دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانى
دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانى
  2022/07/12     719 جار بینراوە    


دكتۆر كەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆری بواری كۆمەڵناسی و دەروونناسی لەم دەمەتەقێیەی گرووپی گوڵناردا باس لە گرنگی و پێگە و كاریگەریی بەها باڵا و جوانەكانی كۆمەڵگە دەكات و پێی وایە بەهای مرۆڤبوون و هاوڵاتیبوون لە پێشینەترینی بەها جوانەكانن.. ئەو پێی وایە كاریگەری تەكنەلۆژیا و سۆشیال میدیا و زنجیرە دراماكان وایكردووە كە خەڵك پشت بكاتە بەها باڵاكان و ڕێژەی توندوتیژی و هەڵوەشانەوەی خێزانیمان زیاد بكات.. ئەو پێی وایە پچڕپچڕ و ناتەبایی گوتاریی ئایینیش لە كوردستان ڕۆڵی هەبووە لە كاڵبوونەوەی بەهاكان و نەمانی خود سەنتەریی و تێریی ڕووح و مەعنەوییەت.. ئەو پێی وایە بەهۆی پابەند نەبوونی تاكەكان بە بەهاكان و نەمانی پەروەردە خێزان بەرەو لێكهەڵەوەشان دەڕوات و كە خێزانیش لێكهەڵوەشا، ئەوسا كۆمەڵگەش بەرەو هەڵدێر و هەڵوەشانەوە دەڕوات.. ئەو پێی وایە چارەسەری ئەم دۆخە بریتییە لە: پەروەردە، پەروەردە، پەروەردە!

 

خوێنەرى تەواوى دیدارەکەبن لەم لینکەوە..


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure