مه‌سعود عه‌بدولخالق
به‌گشتی مه‌به‌ست له ناسنامه گوزارش كردنی سیفه‌تێكی بنچینه‌یی خاوه‌نی ناسنامه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌ته‌ت لێ ده‌ركێشا مانای وه‌ك خۆی نامێنێ، فارابى ده‌ڵێت: ناسنامه بریتیيه له كه‌سێتی و ناسینه‌وه‌ی تیایدا بوونیكی به‌تاقی ته‌نهایی تیا به‌رجه‌سته ده‌كا كه كه‌س له‌گه‌ڵی به‌شدار نیه، (مه‌وسوعه لالاند) پێیوایه تایبهتمهندیيهكانی تاكه بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی.
له‌ڕاستیدا دیاریكردنی ناسنامه‌ی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزه، یه‌كێك له ئاڵۆزيیه‌كان لێره ده‌رده‌خه‌ین، تا ئه‌و ساته بۆمان ساغ نه‌بۆوه ئاخۆ ناسنامه‌ی خود له كێیه؟ ئاخۆ له نێوان ڕووح و نه‌فس و عه‌قڵ كامه‌یان ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تاكی (مرۆڤی) هه‌ڵگرتووه، كاتێ تاكێك خۆی خۆی ده‌كوژێت ئه‌وا كامه‌یه تاوانبار و كامه‌یه تاوان لێكراو؟ له‌و چوارچێوه‌یه ده‌توانین له شیزۆفرینیا (Schizophrenia) بگه‌ین؟ یان به‌واتایه‌كی تر كه له قورئان ده‌ڵێت(ونحن اقرب الیه من حبل الورید) مه‌به‌ستی نزیكیهكهی لهكامهیه؟ له عه‌قڵه یان له نه‌فسه یان له ڕووحه؟ یان له‌گه‌ڵ شوێنێكی دى كه هه‌رسێك لێی كۆبووینه‌وه؟ له‌ڕاستيدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ست نه‌كه‌وتووه، هه‌رچی زانیاريیهكی زیاتری لا ده‌ست ده‌كه‌وێت با بیتوێژیتهوه بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌ڕاستی ناسنامه‌ی تاكی مرۆڤ به ووردی دیاری بكه‌ین، ناچار به‌گشتی ده‌چینه نێو بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی جموجۆڵی ماددی.
به‌شێكی زۆر وا تێگه‌یشتوون كه ناسنامه تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ، مادام ئه‌و بوونه‌وه‌ره له شتومه‌كی جیاواز پێكهاتووه هه‌ریه‌كه ناسنامه‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه، كه بریتییه له گوزارش له‌خۆكردن به دیاریكردنی نیشانه‌یه‌كی تاقانه، دیاریكردنی ناسنامه جیاوازه‌كان له سروشت و بوونه‌وه‌ر كه‌مێك جیایه له پڕۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵگه به ئاسۆیی(كراوه) گه‌شه ده‌كات و ناسنامه‌ی ده‌گۆڕێت، هه‌رچی شتومه‌كی سرووشته گۆڕانێكی بازنه‌یی و چه‌سپاو ده‌كات ئه‌و جۆره گۆڕانكاريیهی نیه زیاتر گوزارش له‌لایه‌نی چه‌سپاوی ده‌كات.
هه‌رچی ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه مه‌رج نیه له‌لایه‌نی چه‌سپاو و نهگۆڕهكهی بێت، چونكه ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر واقیع دیاری ناكرێت له‌سه‌ر ڕاستی دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گشتی مرۆڤه‌كان له قۆناغی جیاجیای مێژوویی گوزارشیان له ناسنامه‌ی خۆیان كردووه، له پرسیاری (ناسنامه)ی تۆ كێی؟ له كۆنه‌وه ده‌یووت من له فڵانه خێڵ(عه‌شیره‌ت)م، به‌وشێوه‌یه تا ئاده‌میزاد ئاسۆی پێویستی و هاتوچۆ و تێكه‌ڵی فراوانتر بوو، ئینتيمای زیاتر فراوان بوو، گۆڕانكاری و گه‌شه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆری ویستووه تا له ناسنامه‌ی خیڵایه‌تی وه‌رچه‌رخاوه بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به خێراتر بۆ ناسنامه‌ی نیشتمانی، ئێستا بۆ ناسنامه‌ی پیشه‌وه‌ری و چینایه‌تی گوزه‌ر ده‌كات به‌ره‌و ناسنامه‌ی عه‌وله‌می، واته له ناسنامه‌ی ستونیيهوه بۆ ناسنامه‌ی ئاسۆیی، تا سه‌ده‌ی نۆزده ستونی بوو، پاشان به هه‌ردوولا(ئاسۆیی و ستونی) ڕه‌گه‌ز و خوێن و زمان و نیشتمانیش بوونه توخمی بنچینه‌یی بۆ پیكهێنانی ناسنامه.
ده‌گوتریت یه‌كه‌م جار له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده هه‌ندێ بیریاری ئه‌ڵمانی له‌وانه (جۆهان هایده‌ر) باسی له ڤۆلك كرد و وتی ده‌كرێت ئه‌و ناسنامه كۆمه‌ڵایه‌تیه (كه له‌سه‌ر یه‌كێتی خوێن دروستبووه) گه‌شه‌ی سیاسيی و ئیداریشی پێبده‌ی، ئیتر هه‌ر میله‌تیك با خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی(Nation-State) بێت، ناسنامه‌ی خۆی بپارێزێت ...، له‌وه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی به فراوانی و خێرایی ته‌نیه‌وه، پاراستن و گه‌شه‌ی بووه به‌شێك له بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ماده‌ی(1) ڕێكه‌وتنه‌كانی یۆنیسكۆ، ئه‌وانه‌ی وڵاتی دواكه‌وتوون یان میلله‌تی بێ ده‌وڵه‌تن به‌جددی ڕووبه‌ڕووى قه‌یران بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی به ده‌وڵه‌تیش ده‌دات، له ده‌ستووری سوریا (59) جار وشه‌ی عه‌ره‌بی دووباره بووه‌ته‌وه، بۆ یه‌كجاریش ناوی كورد نه‌هاتووه، له ده‌ستوری عێراق 1968 له دوای 1958 تا 2005، هه‌مان ده‌رد هه‌بوو، له ماده‌ی (66)ی ده‌ستووری توركیای( ANA YASA) به ئه‌دریسی (تورك فهتهنلهر) به هه‌مان ئاڕاسته‌ی كوژانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تر هاتووه.
قه‌یرانی ناسنامه
قه‌يرانى ناسنامه له دوولاوه دێت، له ده‌ره‌وه پێیانوایه تۆ لاوازی و ناتوانی ئه‌ركی سه‌رشانت جێبه‌جێ بكه‌یت بێ یارمه‌تی، ده‌كه‌ویته جۆره قه‌یرانێك كه مه‌وسوعه‌ی(Encyclopædia Britannica) ناوی ناوه (دونیه inferiority)، له ناوخۆش له‌وه‌وه دێت كه نه‌توانی به‌ته‌واوه‌تی گوزارشت له بوونی خۆت بكه‌یت، له‌ڕاستیدا له بارودۆخی نابه‌رابه‌ر به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو فه‌رهه‌نگی جیای به‌ره‌و پێكدادانی ناسنامهییت ده‌با، تیایدا ناسنامه‌ی سه‌ركه‌وتوو مسۆگه‌ره، ئیبن خه‌لدوونیش ده‌ڵێت:( بأن المغلوب مولع أبداً بالأقتداء بالغالب) ده‌بێته لاوازبوونی ناسنامه‌ی ژێركه‌وتوو، له په‌یوه‌نديیه عهولهميیهكان قه‌یرانی گوزارشی ناسنامه زۆر ئاڵۆزتر ده‌بێت، له‌وێ ناسنامه و ئینتیمایه نوێیه‌كان بێسنوره، ده‌وترێت جیهان بووه‌ته گوندێكى بچووك، به‌ڵام ده‌بێ بزانین ئه‌و گونده (چون یه‌ك – متجانس) نیه، دابه‌شبووه بۆ سه‌روو و خواروو، ڕه‌ش و سپی، تێر و برسی، به‌هێز و بێهێز، داگیركراو و داگیركه‌ر، زانا و ڕووناكبیر و نه‌زان و نه‌فام، نه‌ته‌وه و كولتوور و زمانی جیاجیا، ئاین و ئایدۆلۆژیای جیاجیا، ناسنامه‌ی جیاجیا، بۆیه هه‌ر یاسا و بڕیار و هه‌نگاوێك دێت مه‌رج نیه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌و گونده بێت هه‌روه‌ك له مه‌بده‌ئی بنه‌ڕه‌تی سه‌رمایه‌داریدا هاتووه: (پێكگه‌یشتنی دوو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌بێ جیا بێت له‌گه‌ڵ سێیه‌م)، به زۆریش له به‌رژه‌وه‌ندی باڵاده‌ستانه، ئینجا پله به پله داده‌به‌زێت و گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند میلله‌تانی ژێرده‌ستن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك جاران نابێت هه‌ر كه‌سێك به ڕوانگه و بیر و بۆچوونی چه‌ند دنیا دید و سه‌ركرده و زاناكانی خۆی بنواڕێته جیهان، به‌ڵكو ئێستا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جیهان كارلێك ده‌كه‌ن، لێره كێشه سه‌رهه‌ڵده‌دا فه‌رهه‌نگی عه‌وله‌می (ئاودراو به فه‌رهه‌نگێكی زاڵ) له ڕێی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و حيزب نایه‌ته ناو ناخی تاك، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ خۆی كاری لێده‌كات، ئیتر مه‌ترسی تهقهزوم و توانه‌وه و سه‌نگه‌ر گۆڕینی فه‌رهه‌نگیش ڕووده‌دات، ئینجا گۆڕینی ناسنامه‌ش، ئه‌گه‌ر ناسنامه ئاسۆییه‌كان بێت خێراتر ده‌توێته‌وه، دواتر توانه‌وه‌ی ناسنامه ستونیهكهش ڕووده‌دا. به‌وشێوه‌یه میللهتانیكی زۆر له‌ناوچوون به‌هۆی لاوازی ناسنامه‌يان، ده‌گۆترێت ساڵانه (10) زمان له جیهاندا له‌ناوده‌چێت و دواتر له‌ناوچوونی میلله‌ته‌كه‌شی به‌دوا دێت، ئه‌وانه‌ش به‌ده‌وری خۆی چه‌ندین ده‌رهاويشته‌ی تری ده‌بیت، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سایكۆلۆژی وفه‌رهه‌نگی، یه‌كێك له‌وانه ده‌ردێكه پێی ده‌وترێت تهقهزوم سه‌قافی و ده‌ردی لاسایی تاڕاده‌ی قه‌یرانی عه‌قڵی.
كورد و تهقهزوم سه‌قافی
ئه‌و چه‌مكه زۆر تایبه‌ته له ئاوێته‌بوونی چه‌ند چه‌مك و زاراوه‌ی تر دێت، له چه‌ند پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی تری ناسنامه‌یی و فه‌رهه‌نگی دێت، مادام دوو فه‌رهه‌نگ به‌یه‌كگه‌یشتن به نابه‌رابه‌ری، ئه‌وه نابێته كارلێكی فه‌رهه‌نگی و ناسنامه‌یی، به‌ڵكو ده‌بێته پێكدادانی فه‌رهه‌نگی (صدمة الثقافية culture shock)) به‌خێرایی توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی انصهار الثقافي) میلله‌ته لاوازه‌كه ڕووده‌دا، به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌كاته ئاستی (تقزم الثقافى) كه هه‌ره كاریگهرهكهیه، له‌ڕاستیدا له نمونه‌ی میلله‌تێكی داگیركراوی وه‌ك كورد هۆكاری بنچینه‌یی هه‌ر فاكته‌ری ده‌ره‌كی و داگیركاری نیه، به‌ڵكو چینی سیاسی كوردستان ڕۆلی بنچینه‌ییان بینیوه (وه‌ك له خواروو زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت)، زنجیره‌ی تهقهزوم سه‌ره‌تا له فكره‌وه ده‌ستپێده‌كات پاشان بۆ سیاسه‌ت و دواتريش بۆ سایكۆلۆژیای سیاسی ... تا ده‌گاته فه‌رهه‌نگ كه دوا بهرگريیه ده‌ڕووخێ و تووشی (تقزم الثقافى) ده‌بێت.
زۆر زاراوه‌ی تری هاوتای هه‌یه (انهزامية، ئهیتیما-atima)، ئینتداب، التثاقف acculturation، .. له مه‌وسوعه‌ی(oxford dictionary of sosciology) زاراوه‌ی (التمثل – ملكه‌چی فه‌رهه‌نگی–Assimilation) بۆ داناوه.
ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی كتێبه ئاسمانیه‌كان ئایه‌ت و ئاماژه‌ی ئاشكرای تێدایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه فهرههنگیيهى دووچاری تاك و كۆ ده‌بێته‌وه، ،ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤايه‌تى وه‌ك یه‌كن، هیچ میلله‌تیك له میلله‌تێكی تر زیره‌ك تر نیه سۆپه‌ر فه‌رهه‌نگ نیه، كه‌س فهزڵتر نه‌كراوه له‌لایه‌ن خواوه، كه‌چی زۆر له میلله‌تان له‌و ڕێنماییه ئاینیيه یاخی بوون ،هه‌ر له ڕۆمیه‌كان و فارس تا ده‌گاته یه‌هود، ده‌ڵێن ئێمه (شعب الله المختار)ین، له (بروتوكولات حكماء صهيون) هاتووه: ((وقد منحنا الله العبقرية كى نكون قادرين على القيام بقيادة العالم))، له‌ناو عه‌ره‌بیش ئه‌و ته‌قه‌لایه هه‌یه و پێیانوایه میلله‌تی عه‌رب زیره‌كترن و میلله‌تی سه‌رده‌سته‌ن و میلله‌تانی تریش ده‌بێ له‌چاو عه‌رب (تقزم)بن، ئه‌وانه‌ی پێشیان وابووه عه‌ره‌ب فه‌زڵی به‌سه‌ر میله‌تانی تر نیه به (شعوبی) ناوزه‌دكراون، زۆربه‌ی فقهه موعته‌به‌ره‌كانی ئه‌هلی سوننه ئه‌و ده‌رده‌یان هه‌یه، ئیبن ته‌یمیه زیاتر ڕه‌تیده‌كاته‌وه و به‌وانه ده‌ڵێت: گێل(احمق)، كه پێیانوایه عه‌ره‌ب له هه‌موو میلله‌تیكی تر زیره‌ك تر نه‌بێت، له‌م سه‌رده‌مه‌ش (شبلی عیسمی)-له كتیبی (العلمانية والدولة الدينية)ده‌ڵێت: (أحياناً العروبة أوسع من الإسلام)، كوردیش له‌نێو ئه‌و میلله‌تانه نه‌شونمای كردووه بۆیه زۆر كه‌وتۆته ژێر ئه‌و كاریگه‌ریانه.
ده‌ردی پاشكۆیی له كوردستان
یه‌كه‌م جار میلله‌تانی عه‌ره‌ب به فراوانی تووشی ئه‌و ده‌رده بوون پێش میلله‌تانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به فه‌رمی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م عه‌ره‌ب به سسته‌می ئینتداب ڕازی بوون و شارستانی سیاسیيان له‌سه‌ر بنیاتنا، بێ داهێنانن، ڕازی بوون به ئینتداب مانای ڕازی بوونه به‌وه‌ی میلله‌تی به‌ریتانیا و فر‌نسا مامۆستات بێت و عه‌ره‌بیش قوتابی، ئه‌وان پیشڕه و عه‌ره‌بیش دواكه‌وتوو پاشكۆ، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانیش ده‌یانزانی كه دروستبوونیان به‌و ده‌روازه و ديزاینه بۆ دواخستن و پاشكۆیهتیه، تاڕاده‌ی قه‌یرانی عه‌قڵی عه‌ره‌بی كه كۆمه‌لێك زانا و نوسه‌ری خۆیان ئه‌و بابه‌ته‌یان نوسیوه، له‌وانه ته‌ها حسه‌ین، د.فوئاد زكریا، علی وردی، د.محه‌مه‌د ئا‌رگۆن، محه‌مه‌د عابد جابری، د.حامد خلیل، محه‌مه‌د الفزازی، قاسم صالح، نصرحامد ابوزید، برهان غلیون، عبدالله عروی، علی المخلسی، حمد الفزاوی، طه ابراهیم، دقاسم حسین صالح)، پێشووتریش ئيبن خه‌لدون ئه‌و باسه‌یان كردووه، ڕاپۆرتی ساڵی2013((lIntelligence Quotient- IQ))- ده‌ڵیت: وڵاتانی عه‌ره‌بی له (معدل الذكاء) له پاش هه‌موو جیهانن.
ئه‌و ده‌رده له‌ناو كوردیش زۆر به‌ربڵاوه، به‌ڵام واچاكه هه‌ستیارترین شوێن وه‌رگرین ئه‌ویش سسته‌می سیاسيیهتی، دۆخی فه‌رهه‌نگی حزبه كوردستانیه‌كانه له‌و ڕوه‌وه، بزانین چه‌نده قه‌یرانی ناسنامه وایكردووه شكستی فه‌رهه‌نگیان هه‌بێت، له دۆخی تهقهزوم سه‌قافی بن پاشان لاساییكه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌لبی بن، هه‌ندێ نمونه وه‌رده‌گرین:
1-سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی حيزبه كوردستانیه‌كان بۆ (پ د ك) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌روه‌ری هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی ئه‌یلولی هه‌یه، ئه‌ویش بۆ (هیوا)، هیواش بۆ (حزبی داركه‌ر) به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌فیق حيلمی، ناسنامه‌ی ئه‌و حزبشش له پارتى(كاربۆناری) ئیتالی ساغ ده‌بێته‌وه.
2- حيزبی سۆشیالیستی یه‌كگرتوو هه‌بوو لاسایی حزبی سۆشیالیستی یه‌كگرتووی ئه‌ڵمانیای 1919 به سه‌رۆكایه‌تی روزا لۆكسمبورگ و دواتريش حزبی سۆشیالیستی یه‌كگرتووی فرنسی كه له ساڵى 1961دروستبووه كرده‌وه.
3. حيزبی زه‌حمه‌تكێش و كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران هه‌بوو له كوردستان له ناوی (حزبی زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌لبانی، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی لاوس...) وه‌رگیراون.
4. پاسۆك هه‌بوو له كوردستان ناوه‌كه‌ی له حزبی سۆشیالیست و پاسۆكى یۆنان وه‌رگیراوه.
5. پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌بوو ناو و ناوه‌ڕۆكی له پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كۆریا به سه‌رۆكایه‌تی كیم ئیل سونگ وه‌رگیراوه.
6. له كوردستان ڕه‌وتی كۆمۆنیست هه‌بوو ئه‌وه‌ش له ڕه‌وتی كۆمۆنیستی ئیتاڵیا وه‌رگیراوه.
7. پارتی گه‌ل و دوای پارتی گه‌لی دیموكراسی هه‌بوو ئه‌وه له پارتی گه‌لی ئه‌فغانستان وه‌رگیراوه.
8. پارتی كرێكارانی كوردستان(پ ك ك) كه سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕش و به‌رخودانی نوێ له كوردستانی باكوور بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، له جیهانی شیوعی زۆر بڵاوه پارتی كرێكارانی به‌لجیكی له ساڵى 1885 دروستبووه، پارتی كرێكارانی مه‌جه‌ری له ساڵى 1918 دروستبووه، پارتی كرێكارانی ڤیتنامی پارتی كریكارانی ئه‌لبانی ...زۆری تر.
9. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه تاڕاده‌یه‌ك به داهێنان و پێشڕه‌و بووه، كه‌چی ئه‌ویش تووشی ئه‌و ده‌رده بووه، (ی ن ك) له سێ باڵ (بزوتنه‌وه، كۆمه‌ڵه، خه‌تی گشتی) پێكهاتبوو، ئه‌وه ڕێك ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتمانی كینی له ساڵی 1960 دروستبوو له 3 باڵ (بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی كینیا، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژارده، هێڵی گشتی ئه‌فریقیا) پێكهاتبوو.
10. ناوی حيزبه ئیسلامیيه‌كان: لاسایی ئه‌وان له ئه‌زمونی عه‌ره‌بی نزیكه، له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردن كه ئه‌وانیش چه‌نده له قه‌یرانی ناسنامه و فه‌رهه‌نگى و زانستدان، له كوردستان حيزبی ئیسلامی به ناوی نه‌هزه و-كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌و ناوانه‌ش له نه‌هزه‌ی تونس و تاجیكستان وه‌رگیراوه، ئه‌وانیش له حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامیان وه‌رگرتووه كه له 1920 له شۆڕشی بیست چالاك بوو، كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵی پاكستان و بزوتنه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین و.. زۆر لای تریش.
به كورتی و پوختی مادام قه‌یرانی ناسنامه و شكستی فه‌رهه‌نگی و ده‌ردی تهقهزوم و دۆخی چاولێكه‌ری له زۆرایه‌تی عه‌قڵی عه‌لمانی كورد و به‌شێكی زۆریش له عهقڵیيهتی ئاینپه‌روه‌رانی كوردی هه‌بێت، مانای وایه قه‌یرانی عه‌قڵی كه‌وتۆته نێومان.
قه‌باره‌ی قه‌یرانی عهقڵيیهتی كورد
قه‌یرانی عهقڵيیهتی كوردی له زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانی تره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، عه‌قڵی مسوڵمان له قه‌یراندایه و كورد به‌شێكه لێی، عه‌قڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (ناوچه‌ی سایكس پیكۆ) له قه‌یراندایه و كورد به‌شێكه لێی، عه‌قڵی میلله‌تانی داگیركراو ده‌خرێته قه‌یران و كورد به‌شێكه لێی...هتد، ئه‌وانه هه‌مووی قه‌یران له‌ناو قه‌یران بۆ عهقڵيیهتی تاكی كورد، واته یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دووانه، له دوو چینه پیشڕهوهكانی كوردستان دێت، كه له‌و ده‌مه یه‌كه‌میان عه‌لمانیه و دووه‌میشیان ئیسلامیيه، به‌شی هه‌ره زۆری عهلمانیيهكان زیاتر پاشكۆی لایه‌نی سه‌لبی ڕۆژئاوایین (وه‌ك له سه‌ره‌وه باس كران)، پێشووتریش پاشكۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی، به‌شێكیش له ئیسلاميیه‌كان پاشكۆی عه‌قڵی عه‌ره‌بین ئه‌وه له‌كاتێكدا عه‌قڵى عه‌ره‌بى خۆی له قه‌یراندایه و دواكه‌وتووترین عه‌قڵه له جیهان، تائێستا ناتوانێت دهرزيیهك دروست بكات، كه‌چی ئاینپه‌روه‌رانی كورد موعجیبن به‌و عه‌قڵه قهیراناويیه و ده‌یانه‌وێت منداڵی كورد له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و عه‌قڵه په‌روه‌رده بكه‌ن!!
عه‌قڵی عه‌ره‌بی خۆى له‌ژێر ئینتدابدايه، واته عه‌قڵى كوردی كه‌وتۆته ژێر ئینتدابی ئینتداب، ئه‌و دۆخه زۆر تایبه‌ته و پێی ده‌وترێت (پاستكی-pastich) به‌وانه وتراوه لاسایی لاساییكهران، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولایان (عه‌لمانی و ئاینی) به‌هۆی جیا و له ڕێی جیا تووشی لاسایی و ته‌به‌عیه‌ت بوون ئه‌و ده‌رده به دووباره‌بوونه‌وه و چارهنهبوون وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ قه‌یران، كاتێك كاریگه‌ری داگیركه‌ر نامێنێ و ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ئه‌و قه‌یرانه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌بێ یان به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه ڕه‌و بكا ئه‌وكاته مانای (قه‌یرانی عه‌قڵی كوردی)وه‌رده‌گرێت. زیانی ئه‌و بارودۆخه له ڕووه‌كانی نیشتمانی و ئاینيی و شارستانی و تهعلیميی و فه‌رهه‌نگی .. ئه‌وه‌نده زۆره نایه‌ته ژماردن، به‌لای كه‌می ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌رده‌یان هه‌یه ناتوانن لایه‌نه (ئیجابی و سه‌لبیه‌كانی) جیهان به لێكجوداكردنهوه بهێنه كوردستان، بۆیه‌ش زۆربه‌ی جار لایه‌نه نێگهتیڤهكانیان هێناوه نه‌ك پۆزه‌تیڤ، له ئه‌زموونی بزوتنه‌وه‌ی شیوعیه‌ت، ئۆرۆشیوعی چاكتر بوو له ستالینیه شیوعیه‌كان، كه‌چی ماركسیه‌كانی كوردستان ستالینیانه بوون، له‌نێو وجودی جیهانی ته‌یاری سارته‌ری زیاتر بێ بڕوا و توند و ڕه‌شبینه، ته‌یاری (كیركیجاردی) زیاتر به‌لای میانڕه‌ویه.. كه‌چی وجوديیهكانی كوردستان سارته‌ری بوون نه‌ك میانڕهوهكه، به هه‌مان شێوه وا ئێستاش كه ڕوویان وه‌رگێڕاوه ڕوو له لیبراڵ دیموكراسی و ئه‌زمونی ڕۆژئاوایی، له‌و سهرمهشقیه نوێیه‌ش لای سهلبیهكانیان وه‌رگرتووه، لایه‌نی ئیجابیه‌كه‌ی ڕۆژئاواش بریتيیه له دیموكراسی و پڕۆسه‌ی سیاسی، مه‌ده‌نیه‌ت، ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتی، تهكنهلۆجیاكهی، ئازادی ڕاده‌ربڕینی، سه‌روه‌ری یاسا، خۆشه‌ویستی وڵات.. ده‌سه‌ڵاتی كوردی هاتووه یه‌خه‌گیری باقی سه‌لبیاته‌كانی تر بووه.
ده‌ردێكی تری (تقزم الثقافى) ئه‌وه‌یه لاسایی لایه‌نی به‌سه‌رچووی میلله‌تان ده‌كاته‌وه، له سه‌ره‌وه باسی ئه‌زموونی ناوی حزبه‌كانمان كرد (بوار نه‌بوو ڕه‌چه‌ڵه‌كی ناسنامه‌ی ئایدیۆلۆجیایان ده‌رخه‌ین)، لێره ته‌نها نمونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین، ڕۆژنامه‌ی (یه‌كسانی) هه‌بوو له كوردستان بۆ ئافره‌تان، ئه‌وه ڕێك لاسایی كردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی بوو به‌ناوی (گلایخایت واته یه‌كسانی) له ساڵی 1891 ده‌رده‌چوو، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی گلایخایت 25 ساڵی خایاند و شكستی هێنا، لاسایی ئه‌زموونێكی شكست خواردووی پێش 126 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌وروپی كراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتاییدا ئه‌و قه‌یرانه‌ی ناسنامه و عهقڵيیهتی كوردی ئه‌وه‌نده قووڵ نیه چاره‌ی نه‌كرێت، له سه‌ره‌تادا دانپێدانان به‌و قه‌یرانه‌ی پێویسته كه له هه‌مانكات ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ریشه.
تێبینی: بۆ درێژه‌ى ئه‌م بابه‌ته بڕوانه: مسعودعبدالخالق: مه‌وسوعه‌ی جودی (به‌شی دووه‌م).