ناڕێکی ڕەگەزی (Gender incongruence)
ناڕێکی ڕەگەزی (Gender incongruence)
  2023/01/17     560 جار بینراوە    


نووسینی : د. زانا احمد قصاب ، د. جعفر عمر

پزیشکی پسپۆڕی دەروونی(دکتۆرا لە نەخۆشییە دەروونییەکان)

 

پێشەکی:

زاراوەی ناسنامەی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ ئەو هەستەی کە مرۆڤ هەیەتی بۆ نێر یان مێ، کە زۆرترین جار لەگەڵ ڕەگەزی توێکاری(کۆئەندامی زاوزێ) کەسەکەدا دەگونجێت(1).

هەرچی زاراوەی ناڕێکی ڕەگەزیشە: ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتەباییەکی بەرچاویان هەیە لە نێوان ڕەگەزی ئەزموونکراو(خۆیان چۆن لە ڕەگەزی خۆیان دەڕوانن)، یان دەربڕینیان(حەز دەکەن چۆن دەربکەون)و، ئەو ڕەگەزەی کە لەکاتی لەدایکبووندا هەیانە. ئەو کەسانەی کە تووشی ناڕێکی ڕەگەزی بوون، ناڕەزایی خۆیان لە ڕەگەزی دیاریکراویان دەرئەبڕن، وەك خواستێك بۆئەوەی جەستەی ڕەگەزی بەرامبەریان هەبێت، یان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە وەك کەسێکی ڕەگەزی دیکە سەیر بکرێن(2) .بەمانایەکی تر ناتەباییەك لە نێوان ئەو ڕەگەزەی هەڵیگرتووە لەکاتی لەدایکبوونیدا و ئەوەی خۆی هەستی پێ دەکات و لەخۆی دەڕوانێت دروست دەکات(3). ئەم حاڵەتە پێویستە ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە بەڕادەیەك کە بەدوای چارەسەردا بگەڕێت(4).

ناڕێکی ڕەگەزی لە گرووپە تەمەنییە جیاوازەکاندا بەشێوەیەکی جیاواز جیاواز دەردەکەوێت. ئەو کەسانەی پێش تەمەنی باڵغبوون لەکاتی لەدایکبووندا بە ناڕێکی ڕەگەزی مێینە دیاری دەکرێن، لەوانەیە هەستێکی دیاریکراو و بەردەوام یان قەناعەتێك دەرببڕن کە کوڕن، ڕق و کینە لە بیرۆکەی کچبوون دەرببڕن، یان جەخت لەوە بکەنەوە کە گەورە دەبن و دەبنە پیاو. زۆرجار جلوبەرگ و شێوازی قژی کوڕانیان پێ باشترە، لەوانەیە لەلایەن کەسانی نامۆوە وەک کوڕ هەستیان پێ بکات و لەوانەیە داوای ئەوە بکەن کە بە ناوی کوڕێکەوە بانگیان بکەن(3).

هەندێکجار کاردانەوەی نەرێنی چڕ پیشان دەدەن بەرامبەر بە هەوڵەکانی دایک و باوک بۆئەوەی جلوبەرگ یان جلوبەرگی تری ژنانە لەبەر بکەن. ڕەنگە هەندێکیان ڕەتی بکەنەوە بەشداری قوتابخانە یان بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بکەن کە ئەو جۆرە جلوبەرگانە پێویستیان پێیەتی. ئەم منداڵانە لەوانەیە ناتەباییەکی بەرچاوی ڕەگەزی لە ڕۆڵگێڕان، خەونەکان، یاریکردنی جۆری ڕەگەز و حەزەکانی یاری، شێواز، خەیاڵ و حەزەکانی هاوڕێیاندا نیشان بدەن. وەرزشی پەیوەندی، یاری زبر و زەق، یارییە تەقلیدییەکانی کوڕێتی و کوڕان وەک هاوڕێی یاریکردن زۆرترین جار بە باشتر دەزانرێت. ئەوان گرنگییەکی کەم بە یارییە ژنانەیی کلاسیکیيانە (بۆ نموونە، بووکەڵە) یان چالاکییەکان (بۆ نموونە، جلوبەرگی ژنانە یان ڕۆڵگێڕان) نیشان دەدەن(3) (4).

ڕێژەی سەدی ئەم پەشێوییە:
داتایەکی ڕوون نییە لە بەردەستدا کە بەدڵنیاییەوە بزانین چەند لەسەدی مرۆڤەکان ئەم پەشێوییەیان هەیە(2). بەڵام هەندێك داتا لەبەردەستان کە زیاتر هی ئەو کەسانەن کە داوای چارەسەر دەکەن. ڕێژەی بڵاوبوونەوەکە بۆ دەستنیشانکردنی ناڕێکی ڕەگەزی لە سەرانسەری دانیشتوواندا هەڵسەنگێنراوە بۆ کەمتر لە 1/1,000 (واتە، < 0.1%) بۆ هەردوو ڕەگەزەکە(3).

ڕێژەی نێر بۆ مێ 4:1 یە(واتە ڕێژەی لە ڕەگەزی نێردا چوار هێندەی ڕەگەزی مێیە). نزیکەی هەموو ئەو مێینانەی کە ڕەگەزیان تێکچووە، ئاڕاستەی هاوڕەگەزبازییان هەیە. لە ٥٠٪ی ئەو پیاوانەی کە ڕەگەزیان تێکچووە، ئاڕاستەی هاوڕەگەزبازییان هەیە، لە ٥٠٪ی تریش حەزیان هەیە بۆ هەردوو ڕەگەز، هەندێکیان حەزیان نییە بۆ هیچ کام لە ڕەگەزی نێر و مێ(2).

 

لەم لینکەوە خوێنەرى تەواوى بابەتەکەبن


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure