دە ساڵى کارکردنى ڕێخراوى خاڵ تاووتوێ کرا
دە ساڵى کارکردنى ڕێخراوى خاڵ تاووتوێ کرا
  2025/09/02     41 جار بینراوە    


لە یادى دە ساڵەى دامەزراندنى ڕێکخراوى خاڵ و بڵاوکردنەوەى یەکەم ژمارى گۆڤاری خاڵدا، ئەمڕۆ سێ شەممە 2/9/2025 لە ئۆفیسى ڕێکخراو لە شارى سلێمانى، گفتوگۆیەکى کراوە بۆ ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیر و مامۆستایانى زانکۆ ڕێکخرا، کە تێیدا باس لە قۆناغى ڕابردووى خاڵ و هەنگاوەکان بۆ داهاتووى کرا.

لە سەرەتادا، مامۆستا تۆفیق کەریم سەرۆکى ڕێکخراوى خاڵ لە بابەتێکى کورتدا تیشکى هەلومەرجى دەستپێکردنى خاڵ و ئامانجەکانى دامەزراندنى، پاشان باسى لە کار و چالاکییەکانى خاڵ لەماوەى دە ساڵى ڕابردوودا کرد، کە خۆى دەبینێتەوە لە (بڵاوکردنەوەى گۆڤارى خاڵ 50 ژمارە، چاپکردنى کتێب، چاپکردنى کۆبەرهەم، کۆڕ و سیمینار و پڕۆژەى ڕۆشنبیرى).

لە پاش وتەکانى سەرۆکى ڕێکخراوى خاڵ، هەریەک لە بەڕێزانى ئامادەبوو بۆچوون و سەرەنجیان لەسەر ڕێکخراوى خاڵ و کارەکانى باسکرد، هەروەها پێشنیارى خۆشیان بۆ کارى داهاتووى ڕێکخراوەکە خستەڕوو.

لە کۆتاییدا ڕێکخراوى خاڵ سوپاسى ئامادەبووانى کرد و تێبینى و سەرەنجە قوڵ و زانستییەکانیانى بەرزنرخاند.

بۆ بینینى وێنەکان، کلیک لە وێنەکەى خوارەوە بکە
 


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure