خاڵ:
لە ئۆفیسی سەرەکی خاڵ لە سلێمانی دیدارێکی دیکەی خاڵی گفوگۆ، بۆ باسکردنی (هەواڵی ساختە) بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێز (مامۆستا ئەرسەلان رەحمان) مامۆستای زانکۆ و نووسەری بواری میدیا، بابەتێکی لەسەر تەوەرەکەپێشکەش کرد، پاشان بەڕێز (کاروان ئەنوەر) سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان،چەند سەرەنجێکی لەبارەی هەواڵی ساختە خستەڕوو.
لەپاش ئەوانیش دەرفەت بۆ ئامادەبوان کرایەوە و گفتوگۆیەکی چروپڕ لە بارەی بابەتەکەوە بەڕێوەچوو.
جێگەی ئاماژەیە، لە دیدارەکەدا بەشێکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران ئامادەبوون.
کلیک بکە بۆ بینینى وێنەکان