لیژنەی ئامادەکاری "کۆبەرهەمی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی" کۆبووەوە
لیژنەی ئامادەکاری "کۆبەرهەمی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی" کۆبووەوە
  2024/08/08     162 جار بینراوە    


خاڵ دیجیتاڵ:

ڕۆژى چوارشەممە 7/8/2024 لە ئۆفیسى سەرەکى ڕێکخراوى خاڵ لە سلێمانى لیژنەى ئامادەکاریى "کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى" کۆبووەوە و تاوتوێیى کارەکانى لیژنەکەیانکرد.

کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی بەڕێزان:"مامۆستا حەمەی حەمەباقی،  د یاسین تەها، مامۆستا رێدار ئەحمەد، تۆفیق کەریم، مامۆستا ئومێد رۆژبەیانی، مامۆستا موەفەق میراودەلی،پ د زریان حاجی، مامۆستا هۆشیار عەزیز" بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕکرا لە بارەی بەرهەمەکانی مێژوونووسی گەورە مەلاجەمیلی رۆژبەیانی و چۆنییەتی کۆکردنەوە و رێکخستنەوە وچاپکردنەوەیان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure