خاڵ کورد:
ڕۆژى شەممە 16/11/2024 بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و نووسەر و مامۆستاى زانکۆ و مامۆستایانى ئایینى یەکەم چالاکى (خاڵى گفتوگۆ) لە ئۆفیسى ڕێکخراوى خاڵ لە شارى سلێماى بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکدا بەڕێز مامۆستا تۆفیق کەریم تیشکى خستە سەر بەشێک لە چالاکییەکانى خاڵ و هەروەها ئامانجى پرۆژەى (خاڵى گفتوگۆ)ى ڕوونکردەوە. و ئاماژەى بەوە کرد: بۆ ئەوەی(خاڵ) ببێتە میمبەرێک بۆ ڕا و ڕای جیاواز،بشبێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوە و گفتوگۆکردنی رۆشنبیر وخاوەن بیروڕاجیاوازەکان، بابەتە هەستیار وکاریگەرەکان بوروژێنێت. هەروەها وتیشى: بڕیاریدا دوو هەفتە جارێک گفتوگۆیەکی کراوە ساز بدات ،لە نووسینگەی خۆی لەشاری سلێمانی. بە ناوی: (خاڵی گفتوگۆ).
لە دواتردا بەڕێز دکتۆر محەمەد عەبدوڵڵا پێنجوێنى، سەرۆکی لیژنەی فەتوای شاری سلێمانی بابەتێکى بەناونیشانى (لایڤ فەتوا) پێشکەشکرد و تێیدا تیشکى خستە سەر خاڵە باش و خراپەکانى ئەو جۆرە لە فەتوادان، هەروەها بنەماکانى فەتواى ئیسلامیشى بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە.
پاش بابەتەکەى دکتۆر محەمەد پێنجوێنى، گفتوگۆیەکى کراوە لەبارەى بابەتەکە ئەنجام دراو ئامادەبوان سەرەنج و تێبینییەکانى خۆیان خستەڕوو.
بۆ بینینى وێنەکان کلیک بکە..