خاڵ_دیجیتاڵ:
ڕۆژى هەینى 31/5/2024 لەشارى سلێمانى یەکەمین کۆبوونەوەى لیژنەى ئامادەکاریى کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى بەڕێوەچوو.
لیژنەکە بڕیاریدا بە دەستپێکردنى کارەکانى کۆبەرهەمەکە، کە خۆى لە چەند قۆناغێک دەبینێتەوە و سەرجەم بەشەکانى لیژنەکەش بۆ کارەکانیان ڕاسپێردران.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنى بەڕێز "پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر زریان حاجى" وەک سەرپەرشتیارى زانستى و ڕێکخستنى پەیوەندییە زانستییەکانى دیکە بۆ ئامادەکردنى کۆبەرهەمەکە.
///
ئاگاداری و داوایەک لە لیژنەی ئامادەکاریی کۆبەرهەمی مەلاجەمیل رۆژبەیانیەوە
ئاشکرایە نووسەری گەورە مەلاجەمیل رۆژبەیانی (1913.2001.)، چ خزمەتێکی گەورەی بە کەلتور و مێژووی کورد وکوردستان کردووە.
بەڵام تا ئێستا بەرهەمەکانی بە پرشوبڵاوی ماونەتەوە و بەشێکیشیان هێشتا چاپ نەکراون، چاپکراوەکانیش زۆریان لە کتێخانەکاندا نەماون.
بۆیە ئێمە پاش مۆڵەت وەرگرتن لە بەڕێزان بنەماڵەی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانیی، بڕیارماندا بە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی سەرجەم بەرهەمەکانی، بە ئومێدی چاپکردنیان لە کۆبەرهەمێکدا کەشایانی ئەو کەڵە نوسەرە بێت.
لەم سۆنگەوە داوا لە سەرجەم ڕۆشنبیران و خوێنەران و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین، هاوکاریمان بکەن، بە ئاگادارکردنمان لە هەر بەرهەمێکی نووسەر (کتێب، دەستخەت، نامە ،وتار، چاوپێکەووتن). بۆئەوەی بە هەموومانەوە بتوانین سەرجەم نووسینەکانی ئەو قەڵەمە بە بڕشتە سەرلەنوێ پێشکەش بکەینەوە بە کتێبخانەی کوردی.
لیژنەی ئامادەکردن وساغکرنەوەی کۆبەرهەمی مەلا جەمیل رۆژبەیانی
3.ِ6.ِ2024