خاڵ دیجیتاڵ
بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ٧-٨-٢٠٢٢ لە زانکۆى هەڵەبجە، لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسە ئیدارییەکانى شارەکە و ڕۆشنبیران، ڕێکخراوى خاڵ و زانکۆى هەڵەبجە، پرۆژەى ئامادەکردنى (ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە) یان ڕاگەیاند.
ئامادەکردنى ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن بەڕێز شێخ عەلی شێخ عیززەین سپۆنسەرى دەکات و وا بڕیارە کارەکانى پرۆژەکە لەماوەى دوو ساڵ و نیودا کۆتایى پێبێت.