خاڵ:
کۆنفرانسەکە بە ناونیشانى (کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕەهەند و لێکەوتەکانی) ئەنجامدەدرێت و لە ماوەى ڕۆژانى ٢٠ و ٢١ى ٤ى ٢٠٢٥ چەندین توێژینەوە و بابەتى ئاستبەرزی زانستى پێشکەش دەکرێت.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ و بە ئامادەبوونى بەڕێزان د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، و نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجەو پ.د. بەمۆ پەروێز عزیز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو مامۆستایان و توێژەران و ئەکادیمیستان. لەگەڵ دەیان میوانى ناوخۆ و دەرەوە کۆنفرانسەکە دەستی بەکارەکانى کرد.
کلیک بکە بۆ بینینى وێنەکان