(یا خوا پیرۆزبێ، جەژنی نەورۆزتان؟
هەر ئاوەدان بێ، دەم و قەپۆزتان) "حەمە سەعید حەسەن"
تێبینی:
ئەم وتارەم لەسەر داوای هەندێ دۆستان بڵاو دەكەمەوە، كە دیارە بەركەوتنیان لەگەڵ قەپۆزەكان هەبووە. من بۆخۆشم لەم ماوەیەدا بەر هەندێ قەپۆز كەوتم كە بیست ساڵ لەمەوپێشیش هەر ئاوا قەپۆز بوون. بۆیەدووبارە خوێندنەوەی ئەم وتارە هیچ لە هیچ ناگۆڕێت و پێویستە لەو ڕاستییە تێبگەین، كە ئێمە لە ناوجیهانێكی قەپۆزندا دەژین. گرنگ ئەوەیە خۆشمان نەبینە قەپۆز، یان هەندێ حاڵەتمان وەك قەپۆزن لەسەرحساب نەكرێت!
1. مانای وشەی قەپۆز/قەپۆزن لە زمانی ئێمەدا ڕوونە. وشەی كەپۆ، كەپوو بە مانای لووت دێت. وشەی كەپلە زمانی ئێمەدا بە بەشێك لە جەستە دەگوترێ، كە لە بەشێكی دیكەی جەستەوە دەرپەڕیبێتە دەرەوە، بەمەرجێك تەواوكەری بەشە سەرەكییەكەی لەش بێت. بەمجۆرەش وشەی كەپۆ، یان كەپوو، ئەو بەشەدەرپەڕیوەیە لە ڕووخساری ئێمە كە پێشیدەڵێین لووت. پیتی (ز) لە وشەی قەپۆز دا، لە بنەمادا كورتكراوەی(zinزن)ـەوە هاتووە كە بە مانای ئاودانە دەرەوە دێت. بەپێی م. نەبەز، وشەكانی وەك: ئاوەزێ، ئاوەدز وئاودزیش هەرلەمەوە پەیدابوون و سەرچاوەكەیان (دزن) و (دزین)ـە. (بڕوانە: نەبەز: 2018، ل: 264-265).
هەر لەمبارەیەوە ئوستازی من د فازڵ عومەر دبێژێت: (دەستخۆش.. پێشنیارەك بۆ ئەتیمۆلۆجیایێ. ھەلبەت قەپۆز ژ كەپ- ھات بت، بەرھۆشە، لێ من رەئیەك دی ھەیە، د‌بت ژ كە- (مەزن، گەورە، قەبە) و پۆزھات بت. پۆز ل باكور ب واتەیا دفن، كەپوو، بێڤل،.. دێت. ل بەھدینی بۆ كون، كوون دھێت. د بنەڕەت داكونێن كەپینە (خمخمك) و دەربازی ئەرەبی ژی بوویە: بوز (یبیع بوزات).
2. بەڵام كولتوور كاریگەریی خۆی بەسەر زمانیشەوە جێدەهێڵێت و ڕەنگە وشەی قەپۆز بەرهەمی ئەمكاریگەرییە بێت. زمانیش لەبەر خۆپەرستی خۆی، ئەوكاتەی نەتوانێت لەژێر كاریگەریی كولتوور ڕزگاریببێت، جێدەستی خۆی بە كولتوورەوە جێدەهێڵێت و ڕاڤەیەكی تایبەتی بۆ دەكات. ئەمە لە وشەی قەپۆز/قەپۆزندا ڕەنگیداوەتەوە: قه‌پۆز، به كه‌سێكی لوتبه‌رز، خۆبه‌شتزان و خۆبه‌گه‌وره‌زان ده‌ڵێن، كه كۆیكه‌سایه‌تی خۆی له شێوازی ڕووخساریدا كۆده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رووخساری ته‌عبیر بێت له كه‌سایه‌تیئه‌و. بەڵام ئەوە ڕووخسارییەتی كە ئەو وێنەیەی بۆ دروستدەكات، كە خەڵك پێی بڵێن: قەپۆز!، یان قەپۆزن!
3. قه‌پۆز فۆڕمێكه له كه‌سایه‌تی كه پێناكه‌نێت، گه‌شاوه نییه، بایەخ بە هەست و شعووری به‌رامبه‌ره‌كانینادات و ساردوسڕ خۆی پیشانده‌دات و هه‌میشه خۆی به ڕاست، عاقڵ و خاوه‌ن ڕا ده‌زانێت وهه‌ركه‌سیش به‌رپه‌رچی بداته‌وه، بیر لە لێدان و پاشقول لێگرتنی دەكاتەوە و ڕقی لێهه‌ڵده‌گرێت و پووچ وبچووكی دەكاتەوە و دەیكاتەوە سفر. چ له ژن‌دا و چ له پیاودا، قه‌پۆز وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی سام و ترسێكیساخته، خۆبه‌گه‌وره‌زانی و تۆ به‌هیچنه‌زانییه. قەپۆز یەك ڕووخساریشی نییە، بەڵكو چەندین دەمامكیهەیە، لەو شوێنەی بیەوێ، ئەو دەمامكە لە ڕووخساری دەكات و ئەو پۆزە لێدەدات، كە سەركەوتنی بەسەرئەویتردا بۆ دەستەبەر دەكات
4. دەمامكەكانی جۆربەجۆرن، جار هەیە دەمامكیی ئایینی و ئایدیۆلۆژی دەكاتە ڕووخساری و خۆی بەسۆفیی و مەشایەخ دەنوێنی، جار هەیە وەك ئایدۆلۆژیستێك دەكەوێتە دوان و سوێند بەسەری ئەم و ئەودەخوات. جاریش هەیە لێمان دەبێتە ڕۆشنبیر و ئەفەندییەكی ئەكادیمی، كە وا بزانین كلیلی هەموودەرگاكان لە گیرفانی ئەودایە. لە ئێستادا و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیشدا جۆرە قەپۆزێكی دیكەمان بۆدروستبووە، كاتێك تۆ بەو پەڕی خۆشییەوە دڵێكی تێدەگریت، ئەو لایكێكی ساردت بۆ دادەنێت! یان نامەیبۆ دەنووسیت و ئەو دەیبنێت و وەڵام ناداتەوە و جۆرەكانی دیكەی قەپۆزچێتی فەیسبووكیشمان زۆرن،یان لە ئینستاگرام و ئەوانیتر..
5. مەرج نییە قەپۆز هەمیشە پۆشتە و پەرداخ و خاوێن بێت، هەیانە شیك و هەیانە پەڕپووت، هەیانە بۆگەنو هەشیانە بۆنخۆش. مەرجیش نییە پلە و پۆستی زۆر بەرز بێت، دەتوانێت بە بچووكترین پایەوە، بەبچووكترین پۆستەوە، تەنانەت ئەگەر بەردەستی دكتۆرێكیش لە كلینیك و دەرگاوانی دائیرەكیش بێت هەرقەپۆزایەتی خۆی بكات. لەبەر ئەوە، هەر بۆن و بەرامەیەكی لێبێت و هەر جلێكی لەبەردا بێت، هەر بەقەپۆزیی دەمێنێتەوە. ڕووخسار دەبێتە، مەیدانی ئەسپسواریی قەپۆز و ئەوەی هەیەتی بە هێنانەوە یەكیبرۆ و لچ خواركردنەوە و مۆڕە و تۆنی دەنگ و لەسەر لا دانیشتن و خۆسەرقاڵكردن و.. ئەو شتانە،دەریدەبڕێت و دەیەوێ تۆ بهاڕێت و وردت بكات..
6 قه‌پۆز وه‌ك دیارده‌یه‌كی زمانی، له كۆتایی حه‌فتاكاندا لە شاری سلێمانی، وه‌ك جوێنێكیش ده‌ركه‌وت: (گوو بخۆ، قەپۆز..) به‌ڵام پاشان له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا كه ده‌یه‌ی شۆڕشگێڕی و زمانی شیرین بوو: (دڵه‌كه‌م، ڕۆحه‌كه‌م، به‌سه‌رچاو، به‌سه‌ر ڕۆح، حه‌وبرا، هاوڕێگیان، سوپاس، شایانی نییه و هتد)،شوێنیان به قه‌پۆز چۆڵكرد. ئەوەی لەو ساڵانەدا بەیەكێكیتری بگوتبایە قەپۆز، خوێنی خۆی دەكردەكاسەوە. بەڵام ئیتر لەگەڵ دامەزراندنی حكومەتی هەرێمدا، قه‌پۆزه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام كه‌مبوونه‌وه و وردەوردە، چوونه پشت مێزه‌كانه‌وه و فەرمانگەكانیان پڕ كردن..
7. له ئێستادا، قه‌پۆز جارێكی‌تر به ڕێگاوه‌یه له شێوه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان، مه‌سئولی بچكۆله، شوفێر وحیمایه‌ی مه‌سئول، سكرتێری وه‌زیر، وته‌بێژ، ئه‌ندامی لیژنه، ڕاگر، مامۆستا، ڕۆشنبیر، پێشكه‌شكار،رۆژنامه‌نووس و ته‌نانه‌ت كرێكاری بیانیی و مۆدێلەكان و بانگخواز و خاوه‌ن كۆمپانیا و ئه‌و بێگانه وئه‌ورووپاییه خانه‌نیشینكراوانه‌ی له هه‌رێمدا خۆیان وه‌ك پسپۆڕ ناساندووه، دەردەكەوێتەوە! لەگەڵئەوەشدا دوو جۆریان زۆر قەپۆزن: یەكەم كارمەندە قەپۆزە باڵاكان، لەگەڵ میدیاكارە لە خۆڕازیی وقەپۆزچییەكان، كە پێیانوایە نابێت داواكانیان ڕەتبكرێتەوەو هەمیشە بۆیان هەیە بەو جۆرە ڕەفتار بكەن،كە خۆیان دەیانەوێت. بۆیە دەبینیت لە گەرمەی سەمینارێكدا، كامێرا دەچەقێنن و كەسانێك دەهێنن قسەیانبۆبكات و هۆشی ئەو خەڵكەی هاتوون بۆ تێگەیشتن، بەلای خۆیاندا كێش دەكەن.
ئەگەر داوایەكیشیان ڕەتبكەیتەوە، یەكسەر خۆی و كامێرای دەپێچێتەوە و دەیكاتە مننەت بەسەرتەوە وقەپۆزایەتی خۆی ناشارێتەوە و شوێنەكە بەجێدەهێڵێت.
8. قەپۆزایەتی پەیوەندیی بە كوردبوون و ئەمەركیی بوون و ئەفغانیبوونەوە نییە. پەیوەندیشی بە جۆریئایین و مەزهەبەوە نییە. هەمووان لە هەر دین و ڕەگەز و وڵاتێك بن، دەتوانن قەپۆز بن. لەم ڕۆژانەدا لە(كانی وەتمان) ویستم پارەی خواردنەكەم بدەم. چوومە بەردەم پارە وەرگر و خەریكی مۆبایلەكەی بوو،قاچێكی لەسەر قاچی دانابوو، زۆر بە مننەتەوە وتی چیتخواردووە؟ گوتم ئەوە و ئەوە، زۆر بە قەپۆزییەوەگوتی: حەوت هەزار و پێنصەد و كەتەوە تەماشاكردنی مۆبایلەكەی.. منیش لەو كاتەدا پارەكەم دەدایە،پێمگوت: بێ قەزابیت وەمزانی تاوانێكی زۆر گەورەم كردووە، ئەوەندە بەساردی مامەڵە دەكەیت.. یەك دوولەو كەسانەی لەوێ بوون، پێكەنین. كاكی قەپۆزیش بڵێ چی باشە؟ ههههه نەوەڵا، ئەوە داڵغەم لەشوێنێكیتر بوو.. ساڵانێك لەمەوپێش، مامۆستایه‌كی قوتابخانەی كوڕه‌كه‌مان بینی و دوای چاك وچۆنییه‌كی سارد، ڕووی له‌و منداڵه‌كرد و وتی: ئه‌مساڵ ده‌بێت به (مسته‌ر فڵان ناوم به‌ریت، ئێ؟!) زه‌ریابیش به‌و شه‌رمه جوانه‌ی خۆیه‌وه وتی: باش. من یه‌كسه‌ر خۆمم له‌به‌رده‌م ساته‌وه‌ختێكی قه‌پۆزیانه‌دابینیه‌وه، چونكه ئه‌و مامۆستایه به‌ریتانی بوو، منیش ده‌زانم كه له به‌ریتانیا باوی مسته‌ر و ئه‌وشتانه له‌نێوان قوتابی و مامۆستادا نه‌ماوه، یان ناوی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنرێت، یان (سێر). بۆ ئه‌وه‌ی تێیبگه‌یه‌نم به‌ئینگلیزیه شڕۆكه‌كه‌ی خۆم، ڕوومكرده كوڕه‌كه‌م و وتم: كوڕم وشه‌ی میسته‌رت بۆ مامۆستا فڵان هه‌رگیزبیر نه‌چێت، با هه‌ستنه‌كات ڕێزی ناگری. مستەر، سوور هەڵگەڕا! له دڵی خۆمدا وتم با كه‌مێك خۆمان له‌وبه‌ڵای قه‌پۆزییه دوور بخه‌ینه‌وه. من یه‌كسه‌ر وه‌ها تێگه‌یشتم كه ده‌ستێك هه‌بێت و ئه‌مانه فێر بكات كه له‌كوردستان به‌و جۆره بیر بكه‌نه‌وه كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كولتووری خۆیانه. جا كورد چۆن لەبەردەم بێگانەداكوردیتر سووك دەكات، ئەوەیان مەپرسە! ڕۆژێكیشیان ته‌له‌فۆنم كرد بۆ به‌شی ڤیزای سه‌فاره‌تێك كه پێشترمه‌وعیدم وه‌رگرتبوو، له‌گه‌ڵ كه‌سێك قسه بكه‌م. هه‌ر زوو تێگه‌یشتم، زۆر به قه‌پۆزی قسه ده‌كات و خێراته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخسته‌وه و ئه‌و ڤیزه‌یه‌م نه‌ویست كه قه‌پۆزێك ده‌مداتێ.
9 قه‌پۆز هه‌ندێجاریش جوانییه‌كی تێدایه، به‌تایبه‌تی له سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا، كاتێ ده‌چوونه لایسه‌ركرده باڵاكانی ئێمه و له‌فزیۆنه‌كاندا پیشانده‌دران. ده‌مبینین چۆن به‌جۆرێ قاچیان له‌سه‌ر قاچیانداده‌نا وه‌كئه‌وه‌ی بیانه‌وێ نامه‌یه‌ك بنێرن و كه‌سیان به پیاگ نه‌ده‌زانی.. منیش له دڵی خۆمدا ده‌مگوت: كوڕی باش! تۆ كه ئاماده‌یی بینینی هاوخوێن و هاونیشتیمانیه‌كانی خۆت نه‌بێت، خودا لنگه‌كه‌وشیئه‌مانه ده‌خاته باوه‌شته‌وه. هاوڕێیه‌كم بۆی گێڕامه‌وه وتی: به‌ده‌ست كابرایه‌كی به‌نگلادیشیگیرمانخواردووه و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌هانه‌یه‌كمان پێده‌گرێت و ئه‌ڵی ئێوه به ئه‌نقسه‌ت مێزه‌كانی كۆمپانیاكه‌تانپیس ده‌كه‌نه‌وه و من ئاماده نیم پاكیان بكه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ش جۆرێكی تری قه‌پۆز.
10 . بۆیه قه‌پۆز له هه‌موو كو‌لتوورێكدا هه‌یه، هه‌یشه خۆی وا نییه و قه‌پۆزایه‌تی ده‌كات، وه‌ك ئه‌و كچه‌ناسكانه‌ی كه لێیان نایه‌ت قه‌پۆز بن، به‌ڵام قه‌پۆزایه‌تی وه‌ك ڕووپۆشێك به‌كار ده‌هێنن بۆ دوورخستنه‌وه‌یهێرشه نیگاكان و ته‌علیقه‌كان.. قه‌پۆزیش هه‌یه به سه‌یاره مۆدیل به‌رزه‌كه‌یه‌وه، یان خزمه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه‌وه، به‌سه‌ر پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌قه‌پۆزێنی.. هەشیانە بە چوونە نێو خواردنگەگرانبەهاكانەوەو لەوێوە سناپچاتێكمان تێدەگرێت بۆ ئەوەی بیرمان بخاتەوە، ئەو لە كوێ‌یە و ئێمە لە كوێ..
11. به‌ڵام پیسترین جۆری قه‌پۆز ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌میهێناون. به‌تایبه‌تیئه‌وانه‌یان كه به درێژایی ساڵه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه و گۆڕینی كابینه‌كانیش، هیشتا له‌و پۆستانه‌دا ماون وبگره به‌رهه‌ڵبێنه و به‌رهه‌ڵبێنه (له‌سه‌ر وه‌زنی: كابینه پاش كابینه)، پۆستی تریان پێدراوه. ئه‌م قه‌پۆزانه هه‌رخۆیان قه‌پۆز نین، به‌ڵكو باوكیشیان قه‌پۆز بووه و سیمایه‌كی قه‌پۆزیانه‌شیان به حكومه‌ت داوه. ئه‌مانه‌ڕووخسارێكی دزێون به ده‌موچاوی ئه‌م ئه‌زموونه‌وه، كه هه‌میشه چاوه‌ڕیی ئیتاعه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن وبشزانن كه‌سێك ڕۆحێكی یاخیگه‌رانه‌ی تێدایه، ڕۆحی ده‌رده‌هێنن.. ئه‌مانه ڕۆحی خراپه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ن وزۆرجاریش ئه‌م ئه‌زموونه ته‌نیا باجی خراپه‌كاریی و لوتبه‌رزی ئه‌م قه‌پۆزانه ده‌دات..
هەیانە هیچ ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیان ناكات و ئەوەی بۆ گرنگ نییە كە هاووڵاتییەك سبەێنێ زوو لەكەلارەوە، لە شارەزوورەوە، لە هەڵەبجە و پێنجوێن و شارباژێڕەوە هاتووە بۆ ئەوەی سەعات هەشت و نیوبگاتە ئەو فەرمانگەیەی كارەكەی تێیكەوتووە. كەچی لەوێ بە فەرمانی مودیرعام، هەتا كاتژمێر نەبێتە نۆ،دەرگا لەسەر موراجیع ناكرێتەوە! ئێمە لەو شوێنانە و لە دیدی ئەو قەپۆزانەوە، هاووڵاتیی و مرۆڤ، نین،ئێمە موراجیعین! ئەمجا كارەكەشی بۆ جێبەجێ ناكەن و ناچاری دەكەن شەو لە هوتێل بمێنێتەوە لەبەرئەوەی ئەو كەسەی مۆرێكی لایە، لە فەرمانگە نەماوە و مۆرەكەشی لەگەڵ خۆی بردووە..!
12. هەر وڵاتێك ئاستی هووشیاری هاووڵاتیبوون، ڕێزگرتن لە كەرامەتی مرۆڤ و كولتووری بەخشینتیایدا لاواز بوو، پڕ دەبێت لە قەپۆز.. ئەم قەپۆزانە هەموو ئیمكانییەتەكانی پۆست و پەیوەندییەكانی خۆیانبۆ قەپۆزایەتیكردن بەكار دەهێنن. ئەمانە چەوسێنەری یەكەمی هاووڵاتیانن و بێڕێزی و سوكایەتیانپێدەكەن. لە هەر فەرمانگەیەك چەند دانەیەك، لە ژووری جیاواز ئا لەمانە هەن، كە دۆزەخ پیشانیهاووڵاتیان دەدەن.. بنەمای قەپۆزئەستووری مرۆڤ، دەگەڕێتەوە بۆ باریكیی و لاوازیی پەروەردەبنەڕەتییەكەی، چ لە ماڵ و چ لە قوتابخانە. ئەم سیستەمە ئابوورییەش كە ئێمەی لە قەفەس ناوە، جۆرەقەپۆزێكی دیكەی بەرهمهێناوە: قەپۆزێكی فەرمی و جیدی كە پێت دەڵێت: فەرموو بەڕێزم! قەپۆزێك، كەجلێكی تایبەت دەپۆشێت، ژیست و فیزێكی تایبەتی هەیە و ئێمەی مشتەری و هاووڵاتی وەك عەبدی خۆیدەبینێت. كەواتە دەركەوتەی قەپۆز لە كۆمەڵگەی ئێمەدا سێ سەرچاوەی هەیە: خێزان و پەروەردە وسیستەمی ئابووری. پێویستە لەوێوە چارەسەر بۆ نەهێشتنی قەپۆز بدۆزینەوە. چونكە قەپۆز كاتێك دێتەكۆمەڵگەوە، ده‌بێت لووتی بشكێنرێت..
27/8/2013/2019