خاڵ كورد:
ڕێكخراوی خاڵ ڕایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی وەرگێڕانە كوردییەكەی هەژار موكریانی بۆ "قورئانی پیرۆز" كۆتایی هاتووە و پاش تەواوبوونی كارە تەكنیكییەكانی پێشكەشی دەكات.
لەو بارەیەوە مامۆستا تۆفیق كەریم سەرۆكی ڕێكخراوی خاڵ ڕایگەیاند: وەرگێرانەكەی هەژار موكریانی، لە لایەن مامۆستا ماجیدی مەردۆخی ڕۆحانی خوێندراوەتەوە بە دەنگێكی زوڵاڵ و بە تەكنیكێكی بەرز تۆماركراوە.
مامۆستا تۆفیق كەریم ئاماژەی بەوە كرد،"دەقی قورئانی پیرۆز بە دەنگە پڕ حوزنەکەی مامۆستا سۆران سدیق لەگەڵ خوێندنەوە كوردییەكەدا ئامادەی دەكەین و پێشكەشی دەكەین."
لە بارەی كاتی بڵاوكردنەوە ئەم بەرهەمەوە سەرۆكی ڕێكخراوی خاڵ ڕایگەیاند: مزگێنی بە هەوادارانی وەرگێڕانەکەی مام هەژار و دەربڕینە شیرینەکەی کاک ماجد و دەنگە خۆشەکەی مامۆستا سۆران دەدەین، خودا یاربێت خێرا کارە هونەری و تەکنیکییەکانی پرۆژەکە تەواو دەکەین و بەشێوەیەکی شایستە پێشکەشی دەکەین.