ئەم پرۆگرامە دابەش کراوە بەسەر ٦٠٤ یەكەى لێكۆڵينەوە و خوێندندا، هەر یەکەیەکیش بریتییە لە لاپەڕەیەکى قورئانى پيرۆز،
هەر لاپەڕەیەکیش لە چوار بەندى سەرەکى پێکدێت کە بەم شێوەیە دابەشکراوە:
بەندى یەکەم: وێستگەى لێڕامـان: لە هەر لاپەڕەيەكدا حەوت وێسـتگەى تێڕامانی تێدایە، کە لە شـازدە تەفسـيرى گەورە و بەناوبانگەوە دەرهێنراوە.
دوای هەر تێڕامانێک پرسیارێکمان داناوە کە وەک چالاکیەک گەشە دەدات بە بەهرەی تێڕامانى خوێنەر دەدات.
بەندى دووەم: واتای ئەو وشە قورسانە دانراوە کە لەو لاپەڕەیەی موصحەفەکەدا هەیە.
بەندى سێیەم: كار كردن بە ئايەتەكان: سێ کردەوەمان پێشنیار کردووە، کە وەرگیراوە لەو لاپەڕەی تێیدایە. و لەتەواوى موسحەفەکەدا ١٨١٢ کارکردنی تێدایە.
بەندى چوارەم: ڕێنوێنى: لە هەر لاپەڕەیەکدا سێ ڕێنوێنى پەروەردەیی و بیروباوەڕیی مان باسکردووە، کە لە هەمان لاپەڕە وەرگیراوە.
(قورئان ڕامان و کارپێکردن)
ئەم بەرهەمە ئێستا لە ناوەندی ڕێنوێن و ڕێکخراوی خاڵ بەردەستە
بۆ دەستکەوتنى دەتوانن سەردانى ناوەندى ڕێنوێن بکەن لە: سلێمانى، نهۆمى دووەمى کاسۆمۆڵ دوکانی ژمارە 45
یان پەیوەندى بکەن بەم ژمارانەوە: 07501269689- 07748145964 - 07701916320