گفتوگۆ: سەڵاح سالار
لە ڕابردوویەکی دوور و نزیکدا کورد دەریایەک خوێنی بەخشیی و دەیان هەزار ڕۆڵەی خۆی کردە قوربانیی و ئەوەندەی کارەسات و ڕووداوی نالەبار و خوێناویی بەسەردا هات کە بە دەیان و سەدان ڕۆمان و دراما و فیلمی سینەمایی تۆمار ناکرێت. کورد ئەم هەموو شۆڕشەی کرد بۆئەوەی بە مافی خۆی بگات و کیانێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی خۆی هەبێت و لەبری دوژمن و نەیارەکانی خۆی حوکمڕانیی خۆی بکات.
ئێستا سێ دەیەیە کورد خۆی حوکمڕانیی خۆی دەکات، کەچی ئەوەی دەسەڵاتدارانی کورد بە کوردیان کردووە، با بە دەواری شڕی نەکردووە، پێویستە ساتمە لەسەر ئەم دۆخە بکرێت و پەنجە لەسەر برینەکان دابنرێت و بزانین بۆچی گەلی کورد پەشيمانە لەو خەباتەی کردوويه‌تى.
لەم دیمانەیەدا نووسەر و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار ئەبوبەکر عەلی (کاروانی) شەنوکەوی ئەم نالەبارییەی ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان‌مان بۆ دەکات.
+ ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم له ده‌ستپێكه‌وه ته‌ندروستبوو، یاخود هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به خواریی بنیاتنرا؟
ـ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت دیدێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان هه‌بێت و ژێرخان و سه‌رخان و ده‌ستپێكه‌كه له یه‌كدی جیابكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم به توندیی به هێزه سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌تیش یه‌کێتی و پارتییه‌وه گرێدرابێت، هەروه‌ها به‌رهه‌می قۆناغێكی دوورودرێژی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستی چه‌كداریی بێت، تێده‌گه‌ین كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كێشه‌ی ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆيی هه‌ریه‌كه‌یان و په‌یوه‌ندیی نادروستیان به‌یه‌كه‌وه ململانێ نانیشتمانییهكهیان بۆماوه‌ی ده‌یان ساڵ، كه چه‌ندین گه‌ڕی شه‌ڕی ناوخۆی لێكه‌وتووەته‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه به‌راییه‌كانی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم گوازراوه‌ته‌وه.
به‌وه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، بێ هیچ به‌خۆداچوونه‌وه و گۆڕانكارییه‌كی جدديی و ڕاسته‌قینه له كولتووری سیاسیی و عه‌قڵیه‌تی هێز و سه‌ركرده و نوخبه حیزبییه دهستڕۆیشتووهكه، كێشه‌ی بۆ ئه‌زموونی حوكمڕانیی دروست كرد.
ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم هه‌روه‌ك كێشه و ململانێ و شه‌ڕه‌كانی دوای ئه‌و ده‌ریانخست، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه نه‌هاتووەته كایه‌وه، كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی هێزه‌كان له فۆرمی به‌ره‌ی كوردستانی هێنده‌ی ته‌قه‌وه‌ستان و سڕكردنی ململانێ خوێناویی و دواكه‌وتووه‌كان بوو بۆ كاتێكی دیاریكراو و دواخستنی هه‌ندێ گه‌ڕی شه‌ڕبوو، ئاماژهنهبوو بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و تێگه‌یشتن له ئه‌ركه نوێكان و قۆناغه تازه‌كه و پێویستییه‌كانی و گواستنه‌وه له شێوازی كاركردنی عه‌قڵیه‌تی شاخ بۆ فۆرمی نوێی كاری حیزبی و كولتووری سیاسیی و به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازییه‌كان و ڕوانینه ڕۆڵی هێزه‌كان له دۆخێكی جیاوازدا.
هێزه‌كان (یەکێتی و پارتی) خۆیان بۆ به‌ركه‌وته و ئه‌ركه‌كانی قۆناغه نوێكه و پێنانه ناو ئه‌زموونێكی دیموكراسیی و كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی له سایه‌ی كێبڕكێی مه‌ده‌نی ئاماده نه‌كردبوو، به‌ڵكو وا سه‌یری دۆخه‌كه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌وه‌ی به شه‌ڕ دژ به‌یه‌ك بۆیان نه‌كراوه به ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه به پشتیوانیی له‌شكره حیزبییه‌كان بیكه‌ن. بۆیه ئاسان نه‌بوو بردنه‌وه و دۆڕان به‌رانبه‌ر یه‌كتر به واتا دیموكراسیيهكهی قه‌بوڵ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش دۆخی په‌نجا به په‌نجای لێكهوتهوه، كه دواتر بوو به سه‌رچاوه‌ی ناكارایی حوكمڕانیی و ململانێی نادروست و لاوازیی دامه‌زراوه‌كان و سه‌ره‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕی ناوخۆ.
به‌كورتی سه‌ره‌تای ئه‌زموونى حوكمڕانی هه‌رێم بۆ خه‌ڵكی ئومێدبهخشبوو، چونكه هێشتا هێزه‌كان له پێگه‌ی حوكمڕانیدا تاقینهكرابوونهوه. یهكێتییەكی فشه‌ڵی شكڵیی نێوان هێزه چه‌كداره‌كان پێكهاتبوو. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ئه‌م سه‌ره‌تا ئومێدبه‌خشانه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ، كاڵبوونه‌وه.
(ئیرادە و ئیداره و خاك) له هه‌رێمدا كه‌رتبوون، سیستمی حوكمڕانیی به‌ره‌و داڕزان ڕۆیشت، جه‌نگ بووه هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له توخمه دواكه‌وتووه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كان، وه‌ك پێویستیيهكی هاندان، له‌وانه‌ش په‌ره‌دان به تاڵانی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوێرانه و سه‌رهه‌ڵدانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر حسابی ڕه‌نج و ئازاری هاووڵاتی، كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئابڵوقه‌ی هه‌ژاریی و گرانیی بڕستی له‌به‌ر بڕیبوو.
+ ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم توانییان لۆژیك و عه‌قڵی قۆناغی شۆڕش تێپه‌ڕێنن و سه‌رده‌مییانه حوكمڕانیی بكه‌ن، یان تۆختریان كرده‌وه؟
ـ بێگومان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خێر، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دا بوو، كه كێشه‌ی حوكمڕانیی ته‌نیا عه‌قڵی شۆڕشگێڕی نه‌بوو، كه كێشه‌ی قوڵی له‌گه‌ڵ لۆژیكی ده‌وڵه‌تداریی و سه‌روه‌ریی یاسادا هه‌یه، به‌ڵكو خودی عه‌قڵیه‌تی شۆڕشگێڕییهكه، به‌هۆی كه‌رتبوونه حیزبییه‌كان و جه‌نگی ده‌یان ساڵه‌ی ناوخۆ، پاوانكردنی ناوچه‌ی جوگرافی و دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بناغه‌ی ناوچه و هێز و نفوزی چه‌كداری، ناوه‌ڕۆكی شۆڕشه‌كه و ناسیونالیزمی كوردیی شێواندبوو. شۆڕشی نوێی كوردستان یاخود بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی له‌دوای نسكۆی 1975 و هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول، به‌ده‌ست جۆره‌ها لاوازیی ستراتیژییه‌وه ده‌یناڵاند، به‌شێكی به‌رچاوی وزه و تواناكانی له جه‌نگ و ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و به دوژمن دانانی یه‌كتر به‌هه‌ده‌ر ده‌دا! فرههێزیی ده‌رفه‌تی بۆ سه‌ركردایه‌تی و ستراتیژی هاوبه‌ش نه‌هێشتبووەوه.
ته‌نیا ساڵی 1996، كه به‌هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستكرا به زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانیی و كاركردنی هاوبه‌ش. ئه‌م فۆرمه له‌گه‌ڵ لاوازیی و نه‌بوونه هۆی دابڕان له قۆناغی پێشوو ڕۆڵی هه‌بوو له قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دوای جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌م و ئه‌نجامدانی ڕاپه‌ڕین. به‌ڵام هه‌روه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان پێكرد، دۆخی نوێ یه‌كسان نه‌بوو، به عه‌قڵیه‌تی نوێ و ڕزگاربوون له كه‌له‌پوور و كه‌لتووری مێژوویه‌كی شوم و نه‌گریس له یه‌كتر به نه‌فره‌تكردن و له‌گه‌ڵ یه‌ك جه‌نگاندن و دوژمن بهخۆخۆشكردن و نائومێدیی به‌شێک له گه‌له‌كه‌مان به بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه.
عه‌قڵیه‌تێكی شۆڕشگێڕیی له بنه‌ڕه‌تدا شێواو و بیمار، نه‌یتوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له سایه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كۆتایی جه‌نگی سارد و هه‌ڵه ستراتیژیه‌كه‌ی سه‌دام به داگیركردنی كوێت خوڵقاندبوو، بقۆزنه‌وه و بكه‌ونه بیناكردنه‌وه‌ی توانا و په‌یوه‌ندییه‌كان و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی به‌هێز. هه‌ربۆیه پشتبه‌ستن به ڕه‌وایه‌تی شۆڕشگێڕیی به ئارایشتێكی دیموكراسییه‌وه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه، بوونی هێزی چه‌كداریی حیزبیی و ناوچه‌ی نفوز و پاشماوه‌كانی جه‌نگی ناوخۆش له‌م ڕووه‌وه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن.
+ هێزه ئیسلامییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداریی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان كرد، ئایا ئه‌مانه كارێكی باشیان كرد یان ده‌بوو له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئۆپۆزیسیۆن بوونایه؟
ـ هێزه ئیسلامییه‌كان پێوستیان به‌وه بوو، له هه‌ردوو ڕووی فیكريی و مه‌یدانییه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه نوێيهكهی دوای ڕاپەڕین بگونجێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به خۆنوێكردنهوهى فیكریی و سازش هه‌بوو، چونكه پاشخانی فیكریی ئه‌وانیش به ئاستی جیاواز، له‌گه‌ڵ ئه‌زموونێكی دیموكراسیی سازگار نه‌بوو، ئه‌و کو‌لتوور و ئایدۆلۆژیایه‌ی ئه‌وانی له‌سه‌ر پێگه‌یشتبوو، به سه‌نته‌ركردنی پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و دژایه‌تی دیموكراسیی و فره‌یی و نه‌ته‌وایه‌تیی و به‌شداریی ژن و زۆر شتی تر بوو. كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه به‌شێكی گرنگی ئه‌ده‌بیاتی بزاڤی ئیسلامیی نوێ بوون.
هه‌ربۆیه ئیسلامییه‌كان باشیان كرد، هه‌روه‌ها پێویست بوو وه‌ك به‌شێ له پرۆسه‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه نوێيه‌كه و مه‌شقكردن له‌سه‌ری، به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد. ئه‌م سه‌ره‌تایه له دوو ڕوه‌وه گرنگ بوو:
یه‌كه‌م/ كاری هاوبه‌شی نێوان ئیسلامییه‌كان، كه به دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز كاریان ده‌كرد. دووه‌م/ په‌یام ناردن بۆ ده‌وروبه‌ر، كه ئیسلامییه‌كان ده‌توانن به‌شێك بن له دۆخه نوێيه‌كه.
ئیسلامییه‌كان به حوكمی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباربوون به دژایه‌تی دیموكراسیی و نه‌ته‌وایه‌تیی و فۆرمی حوكمڕانیی نوێ و كاری یاسایی و ئاشتیخوازانه و كێبڕكێی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها هه‌ستیان ده‌كرد له ڕووی ئه‌منییشه‌وه پێویستیان به پارێزبه‌ندیی و پارێزگاریكردن له خۆیان و (تطبیع)بوون له‌گه‌ڵ دۆخه نوێيه‌كه هه‌یه، پێویستیانبوو به‌شداریی پرۆسه سیاسییه‌كه ببن و خۆدوور نه‌گرن، چونكه خۆدوورگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دۆخه نوێيه‌كه و به عه‌قیده‌یی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ده‌بووه هۆی به‌ئامانجگرتنیان و دابڕان له جه‌ماوه‌ر و هێنده‌ی تر شێواندنی ناوبانگ و پرۆژه‌كه‌یان. ئه‌و شته‌ی دواتر بۆ باڵه چه‌كدارییه‌كه هاته پێشه‌وه و وزه و توانایه‌كی زۆر و زه‌وه‌ندی له ته‌وژمه ئیسلامییه‌كه سەرف کرد. دیاره ئیسلامییه‌كان له یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا به‌شدار نه‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ش شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستیپێكرد، حكومه‌ت و تێكڕای ئه‌زموونه حوكمڕانییه‌كه كه‌وتنه قه‌یرانێكی قوڵه‌وه و دۆخه‌كه چووه ئه‌ودیو باسوخواسی حیزبه حوكمڕانه‌كان و ئۆپۆزسیۆنه‌وه. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌واتا مه‌ده‌نییه‌كه‌ی زاده‌ی دۆخی سه‌قامگیری سیاسیی و ناتوندوتیژیی و ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر سیستم و یاساكانی گه‌مه‌ی سیاسییەکەیە .
ئیسلامییه‌كان له قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌ش بوون و ئاسان نییه وه‌ك ته‌وژمێكی خاوه‌ن دیدی هاوبه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ین. به‌ڵام دوای دووكه‌رتبوونی حكومه‌تی هه‌رێم، ئایا باشبوو، ئیسلامییه‌كان به‌شداریی ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانییان كرد، كه له‌ژێر قورسایی خۆپاراستن و په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و بۆ باڵه چه‌كداره‌كه‌ش ئاساییكردنه‌وه‌ی به‌شێ له په‌یوه‌ندییه‌كان كران؟
له‌گه‌ڵ ڕه‌وابوونی پاساوه‌كان، ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه له‌و قۆناغه‌دا به‌شداریی نه‌كه‌ن باشتر بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ :
یەکەم: ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر دۆخی دووله‌تبوونی هه‌رێم .
دووەم: نه‌بوونی به به‌شێك له نهرێنیيهكانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌زموونه شێواوه‌كه و شێواندنی وێنایان وه‌ك هێزگه‌لێك به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی بەرتەسکی حیزبیی خۆیانه‌وه نین.
له قۆناغی دوای ڕزگاركردنی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێم ده‌رفه‌تێكی نوێ و گرنگ بۆ ئیسلامییه‌كان هاتبووه پێش بۆئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ڕه‌وایه‌تیی چاكسازیی وه‌ك پێویستیی قۆناغه‌كه و دواتر نوێنه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنبوون، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هێزێكی گرنگ و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن. كه‌چی له‌بری ئه‌وه به‌شداریی حكومه‌تیان كرد. ئه‌وه‌ی واشی له ئیسلامییه‌كان كرد نه‌توانن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه، كه دواتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه و بوو به ته‌حه‌دایه‌ك بۆیان، كۆمه‌ڵێ هۆكار بوو، له‌وانه‌ش :
1ـ لاوازیی و نوێنه‌بوونه‌وه‌ی فیكریی و شێوازی كار و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی فۆرمی (ئیسلامی سیاسی) له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ركه له‌به‌ر زیاد له هۆیه‌كی په‌یوه‌ست به خه‌ڵك و ئه‌زموونی ئیسلامیی ناوچه‌كه و شێواندنی وێنا و ڕووننهبوونی ئاینده و نموونه حوكمڕانییه‌كه‌یان و دوژمنایه‌تی توندی ده‌وروبه‌ر و نوخبه حوكمڕانه‌كان به‌دی نه‌ده‌هات.
2 ـ له‌سه‌ر پێی خۆ نه‌وه‌ستانی دارایی.
3 ـ خۆ وا وێناكردن كه ئه‌وان ده‌بوا قاچاخ بن.
4 ـ پرشوبڵاویی ڕیزه‌كانیان و ناكۆكی نێوانیان و كۆنه‌بوونه‌وه به ده‌وری ستراتیژێكی هاوبه‌شدا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌شداریكردنی ئیسلامییه‌كان له ڕووی چاوكردنه‌وه و وێناكردن وه‌ك به‌شێك له واقیعه كوردستانییه‌كه و په‌یداكردنی هه‌ندێ شاره‌زایی به‌سوود بوو، به‌ڵام به‌شدارییه‌كی بێ ستراتیژبوو، له چوارچێوه‌ی دید و ستراتیژێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌وره‌تردا نه‌بوو، بۆ كاری سیاسیی گه‌شه‌كردن و ئیداره‌كردنی ململانێكان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان. هه‌ربۆیه به‌شداربوو له شێواندنی وێنایان و سه‌یركردنیان وه‌ك هێزی ته‌قلیدیی ناكارا و بژاردهنهبوون له به‌رده‌می خه‌ڵكدا. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا له ڕوانگه‌ی خودی بهشدارییهكهوه به ته‌نها داوه‌ریی ناكرێت، چونكه كات و جۆری بهشدارییهكهش گرنگن و ده‌بێت حسابیان بۆ بكرێت .
+ ئیسلامییه‌كانیش دوو مۆدێل بوون، ئایا به هه‌ردوو جۆر و ڕهنگهكهوه توانیان بیسه‌لمێنن ئه‌مانه بڕوایان به پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیی هه‌یه و خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، یاخود بوونه بار به‌سه‌ر ئهزموونهكهوه؟
ـ سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین: ئیسلامییه‌كان هێزی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانه‌كه نه‌بوون، به‌ڵكو هێزێكی تازه سه‌رهه‌ڵداو و واقیعه كوردییه‌كه بوون، ده‌رفه‌تی نهوهدهكانیان له‌ده‌ست دا، كه ده‌یانتوانی ببنه هێزێكی گه‌وره و سه‌ره‌كیی هه‌رێم، چونكه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه گونجاو بوو، به‌ڵام قه‌یرانی فیكریی و سه‌ركردایه‌تیی و سه‌رقاڵبوون به ململانێی ماندووكه‌ر و لاوه‌كیی و كه‌وتنه ناو ستراتیژی به‌رامبه‌ره‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی لێ سه‌ندن.
پرسیاره‌كه‌ش سێ ڕه‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت :
1 ــ ئایا ئیسلامییه‌كان به شه‌به‌نگه جیاوازه‌كانیانه‌وه توانیان بیسه‌لمێنن بڕوایان به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی سیاسیی هه‌یه؟
له وه‌ڵامی ئه‌م به‌شه له پرسیاره‌كه ده‌ڵێین: به‌شه ناچهكدارهكه، كه له یه‌كگرتوودا به‌رجه‌سته ده‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی توانی ئه‌مه بسه‌لمێنێت، چونكه توانی به هه‌ر پاڵنه‌رێك بێت خۆی له‌گه‌ڵ كاری مه‌ده‌نی و فره‌یی و دیموكراسی و ناسیونالیزمی كوردیدا بگونجێنێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه جیاوازه‌كان بكات و ئایدۆلۆژییانه مامه‌ڵه نه‌كات.
هه‌رچی باڵه چهكدارییهكهیه، له‌م ڕوه‌وه له هه‌ڵكشان و داكشاندا بوو، له‌ناوخۆشدا یه‌كگرتوو و تۆكمه و خاوه‌ن دیدێكی هاوبه‌شی نه‌بوو، له ڕووی فیكرییه‌وه به‌شێكی كه‌وتبووه به‌ر كاریگه‌یی جیهادی ئه‌فغان و تیۆرسینی سه‌له‌فی جیهادی.
ئه‌م باڵه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به به‌شداریی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به كردار له دووتوێی ڕووداوێكدا ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی ده‌ستپێكرد كه ئاماژه بوو بۆ ئاقاری خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخه نوێیه‌كه و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا. به‌ڵام ئه‌مه هێنده‌ی هه‌ڵوێستێكی پراگماتی بوو، به‌و ئهندازهیە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیدێكی تۆكمه‌ی فیكریی نه‌بوو. چونكه به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له هێزه ئیسلامییه ناچهكدارهكه ده‌گرت، به‌وه‌ی بڕوای به جیهادی چه‌كداریی نییه و كێشه‌ی (عقیده) و (ولاء و براء)و تێگه‌یشتنیان له ئیسلام هه‌یه و (عیززه‌تی) ئیسلامیان له‌ده‌ست داوه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعێكی نائیسلامییدا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ و تێوه‌گلانی هێزه چه‌كداره‌كه له شه‌ڕه‌كه و ناچاربوون بۆ پاشه‌كشه‌كردن له شاره‌كان و بۆ كه‌ناره دووره ده‌سته‌كان، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر دیدگا فیكرییه‌كانی به‌جێهێشت. به‌تایبه‌تیش هه‌ندێ له‌و ڕه‌مزانه‌ی فتوای فیكریی و فیقهییان ده‌دا. ئۆباڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتیدا بوو، كه نه‌یانهێشت ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم سه‌رپێ بكه‌وێت و كۆمه‌ڵگه و هێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیی قۆناغی گواستنه‌وه بۆ دۆخی دوای ڕه‌وایه‌تی شۆڕشگێڕیی و به‌كارهێنانی هێزی دژ به‌یه‌ك بڕۆن له‌م قۆناغه (كه پێشتریش ئه‌مه ده‌ستیپێكردبوو) باسكردن له بوونی دووبه‌ره‌ی (كفر) و (ئیمان) و ناونانی جه‌نگی نێوان خۆیان و به‌رانبه‌ره‌كان به (جیهاد) و ته‌كفیری هه‌ندێ دامه‌زراوه و به حهرامدانی به‌شداریی له حكومه‌ت و ژیانی سیاسیی و پۆلێنكردنی عهقیدییانه بۆ گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه و زۆر شتی تر لای به‌شێك له سه‌ركرده و ناوه‌نده‌كانی بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه په‌ره‌یان سه‌ند.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كه به‌ته‌واوی به‌ره‌و سه‌له‌فیه‌تی جیهادیی و ته‌كفیر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شداریی سیاسیی به‌رێت. گه‌رچی ئه‌و بیركردنه‌وانه بوون به‌هۆی زیانگه‌یاندنێكی گه‌وره به توانا ماددیی و مرۆییه‌كانی هێزه‌كه و له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وتی ده‌رفه‌ت و ههلدانهدهست بۆ لێدان و ئابڵوقه‌دانی .
دژ به یه‌كه‌كانی ناو بزاڤه چه‌كدارییه‌كه دواتر زیاد له كهرتبوونێكی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێ له‌وانیش كه دواترینیان (انصار الاسلام) بوو، به‌ته‌واوه‌تی خۆیان به ئاقاری سه‌له‌فیه‌تی جیهادییدا یه‌كلاكرده‌وه و ته‌كفیری به‌رامبه‌ریان كرد و واقیعیان ڕه‌تكرده‌وه. به‌ڵام به‌ده‌نه‌ی گشتیی بزاڤه‌كه به‌ئه‌زموون وه‌رگرتن له ململانێ و جه‌نگه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی لێیان كه‌وته‌وه و بێسوود بوونی هه‌ندێ له دروشم و قه‌ناعه‌ته پێشووه‌كان له كاتی هه‌وڵدان بۆ پراكتیزهكردنیان و هۆكاری تر. به‌شداریی حكومه‌تیان كرد، به‌وه‌ش ئیعازێكی تریان خستیانه ڕوو كه ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێ له دروشم و بۆچوونه ناواقیعيیهكهی ڕابردوویان ببن و ببن به به‌شێك له حكومه‌تێكی عه‌لمانی.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به چاكه بۆیان ده‌نوسرێت و به خاڵی لاواز له‌سه‌ریان حساب ناكرێت، بزاڤهكهش به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ندین بزاڤی چه‌كداریی تری دنیای ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ بوونی (باڵی توندڕه‌و) له‌ناویدا به میانه‌ڕه‌و داده‌نرا.
به تێپه‌ڕینی ڕۆژگار ئه‌م بزاڤه توانی به به‌شێك له قهناعهتهكانیاندا بچێته‌وه و زیاتر ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌ها و چه‌مكی فیكری سیاسیی نوێ و فره‌یی سیاسیی هه‌ڵبكات و ببێته به‌شێك له دیمه‌نه سیاسیی و حوكمڕانییه‌كه‌ی هه‌رێم.
2 ــ خزمه‌تی خه‌ڵك: ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و ئه‌وه‌نده‌ی پێیان كرابێت هه‌وڵیانداوه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن و نه‌بن به‌بار به‌سه‌ریانه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی هه‌ندێ شێواز و ڕێگه‌وه، له‌وانه‌ش:
أـ هێنانی چه‌ندین ڕێكخراوی ئیسلامیی خێرخوازیی جیهانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌هاناوه‌چوونی گه‌لی هه‌رێمه‌كه له سه‌رده‌مێكی سه‌ختی وه‌كو ئابڵوقه‌ی سه‌پاوی ئابووریی و گرانیی و شه‌ڕی ناوخۆ و نیمچه پهككهوتویی دامه‌زراوه گشتییه‌كان، ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان وه‌كو: (ڕابیته‌ی ئیسلامیی كوردی، ئیغاسه‌ی ئیسلامی، نه‌دوه، سه‌لام، بزاڤ و ..) هتد. توانیان خزمه‌تێكی گه‌وره به خه‌ڵك بكه‌ن و كۆمه‌كی هه‌زاران خێزانی بێده‌ره‌تان و بێباوك بكه‌ن و به‌شداریی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا بكه‌ن. له ئێستاشدا ئه‌و گیانه خێرخوازیی و به‌ده‌مه‌وه‌چوونه‌ی ئیسلامییه‌كان له‌پشت دروستكردنیيهوه بوون، له به‌رگی چه‌ندین ناونیشان و ڕێكخراو و چالاكیدا، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تیش توێژه هه‌ژار و كهمدهستهكهی كۆمه‌ڵن.
ب ـ پێگه‌یاندنی سه‌دان: زانای ئایینی، ڕۆشنبیر، ڕاگه‌یه‌ندكار و مرۆڤی په‌روه‌رده‌كراو و پێشكه‌شكردنیان به كۆمه‌ڵگه. كه له‌ناو ئیسلامییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیشدا به شێوازی جۆراوجۆر خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
ج ـ ڕێگه‌گرتن له سهرههوڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی گرووپی ته‌كفیریی و جیهادیی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی (ئەلقاعیدە) و (داعش) به‌تایبه‌تیش دوای سه‌رهه‌ڵدانی (داعش) و ئه‌و مه‌ترسییه ئایدۆلۆژیی و سیاسیی و سه‌ربازییه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و له‌وانه‌ش هه‌رێم دروستی كرد.
ئیسلامییه‌كان به‌گشتی به‌شێك بوون له وزه نیشتمانییه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، له‌ڕێی داڕنینی ڕه‌وایه‌تی ئایینی له داعش و هێرشه‌كانی، پشتیوانی به‌ره‌كانی، ڕاگه‌یاندن و زۆر شتی تر، توانییان له هه‌لومه‌رجێكی ناسك به‌شدارییی له پارێزگاری له گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن به‌رانبه‌ر هێزێكی ڕه‌ش و ترسناكی وه‌كو داعش.
د ـ به‌شداریكردنی به‌شێك له ئیسلامییه‌كان له هه‌وڵ و لیژنه‌كانی ئاشتیی له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتیی و ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ كوردستان و سنوورداركردنی ماڵوێرانیيهكهی ئه‌و جه‌نگه بێهوده‌یه.
هـ ـ كاركردن له‌سه‌ر چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌خلاقیی و هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی ئیسلامیی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه.
و ـ خزمه‌تكردن له پێگه‌ی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه له هه‌ردوو بواره‌كه‌دا.
ئه‌مه تەنیا چه‌ند بوارێك بوون له‌و بوارانه‌ی ئیسلامییەکان به ئاستی جیاواز خزمه‌تیان تێدا كردوون، كه‌واته به‌شێویه‌كی گشتیی بار نه‌بوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، چونكه سه‌روه‌ت و سامان و موقەدراتی ئه‌م وڵاته‌یان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه، ته‌خشانی پێوه بكه‌ن و له گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌وه بتلێن. خه‌تا و كه‌موكووڕی ئه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له خۆنوێنهكردنهوه و به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌رفه‌ت و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ندێ خزمه‌تی سیاسیی تره، كه ده‌كرا ئه‌نجامی بده‌ن.
+ بێینه‌وه سه‌ر شێوازی حوكمڕانیی ئه‌م دوو حزبه‌ی كوردستان، ئایا بیری ناسیۆنالیزم و خه‌باتی كوردایه‌تییان گه‌شه پێدا، یان جوانه‌مه‌رگیان كرد و بزماریان له تابووتی دا؟
ـ سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین: ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم، دوای كۆماری كوردستان، ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن و مێژوویی بوو، بۆ گه‌شه‌دان به ناسیۆنالیزمی كوردیی و كوردستانیی و بیناكردنه‌وه‌ی چه‌مكی نه‌ته‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و شێواوییه‌كانی ڕابردوو، خه‌مڵاندنی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی هاوبه‌ش و به‌رجه‌سته‌كردنێكی سیاسیی و دامه‌زراوه‌یی و ئه‌خلاقیی داوا ڕه‌واكانی كورد له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كه‌ی هه‌رێم، قوتابخانه، ڕاگه‌یاندن، پێشمه‌رگه، فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كه‌وتبووه ده‌ست، كه ده‌یتوانی به قازانجی په‌ره‌دان به ناسیونالیزمی كوردیی و پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونێكی گه‌شه‌كردوو به‌كاری بهێنێت و بیكاته سه‌رچاوه‌ی ئومێد و هه‌ڵسانه‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌لی كوردستانی باشوور، به‌ڵكو بۆ تێكڕای نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی پارچه‌كانی كوردستاندا. به‌ڵام به‌داخه‌وه، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا و به ئه‌رك و ده‌رفه‌تی قۆناغه‌كه داده‌نرا، ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێم، بووبه هۆی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نائومێدكه‌ر بۆ ئه‌م ناسیونالیزمه. ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له شێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا، دابه‌شكردنی كوردستان بۆ دوو میرنشینی حیزبی، شوێنگرتنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ر بۆ نیشتمان، خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵیی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا، درێژه‌كێشانی ناكۆكییه مێژووییه داڕزێنهرهكانی جه‌سته‌ی ناسیونالیزمی كوردیی له نێوان یه‌كێتی و پارتی، ناعه‌داله‌تی و نا یه‌كسانی له دابه‌شكردنی ساماندا، لاوازیی سه‌روه‌ریی یاسا و بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، نه‌بوونی هێزێكی نیشتمانیی چه‌كدار، نه‌خه‌مڵینی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی یه‌كگرتوو، كه‌متوانایی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، له‌ده‌ستدانی سه‌رمه‌شقی نوخبه‌ی حوكمڕان و متمانه‌یان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌له‌وه و زۆر شتی تر بوون به هۆكاری ئه‌وه‌ی، نه‌ك هه‌ر ناسیونالیزمی كوردیی لاواز و ناكارا بێت، به‌ڵكو قه‌واره‌ی هه‌رێمیش بخاته مه‌ترسییه‌وه، باسكردن له هه‌رێم و كوردستان و پاراستنیان و ناسیونالیزمی كوردیی ببێته مایه‌ی په‌لاماردانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانوروژێنن و باسیان ده‌كه‌ن. به‌جۆرێك ڕه‌نگه هیچ بڕگه‌یه‌كی مێژوویی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا ناسیونالیزمی كوردی له قه‌یراندا نه‌بووبێت، چونكه به‌هێزیی ناسیونالیزمیی مه‌رجه‌عیه‌ت و ڕه‌مز و داموده‌زگای نیشتمانیی و سه‌رمه‌شقی نوخبه‌ی حوكمڕان و هه‌ست و ئامانج و ستراتیژی هاوبه‌ش و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خوازێت، به‌تایبه‌تیش له پێگه‌ی حوكمڕانیدا. ناسیونالیزمی كوردیش له سۆنگه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌وه له چه‌ندین هۆكاری به‌هێزبوون و گه‌شه‌كردن ئه‌وه‌ش ده‌یخواست سه‌ركرده و نوخبه و هێزه خۆ به ناسیونالیسته‌كان، له ئاستێكی لێپرسراوی سیاسیی و نیشتمانیی و ئهخلاقییەوە به‌هێزتر بونایه، بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بۆشایی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و چاكه‌ی گشتی بخه‌نه سه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه كه‌سیی و گرووپیی و ناوچه‌یی و حیزبییه‌كانه‌وه تواناكانی وڵات بۆ خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌رزیی گه‌له‌كه‌یان به‌كار بێنن، له ڕووی داهات و سامانی گشتییه‌وه ڕوون و ئه‌مانه‌تدار بن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه دی، بۆیه ناسیونالیزمی كوردیی پیر بووه، گڕه‌كه‌ی كز بووه، وێنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی و ئه‌زموونه حوكمڕانیه‌كه تێكه‌ڵ بووه و باجی هه‌ڵه و خراپییه‌كانی نوخبه‌ی حوكمڕان ده‌دات و پێویستی به بوژاندنه‌وه و بیناكردن و موتوربه‌كردن به هه‌ندێ به‌های گه‌ردوونیی و له‌وانه‌ش به‌ها ئیسلامییەکان له داهاتوودا چاویان له‌و ڕۆڵ و ئه‌ركه بێت، ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی و هه‌ست و ئامانجی هاوبه‌شدان بە دیموكراسی و حهكمڕانی باشیش ما‌نایان نامێنێت، بۆیە به‌دیلی ناسیونالیزم هه‌ر ناسیونالیزمه، به‌ڵام ناسیونالیزمی مه‌ده‌نیی و نیشتمانیی و كۆك له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ئیسلامیی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه.
+ ئه‌م دیموكراسیی و عه‌لمانیه‌ته‌ی ئه‌مان چه‌ند له وڵاتانی دونیا پێشكه‌وتووتره وه‌ك خۆیان وا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن تا ئه‌زموونه‌كه‌یان بگوازنه‌وه بۆ وڵاتانی تر؟
ـ ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی بۆ ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێم بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین: ناته‌واو و سنوورداره. ئه‌مه‌ش هه‌ندێكی ئاسایی ده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌وتی گه‌شه‌كردنی سروشتی خۆی بوایه و ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و فراوانبوون و پێگه‌یشتویی زۆرتر بڕوات و ناته‌واوییه‌كانی پڕبكاته‌وه. چونكه هیچ ئه‌زموونێكی دیموكراسیی به كامڵی له‌دایك نابێت، هه‌رێم كۆمه‌ڵێك ڕووی گه‌شی هه‌یه، كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌لتوور و مێژوو و ڕۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و مۆدێله ئایینی و موسڵمانێتیهكهیهتی. له هه‌رێمدا كێشه‌یه‌كی زه‌قی ململانێ و به‌یه‌كدادانی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، خێڵه‌كی و ته‌نانه‌ت له ئێستادا ئایدۆلۆژییشمان نییه. پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی له ئاستێكی به‌رچاودا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه كێشه‌ی هه‌رێم كێشه‌ی ناوماڵی كورد و دانونهكوڵانی سیاسییه. له ساڵانی ڕابردوودا به‌گشتیی ئاسایش له هه‌رێمدا به‌راورد به به‌شه‌كانی تری عێراق به‌رقه‌رار بووه، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و خۆڕێكخستنی سیاسیی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه له ئاستێكدا هه‌ن. گه‌رچی له‌م دواییه‌دا ئازادیی ڕاده‌ربڕین كێشه‌كانی به‌رده‌می زۆرتر بوون. ئه‌زموونی هه‌رێم به به‌راورد به ده‌وروبه‌ر، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستاندا كراوه‌تر و لێبووردهتره، ئیسلامییەکان ئازادییان له زۆر وڵاتی ناوچه‌كه زۆرتره.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕواڵه‌تانه ئه‌زموونی دیموكراسیی هه‌رێم به‌ده‌ست چه‌ندین كه‌لێن و ناته‌واویی ستراتیژییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به باشتر دانانیشی له‌ڕابردوودا به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به وێرانیی و دۆخی به‌غدا و به‌شه‌كه‌ی تری عێراقه‌وه هه‌بووه، نه‌ك خودی ئه‌زموونه‌كه.
له هه‌رێمێكدا كه هێشتا به‌ده‌ست: دابه‌شبوون، ناكۆكی، نادامه‌زراوه‌یی هێزی چه‌كدار و به حیزبی مانه‌وه‌ی، نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی، گه‌نده‌ڵیی و ناعه‌داله‌تی تر، لاوازیی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیی دادگا، نه‌بوونی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی یه‌كگرتوو، خه‌مڵینی چه‌مكی هاووڵاتی و شێواویی ڕه‌وتی ژیانی حیزبیه‌وه بناڵێنێت، بێگومان ناتوانین باس له ئه‌زموونێكی دیموكراسیی گه‌شه‌كردوو و سه‌قامگیر و دڵخۆشكه‌ر بكه‌ین، چونكه له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و دادپه‌روه‌رانه، یه‌كسانیی ده‌رفه‌ت، ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، حوكمی دامه‌زراوه‌كان، كه له پێشمه‌رجه‌كانی دیموكراسیه‌تن له‌ئارادا نابن.
به‌كورتی ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم له قه‌یراندا بێت، دیموكراسییهكهشی به‌و جۆره‌یه و توانای كێبڕكێ و گه‌شه‌كردن و كامڵبوونی سنووردار ده‌بێت، مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌شی له ئارادا ده‌بێت.
+ ئه‌گه‌ر وه‌ك كڵافه‌یه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه و دروستی بكه‌یته‌وه، چۆن پێكیبهێنیتهوه و كرۆك و ڕواڵه‌تی به‌چی شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژیته‌وه؟
ـ پرسی دووباره بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێم و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و كه‌لێن و كه‌موكورتییه ستراتیژیی و بونیادییهكانی، كه پێویستییه‌كی ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێمه، خوازیاری چه‌ندین شته، له‌وانه‌ش:
1ـ داننانی نوخبه‌ی حوكمڕان به واقیعی ئێستای ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێم و كێشه و قه‌یرانه‌كانی و پێویستی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردن و چاره‌سه‌ركردن و ئاماده‌یی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و قوربانی له‌و ڕووه‌وه.
2 ـ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی به ئامانجی لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیده‌كان، دروستكردنه‌وه‌ی متمانه، ڕاهێنان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش، زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی و چوونه دۆخێكی ڕاگوزه‌ریی و لێپرسراوێتی له ئه‌ستۆگرتنی هاوبه‌ش.
3 ـ گرێدانی گرێبه‌ستێكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی به‌مه‌به‌ستی دووباره بیناكردنه‌وه‌ی سیستم له‌سه‌ر سازان و لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و گونجاندنی دۆخ و دامه‌زراوه و چالاكییه‌كان له‌و چوارچێوه‌دا، ئه‌وه‌ش خوازیاری په‌سه‌ندكردنی ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی ته‌وافوق له‌سه‌ركراوه بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه و ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ژیانی سیاسیی و دابه‌شكردنی دەسەڵات و دروستكردنی دەزگا ناوبژیوانكهرهكان و سنوورداركردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شێوازی حوكمڕانیی و ده‌سته‌به‌ركردنی به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كان، كۆتاییهێنان به دۆخی ئێستا، هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له ڕێی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانیی گشتگیره‌وه زه‌مینه‌سازیی بۆ بكرێت .
4 ـ كۆتاییهێنان به ناكۆكیی مێژوویی نێوان یەکێتی و پارتی و گه‌یشتن به سازانێكی مێژوویی، به‌مه‌به‌ستی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كان، كۆتاییهێنان به ڕواڵه‌ته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و دابه‌شبوونی هه‌رێم و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی، ستراتیژێكی هاوبه‌شی به‌رگریی و په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی تواناكان و به‌یه‌كه‌وه سهرقاڵنهبوون و ده‌رچوون له دۆخی ململانێ به‌ره‌و كێبڕكێی مه‌ده‌نی.
5 ـ ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاكسازیی سیاسی، ئابووری، كارگێڕی، قه‌زایی، سه‌ربازیی و په‌روه‌رده‌یی و له‌پێناو سنوورداركردنی شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵیی و ناعه‌داله‌تیی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و به غه‌نیمه‌ت سه‌یركردنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند سه‌رە قه‌ڵه‌م و هێڵێكی گشتیی بوون، سیستم و ئه‌زموونی حوكمڕانیی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نوێ و گۆڕانكاریی و چاكسازییه‌كی قووڵ و ڕیشه‌یی و زاڵبوون به سه‌ركێشه‌كانی هه‌رێم و گێڕانه‌وه‌ی ئومێد و متمانه بۆ هاووڵاتیان و زۆرینه‌ی گه‌لی باشوور، كه ناكۆكی، گه‌نده‌ڵیی و ناعه‌داله‌تیی و كه‌متوانایی نوخبه‌ی حوكمڕان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ماندوو و نائومێدیان كردوون و له دۆخی سه‌راسیمه‌یی و نامۆیی سیاسیی و ده‌روونییدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئه‌ركی هاوبه‌شی حیزبه حوكمڕانه‌كان، ئۆپۆزیسیۆن، ناوه‌نده فیكریی و ئه‌كادیمییه‌كه، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و كۆی خه‌مخۆرانی نیشتمان و گه‌لی كوردستان و ئایندهی ئه‌زموونه حوكمڕانیهكهیە .