خاڵ:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦/١/٢٠٢٥ هەرسێ دامەزراوەی (سەنتەری زەهاوی ، ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری، ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی زانکۆی سلێمانی). سەردانی پێگەی پرۆژەی مزگەوت و مەدرەسەی گەورەی شوێنەواریی خورماڵیان کرد.
مامۆستا تۆفیق کەریم سەرۆکی ڕێکخراوی خاڵ لەوبارەیەوە وتی: بەڕاستی هەنگاوەکانی ئەم پرۆژەیە لە کۆکردنەوەی زانیاری، دیزاین تا بنیاتنانەوەی مزگەوتەکە هەوڵێکی کەم وێنەیە، بۆیە پشتگیری پڕۆژەکە ئەرکی ئاینی و نیشتمانی هەموومانە.
هەروەها وتیشی: بە تاسەوە چاوەڕێی تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە دەکەین.
شایەنی باسە پرۆژەکە لەلایەن بەڕێز حاجی عابد هەورامی و براکانییەوە ئەرکی دروستکردنەوەیان لە ئەستۆگرتووە، هەروەها کۆمپانیای ڤیو پایەنیر ئەرکی دیزاین و کێشانەوەی نەخشەکانی لەسەر نەخشە و بەڵگەنامە دێرینەکان بە خۆبەخشی لەئەستۆگرتووە.
ئەم پرۆژەیە کارێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری هەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی و کۆمپانیای دیوان و کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و نووسینگەی ڤیوگروپ و ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و نوسینگەی د.محەمەد ڕەوف عبدالقادرە.