ئامادەکردنی: هەستیار عهلی سهعید
رێنمایکاریی دەروونی
1- -دەستپێشخەر بە: دهستپیشخهری بریتییە لە توانای رەفتارکردن لەسەر بناغەی پرنسیپ و بەهاکان، لە جیاتی کاردانەوە لەسەر بناغەی هەست و بارودۆخەکە، توانای ئەنجامدانی ئەمکارە دەرئەنجامی برەوپێدان و بەکارهێنانی چوار نێعمەتە بێ هاوتاکەی مرۆڤە کە گیانلەبەرەکانی دیکە نیانە (لێ ی محرومن).
بۆ ئەوەی تێبگەیت ئەو چوار نیعمەتە چین، رێگەم بدە چیرۆکی ئەودایکەت بۆ بگێڕمەوە کە چۆن بە تەنیا باڵی توانیوێتی لە خێزانەکەیدا ببێتە هۆکاری گۆرانکاریی، دایکەکە دەڵێت:
"سالەهای ساڵ بوو من لەگەڵ مناڵەکانمدا هەمیشە شەڕم دەکرد، ئەوانیش هەمیشە لە ناوخۆیاندا شەڕیان دەبوو، بەردەوام حەکەمێتیم دەکرد و لۆمەم دەکردن و تۆمەتبارم دەکردن. ماڵەکەمان پربوو لە ناکۆکی، دەشمزانی کە ئەو بێزارییە بەردەوامەم زیان دەگەیەنێت بە رێز لە خۆگرتنی مناڵەکانم.
جارلە دوای جار هەوڵم دەدا بگۆڕێم " بەڵام دەگەڕامەوە سەر هەڵسوکەوتێکی نەرێنی. دۆخەکە بەگشتی وای لێکردم رقم لە خۆم هەستێت، ئەو رقەشم بە منالەکانم برێژم، ئەمە وای لێدەکردم زیاتر هەست بەتاوان وخەتا بکەم، هەستم کرد بە لوولپێچێکی ترسناکدا دەخرێمە خوارەوە کە سەرەتاکەی هی سەردەمی مناڵیمە" ئەو سەردەمەی کە نەم توانیووە لە ئاستیدا هیچ بکەم. دەمزانی پێویستە شتێک بکەم "بەڵام نەمدەزانی ئەو شتە چییە".
سەرەنجام بڕیارمدا گیروگرفتەکانم بکەمە بابەتی بیرکردنەوەیەکی بەردەوام وبابەتی چاکسازی و میانڕەویی،وهەروەها هی دوعاو نزاو نوێژێکی تایبەت و جدی، وردە وردە دوو تێڕوانینم سەبارەت بەپاڵ نەرە راستەقینەکانی رەفتارە نەرەنی و قەیراناویەکانم بۆ دروست بوو.
یەکەم: "بەئاشکراتر دەمبینی کە ئەزموونەکانی سەردەمی مناڵیم چۆن کاریان کردۆتە سەر رەفتارو هەڵوێستم . وردە وردە شوێنی برینە سایکۆلۆجیەکانی سەردەمی پێگەیشتنم دەبینی. ماڵەکەی سەردەمی مناڵیم لە هەموو رویەکەوە تێك شکابوو بیرم نایەت ڕۆژێك لە ڕۆژان دایک و باوکم باسی کێشە و جیاوازیەکانیان کردبێت، یان خەریکی دەمەدەمێ و شەڕ بوون "یاخود بێ دەنگییان هەڵدەبژارد و هەریەکەیان رێگە سەربەخۆکەی خۆی دەگرتەبەر. هەندێکجار ئەمە چەند رۆژێکی دەخایاند. سەرئەنجام هاوسەرگیرییەکەیان بە لێکجیابونەوە کۆتای هات. لەبەر ئەوە کە ناچار دەبووم ڕووبەڕووی هەمان مەسەلەو کێشە لەگەڵ خێزانەکەی خۆمدا ببمەوە، نەمدەزانی چی بکەم، هیچ نموونەو مۆدێلێکم نەبوو چاوی لێ بکەم . لە بری ئەوەی نموونەیەک بدۆزمەوە " یان خۆم لە خودی خۆمەوە دایبهێنم " دەچوم هەموو ترس و سەرلێشێواییەکانی خۆمم بە مناڵەکانم دەرشت، بەمجۆرە وام لێهات بەهەمان شێوە رەفتار لەگەڵ مناڵەکانمدا بکەم کە دایك و باوکم لەگەڵ مندا دەیانکرد، هەرچەندە زۆر زۆریشم پێ ناخۆش بوو.
دووەم :" تێروانینی دووەم کە بەدەستم هێنا ئەوە بوو کە تێگەیشتم من دەمەوێت لە رێی هەڵسوکەوتی مناڵەکانمەوە ئافەرینی کۆمەڵ بەدەست بهێنم. دەمویست خەڵك خۆشیان بوێم لەبەر رەفتاری باشی مناڵەکانم، هەمیشە دەترسام کە لە بری بەدەستهێنانی ئەو ئافەرینە ، رەفتاری مناڵەکانم رووزەردم بکەن، بەهۆی نەبوونی متمانە بە مناڵەکانم ، ناچار بووم پەنا ببەمە جۆرە هەڵسان ودانیشتنێك کە خۆم دەمەوێت، . بەڵام وردە وردە بۆم دەرکەوت ئەم ئارەزووە زۆرەی من بۆ سوپاس وئافەرین دەبێتە مایەی ئەوەی مناڵەکانم گەشەنەکەن و بەرپرسیاریەتی نەگرنە ئەستۆ، کردەوەکانی من لەراستیدا هەر ئەو ئەنجامەی دەخوڵقاند کە لێی دەترسام : رەفتاری نا بەرپرسانەیە.
ئەم دوو تێڕوانینە یامەتیاندام کە تێبگەم من لە ڕاستیدا هەوڵمداووە بەسەر گیروگرفتەکانی خۆمدا زاڵ ببم، نەك هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر و ئەوەی وا لەبەرامبەرەکەت بکەیت بگۆڕێت . مناڵییە بەدبەخت و سەرلێشێواوەکەم هانی دەدام نەرێنی بم، بەڵام زۆری لێ نە دەکردم . دەمتوانی کاردانەوەیەکی دیکە هەڵبژێرم . شتێکی بێ سوود بۆ ئۆباڵی بارودۆخە پڕ ناسۆرەکەم بخەمە ئەستۆی باوك و دایکم.
کارێکی زۆر زەحمەت بوو لە بەردەمی خۆمدا، خۆم ددان بەمەدا بنێم، دەبوایە بچم بە گژ فیز و عیزەتی نەفسی کۆکراوەی چەندین ساڵەم ، بەڵام کە وردە وردە حەبە تاڵەکەم قوتدا، هەستێکی دڵڕفێنی ئازادییم دۆزیەوە . هەستم کرد هێشتا کۆنتڕۆڵی خۆمم لەدەست نەداوە و دەتوانم بەرێگەی چاکتر بڕیاری هەڵبژاردن بدەم . بە کورتیەکەی خۆم بەرپرسیاری خۆم بوم .
ئێستا کە دەکەومە هەڵوێستێکی خراپ و نائومێد کەرەوە رادەوەستم خۆ رادەگرم. تواناو مەیڵ و ئارەزوەکانم دەخەمڵێنم . بەراوردیان دەکەم بە تێروانینەکانم .خۆم بەدوور دەگرم لەوەی قسەی ناخۆش بکەم یاخود بەرامبەرەکەم بسڕمەوە. بەردەوام بەدوای ئەوەدا دەگەڕێم خۆم کۆنترۆڵ بکەم و گۆشەنیگایەکم هەبێت .
جا لەبەر ئەوەی ململانێکان بەردەوامن، من زۆرجاردەچمەوە ناو خەڵوەتگاکەی ناخی خۆم تا ناچار ببم خۆم جەنگە تایبەتەکانی خۆم ببەمەوە و پاڵنەرەکانیشم راست بکەمەوە .
ئەم ژنە توانی دوگمەی راگرتن دروست بکات، یاخود بۆشاییەك بخوڵقێنێت لە نێوان رووداوەکە و کاردانەوەکەیدا بەرامبەر روداوەکە، لە بۆشاییدا ژنەکە توانی کردەوەی هەبێت نەك کاردانەوە، چۆن؟
تێبینی بکە بزانە چۆن توانی بگەڕێتە دواوە و لەوێوە بڕوانیتە خۆی و وای لێ بێت ئاگاداری رەفتاری خۆی بێت. ئەمە یەکەمین نێعمەتەکەی مرۆڤە، خۆ ئاگایی (لە خۆ ئاگاداربون)، ئێمەی مرۆڤ دەتوانین دوور لە ژیانی خۆمان ڕاوەستین وتەماشای بکەین. تەنانەت دەتوانین تەماشای بیروبۆچونەکانیشمان بکەین، پاشان دەتوانین دەستیان تێ وەردەین و گۆڕانکاریی و چاکسازییان تێدا بکەین، گیانلەبەرەکانی دیکە ناتوانن شتی وابکەن، بەڵام ئێمە دەتوانین.ئەم دایکە توانی و ئەمەش ڕێنمایی کرد بەرەو گۆشەنیگا و تێگەیشتنگەلێکی گرنگتر.
نێعمەتی دووەم کە ئەو خانمە بەکاری هێنا (ویژدان ) بوو، تێبینی بکە بزانە چۆن گۆێی خۆی – دەنگی ناوەوە یاخود هەستە ڕەوشتیەکەی – توانی لە قوڵایی ناخی خۆی تێ بگات و بزانێت کە ئەو شێوازەی مناڵەکانی پێ پەروەردە دەکرد شێوازێکی زیان بەخش بووە و خۆی و مناڵەکانی بەهەمان ئهو رێبازە دڵشکێنەدا دەبات کە خۆی بە مناڵیی پیایدا رۆیشتوە. ویژدان یەکێکە لە نێعمەتە بێ هاوتاکانی دیکەی مرۆڤ کە هیچ گیانلەبەرێکی دیکە پێی نەبەخشراوە. توانات دەداتێ ئەو شتانە هەڵبسەنگێنێت کە دەربارەی ژیانی خۆت تێبینیان دەکەیت.ئەگەر بمانەوێت خۆمان بە کۆمپیوتەر بچوێنین، دەڵێین ئەم هەستە ڕەوشتییە دەربارەی ئەوەی چی ڕاستەو چی هەڵەیە شتێکە لەناو "هاردوێر"ەکەماندا، بەڵام لەبەرئەو هەموو "سۆفت وێر "ە کەلتووریانەی کە هەڵیاندەگرینەوە و لەبەر ئەوەی ئێمە ئەم نێعمەتە تایبەتەی هۆش فەرامۆش دەکەین و نرخی نازانین و خراپ بەکاری دەهێنین، ئەوا بە ئاسانی پەیوەندییەکانمان بەم بنەما ڕەوشتییە سروشتییەوە دەپچڕێت کە لە ناخماندایە. هۆش تەنیا هەر هەستێکی ڕەوشتیمان ناداتێ بەڵکوهێزێکی ڕەوشتیمان پێدەبەخشێت، ویژدان ئەو سەرچاوەی وزەیەیە کە ڕێکمان دەخات و دەمانگونجێنیت لەگەڵ پرنسیپە هەرە ناسک و قوڵەکانی بەرزترین ئاستی سروشتماندا. هەر شەش ئایینە مەزنەکەی جیهان بە شێوەیەک لە شێوەکان و بە زمانی جیا جیا ئەم بیرۆکە بنەڕەتییە فێری مرۆڤ دەکەن.
سێیهم: سێیەمین نێعمەت کە ئەم خانمە بەکاری هێنا بریتییە لە " خەیاڵ"، ئەمە بریتییە لە توانای خەوبینین بە شتێکەوە کە بەتەواوی جیاواز بێت لە ئەزموونەکانی رابردووی. ئەو توانی کاردانەوەیەک بهێنێتە بەرچاوی خۆی یاخود خەونی پێوە ببینێت کە زۆر چاکتر بێت و لە هەردوو مەودای کورت خایەن و درێژخایەنیشدا کار بکات. خانمەکە کاتێك ئەم توانایەی ناسییەوە کە وتی: "کۆنترۆڵم لەدەست نەداوە، من دەتوانم رێگەیەکی باشتر هەڵبژێرم"، لە بەرئەوەی خود-ئاگاییشی هەبوو توانی ئارەزوەکانی تاقی بکاتەوە و بەراوردیان بکات بە دەر ئەنجامەکانی ئەو ڕێگا باشترە.
چوارهم: ئەی چوارەمین نێعمەت چییە؟ بریتییە له ویستی سەربەخۆ . هێزی بڕیاردان وکارکردنە، گوێ لە خۆی بگرە، دەڵێت چی : تاقەتم چووە لە قسەی ناخۆش هەراوبەزم . بەردەوام خەبات دەکەم ببمە خاوەن تێڕوانینی خۆم و کۆنترۆڵ لە دەست نەدەم، مادام ململانێش هەر بەردەوامە، کەواتە پێویستە زوو زوو پابەند بونم رابگەیەنم و نیشانی بدەم کە مەبەستمە پاڵنەرەکانم روون وئاشکرا دەربکەون و جەنگەکە ببەمەوە.
تەنیا سەرنج بدە لە مەبەستە مەزنەکەی و لەو ویستە بەهێزەی کە دەری دەخات، ئەو دژی ڕەوتی روبارەکە مەڵە دەکات، تەنانەت دژی ئارەزووە قوڵەکانی ناخی خۆی دەستی گرتوە بەژیانی خۆیەوە، حەزی لێیەو خۆشی دەوێت، دەیەوێت خەونەکانی بهێنێتەدی. بێگومان ئەمە کارێکی سەختە، بەڵام پوختەی بەختەوەری راستەقینە ئەمەیە: وەلا خستنی ئەو شتەی کە ئێستا دەمانەوێت لە پێناوی ئەوشتەی کە لە کۆتایدا دەمانەوێت، ئەم خانمە توانی شتی بەهێز بخاتە لاوە. توانی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو بخاتە لاوە، توانی ئارەزوی ئەوە بخاتە لاوە کە بڕوبیانو بۆ خۆی بدۆزێتەوە و ئارەزوەکانی تێربکات، بەڵام ئەمانەی هەموو خستە لاوە لەپێناوی حیکمەتی ئەوەدا کە ویژدان و خود-ئاگایی وخەیاڵ بۆیان سەڵماندبوو کە ئەوەی لە کۆتاییدا مەبەستێتی بیهێنێتەدی شتێکی زۆر مەزنتر و بەهێزترە لە رۆحی خێزانەکەدا لە چاو ئارەزووی تێرکردنە کورتخایەنەکەی خودەکەی جارانیدا.
ئەم چوار نێعمەتە –خۆئاگایی، ویژدان، خەیالی خوڵقێنەر و ویستی سەربەخۆ، نیشتەجێی ئەو بۆشاییەن کە ئێمەی مرۆڤ هەمانە لە نێوان رووداوەکە و کاردانەوەکەی ئێمەدا بەرامبەری.
ئاژەڵان ئەو بۆشاییەی نیە لە نێوان کارلێکەر و کاردانەوەدا . ئاژەڵ بەتەواوی بەرهەمی غەریزە سروشتییەکان و ڕاهێنانەکانە.گیانلەبەران هەرچەندە نێعمەتی وایان هەیە کە ئێمە نیمانن. بەڵام ژیانی ئەوان تەنیا لە پێناوی مانەوەو وەچەخستنەوەدایە.
بەڵام بەهۆی ئەو بۆشاییەوە کە ئێمەی مرۆڤ هەمانە، خاوەنی شتێکی زیاترین، شتێکی وا کە کۆتایی وسنووری نییە. ئەو شتەش هێزی ژیانە، ئەو ئارەزووەیە کە پاڵمان پێوە دەنێت هەمیشە شایستە و گونجاو بین. لەراستیدا "گەشە بکە یان بمرە"دەستوورێکی رەوشتییە بۆ هەموو زیندەوەران.
ئێستا ئەم ژنە کە فێربووە چۆن دوگمەی ڕاگرتنی خۆی دروست بکات و بەکاری بهێنێت، دەبێتە کەسێکی دەستپێشخەر،ههروەها دەبێتە کەسێکی وەرچەرخێنلە خێزانەکەیدا، واتە گواستنەوەی ئارەزووەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەوەستێت. دیارە ئەمەش کارێکی ئاسان و بێ ئازار نییە. ئارەزووەکان کە پشتاوپشت لە باووباپیرانتەوە بۆت ماونەتەوە، ڕهتکردنەوەو و ڕاگرتنیان کارێکی ئاسان نییە، وەکو خامۆشکردنی ئاگرێکی چەندین ساڵە وایە.
نموونەکەی ئەم خانمە ئاگرێکی گەورە بوو لە زەرعاتی کەلتووری خێزانەکە و لە هەموو ئەوکەسانەش بەربوو کە گیرۆدەی ئەم رۆحە شەڕانی و تۆڵە ئەستێنەن.
ئایا ئەزانیت ئەم ژنە چی کارێکی باش دەکات ؟ چ گۆڕانکارییەك دەهێنێتەوە ئاراوە، چ نموونەیەک پێشکەش دەکات و سەرمەشقێکمان نیشان دەدات؟ ئەم خانمە بە هێمنی و لێزانانە و پلە بەپلە گۆڕانکارییەکی گەورە لە کەلتووری خێزاندا دەهێنێتە ئاراوە، سکرێپێکی نوێ دەنووسێت، ئەم خانمە بۆتە کارایەک بۆ گۆران.
ئێمەش هەموومان توانای کاری لەوجۆرەمان هەیە، هیچ شتێک هێندەی ئەوە سەرنج راکێش وجوامێرانە و سەلمێنەرو دەسەڵاتپێدەر و بزوێنەرتر نییە کە ئاگاداری ئەم چوار نێعمەتە بین كهچۆن پێکەوە یەکدەگرن بۆ بەدەستهێنانی گۆرانکاری بنەڕەتی لە ئاست تاك و خێزاندا.
ئێمە هەموومان خاوەنی ئەم نێعمەتانەین.ئەمەش ڕاستیەکە و مانای وایە پێویست ناکات کەس ببێت بەقوربانی، تەنانەت ئەگەر لە خێزانێکی گەندەڵ و شکستخواردوشەوە هاتبێت، دەتوانێ بپەڕێتەوە بۆ ناو کەلتوورو سۆزو خۆشەویستی، نەك هەر ئەوە بەڵکو ئارەزوو بکەین میهرەبانتر و پشوودرێژتر و رێزدارتربین لە پێشەنگی نموونەکانی ژیانت، .چاندنی ئەم چوار نێعمەتە دەتوانن تۆوی ئارەزووەکانت بڕوێنێت ویارمەتیت بدات ببیتە ئەو جۆرەکەس و ئەو جۆرە ئەندامی خێزانە کە بەڕاستی دەتەوێت.
سهرچاوه:(٧خوەکەی خێزانی پێشەنگ ،هیوافاوەندەیشن ، ل٤٢-٤٨).