وریا عبدالله كانی توویی/ ڕانیه /مامۆستای زانكۆی راپه‌ڕین
پێشه‌كی:
بابه‌تی عه‌قڵ ونه‌قڵ بابه‌تێكی فره ڕه‌هه‌نده، هه‌م له‌كۆن و هه‌م له نوێ‌دا خراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵیننه‌وه و ڕاجیایی تیادا دروست كراوه، وه ته‌م و مژێك ده‌وری ته‌نیوه، هه‌ر بۆ یه‌ش چه‌ندین پرسیاری جه‌وهه‌ری له‌ناو خولگه‌ی ئه‌م بابه‌ته دا سه‌ره تاتكێ ده‌كه‌ن
وه‌ك:
• ئایا به‌ڕاست ئه‌م دوانه دژبه‌یه‌كن؟ یان ته‌واو كاری یه‌كترین؟
• ئایا مرۆڤ توانای ده‌ست به‌رداربوونی یه‌ك له‌م دوانه‌ی هه‌یه؟
• ئایا سنووری هه‌ركام له‌م دوانه تا كوێ یه؟
• ئایا عه‌قڵ به ته‌نها توانای وڵامدانه‌وه‌ی گشت پرسیاره‌كانی هه‌یه‌و ؟ تا چ ئاستێ بڕ ده‌كا؟
• ئه‌ی نه‌قڵ به بێ عه‌قڵ شیكار و ڕاڤه ده‌كرێ؟ مرواریه‌كانی ناوی ده‌رده‌هێنرێ؟
• ئه‌ی نه‌قڵ جگه له‌عه‌قڵ ئاڕاسته‌ی چی تر ده‌كرێ؟
• ئایا باس كردن له عه‌قڵ و عه‌قڵا نیه‌ت سه‌ره‌تای به‌دبین بوونه به‌رامبه‌ر به نه‌قڵ؟
ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر به ته‌نیشت باسی عه‌قڵ و نه‌قڵه‌وه دێنه‌پێشه‌وه و خۆ نمایش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له به‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌و به دوا چووندا بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێ ده‌توانین بڵیین چه‌سپاندن و سه‌لماندنی هه‌بوونی دژایه‌تی به به‌لگه‌ی ڕۆشن كارێكی زۆر دژوارترو قورس تره له‌وه‌ی بڵیین ئه‌م دوانه ته‌واوكاری یه‌كترین و ده‌ست بار بۆ یه‌كتری ده‌گرن.
چه‌مكه به‌كار هاتووه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
كه ده‌ڵێین عه‌قڵ: مه‌به‌ست هه‌موو عه‌قلێك نییه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمان عه‌قڵێكی كارای ساغ و سه‌لیمه كه توانای تێڕامان و تێگه‌یشتن و به‌راورد كاری و ڕاڤه‌و هه‌ڵینجان و ئه‌نجام گیری هه‌بێ نه‌ك عه‌قڵێكی ناته‌واو و نه‌سه‌لمێن و ته‌ڵقین كرا‌و ی پێش وه‌خت وه‌ك موته‌نه‌بی ده‌ڵی:
وكم من عائب قولا صحیحا و آفته من الفهم السقيم.
نەقڵ: مه‌به‌ستمان له نه‌قڵ لێردا وه‌حی خودایی یه، وه‌حیه‌ك كه هیچ گومان و دو دڵییه‌ك له ڕاستی و دروستی بۆ پاڵدانی بۆ لای پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ و مه‌به‌ستتێكیش كه بمانه‌وێ لێی وه‌ربگرین ده‌بێ زۆر دیار و ڕاشكاوو ڕوون بێ. دژه‌وانه یی: واته دژبوون به یه‌كتری، و پێچه‌وانه بوون و نه‌گونجان و پێكه‌وه دانوو نه‌كوڵان.
ته‌واو كاری: واته یه‌كتری ته‌واو كردن و پێكه‌وه سازان كه‌ڵك لێكتر وه‌رگرتن و ده‌ستبار بۆ یه‌كگرتن.
عه‌قڵ و نه‌قڵ له‌دونیا و هزری ئیسلامی‌دا:
نه له قورئان و نه له سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ردا ــــــ درودی خودای له‌سه‌ر بێ- شتێكمان ده‌ست ناكه‌وێ كه عه‌قڵ به‌كه‌م سه‌یر بكات و له پله‌و پایه‌ی كه‌م بكاته‌وه! به‌لكو ڕیك به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین ئایه‌تی قورئانمان هه‌یه كه ستایشی ڕۆل و پله‌و پایه‌ی عه‌قڵ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌تا خودای كار به‌جێ ده‌فه‌رموێ: ((إنَّ في ذَلكَ لَآيَاتٍ لأُولي النُّهَى ))( طه: 128). واتە: ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن بۆ خاوه‌ن ژیری و عه‌قڵه كان زه‌می ئه‌و كه‌سانه ده‌كا كه عه‌قڵ به كار ناهێنن و كه‌ڵكی لێ وه‌رناگرن وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ((إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ))( الأنفال: 22). واته: ئه‌وانه خراپتریـنـن كه كه كه‌ڕ و لاڵن و ئه‌وانه‌ی عه‌قڵ و ژیری به كارناهێنن هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناردنه خواره‌وه‌ی قورئانی به زمانی عه‌ربی بۆ عاقڵ كردن و عاقڵ بوون و ژیر بوونه وه‌ك خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: ((إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ))( يوسف: ٢).
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه مبه‌ر ـــ د.خ ـــ و ئه‌سحابی پێغه‌مبه‌ر كه نه‌وه‌ی زێرینی یه‌كه‌می ئیسلامن سه‌یر ده‌كه‌ین گرفتێك نییه به ناوی كێشه‌ی دژایه‌تی هه‌بوون له نێوان عه‌قڵ و نه‌قڵدا و هیچ جۆره نه‌گونجان و ناسازیه‌ك نابیسین! به‌ڵكو ئەسحابی پێغه‌مبه‌ر گوێیان له نه‌قڵ گرتووه‌و به‌عه‌قڵیش لێكیان داوه‌ته‌وه و لێی حاڵی بوون و توانیویانه هاوسه‌نگی یه‌كی جوان و ڕیك و پێك له‌نێوان ئه‌م دوانه بپارێزن
عه‌قڵ شوێنی گونجاوی خۆی بـێ زیادو كه‌م پێ دراوه تـه‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین كه ته‌واوی زانا ئوسوڵی و فو قه‌ها كانیش بێ جیاوازی كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
العقل مناگ التكلیف
العقل أساس صحە العبادە
العقل أساس قبول العبادە
والعقل شرگ فی العلم والمعرفە(1).
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر مانایه‌كی هه‌بێ ئه‌وه ڕیك ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر كه‌س عه‌قڵ له ده‌ست بدات ئه‌وه نه‌قڵ نایدوێنێ! و هیچ داوا كاریه‌كی ئاینی ــــ نه‌قڵی ـــ لێ ناكرێ و سروت و په‌رسته‌شه‌كان و نزا‌و لاڵانه‌وه‌كانی لێ وه‌ر ناگیرێ! ته‌نانه‌ت متمانه به زانست و زانیاره‌كانیشی ناكرێ!
ئه‌وه‌تا پیاوێكی گه‌وره نه‌قڵانی ــــ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دروست بێ ـــــ وه‌ك ئیبن و ته‌یمیه دێت و كتێبی چه‌ند به‌رگی ده‌نوسێ به‌ناوی: در‌و تعارچ العقل والنقل(2).
واته: عه‌قڵ و نه‌قڵ ناكۆك نین و گومانی دژ ایه‌تی نێوان عه‌قڵ و نه‌قڵی زۆر به‌جوانی به چه‌ندین به‌ڵگه پوچه‌ڵ كردۆته‌وه.
زیاده ڕه‌وی كردن له عه‌قڵ دا :
فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان و هه‌ندێك له‌فه‌یله‌سوكانی دونیای ئیسلامیش له‌وانه فاڕابی و كیندی و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌زانایانی عیلمی كه‌لام له موعته‌زیله‌كان و هه‌ندێك گروپی تریش وه‌ك حه‌داسییه‌كان، ره‌نگه زیاده ڕه‌ویان له به پیرۆز گرتنی عه‌قڵدا كردبێ و تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ندێكیان به تاكه سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاریان دانا بــێ! وه عه‌قڵیان له‌سنووری خۆی تێ په‌ڕاندبێ! ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێك كرابێت به خودا ! یان له ئاستی خودایان دانابێ!
ڕه‌نگه ئه‌مه گرنگترین خاڵی ناكۆكی نێوان عه‌قڵانیه‌كان و حه‌داسیه‌كان له‌لایه‌ك و ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێ ئه‌هلی نه‌قڵ بێ! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م خاڵه‌شه!
ئه‌هلی نه‌قڵ گوتویانه:
والعقل ليس إلهاً يحكم بالصحة أو البطلان، وبالقبول أو الرفض لما جا‌ء من عند الله(3).
واته: عه‌قڵ ناكرێ بكرێته خوا و ڕاست و چه‌پ به سه‌ر وه‌حی خودایی دا بێنێ و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه دێت! ڕه‌تی بكاته‌وه وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی هه‌ڵوێستیان له حه‌داسیه‌كان وه‌رگرتووه ڕایان گه‌یاندووه كه حه‌داسه‌تی له‌م جۆره ته‌وژمێكی فكری یه‌و عه‌قڵ ده‌كاته خودا‌و غه‌یب و په‌نهان و شاراوه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و، باوه‌ڕی به وه‌حی نی یه‌و، هه‌موو جۆره به‌ها ئاكاری و ئه‌خلاقی و توڕاسیه باشه‌كان ده‌ڕوخێنێ!
له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره دیاره‌كانیان پشت به‌ستنه به عه‌قڵ به‌ڕه‌هایی و، ته‌نها وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وت و دراوانه‌یه كه‌له زانیاریه كرداری و ئه‌زموونیه‌كانه‌وه پشت ڕاست ده‌كرێنه‌وه یان به‌رهه‌م دێن دوور له بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی: : (...إن مجلس مجمع الفقه الإسلامي الدولي المنبثق عن منظمة المؤتمر الإسلامي في دورة انعقاد مؤتمره الحادي عشر بالمنامة في مملكة البحرين، من 25 - 30 رجب 1419هـ، الموافق 14 - 19 تشرين الأول (نوفمبر) 1998م بعد اطلاعه على الأبحاث المقدمة إلى المجمع بخصوص موضوع «الإسلام في مواجهة الحداثة الشاملة»، وفي ضوء المناقشات التي وجهت الأنظار إلى خطورة هذا الموضوع، وكشفت وأوضحت حقيقة الحداثة بأنها مذهب فكري جديد، يقوم على تأليه العقل، ورفض الغيب، وإنكار الوحي، وهدم كل موروث يتعلق بالمعتقدات والقيم والأخلاق.
وأن أهم خصائصها عند أصحابها:
- الاعتماد المطلق على العقل، والاقتصار على معطيات العلم التجريبي بعيداً عن العقيدة الإسلامية الصحيحة..)(4).
ئه‌گه‌ر نا هیچ كه‌س له‌دونیای ئیسلام ئینكاری ڕۆل و پله‌و پایه‌ی عه‌قڵی نه‌كردووه‌و ئیدعای ئه‌وه‌ینه‌كردووه كه ئه‌مانه دژ به یه‌كتری بن! خودای كارساز نه‌قڵی بۆ عه‌قڵ ڕه‌وانه كردووه .
شێواندنی نه‌قڵ:
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌به‌ناوی نه‌قڵه‌وه ده‌گوترێن له‌یه‌ك ئاستدانین، له ڕوانگه‌ی ساغ بوونه‌وه و ڕاست و دروستی و سه‌نه دوو و ئه‌و ڕێگایانه‌وه كه‌پێمان گه‌یشتون ئه مه له لایه‌ك ئینجا سه‌لیقه‌و دیققه‌ت و ورده‌كاری كردن له خودی ئه‌و وشانه‌ی كه له ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه ــــ د.خ ــ وه‌رگیراون، هه‌یانه دوای شه‌ن و كه‌وی كردن و به‌دوادا چوون ڕاست و دروستیان و ڕیك و ڕه‌وانیان و وبێ گرێ و گۆڵیان سه‌لمێنراوه و هه‌شیانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و به‌ناوی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه گوتراوه به‌بێ به‌ڵگه‌و ده‌لیل یان پۆخڵه‌واتی دینه ده‌ستكاری كرا‌و و گۆڕاه وه‌كانی پێش ئیسلامه‌و له ئیسڕائیلیاتی جوله‌كه‌و گاوره‌كانه‌وه وه‌رگیراوه و خراوه‌ته نێو توڕاسی ئیسلامی و ڕاست و ناڕاست تێكه‌ڵ كراوه ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رچی به‌ناوی نه‌قڵه‌وه ده‌گوترێ یه‌كسه‌ر بێ به‌دوا چوون وه‌رنه‌گیری! چونكه به‌ڕاستی جاری وا هه‌یه هه‌ندێك له‌و ده‌ق و تێكستانه جێی سه‌رنجن و ناقۆڵان و ئاسان دان به‌ڕاستی و دروستیان دا نانرێ چونكه له سه‌رچاوه‌یه‌كی لێڵ و شێواوه هاتووه!! هه‌ربۆیه ئیبن و ته‌یمیه به‌ڕه‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ:
(...وقد تأملت ذلك في عامة ما تنازع الناس فيه فوجدت ما خالف النصوص الصحيحة الصريحة شبهات فاسدة يعلم بالعقل بطلانها بل يعلم بالعقل ثبوت نقيضها الموافق للشرع وهذا تأملته في مسائل الأصول الكبار كمسائل التوحيد والصفات ومسائل القدر والنبوات والمعاد وغير ذلك ووجدت ما يعلم بصريح العقل لم يخالفه سمع قط بل السمع الذي يقال:
إنه يخالفه إما حديث موضوع أو دلالة ضعيفة فلا يصلح أن يكون دليلا لو تجرد عن معارضة العقل الصريح فكيف إذا خالفه صريح المعقول ؟
ونحن نعلم أن الرسل لا يخبرون بمجالات العقول بل بمجاراة(5) العقول ن فلا يخبرون بما يعلم العقل انتفاءه بل يخبرون بما يعجز العقل عن معرفته)(6).
واته: به‌ورد بوونه‌وه‌و سه‌رنج دان له‌زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی كه خه‌ڵك مشت و مڕیانه له‌سه‌ری گوایه عه‌قڵ و نه‌قل تیایاندا پێچه‌وانه‌ن ! بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هه‌ندێك گومانی بێ جێ و پوچن و هه‌ر به‌خودی عه‌قڵ ده‌توانرێ ناڕاستی و پوچه‌ڵیان بسه‌لمێنرێ ! وبێ گرێ وگۆڵ نه‌قڵه ڕاست و دروسته‌كه بسه‌لمێنرێ! به‌تایبه‌ت له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك: یه‌كتا په‌رستی و سیفات و قه‌ده‌رو پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دواڕۆژدا و ئه‌وه‌ش كه عه‌قڵیكی ساغوته‌ندروست بۆی قوت ناچێ و وه‌ری ناگرێ!
ئه‌وه یان به‌ناو فه‌رمووده‌یه‌كی ئه‌و تویه كه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و درۆیه به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌كرێ! یان مانا‌و نێوه‌رۆكێكی هێنده لاواز‌و نه‌سه‌لمێنراوه بۆ به‌ڵگه پێهێنانه‌وه نابێ! چ جای ئه‌وه‌ی كه پیچه‌وانه‌و دژ به عه‌قڵێكی ساغ بێ! .
چونكه پێغه‌مبه‌ران قسه‌كانیان زۆر ڕوون و ئاشكران وه ئه‌وان باس له‌شتانێك ده‌كه‌ن كه عه‌قڵ توانای زانینیان نییه! نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌قڵ خۆی ده‌توانێ بیانزانێ ئه‌وان باس له‌و شتانه ده‌كه‌ن كه عه‌قڵ داده‌مێنی به‌رامبه‌ریان و په‌یان پێ نابا! نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌توانێ پێیان بگا‌و بیان زانێ! هه‌ر وه‌ك ئیبن ته‌یمیه ئه‌مه‌ی له‌چه‌ند شوێنێك له كتێبه‌كانی دا باس كردووه بۆ نمونه ده‌فه‌رموێ :
(...إِنَّ الْأَنْبِيَاءَ - صَلَوَاتُ اللَّهِ عَلَيْهِمْ وَسَلَامُهُ - أَكْمَلُ النَّاسِ كَشْفًا، وَهُمْ يُخْبِرُونَ بِمَا يَعْجِزُ عُقُولُ النَّاسِ عَنْ مَعْرِفَتِهِ، لَا بِمَا يُعْرَفُ فِي عُقُولِهِمْ أَنَّهُ بَاطِلٌ، فَيُخْبِرُونَ بِمُحَارَاتِ الْعُقُولِ لَا بِمُحَالَاتِ الْعُقُولِ...)(7).
پوخته‌ی بابه‌ت:
خودای باڵا ده‌ست نه‌قڵی بۆ عه‌قڵ ناردووه، به‌بێ عه‌قڵ ناتوانین له‌داواكاری خودای مه‌زن كه‌له‌نێو دوتوێی نه‌قڵ دا هاتووه حاڵی ببین و ده‌ستمان بگاته مرواری و حوكمه ئاشكرا‌و شاراوه‌كانی نێو تێكست و ده‌قه‌كان، ئه‌م دوانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به یه‌كتری نین و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان به پێی بوار‌و ڕۆڵی خۆیان، بێ تێكدانی له‌نگه‌رو هاوسه‌نگی نێوانیان وه ئه‌م دوانه له ڕاستی دا پێكه‌وه بازنه‌ی هه‌قیقه‌ت و ڕاستی ته‌واو ده‌كه‌ن و بێ یه‌كتری نایان كرێ و ناته‌واون .
پێغه‌مبه‌رانی خودا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زۆر ژیر بوون و ژیرانه نه‌قڵیان هێناوه‌و گه‌یاندویانه و به‌رجه‌سته‌كارانی عه‌قڵ و نه قڵ بوون ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو هیچ كه‌وده‌ن و گێل و شێتك نه‌كراوه به پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان له‌سه‌ر بێ.
هه‌روه‌ك ئیبن ته‌یمیه ئاماژه‌ی بۆ كردووه كه ده‌فه‌رموێ:
(...وَأَمَّا الْجُنُونُ فَقَدْ نَزَّهَ اللَّهُ أَنْبِيَاءَهُ عَنْهُ , فَإِنَّهُ مِنْ أَعْظَمِ نَقَائِصِ الْإِنْسَانِ , إذْ كَمَالُ الْإِنْسَانِ بِالْعَقْلِ , وَلِهَذَا حَرَّمَ اللَّهُ إزَالَةَ الْعَقْلِ بِكُلِّ طَرِيقٍ , وَحَرَّمَ مَا يَكُونُ ذَرِيعَةً إلَى إزَالَةِ الْعَقْلِ , كَشُرْبِ الْخَمْرِ , فَحَرَّمَ الْقَطْرَةَ مِنْهَا وَإِنْ لَمْ تُزِلْ الْعَقْلَ ; لِأَنَّهَا ذَرِيعَةٌ إلَى شُرْبِ الْكَثِيرِ , الَّذِي يُزِيلُ الْعَقْلَ , فَكَيْفَ يَكُونُ مَعَ هَذَا زَوَالُ الْعَقْلِ سَبَبًا أَوْ شَرْطًا أَوْ مُقَرِّبًا إلَى وِلَايَةِ اللَّهِ , كَمَا يَظُنُّهُ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الضَّلَالِ)(8).
واته: خودا هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆی به‌دوور گرتووه له شێتی چونكه گه‌وره‌ترین كه‌م و كورتی یه‌و كامڵ بوونی مرۆڤ به هه‌بوونی عه‌قڵه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه لابردنی عه‌قڵی حه‌ڕام كردووه جا به هه‌ر هۆكارێك بێ بۆ نمونه: شه‌ڕاب خواردنه‌وه با قومێكیش بێت و عه‌قڵ لا نه‌بات چونكه ڕه‌نگه سه‌ر بكێشێ بۆ خاردنه‌وه‌ی زۆر كه‌عه‌قڵه‌كه لا ده‌با كه‌واته ئه‌وه چ قسه‌یه‌كه كه بگوترێ بێ عه‌قڵی مرۆڤ به‌رو خوا ده‌با هه‌روه‌ك هه‌ندێك نه‌فام وا ده‌زانن.
كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی به هێزی ده‌سته‌ملانبونی عه‌قڵ و نه‌قڵه له خودی پێغه‌مبه‌ران دا به بێ بوونی هیچ جۆره دژایه‌تیه‌ك.
په‌راوێزه‌كان:
1- درء تعارض العقل والنقل/ ابن تيمية/ 4/ 388. و 9/ 20.
2- بڕوانه: درء تعارض العقل والنقل/ ابن تيمية / عدد الأجزاء: 10مجلد.
3- نقض أصول العقلانيين/ سليمان بن صالح الخراشي /3/12/ دار علوم السنة.
4- العلمانية والمذهب المالكي/ أبو سفيان مصطفى باحُّو السلاوي المغربي/جريدة السبيل المغرب/ا/191.
5- أو بمحارات العقول: وهي ما حارت العقول في فهمه.
6- درء تعارض العقل والنقل/ ابن تيمية /1/83و 147.
7- الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح/ ابن تيمية / 4/ 309.
8- لفتاوى الكبرى/ابن تيمية/ 1/188.
ســـه‌رچاوه‌كان:
1. القرآ‌ن الكريم
2. درء تعارض العقل والنقل/ أحمد بن عبد الحليم بن تيمية الحراني أبو العباس/1/83و 147. الناشر : دار الكنوز الأدبية - الرياض ، 1391تحقيق : محمد رشاد سالم، عدد الأجزاء : 10
3. العلمانية والمذهب المالكي/ أبو سفيان مصطفى باحُّو السلاوي المغربي/جريدة السبيل، المغرب/الطبعة: الأولى، 1433 هـ - 2012 م/ عدد الأجزاء: 1
4. نقض أصول العقلانيين/ سليمان بن صالح الخراشي /3/12/ دار علوم السنة.
5. و أصول أهل السنة والجماعة /أبو الأشبال حسن الزهيري آل مندوه المنصوري المصري.
6. ( ) الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح/ ابن تيمية الحراني الحنبلي الدمشقي ــ المتوفى: 728هـ / 4/ 309/ تحقيق: علي بن حسن - عبد العزيز بن إبراهيم - حمدان بن محمد/الناشر: دار العاصمة، السعودية/ الطبعة: الثانية، 1419هـ / 1999م/ عدد الأجزاء: 6
( )لفتاوى الكبرى/تقي الدين أبو العباس أحمد بن عبد الحليم بن تيمية الحراني (المتوفى : 728هـ)/المحقق : محمد عبدالقادر عطا - مصطفى عبدالقادر عطا/الناشر : دار الكتب العلمية
الطبعة : الطبعة الأولى 1408هـ - 1987م عدد الأجزاء :6