محمد ڕەئووف محەمەد
پاشخانی مێژوویی:
گەلی كورد ناسراوه له مێژووا و جێ پێی دیار و ڕه‌گ و ڕیشه‌داره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و بەدرێژایی مێژوو ئه‌م خاكه‌ی له‌سه‌ریه‌تی جێی نه‌هێشتووه، جه‌نگه گه‌وره و بچووكه‌كان و ئیمپراتۆریه‌ته زه‌به‌لاحه جۆراوجۆره‌كان نه‌یانتوانیوه بیسڕنه‌وه.
كۆنی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له نووسینه‌كانی زەینەفۆن و هیرۆدۆت و ئەوانی تردا هه‌یه و تۆماركراوه، مرۆڤ و خاكی كورد له قوڵایی مێژوودا پێكه‌وه به‌ستراون و دووانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕان و ناوی مێژوویی جۆراوجۆری هه‌یه وه‌ك هه‌رێمی شاخه‌كان، هه‌رێمی جه‌زیره، وڵاتی كورد، ئیالەی كوردستان، له یه‌كه‌م نه‌خشه‌ی بابلییه‌كاندا هه‌رێمی شاخه‌كان نه‌خشێنراوه، ئیدی گومانبڕه كه له سه‌رده‌می (پێغه‌مبه‌ر نوح)ه‌وه سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، كورد له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاوه و لێی دانه‌بڕاوه و مێژوویه‌كی سیاسی قوڵی هه‌یه و له میسرییه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ میتانییه‌كان هەتا ده‌گاتە ئه‌یوبیه‌كان، دواجار ئه‌یوبییه‌كان توانیان سوریا و شام یه‌كخه‌نه‌وه.
كورد له ماوه‌ی گه‌شه‌ی بوون و پێگه‌ی سیاسی خۆیدا خاوه‌نی 64 ئیماره‌ت و دەوڵه‌ت و دەسه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی بووه.(1)
((گورد له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌تی هه‌یه و له‌سه‌ر خاكی خۆی په‌ره‌ی سه‌ندووه و خاكه‌كه‌شی به پیت و به‌ره‌كه‌ت و سه‌خت و دژواریش بووه، له‌لایه‌ك توانیویه‌تی تێیدا بژی و له‌لایه‌ك شاخه‌كان بوونه‌ته په‌ناگا، كورد له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره هه‌رگیز چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، هه‌ركات هه‌لومه‌رجی بۆ ڕه‌خسا بێت ده‌وڵه‌ت یان میرنشینی بۆ خۆی دامه‌زراندووه، به‌تایبه‌ت له دوای لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسییه‌كانه‌وه كه نه‌یانده‌توانی سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و ناوچانه بپارێزن كه له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا كه‌تبووه ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵیان، له‌و ساته‌وه‌خته‌وه تاوه‌كو 400 كۆچی سێ هه‌رێمی گه‌وره سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن به‌ناوه‌كانی:
1 – هه‌رێمی ئازه‌ربایجان و ئارات.
2 – هه‌رێمی چیا.
3 – هه‌رێمی جه‌زیره.
پاشان ئه‌م میرنشینانه دروست ده‌بن:
1 – میرشنینی حه‌سنه‌وی.
2 – میرشنینی شه‌دادی.
3 – میرشنینی ڕه‌وادی.
4 – میرشنینی مه‌روانی.
5 – میرشنینی عه‌نازی
6 – میرشنینی هه‌زبانی.(2)
* * *
سه‌رده‌می عوسمانی و دۆز و مافی كورد و پێگه‌ی سوریا
مێژوو به دیكیۆمێنته‌وه
به‌پێی ڕێكه‌وتنی ساڵی 1514ی نێوان سوڵتان سه‌لیم و مەلا ئیدریس بەدلیس كه له چوار مادده پێكهاتبوو، كورد و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڕیاری پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی‌یان مۆر كرد، به‌هۆی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی گه‌یشته شام.
له‌وه‌ش گرنگتر له كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌م و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا كۆنفدراڵییه‌تی گه‌لان ڕاگه‌یه‌نرا به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می سوڵتان عبدالحمید (1876 – 1909) له هه‌ناوی پرۆژه‌ی (جامعه‌ی ئیسلامی) كه شێخ سعید نوورسی یه‌كێك بوو له به‌هێزترین دامه‌زرێنه‌ره‌كانی و ئامانج له‌و پرۆژه‌یه بریتی بوو له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌نێو (هاوپه‌یمانی جامعه‌ی ئیسلامی) له‌سه‌ر شێوازی جامعه‌ی لاتینی له ئه‌مریكا و جامعه‌ی ئه‌ڵمانی و ئه‌نگلۆسەكسۆنیه و فرانكفورتی و جامعه‌ی عه‌ره‌بی ئێستا، هه‌موو ئه‌وانه پیكهاته‌ی نزیك له كۆنفدراڵی بوون.
پاش ئه‌و ڕیكه‌وتنه و له ساڵی 1918 – 1922 سوڵتان محەمەد وەحیدەدین و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی (فەرید پاشا) و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد (شێخ عەبدولقادری نه‌هری و شه‌ریف پاشای سەعید پاشا) وه‌سیقه‌كه‌ی ئیمزا كرد، ئه‌و وه‌سیقه و قه‌واڵه‌یه بوو به بنه‌ڕه‌ت بۆ ڕێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و به‌پێی به‌ندی (63)ی ڕێكه‌وتننامه‌كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی له ماوه‌ی ساڵێكدا درا به كورد و له‌و كاته‌دا و به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه كوردستانی ڕۆژئاوا به‌شێك بووه له نه‌خشه‌ی كوردستان و مادده و بڕگه‌ی (62) سنووری كوردستانی دیاریكردووه و كه ده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات، كه‌واته سیڤه‌ر یه‌كه‌م ڕیككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له سه‌رده‌می نوێ‌دا كه مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بە كورد ده‌دات و سنوورەكەی دیاری ده‌كات. هه‌ر له ڕێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری نێوده‌وڵه‌تیدا، سوریا له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیاده‌كرێته‌وه و به‌پێی بڕگه و مادده‌كانی (94 و 132).
جگه له‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد ڕۆژئاوای كوردستان (باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا)ی ئێستا، له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا به‌شێك بووه له هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ست نه‌بووه به‌م سوریای ئێستاوه، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بووه به كوردستانه‌وه به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و له هه‌موویان به‌هێزتر دۆكیۆمێنتی ساڵنامه‌ی عوسمانییه له ساڵی 1274كۆچی – 1885وز، تێیدا هاتووه ده‌ڵیت: (ئیالەتی كوردستان پێكدێت له 49 قه‌زا، له‌وانه‌ش جەزیره‌ی ئیبن عومەر و نووسەیبین كه لكاوه به شاری قامیشلییه‌وه).
* * *
دیفاكتۆی ئێستای ڕۆژئاوا
ئه‌م ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه و وه‌ك دیفاكتۆ خۆی فه‌رز كردووه و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و دواجار حكومه‌تی نوێی دیمه‌شقیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات جیا له هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریا.
پێش ئه‌وه‌ی باس و بابه‌تی ئیداره‌ی خۆسه‌ر بكه‌ین پێویسته كه‌مێك پێناسه‌ی ڕۆژئاوا بكه‌ین له چوارچیوه‌ی سوریادا.
به كورت و پوختی، هه‌ندرێن شێخ راغب، له كتێبی ڕۆژئاوای كوردستاندا ده‌ڵێت: (سوریا له 14 پارێزگا پێكهاتووه، دیمه‌شق پایته‌خته و به‌پێی ده‌ستوور ناوی (كۆماری عه‌ره‌بی سوریا)یه، ڕووبه‌ری سوریا: 185180كم چوارگۆشه‌یه، به‌پێی سه‌رژمێری خه‌مڵێنراوی ساڵی 2017 (18270) ملیۆن كه‌سه، له چه‌ندین نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز پێكهاتووه، به‌مجۆره:
عه‌ره‌بی سوننه (63%)، عه‌ره‌بی عه‌له‌وی (12%)، مه‌سیحی (10%)، دروز (3%)، ئیسماعیلی (1%)، كه‌مایه‌تی دیكه (2%).
به‌پێی زانیارییه‌كان كورد له (10%)ی سوریا پێكده‌هێنێت، له‌ڕووی ئاینییەوە زۆرینه‌ی كورد موسڵمانی سوننه‌یه، به‌شێكی دیكه‌یان ئێزیدین. به‌شێكی دیكه‌ی كورد مه‌سیحی و عه‌له‌وین، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ژماره‌ی كورد له سوریا بە ملیۆنێك و شەشسەد هه‌زار هەتا دوو ملیۆن و نیو ده‌خه‌مڵێنرێت (به‌ڵام من له‌گه‌ڵ چه‌ند كوردێكی نیشته‌جێی شاری ڕه‌ققه قسه‌مكرد، گوتیان ئێستا واته ساڵی (2017) ژماره‌ی كورد له سوریا، به كورده‌كانی نیشته‌جێی دیمه‌شقه‌وه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كورد دەبن له ته‌واوی سوریا، بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیش گه‌ڕام هیچم ده‌ستنه‌كه‌وت).
دانیشتوانی كورد زۆرینه‌یان له شاره‌كانی: (حه‌سه‌كه، قامیشلۆ، تل تمر، كۆبانێ، عفرین) ده‌ژین، زاراوه‌ی سه‌ره‌كی كرمانجییه، به‌شێكی كه‌میان به عه‌ره‌بی و سریانی قسه ده‌كه‌ن.
له تشرینی دووه‌می ساڵی 1962 به‌پێی مه‌رسومی ژماره (93) له ڕێكه‌وتی 24 ئابی 1962 حكومه‌ت هه‌ستا به سه‌رژمێریكردنی پارێزگای حه‌سه‌كه، كه بووه هۆی بێبه‌شكردنی (120) هه‌زار كورد له ناسنامه‌ی سوری و مافه‌كانی هاوڵاتیبوون، ئه‌م سیاسه‌تی هه‌ڵاوێردن و بێبه‌شكردنه له مافه مه‌ده‌نییه‌كان له ساڵه‌كانی دواتریشدا به‌رده‌وامی هه‌بووه، له‌وه‌ش خراپتر ده‌بوو ئه‌و كوردانه ڕاگوێز بكرێن و شوێنه‌كانیان ته‌عریب بكرێت، له‌ڕاستیدا دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی كه ناوده‌برا به (پشتێنی عه‌ره‌بی – الحزام العربی) له جزیره كه تایبه‌تیش بوو به نیشتەجێكردنی عه‌ره‌ب، ته‌نها سیاسه‌تی جیاوازی ڕه‌گه‌زپه‌رستی (ئاپارتاید) دێنێته‌وه یادمان.
له ساڵی 1957 – 1958 جموجوڵی سیاسی و حیزبی له‌نێو كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان نه‌شونمای كرد و پێداگرییان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری ده‌كرد.
له تشرینی دووەمی 1963 ئه‌فسه‌ر محەمەد تەڵەب بن هیلال سه‌رۆكی ئه‌منی ناوخۆی پارێزگای حه‌سه‌كه، ڕاپۆرتێكی نهێنی به‌ناوی (خوێندنه‌وه‌ی باری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی پارێزگای جەزیره) بڵاوكرده‌وه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا هیلال كورد به مێرووی كوشنده ناوده‌بات كه له‌ناو له‌شی عه‌ره‌بدا گه‌شه‌ی كردووە، پێشنیازی كرد له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن له ڕێگه‌ی پلانێكی دوانزه خاڵییه‌وه كه بریتی بوون له:
1 – ده‌ركردنی كوردان له خاكی خۆیان.
2 – ڕێگه‌نه‌دان به خوێندن بۆ كوردان.
3 – گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورده داواكراوه‌كان بۆ توركیا.
4 – ڕێگه‌نه‌دان به ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بۆ كورده‌كان.
5 – شاڵاوی پڕوپاگه‌نده‌ی دژه كورد.
6 – جێگۆڕكێكردن به مه‌لایانی كورد زمانی خۆجێیی له‌گه‌ڵ مه‌لایانی عه‌ره‌ب.
7 – نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناوچه كوردییه‌كاندا.
8 – نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناوچه كوردییه‌كاندا.
9 – دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی عه‌ره‌بی به درێژایی سنووری توركیا.
10 – دامه‌زراندنی كێڵگه‌گه‌لی هه‌ره‌وه‌زی بۆ نیشته‌جێبووانی عه‌ره‌ب.
11 – نكۆڵی‌كردن له مافی ده‌نگدان و وەرنەگرتنی پله‌وپایه‌ی حكومی لەلایەن هه‌ركه‌سێكەوە كه عه‌ره‌بی نه‌زانێت.
12 – پێدانی مافی هاوڵاتیبوونی سووری بەو عه‌ره‌بانه‌ی دەەرەوەی سوووریا كه دەیانەوێت له ناوچه‌كه‌دا بژین.
ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌ت و ڕژێمی سوریا له دیمه‌شقه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌م 12 خاڵه بوو، نه‌وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌م ڕاپۆرته ته‌عبیر له سیاسه‌تی ڕژێم ناكات.(4)
پاش ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس و میسر چالاكوانانی سوریا له 4/2/2011 به‌ناوی ڕۆژی توڕه‌یی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریان دژی ڕژێم ڕاگەیاند، له باكووری سوریا چه‌ندین كه‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
دوای ده‌ستپێكردنی ڕووداوه‌كانی سوریا له ساڵی 2012 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا (المجلس الوطني السوري) دروستبوو، كوردێكیان به‌ناوی (عبدالباسط سه‌یدا) كرد به سه‌رۆك، پاشان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی (المجلس الوطنی الكردي) كارا بوو، ده‌ستی به كاره‌كان كرد، له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵح موسلیم بوو له‌كاتی ڕووداوه‌كاندا.
* * *
ڕۆژئاوای كوردستان و قۆناغێكی نوێ
ئه‌م قۆناغه ئه‌و دۆخ و هه‌لومه‌رجه‌یه كه به درێژایی حكومه‌تی عه‌ره‌بی به‌عسی شۆڤێنی سووری لێی ترساوه و هه‌وڵیداوه هه‌رگیز كورد له سوریا نه بوونی هه‌بێت و نه پێگه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و قۆناغه‌یه كه توركیا له هه‌موو قۆناغه‌كانیدا به ئێستاشه‌وه لێی ترساوه و چاودێری كردووه، هەتا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵی 1999 فشاری كرد له حافز ئەسەد بۆ ده‌ركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
ئه‌م قۆناغه نوێیه قۆناغی ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌رییه له ڕۆژئاوا، دۆخێكی ته‌واو نوێ و ئاڵۆزه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی چه‌كداری ڕێكخراوه‌وه ده‌ستپێكرد و په‌ره‌یسه‌ند و توانی بوون و هێز و توانای خۆی بسه‌لمێنێت، بۆئه‌وه‌ی به وردی و ڕیشه‌یی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه هەتا ئه‌مڕۆ به وردی له‌م دۆخه تێبگه‌ین، پوخته‌ی به‌دواداچوونێكی وردی (BBC) عه‌ره‌بی وه‌رمانگرتووه له 5/11/2024 دابه‌زیوه و له 11/3/2025 نوێكراوه‌ته‌وه و ئەمیرە عەباس ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماده كردووه:
تایتڵ و سه‌ردێڕی ڕاپۆرته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (قسد: ماذا نعرف عن قوات سوریا الدیمقراطیة وقائدها مظلوم عبدي؟) واته: (هه‌سه‌ده: چی ده‌زانیت سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی؟).
پاشان ده‌ڵێت: جۆرێك له گه‌شبینی به حه‌زه‌ر و چاودێرییه‌وه دروستبووه له‌نێو به‌شێك له سورییه‌كاندا پاش ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا كرا له نێوان (شه‌رع و مظلوم عه‌بدی)دا و تێیدا هاتووه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تێكه‌ڵ ده‌كرێن (دمج) له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سووری، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی و شه‌رع دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه خاكی سووری به یه‌كپارچه‌یی ده‌مێنێته‌وه و دابه‌ش ناكرێت، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دڵنیایی ده‌دات به سورییه‌كان كه له‌وه ده‌ترسان پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەحمەد شه‌رع ناوخۆ و پاشان دابه‌شبوونی سوریا ده‌ستپێده‌كات و كوردیش به‌شێك بێت له‌و ئه‌گه‌ره.
ئێستا ئێمه چی ده‌زانین له‌و گرووپه چه‌كدارانه كه كوردی سوریا سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن نه‌خشه‌ی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی گۆڕا پاش 13 ساڵ له ململانێ؟
* * *
(قسد) هه‌سه‌ده و ململانێی درێژ
لە تشرینی یەكەمی 2024 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێیان نایە ساڵی نۆیه‌می دامه‌زراندنیانه‌وه.
ناوی (قسد – هه‌سه‌ده) په‌یوه‌سته به‌و شه‌ڕه‌وه كه له سوریا سه‌ریهه‌ڵدا له ساڵی 2011، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی دامەزراندنەكەی كه‌وته پاییزی 2015 له شاری قامیشلی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه.
له سه‌ره‌تاوه (قسد – هه‌سه‌ده) وازنراو و ناسرا كه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئه‌مریكا و پشتگیری ده‌كرێت و یارمه‌تی ده‌درێت و دروستكراوه و دامه‌زراوه، بۆئه‌وه‌ی شه‌ریك و هاوبه‌ش و هاوسه‌نگەری ناوچه‌یی و خۆجێی بێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی، له مانگی 11ی 2014 وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی پشتگیریی و هاوكاری گرووپه چه‌كداره‌كانیان كرد له سوریا و عێراق.
كاتیك هه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوی خۆناسینی بڵاوكرده‌وه، خۆی واناساند كه بریتییه له (چه‌ند گرووپێكی سه‌ربازی یه‌كگرتووی نیشتمانی بۆ هه‌موو سورییه‌كان و پێكدێت له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سریان) و به ڕوونی ڕایگه‌یاند كه ئامانجی ئه‌وان بریتییه له لێدان و له‌ناوبردنی داعش و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاك و ناوچانه‌ی كه داعش داگیری كردوون و هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا گرتووه له‌وكاته‌دا).
(قسد – هه‌سه‌ده) پشتگیری دارایی و سه‌ربازی وه‌رگرت له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و ده‌ستی به چالاكی و به‌رگرییه‌كانی كرد و به كردار له‌سه‌ر زه‌وی سه‌لماندی به‌هۆی هاوكاریی و پشتگیری سه‌ربازی و دارایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، له‌مكاته‌دا هه‌سه‌ده بوونی خۆی سه‌لماند و توانی له سوریا و عێراق چالاكی به‌رچاو ئه‌نجام بدات و ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌وتنه به‌رچاو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاوه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا ئیدی توركیا و حكومه‌ته‌كه‌ی توڕه و نیگه‌ران كرد.
هه‌سه‌ده توانی داعش له هه‌ندێك ناوچه‌ی ستراتیژی ده‌ربكات و دووریانبخاته‌وه و هێز و ده‌سه‌ڵاتی هۆی جێگیر كرد له پانتاییه‌كی به‌رچاودا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و له به‌ناوبانگترین جه‌نگ دژی داعش شه‌ڕی كۆبانی بوو، كه عه‌ره‌به‌كانی سوریا پێی ده‌ڵێن (عین العرب)، هەربۆیه له 27/2/2018 جه‌نه‌ڕال جۆزێف ئیل فوتێل سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكی (ENTCOM) سینكۆم له به‌رده‌م كۆنگرێسدا شایه‌تیدا و وتی: هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كاریگه‌رتر بوون له‌سه‌ر زه‌وی دژ به داعش.
* * *
(قسد – هه‌سه‌ده) و زنجیره‌یه‌ك ئاڵنگاریی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هاوپه‌یكمانی ئه‌مریكییه‌كان بوون له شه‌ڕی سوریادا توانیان جێپێیه‌ك بۆ خۆیان دابین و دڵنیا بكه‌ن.
پاش زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن و ڕاگه‌یاندن كه داعشیان به چۆكدا هێنا له ئازاری 2019 ئیدی پێویستیان به‌وه هه‌بوو كه زیاتر خۆیان به‌هێز بكه‌ن بۆ ناكۆكی و ململانێكانی داهاتوو، هەربۆیه دوای شه‌ڕ و ته‌واوبوونی داعش هه‌ستیان به دڵه‌ڕاوكێ و ترس كرد له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ناوچه‌كه چۆڵكه‌ن و به‌ته‌نیا به‌جێیان بهێڵن و ئیدی سه‌ره‌ی ئه‌وانیش بێت و سوریا و توركیا و ڕووسیا لێیان بده‌ن، هەربۆیه ترس و دڵه‌ڕاوكێكه‌یان له جێگای خۆیدا بوو، زیره‌كانه بیریان كرده‌وه باش ئه‌مریكا و تره‌مپیان ناسیبوو، چونكه هه‌ر كه ڕاگه‌یه‌نرا داعش كۆتایی هات هه‌رچی زووتر ترامپ له هه‌مان ساڵدا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هێزه‌كانیان ده‌كێشنه‌وه، جگه له هه‌ندێك سه‌رباز بۆ پارێزگاریكردن له ده‌زگا نه‌وتیه‌كانی ناوچه‌كه، كه یه‌ده‌كێكی باشی نه‌وتی تێدایه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌سه‌ده بوو، توركیاش له مه‌ڵاسدا بوو، بۆ ده‌ستێوه‌ردان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ترامپ كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
نزیكبوونه‌وه و هاوكاری پێشتری ئه‌مریكا له هه‌سه‌ده نیگه‌رانی و ناڕه‌حه‌تی توركیای لێكه‌وته‌وه، كه هاوپشكی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی ستراتیژی ئه‌مریكایه له ناتۆدا، توركیاش به دراێژایی ته‌مه‌نی دژ بووه به‌وه‌ی هیچ هێزێكی كوردی هه‌بێت و سه‌رهه‌ڵبدات له ناوچه‌كه‌دا.
له ساڵی 2016 سوریاش هاوده‌نگ بوو له‌گه‌ڵ توركیا دژ به‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌سه‌ده كه سیستمی فیدراڵی له ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی راگه‌یاند.
له‌به‌ر لاوازی هێزه‌كانی ئەسەد و نه‌توانینی بۆ ڕێگرتن له هه‌سه‌ده و پرۆژه‌كه‌ی تروكیا ده‌ستیكرد به هێرش و په‌لاماردان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده و ئامانجی ئه‌وه بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌ی هه‌سه‌ده جێگیر نه‌بێت و نه‌گۆڕێت بۆ بون و كیانێكی سیاسی، هەربۆیه له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هەتا توانی و بۆی كرا درێغی نه‌كرد و هه‌سه‌ده‌ش به‌رخودانێكی سه‌رسه‌ختانه‌ی كرد.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ی BBC ده‌ڵێت: ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كمه‌ن كه له كاتی شه‌ڕی غه‌زه‌دا كه پاش 7 ئۆكتۆبه‌ری 2023وە ده‌ستیپێكرد هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده و ناوچه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: توركیا پێیوایه كه هه‌سه‌ده درێژكراوه‌ی PKKیه، هەربۆیه به تیرۆر ناویان ده‌بات و شه‌ڕی توركیاش له‌گه‌ڵ PKK 40 ساڵی تێپه‌ڕاندووه و نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژ راوه.
جگه له‌و دوو ئاڵنگارییه ئه‌مریكیی و توركییه، ئاڵنگاری سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هه‌مووی كورد نیه و به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب و ئاشوورین، ئه‌وه‌ش لە پاش شه‌ڕی داعش كاریگه‌ری عه‌ره‌بی دزه بكات نێو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌و یه‌كپارچه‌یی یه‌كده‌ستییه‌ی هه‌سه‌ده لاواز بێت.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌سه‌ده دژ به داعش وایكرد ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی عه‌ره‌بی بكه‌وێته ژێر هه‌ژموون و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، لێره‌وه كه ته‌نها عه‌ره‌ب نه‌بوون كه كه‌وتنه ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده و خۆسه‌رییه‌وه به‌ڵكو خه‌ڵكی مه‌سیحیی و سریانی و ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و یه‌زیدی و توركمان و شیشانیش كه‌وتنه ژێرده‌سه‌ڵاتیان، به‌شێكی زۆریان دواتر بوونه چه‌كداری هه‌سه‌ده، ئه‌وه‌ش یه‌كێكیتر بوو له ئاڵڵنكارییه‌كان بۆ هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر.
له ده‌ره‌نجامی ئاڵنكاری عه‌ره‌بیدا و له ئابی 2024 هه‌سه‌ده كه‌وته نێو خولی دووه‌می جه‌نگی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بییه‌وه له ریفی دیرالزور، پاش خولی یه‌كه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له تشرینی یەكەمی 2023...
جگه له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی ناوچه‌كه چه‌ند جارێك چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه هێرش و په‌لاماریان هه‌بووه بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده، له چه‌ند شار و گوندێكی ڕیفی دیرالزور.
ئاڵنگارییه‌كی دیكه‌ش هه‌بوو كه هه‌سه‌ده ڕووبه‌ڕووی بوویه‌وه ئه‌ویش ناكۆكی كوردی – كوردی بوو له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی خۆیان.
دواجار دوژمنی سه‌ره‌كی هه‌سه‌ده و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر بریتی بوو له گرووپه جیهادییه‌كان له قوڵایی شه‌ڕه‌كانی سوریا بوون، به‌تایبه‌ت داعش و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا و ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به ڕێكخراوی قاعیده‌وه.
* * *
به‌ش و پێكهاته‌كانی هه‌سه‌ده و سه‌ركردایه‌تی مه‌زڵوم عه‌بدی
كاتێك هێزه‌كانی هه‌سه‌ده دامه‌زران به هاوكاری ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا ئه‌و هێزانه هیچ ناوێكیان نه‌بوو كه ئاماژه بێت بۆ بیروبۆچوونێكی ئایدۆلۆجی، به‌ڵام دواتر ئه‌م هێزانه له‌ژێر ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) چه‌ند به‌ش و لیوایه‌كیان پێكهێنا.
ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی هه‌سه، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یەپەگە(YPG) زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كان پێكده‌هێنن و بریتین له بڕبڕه‌ی پشتی (هه‌سه‌ده)، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه كه چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان له زیادبوونی به‌رده‌وامدان به‌هۆی زیاتر فراوانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری له ناوچه‌ی زۆرینه عه‌ره‌ب نشینه‌كاندا.
ڕاپۆرته‌كه‌ی BBC له‌سه‌ر زمانی پنتاگۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌سه‌ده 40%ی كورده و عه‌ره‌ب 60% بووه له مانگی ئازاری 2017، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه ده‌ڵێن چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌ب له‌و ڕێژه‌یه كه‌مترن، به‌ڵام ڕێژه‌كه هه‌رچه‌ند بێت سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه.
هه‌رچۆنێك بێت لیستی پێكهاته‌ی هه‌سه‌ده وه‌ك به‌ش و لیواكان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن:
1 – ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سریانی مه‌سیحی: میلیشیایه‌كی سریانی بوون له شاری قامیشلی دروستبوون له‌ژێر چاودێڕیی و هاوكاری حكومه‌تی سوری ساڵی 2012، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سه‌ر به حیزبی یه‌كێتی سریانین و پێش ئه‌وه‌ی بچنه ڕیزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه نزیك بوون له PKK.
2 – هێزه‌كانی (صناویر): ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌كداری هۆزی (شەممه‌ر)ن، ئه‌م هۆزه یه‌كێكه له هۆزه دیاره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی ڕیفی باكووری له پارێزگای حه‌سه‌كه، (شەممه‌ر له پارێزگاكانی سوننه‌ی عێراقیش هه‌ن).
3 – سوپای شۆڕشگێڕان: به‌شێكی سه‌ربازی فره‌ڕه‌گه‌زن، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كردووه، پێش ئه‌وه‌ی ببن به به‌شێك له هه‌سه‌ده.
4 – یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنی كورد یەپەژە(YPJ)، ئه‌م هێزه هاوپشكی سه‌ره‌كی هه‌سه‌ده‌یه، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ژنان زیادیان كرد له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه دامه‌زران.
ڕاپۆرته‌كه‌ی BBC جارێكی دیكه دێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی توركیا و ده‌ڵێت: توركیا هیچ ڕۆژێك دانی نه‌ناوه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دا، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌ی به‌ناوی (YPG) و (YPJ)ه ده‌كات وه‌ك دوو گرووپی چه‌كداری تیرۆریست.
به‌ڵام دواجار و له كۆتایی ڕه‌مه‌زان و سه‌ره‌تای جه‌ژندا توركیا به میانگیری ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك، ئه‌م هه‌واڵ و زانیارییه له‌سه‌ر زمانی ساڵح موسلیم دركێنرا له كه‌ناڵ هه‌شتی كوردی (سلێمانی).
بی بی سی ده‌ڵێت: ڕاپۆرته‌كانی یه‌كه‌ی به‌دواداچوون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه (ژووری ئۆپەراسیۆنی بوركانی فورات) ژوورێكه ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و چه‌كداره‌كانی یه‌كینه‌كانی هه‌سه‌ده و لیوای شۆڕشگێڕانی له‌خۆده‌گرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌كداری عه‌ره‌بن.
* * *
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌زڵوم عه‌بدی
BBC له ڕاپۆرت و به‌دواداچوونه‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م سه‌ركرده‌یه و ده‌ڵێت:
· ئه‌م سه‌ركرده كورده ئه‌و كه‌سه بوو كه پیرۆزبایی كرد له ترامپ له خولی دووه‌می ده‌رچوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌ویش بوو كه ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ گرت له خولی یه‌كه‌می سه‌ركایه‌تیدا، چونكه ئه‌و كاته بڕیاری كشانه‌وه‌یدا له سوریا و ئه‌وانی به‌ته‌نها به‌جێهێشت.
· به‌پێی به‌داواداچوونه‌كانی (المرصد السوری) عه‌بدی ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ و بواره دیپلۆماسییه‌كاندا به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كان له‌گه‌ڵ خۆرئاواییه‌كان (ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی).
· مه‌زڵوم عه‌بدی لە ساڵی 1967 له شاری كۆبانی كه سه‌ر به پارێزگای حه‌ڵه‌به له‌دایكبووه، به‌رده‌وام ناوه نهێنییه‌كانی گۆڕیوه، ناوی ڕاست و دروستی (فه‌رهاد عه‌بدی شاهین)ه، به‌ڵام به‌ناوی نهێنی (حركی) جه‌نڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا هه‌وڵیداوه بیخاته لیستی تیرۆره‌وه له‌به‌ر ئه‌نته‌رپوڵ ناوی خۆی گۆڕیوه.
· مه‌زلوم عه‌بدی ساڵی 1990 له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا ده‌چێته ڕیزه‌كانی پەكەكە، هاوڕێیه‌كی نزیك و تایبه‌تی سه‌رۆكی PKK (عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان) بووه، چه‌ند جارێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای به‌عسه‌وه به‌هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، پاش دواگرتن و به‌ردانی له ساڵی 1997 سوریای به‌جێهێشت و ڕووی له ئه‌وروپا كردووە، هەتا ساڵی 2003 و داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌گه‌ڕایه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و كار و ئه‌ركه سیاسییانەی له (كه‌مپی مه‌خمور) پێی سپێردرابوو.
· پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كانی ناو سوریا مه‌زڵوم عه‌بدی نه‌ده‌ناسرا، به‌ڵام دواتر كه ڕۆیشته ناو ڕیزه‌گانی جه‌نگه‌وه و توانای خۆی جێگیركرد، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕه‌كانی دژ به داعشدا زۆر كه‌وته به‌رچاو و گه‌یشته سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی.
· له شه‌ڕه‌كانی سوریا مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ركردایه‌تی یه‌په‌گه (YPG)ی له ئه‌ستۆیه و له ساڵی 2014 سه‌ركردایه‌تی دانوستانی كرد له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، ئیدی پاش دامه‌زراندنی هه‌رێم 2015 بوو به سه‌رۆك و ڕابه‌ری هه‌سه‌ده.
· عه‌بدی په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكی و به كه‌سایه‌تیهی‌كی متمانه‌پێكراوی ده‌ناسن و كۆنگرێس پشتگیری ده‌كه‌ن، هه‌ندیك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌ڵێن شه‌ریكی ستراتیجیمانه، چونكه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه له شه‌ڕی دژ به داعشدا.
* * *
قۆناغێكی نوێ و هه‌نگاوی نوێ
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی سوریا به‌شێوه‌ی كاتی دامه‌زرا، ده‌ستكرا به دیدار و سه‌ردان و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ڕه‌زامه‌ندییان نیشاندا كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا بێت و توركیا و قه‌ته‌ریش به‌چڕی كه‌وتبوونه هه‌وڵی شه‌رعیه‌ت بۆ وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هەرێمییەوە، هه‌وڵیاندا هه‌رچی زووتر بكه‌وێته سه‌رپێ و دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردان، ئه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ستراتیج و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی خۆیان، كه دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین له‌م گه‌رموگوڕیی و هه‌لومه‌رمەی دۆخه‌كە هەوڵی هه‌رێمایه‌تی زۆر درا كه شام و ئه‌حمه‌د شه‌رع مل نه‌ده‌ن به بوون و هێز و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر و مه‌زڵوم عه‌بدی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نساش به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وروپا پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاڤا به كردار كرد و هێزه‌كانیان نه‌ك هه‌ر نه‌كێشایه‌وه به‌ڵكو ئه‌مریكا هێزی نوێی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاڤا كرد، ئیدی ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌یامه‌كه باش تێگه‌یشت و دواجار ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی له لێدوانه‌كانیاندا زۆر ڕه‌چاوی بارودۆخی یه‌كتر و سوریای نوێیان ده‌كرد. له‌كۆتاییدا شام (دیمه‌شق) گه‌یشته ئه‌و بروایەی كه دۆخی سوریا و ئامۆژگاری نێوده‌وڵه‌تی و دیفاكتۆی ڕۆژئاڤا ئه‌وه ده‌خوازێت هیچ ئاڵۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر و ڕۆژئاڤا سوود و قازانجی نیه و پێویسته دۆسیه‌ی كورد و ڕۆژئاڤا جیا بێت له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریا وه‌ك عه‌له‌وییه‌كان و دروزییه‌كان ... هتد، هەربۆیه به میانگیری ئه‌مریكا له ڕۆژی 10ی ئازاری 2025 ئه‌مریكییه‌كان مه‌زڵوم عه‌بدیان برد بۆ دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی كۆماری سوریا كۆبوونه‌وه و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی هه‌شت خاڵییان ئیمزا كرد، پێش ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی بگیرێت و پێش ئه‌وه‌ش ڕه‌شنووسی ده‌ستووری سوریای نوێ بنوسرێته‌وه، ده‌قی ڕیكه‌وتنامه‌كه‌ش بریتی بوو له:
1 – مافی سه‌رجه‌م سورییه‌كان زامنكراو بێت له نوێنه‌رایه‌تیكردن و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
2 – كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی ده‌وڵه‌تی سوریایه و سه‌رجه‌م مافه‌كانی له هاوڵاتی و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی پارێزراو ده‌بێت.
3 – ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا.
4 – به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤای كوردستان) به ئیداره‌ی نوێی سوریاوه، به ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانیشه‌وه.
5 – زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره سورییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان پاراستنیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوریاوه.
6 – پاڵپشتی سوریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه.
7 – ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی دابه‌شكردن و وتاری ڕه‌ق و هه‌وڵه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا.
8 – لیژنه جێبه‌جێكاره‌كان كار و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه كۆتایی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.(5)
ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه قسه و شرۆڤه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا، هه‌ندێك به گه‌شبینی و هه‌ندێكیش به ڕه‌شبینی، به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌شت خاڵه ئه‌وه‌بوو كه شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی و شام و ڕۆژئاڤا و ئه‌مریكییه‌كان و فه‌ره‌نسییه‌كان له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا پێیان باش و گونجاو بوو.
ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه پێمان ده‌ڵێت، كه هه‌ردوولا ده‌ستكراوه‌ن بۆ دۆخی نێوخۆی خۆیان و هه‌ركامیان سه‌ركه‌وتووتر بوون له ئیداره‌ی خۆیان و دۆخ و ئاڵنگارییه‌كانیان و توانیان ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره پڕ ئاڵۆزییه تێپه‌ڕینن ده‌رئه‌نجام پاش پێنج ساڵی دیكه ده‌چنه قۆناغێكی نوێوه و ئه‌و لایه‌نه‌یان زیاتر قازانج ده‌كات كه توانیبێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌نگاوی باش بنێت و زیاتر خزمه‌تی به ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی بكات. له‌مكاته‌دا هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك فشاری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تیان له‌سه‌ره و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدان، له‌مكاته‌دا قه‌یرانه‌كانی سوریا به‌گشتی و شام و ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌تایبه‌تی زۆر سه‌خت و دژواره به‌تایبه‌ت فشار و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام فشاری هەرێمی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و مه‌زڵوم عه‌بدی ته‌نها له‌لایه‌ن توركیاوه‌یه و ئه‌وانیش ڕاهاتوون و ده‌شزانن جگه له هه‌ڕه‌شه و هه‌ندێك تۆپباران له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زیاتری پێ ناكرێت.
ئه‌م ڕێكه‌وتنه ڕۆژئاڤای برده قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو، مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیداره‌ی خۆسه‌ر سه‌لماندیان كه له دیپلۆماسیه‌تدا پێگه‌یشتوون و ده‌توانن درێژه به بوون و پێگه‌ی خۆیان بده‌ن.
* * *
ڕۆژئاوای كوردستان له نێوان توركیا و ئیسرائیل‌دا
توركیا پێشتر و له‌و سه‌رده‌مه‌وه ئۆجه‌لان بنكه و باره‌گا و چه‌مكداره‌كان له سوریا جێگیركرد و سوریاش هاوكاریكردن بۆ مانه‌وه و مه‌شق و ڕاهێنان هەتا ساڵی 1999 كه له‌ژێر فشاری ده‌وڵه‌تی توركیا ناچاربوو ده‌ستبه‌رداری ئۆجه‌لان ببێت و دواجار له نه‌یروبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیریان كرد، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه توركیا ئیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه جارێكی تر لە سوریا كورد له‌ژێر توانا و ناونیشانێكی سه‌ربازی و سیاسی‌دا دروست نه‌بێت، ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێ كۆنه‌ی توركیا ڕیشه‌دارە، ته‌نها ترس نیه له بوون و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی چه‌كدار یان هێزێكی وه‌ك خۆسه‌ر له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات، به‌ڵكو قوڵی مه‌ترسییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ درێژایی سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باكووری سوریا و باشووری توركیا كه له هه‌ردوولاوه كوردنشین و هه‌ندێكیان یه‌ك بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌تن دابه‌شكراون به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ت و بنی خه‌تدا، له‌وه‌ش قوڵتر و دژوارتر بۆ توركیا ئه‌وه‌یه كه لە كۆتایی باكووری سوریاوه كورد نزیكه له ده‌ریای سپی و ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر خاك ڕووبدات دوور نیه ئه‌وه‌ش قه‌یرانی قوڵ دروستبكات، هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ڕۆژئاڤا هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش له‌ڕووی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش دڵه‌ڕاوكێیه‌ك بۆ توركیا دروست ده‌كات، چونكه دواجار كورد هه‌ر كورده.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه هه‌یه فره ڕه‌هه‌نده و ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت زۆرترین سوود وه‌رگرێت له دۆخی ئێستای سوریا و پێگه‌ی كورد و ڕۆژئاڤا، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت كورد وه‌ك كارتێكی به‌هێز به‌كاربێنێت بۆ:
· دژ به سوریای نوێ، بۆ مه‌رامه ستراتیژه‌كانی خۆی.
· دژ به توركیا وه‌ك كارتی هه‌میشه فشار بۆ ئه‌وه‌ی سوریا نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی توركیا و توركیا نه‌توانێت پێگه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازیی و هه‌واڵگری له سوریا دابمه‌زرێنێت.
· بۆ مسۆگه‌ر‌كردنی ڕێڕه‌وی داود، كه ڕێڕه‌وێكی ئابوورییه و له ئیسرائیبله‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاڤا.
· ئیسرائیل ده‌یه‌وێت كارتی كورد به‌كاربهێنێت دژ به عێراق و توركیا و ئێران و سوریا بۆ گه‌یشتن به پلانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا.
له‌به‌ر ئه‌و ئاماژانه‌ی توركیا و ئیسرائیل ئێستا كورد و دۆز و ئاینده‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان جه‌مسه‌ره هه‌رێمایه‌تییه به‌هێزه‌كانی ئیسرائیل – توركیا – ئێران و ده‌رگای هه‌موو فرسه‌ت و ئاڵنگارییه‌كان كراونه‌ته‌وه، كورد تا ئێستا و پاش دۆخی تازه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و گۆڕینی ڕژێمی سوریا پاشه‌كشێی ئێران له ناوچه‌كه زۆر چووه‌ته پێش و زیره‌كانه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و فرسه‌ته‌كان و ئامانجه‌كان، هه‌نگاو ده‌نێت و خۆی ده‌پارێزێت له قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كان.
* * *
دواجار باشترین و گونجاوترین بژارده كه كوردی هه‌ر چوار پارچه‌كه له‌م قۆناغه‌دا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه باسی چاره‌سه‌ری دیموكراسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن و خۆیان ناده‌ن له قه‌ره‌ی دابه‌شبوونی وڵاته‌كانیان، خۆ ئه‌گه‌ر له‌م گۆڕانكارییه به‌رچاوانه‌ی ده‌ستیپێكردووه هه‌ر ڕووداوێكی گه‌وره هاته كایه‌وه و بووه هۆی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ئه‌وا كورد ئاماده‌یه و له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌توانێت ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت، هەربۆیه من په‌شیمان نیم كه دووجار نووسیم (ئافه‌رین مه‌زڵوم عه‌بدی) و له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیشدا گه‌شبینیم ده‌ربڕی به‌و پرۆسه‌ی ئاشتییه‌ی كه له توركیا ده‌ستیپێكردووه، به نامه‌كه‌ی ئۆدجه‌لان و هه‌ڵوێستی PKK شه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤیان بۆ نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان.
په‌راوێز و سەرچاوەكان
1 – دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی، ئاماده‌كراو له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری ده‌زگای ستاندارد، 2024.
2 – به‌مه‌به‌ستی زانیاری ورد له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێم و میرنشینه‌كان، خوێنه‌ر ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌م دوو سه‌رچاوه‌یه:
1 – هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و ڕووخانی میرنشینه كوردییه‌كان له سه‌رده‌می عه‌باسیدا، كامه‌ران عه‌زیز عه‌بدوڵڵا، 2012.
2 – سه‌رهه‌ڵدان و ڕووخانی سیسته‌می میرنشینی له كوردستان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مه‌وه هەتا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، نووسینی: د. سەعید بەشیر ئەسكەنده‌ر، وه‌رگێڕانی: جه‌وهه‌ر كرمانج.
3 – ڕۆژاوای كوردستان، هه‌ندرێن شێخ ڕاغب له 11 – 14، 2019، چاپخانه‌ی كارۆ.
4 – ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ندرێن شێخ ڕاغب له 11 – 14، 2019، چاپخانه‌ی كارۆ.
5 – ماڵپه‌ڕی (شارپرێس).