خاڵى گفتووگۆ.. لە دانیشتنەوە بۆ مانیفێست
خاڵى گفتووگۆ.. لە دانیشتنەوە بۆ مانیفێست
  2026/02/15     31 جار بینراوە    


خاڵ

لە ڕۆژى 8/2/2026 دیدارێکى دیکەى خاڵى گفتووگۆ لە ئۆفیسى سەرەکى ڕێکخراوى خاڵ لە سلێمانى بەڕێوەچوو.

دیدارەکە لە ژێر ناونیشانى "ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەنێوان دەستکەوت و مەترسیدا" ئەنجام درا و هەریەکە لە بەڕێزان: "مامۆستا مەسعود عەبدولخالق و مامۆستا محەمەد رەئوف، خاتوو بێریڤان" لە گۆشەنیگای جیاوازەوە بابەتەکانیان پێشکەش کرد.

لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکى بەرچاو لە نووسەر، مامۆستاى زانکۆ و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس ئامادەى بوون، گفتووگۆیەکى قوڵ لەبارەى پرسەکە کرا، لە دەرەنجامیشدا هەموو بۆچوونە جیاوازەکان گەیشتنە خاڵێکى هاوبەش و تێیدا نەخشەڕێگەیەنکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕێگەى مامەڵەکردن لەگەڵ پرسى ڕۆژئاوا خرایەڕوو.

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

سڵاو و ڕێز..

دەستەیەکی فرەجۆر لە هاوکار و هاوڕێیان و خاوەن بۆچوونەكان، دوێنێ یەکشەممە 8/2/2026 لە "ڕێکخراوی خاڵ"، بەیاننامەیەکیان بە مەبەستی پاڵپشتی لە یەکدەنگیی شەقامی کوردی و پاراستنی لەو گێژاوە ئایینی و ئایدۆلۆژییانەی ئێستا ئامادە کردووە.

ئەگەر تۆی بەڕێزیش، هاوڕای ناوەرۆکی پەیامەکەیت، دەتوانیت ناوی خۆت زیاد بکەیت و لای خۆت بڵاوی بکەیتەوە..

لەگەڵ ڕێزی زۆردا..

🔴پەیامێکی هاوخەمی و بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی لەبەردەم دۆخێکی نەخوازراودا

پیلانگێڕی و هێرشە دوژمنکارییەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دۆخێکی نەخوازراو و مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر کۆی نەتەوەکەمان لێکەوتووەتەوە. لە ئێستاشدا کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ئارادایە، هێشتا دڵەڕاوکێی خەڵکی شارە کوردنشینەکان نەڕەویوەتەوە و ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان؛ هاوکات شاری کۆبانێ و دەوروبەری لەژێر گەمارۆیەکی سەخت و پڕمەترسیدان.

لەبەرامبەر ئەم لەشکرکێشییەی کە کارەساتی مرۆیی و تاوانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، بێدەنگیی وڵاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وانەیەکی مێژوویی و ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ کورد لە هەموو پارچەکان؛ کە دەکرێت ئەوەی لە سووریا ڕوویدا، لە هەر شوێنێکی تری کوردستان دووبارە ببێتەوە. ئەم مەترسییە وا دەخوازێت کە کورد بە یەکڕیزی و یەکگرتووییەکی تەواوەوە خۆی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بکات. خۆشبەختانە، هەوێنی ئەم یەکبوونە لە ناڕەزایەتییە فراوانە جەماوەرییەکانی ناوخۆ و هەندەراندا بە ڕوونی دەبینرێت، کە ڕەنگدانەوەی یەکڕیزییەکی میللی و نەتەوەییە.

ئەم یەکڕیزییە لەم ساتە ناهەموارەدا، بەهێزترین چەکی نەتەوەکەمانە. بەڵام مەخابن، هەندێک جار لە جیهانی مەجازی و واقیعدا، دەنگی کەمینەیەک دەبیسترێت کە پێچەوانەی ئەم تەباییە، خەریکی دروستکردنی دووبەرەکی و دابەشبوونن. ئێمە لەکاتێکدا داوا دەکەین ڕێز لە پیرۆزییەکان و بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگیرێت، هاوکات داواش دەکەین "مەزڵوومییەتی کورد" بکرێتە هەوێنی یەکگرتووییمان. لە هەر بەرەیەکی فکریدا بین، دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەی زاڵمان بکەینە پڕۆژە و نەخشەڕێگەی پێکەوەبوونمان؛ نەک ڕێگە بدەین کەسانێک بە بەهانەی جیاجیا، ئەم تەباییە تێکبدەن کە بەرهەمی ماندووبوونی هەموو لایەکە.

پشتیوانییە بەرفراوانەکانی ئەمڕۆ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، نیشانەی وەفادارییە بۆ پەیامە ئاسمانی و مرۆییەکان. لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژووییەوە، داوا لە پارتە سیاسییەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و تاک بەتاکی کوردستانیان دەکەین؛ پێکەوە کار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بکەن و پردی بەیەکگەیشتن لەنێوان دیدە جیاوازەکاندا دروست بکەن. پێویستە ڕای گشتی بەرامبەر مەترسییەکان یەکبخرێت و خۆ لە هەر کارێک بەدوور بگیرێت کە ببێتە هۆکاری پەرتبوون.

لە هەموو شتێک گرنگتر، یەکخستنی ناوماڵی کوردە. دەبێت بە هەموو لایەک باوەش بۆ ئەو پەیامانە بکەینەوە کە ڕۆحی یەکبوون دەچێنن، تا بە جیهان ڕابگەیەنین کە سەرەڕای جیاوازییەکانمان، لەسەر یەک ئامانجی باڵا کۆکین: «پاراستنی نیشتمان و سەرکەوتنی کوردستان».

١. م. حەسەن شەمێرانی - زانای ئایینی

٢. ⁠تۆفیق كەریم - نووسەر

٣. ⁠د. كەیوان ئازاد - مامۆستای زانكۆ

٤. ⁠كەمال ڕەئوف - ڕۆژنامەنووس

٥. ⁠نازم عەبدوڵڵا - سیاسەتمەدار

٦. ⁠ئەبوبەكر كاروانی - نووسەر و سیاسەتمەدار

٧. یاسین حەسەن - سیاسەتمەدار

٨. ⁠سۆران حەمەڕەش - مێژوونووس

٩. ⁠د. هۆگر موحموود - مامۆستای زانكۆ

١٠. ⁠موحەممەد ڕەئوف موحەممەد - نووسەر و سیاسەتوان

١١. ⁠سەڵاح سالار - ڕۆژنامەنووس

١٢. ⁠د. فاتح سەنگاوی - پەرلەمانتار

١٣. ⁠ئومێد پاڕەزانی - نووسەر

١٤. ⁠سەعید عەلی - ڕۆشنبیر

١٥. ⁠د. دارا حەمەمین - مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیر

١٦. ⁠موحسین حسێن - سیاسەتمەدار

١٧. ⁠ڕیاز كاكە - خوێندكار

١٨. ⁠مەسعوود عەبدولخالق - نووسەر و ڕووناكبیر

١٩. ⁠ڕەمەزان نامیق - ڕۆشنبیر

٢٠. ⁠عەبدوڕوحمان ئەحمەد - سیاسی

٢١. ⁠فازیل حەیدەر - ڕۆشنبیر

٢٢. ⁠ئیحسان یاسین زەڵمی - ڕۆشنبیر

٢٣. ⁠د. یەحیا عومەر ڕێشاوی - مامۆستای زانكۆ

٢٤. ⁠ئاسۆس هەردی - ڕۆژنامەنووس

٢٥. ⁠د. هاوار كەمال میرزا - مامۆستای زانكۆ

٢٦. ⁠د. هەردی میكە عەلی - مامۆستای زانكۆ

٢٧. ⁠د. ئەژی ئازاد - سەرۆكی ناوەندی كوردستان

٢٨. ⁠د. یاسین تەها موحەممەد - مامۆستای زانكۆ

٢٩. ⁠د. ئەنوەر فەرەج - مامۆستای زانكۆ

٣٠. د. سەروەر عەبدوڕەحمان - سەرۆكی دامەزراوەی پەی

٣١. ⁠سامان حەمەكەریم ڕۆژنامەنووس

٣٢. ⁠نەبیل حمەصالح عزیز - بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور

٣٣. ⁠هاوكار عیززەت میكە - ڕۆژنامەنووس

٣٤. ⁠پەیام موحەممەد تاهیر - مافپەروەر

٣٥. ⁠پەیوەند كەمال مەحموود - پارێزەر

٣٦. ⁠د. سامان سەڵاح - مامۆستای زانكۆ

٣٧. ئارام سەعید - نووسەر

٣٨. ⁠گمۆ موحەممەد - پارێزەر و ڕۆژنامەنووس

٣٩. ئارام سەعید _ نووسەر

٤٠. د. گەشە حەفید - چالاكوان

٤١. شوكروڵڵا حەمەئەمین - چالاكوان

٤٢. ڕێباز فارووق - چالاكوان

٤٣. ⁠كۆسرەت ئەحمەد بێكەس - چالاكوان

٤٤. ⁠نەهرۆ عاڵایی - ڕۆژنامەنووس و چالاكوان

٤٥. ⁠نیشتیمان كەمال - چالاكوان

٤٦. ⁠سەمەد موحەممەد - پارێزەر

٤٧. مەولوود موراد موحیەدین - نووسەر و ڕووناکبیر

٤٨. ⁠زمناكۆ جەلال - چالاكوان

٤٩. ⁠ئارام هادی/ ئەندامی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان

٥٠. سمکۆ ڕەشید سەیدە - ئەندامی بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان

٥١. د. نیكۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانكۆ

٥٢ . شكار حەمەئەمین - چالاكوان

٥٣. بەكر سەلام - مافناس

٥٤. کاظم کریم رشید - مامۆستا و چالاکی مەدەنی

٥٥. نەوزاد ساڵح - چالاكی مەدەنی

٥٦. ئیبراهیم فەرەج - نووسەر و چالاكی سیاسی

٥٧. ئەرشەڵان شێخ فاتیح - پارێزەر و. ڕۆژنامەنووس

٥٨. سەركەوت بابان - سەرۆكی ڕێكخراو

٥٩. شۆڕش ئەمین - چالاكی مەدەنی

٦٠. ⁠ڕووبار ئەحمەد - مامۆستا و چالاكی مەدەنی

٦١. ⁠بەهرۆز گەڵاڵی - دیبلۆماتكار

٦٢. ⁠سەڵاح ڕەشید - نووسەر و چالاكی سیاسی

٦٣. ⁠كاردۆ موحەممەد - ئەندامی پەڕڵەمان

٦٤. ⁠ئارەزوو محمود - پسپۆری بواری وەرزش

٦٥. ⁠حەیدەر لەشکری - توێژەری بواری مێژوو

٦٦. ⁠د. نەرمین معروف ئابوریناس

٦٧. ⁠سلێمان مستەفا نوسەرو یاسایی

٦٨. ⁠کاوە علی کریم/ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

٦٩. ⁠ئارام جەمال چالاكی مەدەنی

٧٠. ⁠سەید موزەفەر پیرخدری - ل. سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی پیرخدری شاهۆ


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure