یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەنێوان ئینسایکلۆپیدیایى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوەندى کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوە واژوو کرا
یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەنێوان ئینسایکلۆپیدیایى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوەندى کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوە واژوو کرا
  2023/09/05     571 جار بینراوە    


ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2023 پرۆژه‌ی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیومێنت و لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌كادیمی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان له‌ زانكۆی سلێمانی ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیومێنت و لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌كادیمی واژۆکرد،

كه‌ نوێنه‌رانی هه‌دوولا بە سەرپەرشتی بەڕێزان پ.ی.د.هەردی مەهدی میکە بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د.حسین محمد صالح رحیم لە زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی خاڵ ئامادەی بوون، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێڕه‌و و چۆنێتی كاركردن له‌ (پرۆژه‌ی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌)دا كرا. بەپێی لێکتێگەشتنەکە ناوەندی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ئه‌رشیفی ناوەند (به‌ڵگه‌نامه‌، ده‌ستنووس، ئامار)ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵه‌بجه‌، توانای مرۆیی و توێژه‌رانی ناوه‌نده‌كه هاوکار دەبێت بۆ پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure