خاڵ دیجیتاڵ
وەک ساڵانى ڕابردوو ڕێکخراوى خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیرى بەشدارى پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب دەکات.
بۆ ئەم خولەى پێشەنگاکە ڕێکخراوى خاڵ بە کۆمەڵێک بەرهەمى جیاوازەوە بەشدارى کرد و داشکاندنى تایبەتیشى بۆ بەرهەمەکانى کردووە.
هەروەها خاڵ بۆ ئەم پێشەنگایە کۆبەرهەمى "مامۆستا هەژار"کردە دیارى کتێبخانەى کوردیى و لەلایەن خوێنەرانیشەوە پێشوازیى گەرمى لێکرا.
بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین زانیارییەکان دەربارەى بەرهەمەکانى خاڵ لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب، دەتوانن سەردانى پەیجى خاڵ بکەن لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک.