دەربارەی نووسینەوەی دەستوور
دەربارەی نووسینەوەی دەستوور
  2022/06/08     509 جار بینراوە    


د. موحهمهد بهرزنجی

بەڵگەنامەی مهدینه به یەكەم دەستوور بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیخوازانه دادەنرێت لە كۆمەڵگەی چەندین نهژاد و ئاییندا، ئەوەش پێش هەزار و چوارسهد و سی و شهش ساڵ، واته لە ساڵی ٦٢٣ زایینی ڕێكهوت لهگهڵ ساڵی یەكەمی كۆچی، كهسه دادپهروهر و بهویژدانهكانی ڕۆژهەڵاتناسانیش ئەوانهیان كە بە شێوازی ئاشكرا و ڕۆشن و بێ ئاڵۆزی نووسیویانه، بەڕێزهوه لە پێش ئەم دەسپێشكەرییه شارستانییه گەورەیه دهوهستن. لەم وتارهدا بواری قسەكردنم لەسەر كۆی بڕگەكانی ئەو دەستووره نییه، بەڵام بهخێرایی ئاماژە به هەندێك واتا و دهقه گرنگهكانی دهكهم:
1-     دامهزراندنی دهوڵهتی دادپەروەری و پێكەوەژیانی ئاشتیخوازانه، كه پێكهاتهكهی بریتیبوو لە كۆچەر و پشتیوانان له موسڵمانان، ههروهها ههموو ئهوانهش كه به ئارهزوومهندانه چوونە پاڵ ئهو ڕێككەوتننامەیه لە جوولەكە و مەسیحییهكان.
2-    ئازادیی بیروباوهڕ و فیكر و ئازادیی پهرستشهكان و ڕێوڕهسمی تایبەت بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەك لە دهقی بەڵگەنامەكهدا هاتووه: (وإن یهود أمە مع المۆمنین، للیهود دینهم، وللمسلمین دینهم)، جوولەكە نەتەوەیهكن لەگەڵ بڕواداران، جوولەكە ئایینی خۆیان ههیه، موسڵمانانیش ئایینی خۆیان.
3-    ئاسایشی كۆمەڵایەتی: لە دهقی بەڵگەنامەكهدا هاتووه: (من خرج ێ‌من ومن قعد ێ‌من بالمدینە، إلا من ڤلم)، ئهوهی له مهدینه دهردهچێت سەلامەت دهبێت و ئهوهشی لە مهدینه نیشتهجێ دهبێت سەلامەت دهبێت، مهگهر زۆرداری و ستهمێك بكات.
4- هەموو چینهكانی كۆمەڵگە وهك یهك سەربەخۆییی خاوهنداری یان ئەوەی كە ناسراوە بە سەربەخۆییی دارایی خۆیان ههیه: (وإن علی الیهود نفقتهم، وعلی المسلمین نفقتهم)، جوولهكه خاوهنداری و دارایی خۆیان ههیه، موسڵمانانیش خەرجیی و دارایی خۆیان.
5- پەیوەندیی چاكه و دادپهروهری، چین و جۆرهكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بهیهكهوهدەبەستێتەوە: (وإن بینهم النصح والنصیحە والبر دون الإپم)، لە نێوانیان ئامۆژگاریكردن و چاكه ههیه، بێ ستهم و خراپهكردن.
6- بەرگریی هاوبەش لە دهوڵهت كه پایتەختهكهی مهدینهیه، جوولەكە و مەسیحیەكان بەشداردهبن لەگەڵ موسڵمانان لە خەرجی بەرگریی هاوبەشدا، ئهوهتا لە نێو دهقهكانی بەڵێننامهكهدا هاتووه: (وإن بینهم النصر علی من حارب أهل هژه الصحیفە‏) نێوانیان لهسهركردنهوهیه له دژی ئهوهی جهنگ لهگهڵ ئههلی ئهم بهڵێننامهیه دهكات، ههروهها له دهقێكی تردا هاتووه: (وإن بینهم النصر علی من دهم یپرب علی كل أناس حصتهم من جانبهم الژی قِبَڵهُمْ)، نێوانیان لهسەركردنهوهیه لەسەر ئهوهی پهلاماری شاری یەسریب دهدات ههر كهسێك بن، لە بڕگەیهكی تردا بەم شێوەیە هاتووه: (وإن الیهود ینفقون مع المۆمنین ماداموا محاربین)، جوولەكە خەرجی بهرگریی دەكەن لەگەڵ بڕواداران هەتا جهنگیان لهدژ بكرێت و لهجهنگی بهرگریدا بن.
7- حوكمی دادپەروەرانه لە نێوانیاندا دهبێت، بێ جیاوازی ڕەنگ، یان ڕهگهز، یان نهژادی ئەو كهسه: (وإنه لا یحول هژا الكتاب دون ڤالم أو ێ‌پم‏( مهگهر زۆرداری یان تاوانباری بكات.
بۆ ڕوونكردنهوهی زیاتر دەربارەی بڕگەكانی ئەم بەڵگەنامەیه تكایە سهیری ئهم كتێبانهبكرێت: (السیرە النبویە الصحیحە)ی مامۆستا (ئەكرەم چیا‌و العمری) و، (صحیح السیرە النبویە)ی مامۆستا (ئیبراهیم العلی) و (السیرە النبویە)ی (صلابی) و بهشی سیرهی (صحیح تأریخ الگبری) بهرزنجی.
خوازیاربووم ئهو ڕۆشنبیرانەی له كهناڵه ئاسمانییهكاندا لەسەر نووسینهوهی دەستوور  قسە دەكەن باسی ئهم بنەما گرنگانهیان بۆ خەڵك بكردایه كه پەیامبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) ئاشتی مەدەنی و پێكەوەژیانی ئاشتیخوازانه و ئاسایشی كۆمەڵگەی لە دهوڵهته نموونهییهكهیدا دامهزراند.
لە كۆتاییدا دەمەوێت باسی مەسەلەیهك بكهم  كه زۆر جێی بایەخه، بڵێم سهرهڕای بوونی ئەم بەڵگەنامە پایەبەرزه و هاتنی دهیان دهقی قورئانی و فهرمووده دەربارەی حوكمی دادپەروەرانه له ئیسلامدا، كهچی لە ڕاستیدا زانایان و فهقیههكانی موسڵمانان میللهتی ئیسلامیان ناچارنهكردووه بە شێوازێكی دیاریكراو بۆ حوكم و سیاسەت، بەڵكو بنهما گشتییهكان و مەقاسید و ڕێنماییهكانی حوكمی دادپەروەرانه و سیاسەتی شهرعییان ڕوونكردۆتهوه، لەوانه دادپەروەری و ئازادیی بیروباوهڕ و مسۆگەركردنی مافی تاكهكان و دابەشكردنی سامان دادپهروهرانه لە نێوان هەموو تاكهكانی كۆمەڵگە، دروستكردنی دامەزراوەی سەربازیی بەهێز كه بهرگری بكات لە شهرهف و گیان و پارە و بتوانێت لە ڕووی داگیركەراندا ڕابوهستێت. ههروهها ئاوهدانكردنی وڵات و ڕێزگرتنی مرۆڤ، چونكه خودای گهوره ڕێزی لێ گرتوون و نابێت ڕیسوا و سهرشۆڕ بكرێن، خودای گهوره ڕاستی فهرمووه: (ولقد كرمنا بنی ێ‌دم)، بهڕاستی ئێمه ڕێزمان له نهوهی ئادهم گرتووه.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure