پێناچێت بەدرێژایی مێژووی ئێمە هێندەی ئەم چەند ڕۆژە بابەتی جۆراوجۆر لەسەر کەسایەتی ولایەنەکانی ژیانی سوڵتان سەلاحەدینی ئەیوبییەوە نووسرابێت، هۆکەشی ئەو پەلامارەی یوسف زێدان بوو بەرامبەر سوڵتانی مەزن، بۆیە ئەگەر کەسێک سوپاسێکی بۆ بنێرێت لەسەر بێئەدەبییەکەی جێگەی گازندە نابێت. (شەڕەکەی خێرێکی گەورەی لێکەوتەوە.)
چونکە زۆر لایەنی ژیان و کاری ئەو کەڵەپیاوە ڕوونکرایەوە.
سەبارەت بەو پاساوەی گوایە پاشماوەکانی ئیخوان ڕەخنەبارانیان کردووەبۆیە نایەتە کوردستان، ئەمەش هەڵەیەکی ناقۆڵای دیکەیەتی، لە ڕاستیدا ناڕەزایەتییەکە لەلایەن هەموو جەماوەری کوردەستانەوە بوو: سۆفی، دەروێش، عەلمانی، ئیسلامی، نەتەوەیی، هەموو چینەکانی کۆمەڵگە، تەنانەت ئەوانەش کە زێدانیان بە نووسەرێکی گەورە دەزانی، زۆر بە توندی ڕەخنەیان لەو بارەوە لێگرت.
ئەو بەم قسەیەی دەیویست دووبەرەکییەک لەناوماندا درووستبکات، خۆشبەختانە کەس گوێی لێنەگرت، چونکە تۆمەتێکی هەڵە و بێبنەما بوو.