. مارثيلو فيليكس: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
42. عبدالله العروی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل103.
43. هنری ایكن: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل15.
44. محمد عبده محبوب: مقدمة في الأنثرولوجيا (المجالات النظريةء التطبيقية)، دار المعرفة الجامعية، جامعة اسكندرية، ل139.
45. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
46. عبدالله العروي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 64و دواتر. محمد عبدالله محبوب: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل139.
47. عبدالمنعم حفني: موسوعة الفلسفةء الفلاسفة، ج2، ط2، مكتبة مدبولي، 1999، ل1223.
48. محمد عبد محبوب: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 140 – 141.
49. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
50. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 205.
51. لویس التوسیر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
52. هنری ایكن: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل10.
53. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
54. شاكر مصطفى: قاموس انثربولوجيا، جامعة الكويت، ط1، 1981، ل447.
55. مارپیوفیلیكس: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
56. بورهان قانع: فه‌رهه‌نگی نوێ، بغداد، 1985، ل ل 48 – 49.
57. هه‌مان سه‌رچاوه، ل 49 – 50.
58. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل 214و دواتر.
59. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
60. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
61. مارپیلو فیلیكس: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
62. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 214و دواتر.
63. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل ل 174 – 175.
64. بول ريكور: معايير الظاهرة الإيديولوجية، مجلة الكلمة، العدد 47، السنة الثانية عشر- ڕبيع 2005، (ww.kalema.net ).
65. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل 218.
66. زانا ڕه‌ئوف مه‌نمی: سه‌رنجێك له مه‌عریفه‌ی زاتی‌و ئایدیۆلۆجیا، گۆڤاری كاروان، ژماره (126)، هه‌ولێر، 1998، ل4.
67. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل218.
68. زانا ڕه‌ئوف مه‌نمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل4.
69. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل 176.
70. زانا ڕه‌ئوف مه‌نمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل4.
71. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل218.
72. محمد مزوز: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
73. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل177.
74. نبيل محمد توفيق السمالوطي: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل219.
75. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل218.
76. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 175و دواتر.
77. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
78. هه‌مان سه‌رچاوه، ل177.
79. مارثيلو فيليكس: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
80. بول ڕیكور: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، مارپیلو فیلیكس: سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
81. صفاء عبدالسلام جعفر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل178.
82. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
83. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
84. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل179.