حه‌سه‌ن مه‌حمود حه‌مه‌كه‌ریم، له‌دايكبووى 1957 هه‌ڵه‌بجه، به‌كالۆريۆس له مێژوو، ئه‌ندام له يه‌كێتى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ى كه‌له‌پوور و فۆلكلۆرى كوردى، خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مه له بواره‌كانى ئه‌ده‌ب و چيرۆك و مێژوو.
ئاینی كورد پێش ئیسلام، له قورسترین و گرانترین به‌شه‌كانی مێژووی كورده، نووسینه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه، به‌دواداچونی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستبێته‌وه، زنجیره‌ی پێكهاته‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنی كوردی ده‌دۆزینه‌وه و، هه‌ندێك له‌باری مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونيی و زمانه‌وانيی و ڕۆشنبیريی كۆنی كورد ده‌زانین.
ساڵی 1997 كتێبێكم نووسی به‌ناوی (ئاینی كورد)، باسی ئه‌وه‌م كرد، كه كورد پێش زه‌رده‌شت چه‌ند پێغه‌مبه‌ر و ئايینی تری بووه و، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد بووه به‌ناوی مائاباد كه ژماره‌یه‌كی زۆر پێغه‌مبه‌ریان تیا هه‌ڵكه‌وتووه، شاری مه‌هاباد به‌ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه ناونراوه، یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه ناوی مائاباد بووه و كتێبی بۆ هاتووه به‌ناوی (ده‌ساتیر)، له‌م ماوه‌دا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و باسه كۆنه گه‌ڕام بزانم ئه‌و هه‌واڵانه چه‌ندی ڕاسته و تا چه‌ند سه‌رچاوه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌و هه‌واڵه‌م ته‌نها له مه‌ردۆخی هێنابوو، پاشتر كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌م ده‌ستكه‌وت كه هه‌واڵی له‌وه زیاتریشی تیا‌بوو، به‌ڵكو باس له دوو بنه‌ماڵه‌ی كورد ده‌كه‌ن كه پێش شه‌ش هه‌زار ساڵ له كوردستان هه‌بوون و زیاتر له سیانزه پێغه‌مبه‌ریان تیا هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ش بنه‌ماڵه‌ی زهردهشتیيهكان و مائاباديیهكانن كه له نێوان دوو گۆماوی زرێبار و میاندوئاودا ژیاون.
بۆ پشتگیری ئه‌م باسه له چه‌ند شوێنى قورئاندا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه، كه خوا پێغه‌مبه‌ری بۆ هه‌موو گه‌لانی سه‌رزه‌وی به‌زمانی خۆیان ناردووه و، نامه‌ی تایبه‌تیان بۆ هاتووه هه‌تا لێی تێبگه‌ن، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (ولقد بعثنا في كل امة رسولا)، (وإن من أمة الا خلا فيها نذير)، (وما أرسلنا من رسول إلا بلسان قومه ليبين له‌م)، (منهم من قصصنا عليك، ومنهم من لم نقصص عليك).
ئه‌م باسانه هی دوای تۆفانی نوحه، كۆڵینهوهكهم هێشتا ته‌واو نه‌بووه، لێره‌دا كورته‌یه‌كی ده‌هێنم، له كۆندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی له ناوچه‌ی ماد و ماننايی و ده‌وروبه‌ری شاری سابڵا‌غ و مه‌هاباد و سه‌قز هه‌بوون به ناوی مههاباديیهكان، چه‌ندین پێغه‌مبه‌ر و پاشا و فه‌رمانڕه‌وایان تیا هه‌ڵكه‌وتووه، مه‌هاباد یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی ناوچه‌كه، له هه‌ولێر و كه‌ركوكیش كۆنتره، ئه‌م شاره پێشتر ناوی ساوجبلاق (سابڵاخ) بووه، ساڵی 1315ـ 1317ك كراوه به مه‌هاباد، له فه‌رهه‌نگه كورديی و فارسیيهكاندا به‌ده‌گمه‌ن ناوی مه‌هاباد هاتبێ، ته‌نانه‌ت له دائیره مه‌عاريفی ئیسلامیش مه‌هاباد به‌ناوێك بۆ سابڵاخ باسكراوه، پورداود له فه‌رهه‌نگی دهخداو، د.محه‌مه‌د معین له فه‌رهه‌نگی بورهان قاتعدا مهابادیان بۆ سابڵاخ به‌كارهێناوه، كۆنترین سه‌رچاوه وشه‌ی مه‌هابادی لێ هاتبێ شانامه‌ی فرده‌وسی بووه، كه ئه‌ویش له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌می خۆيی و سه‌رچاوه‌ی پێش ئیسلام ده‌ستی كه‌وتووه و باسی كردووه، كه ده‌ڵێت: (نهم پشت زرتشت پیشین بد او ـ مهئاباد پێغمبر ڕاستگو)، ده‌ڵێ زه‌رده‌شت نۆهه‌مین پێغه‌مبه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و مه‌هابادیش پێغه‌مبه‌رێكی ڕاستگۆ بووه، (سیرجان له تاریخ ایران)دا ده‌ڵێت: (مه‌هاباد له ئاخری ده‌وره‌ی زهوری گه‌وره ژیاوه، له‌و ده‌وره‌یه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌م په‌یدا بووه، پێش كیومه‌رس پێغه‌مبه‌رێك بووه پێیان وتووه مه‌هاباد و به‌ره‌ی مرۆڤ له‌وه‌وه په‌یدا بووه)، كهیخهسرهوی ئه‌سفه‌ندیار ده‌ڵێت: (مه‌زنترین پێغه‌مبه‌ر و گه‌وره‌ترین شا و باوكی مرۆڤ له‌و چاخه‌دا مهئاباد بووه، كه به (ئازه‌ر هۆشه‌نگ) ناوبانگی ده‌ركردووه، كتێبه‌كه‌ی كه‌لامی یهزدانیيه). فیرده‌وسی له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ر هۆشه‌نگ و ئاینه‌كه‌ی ده‌ڵێت: (كه مارا ز دین كه‌ن ننگ نیست ـ به گیتی به از دین هۆشه‌نگ نیست)، به‌وه‌دا ده‌سه‌لمێ كه ئازه‌ر هۆشه‌نگ یان مهئاباد پێغه‌مبه‌رێكی خاوه‌ن ئایین بوون، له (دبستان)دا ده‌ڵێت:(كتێبی هۆشه‌نگ ناوی مهئاباد بووه)، به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تر ناوی كتێبی بنه‌ماڵه‌ی مهئابادیان به (ده‌ساتیر) ناوبردووه، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1234ك كتێبی (ده‌ساتیر) له هیند له‌لایه‌ن (موبید فه‌یرۆزی كاوسهوه) چاپكرا، ده‌مارگیری ئێرانيی و زهردهشتيیهكان كێشه‌یان دروستكرد، كتێبه‌كه‌یان كۆكرده‌وه و سوتاندیان و موبیدیش به‌لاده‌ر له ئاینی زه‌رده‌شتی له‌قه‌ڵه‌م درا، بۆ ناشیرینكردنی ناویان نا مه‌لا فه‌یرۆز، وایانلێكرد كه ئێستا یه‌ك نوسخه له‌و كتێبه دیار نیيه.
ساڵی 1230 ك ڕۆحانیهكی شیعه له ده‌ورانی ناسره‌دین شای قاجار كتێبێكی نووسی به‌ناوی (دووڕه‌ی نهجهفیه)، باس له هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا ده‌كات تا هاتنی ئیسلام، باسی بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادیش ده‌كات و هه‌ندێ له دهساتیریشی له‌و كتێبه‌دا چاپكردووه، به‌ڵام ئه‌ویش به ده‌ردی ده‌ساتیر ده‌برێت، فه‌یرۆز وازناهێنێ، له ساڵی 1818ز له شاری بۆمبای له هیندستان ده‌ساتیر به ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه، زهردهشتیيهكان و مێژوونووسه ده‌مارگیره ئێرانیيه‌كان په‌لامار ده‌به‌نه سه‌ر موبید فه‌یرۆز، پورداود چه‌ند وتارێك دژی ده‌نوسێت و به گۆتره پێغه‌مبه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادیان ڕه‌تده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته شانامه و سه‌رچاوه‌كانی تر. دوای ئه‌و (محه‌مه‌د معین) و زۆری تر له دژی ده‌نووسن و موبید فه‌یرۆز به درۆزن و ساخته‌چی ناوده‌به‌ن، محه‌مه‌د موعین له برهان قاتعدا وتاریك داده‌نێت به‌ناوی (ئازه‌ر كه‌یوان و پیڕوانی او)، به‌توندی حاشا له شتی وا ده‌كات و سوێندیش ده‌خوات كه له جانی بنی جانه‌وه هه‌تا نۆ پێغه‌مبه‌رێك به‌ناوی مه‌هاباد نه‌بووه و نابێ، ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه تونده وایكرد كه‌سی تر نه‌یوێرا شت بنوسێت، تا مردنی ئه‌و دوو مێژووزان و زمانزانه شاره‌زایانه، دوای ئه‌وان خێرا دوو ده‌قی كتێبی دبستان المزاهب و دبستان مزاهب كه پێشتر ساڵی 1292ك له هیند چاپ كرابوون چاپكرانهوه، هه‌ردووكیان هه‌ریه‌ك ده‌قن، به دورودرێژی باسی پێغه‌مبه‌رانی مه‌هاباد و بیروڕایان كراوه.
له كوردیش ئایه‌توڵڵا مه‌ردۆخ و ئه‌حمه‌د قازی باسی وشه‌ی مه‌هاباد و بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادیان كردووه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر، به خه‌ڵكی به‌ڵخی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، كه نازانرێت مه‌به‌ست كام بهڵخهیه، فه‌خره‌دینی گورگانیش ده‌یان جار باسی وشه‌ی مه‌هاباد و وڵاتی مه‌هاباد ده‌كات، (میرزاده‌ی عه‌شقی كوردستانی) شاعیری كورد باسی مه‌هاباد و كۆشكی وڵاتی مه‌هاباد ده‌كات، (میرزا فه‌تح الله‌ی شه‌یبانی)ش ده‌ڵێت: ـ (مهاباد این گفت و احمد همین ـ چه پیچی تو در ان سه، ای عیسوی ؟)، ڕه‌نگه مهاباد و (ئازه‌ر هۆشه‌نگ) هه‌ر ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بن، چونكه باوكی ئیبراهیم ناوی ئازه‌ر بووه، كابه(كه‌عبه)ش به‌ده‌ستی ئیبراهیم دروستكراوه، له‌ولاش ده‌ڵێت: مه‌هاباد ماڵێكی سازكرد بۆ عیبادهت. له چه‌ند چاپێكی شانامه‌دا به ئه‌نقه‌ست ناوی مه‌هابادیان لابردووه و كراوه به برایم پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆ، ئیبراهیمیش كورد بووه، ڕه‌نگه هۆشه‌نگ و ئیبراهیم یه‌ك كه‌س بووبن، ڕه‌نگه كتێبه‌كه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم هه‌مان مهئاباد یان ده‌ساتیر بێت، دبستان مه‌زاهب ده‌ڵێت: ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن پزر گمێهری حه‌كیمه‌وه بۆ ئه‌نه‌وشیروان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ده‌ورانی ئه‌نه‌وشیروان.
زه‌رده‌شت نۆيهمین پێغه‌مبه‌ر بووه، فرده‌وسی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ناڵێت، (تاریخ ئیران) باسی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و 12 پێغه‌مبه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ندێك چاپی ئه‌م كتێبه‌دا ئه‌و به‌شه فڕیدراوه، (موبید فه‌یرۆز) موغێكی زهردهشتیيه له كتێبی ئاوێستادا ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه زهردهشتیيهكانی ئێران كتێبی دهساتیریان شێواند كه له ئاوێستا كۆنتره و زۆر شتی له‌گه‌ڵ ئاوێستادا یه‌كناگرنه‌وه، هه‌ربۆیه زهردهشتیيهكانی ئێران دژی ده‌وه‌ستن، به مورته‌د و مولحید ناوی ده‌به‌ن، چاپكراوه‌كانیشی له‌ناو ده‌به‌ن. موبید فیروزی له‌سه‌ر ئه‌و كاره به كه‌ساسی سه‌ر جێگه ده‌مرێت، ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د معین و دكتۆر پورداود ده‌مارگیری ده‌یانگرێت شتی خراپی له‌سه‌ر ده‌ڵین. زهردهشتيیهكان كتێبه‌كه‌ی ئاخونه شیعه‌كه‌ی سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین شای قاجاریش ده‌سوتێنن، چونكه ته‌واوی دهساتیری تیا هێنابوو، وشه‌كانی ده‌ساتیر له كوردیيهوه زۆر نزیكن، بۆیه ده‌ڵێن ده‌ساتیر ساخته‌یه و ده‌ستكردی كه‌سێكه به‌ناوی (ئازه‌ر كه‌یوان)، شاعیری هاوچه‌رخی ئیرانیش میرزاده‌ی عهشقيیه ده‌ڵێت: ئه‌و خانه‌واده ماد بوون و ده‌ساتیر به زمانی ماد نوسراوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ساتیر له ئهرشیفخانهكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بدۆزرێته‌وه، ڕه‌نگه زمانی ماد بدۆزینه‌وه، مههاباديیهكان له بنه‌ماڵه‌ی ماد و دیاكۆ كۆنترن، ماد چوار پاشایان بووه، (دیاكۆ، فرهوهرتیس، هۆوهخشهتهره، ئاستیاگ)، به‌ڵام ته‌ورات باسی بیست و چوار پاشای ماد ده‌كات، ئه‌وه پاشاكانی پێش ماد و بنه‌ماڵه‌ی مهئابادن، ئه‌و دێڕه شیعره‌ی فرده‌وسی كه باس له ده‌ورانی پاشایه‌تی (بارام گور) ده‌كات له زۆربه‌ی چاپه‌كانی شانامه‌دا گۆڕاوه به (برایم)، له نوسخه‌یه‌كی تردا بارام گوری نسبه‌ت داوه‌ته سه‌ر براهیمی یه‌هودی، تاریخ ئیران ده‌ڵێت: بنه‌ماڵه‌ی مه‌هاباد پێش كیومه‌رس حوكمیان كردووه، مه‌هاباد پێغه‌مبه‌ر بووه، كتێبی ده‌ساتیر هی ئه‌و بووه، ئاخر پاشای ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئازه‌ر مهئاباد بووه، ده‌ستی له حوكم هه‌ڵگرتووه و (جی ئه‌فرام) بۆته جێگری، هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی هه‌ندێك مێژووی ئێران و هیند 14كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادی پێغه‌مبه‌ر بوون، دوا پێغه‌مبه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه (ساسانی پێنجه‌م) بووه، كه له ده‌ورانی خوسره‌وی په‌روێزدا ژیاوه و كتێبه ئاینیيهكهی كردووه‌ته زمانی سه‌رده‌م.
(دبستان المزاهب) ده‌ڵێت: (یه‌زدان فرمانێكی به‌ناوی ده‌ساتیر بۆ مه‌هاباد نارد پڕبوو له ڕاز و زانست، چه‌ند به‌رگ بوو، پاش مه‌هاباد 13 پێغه‌مبه‌ر (وهخشهر) هاتووه، كتێبی ئاسمانی و كۆشك و كاخ و له‌شكر و سوپایان بووه. (دبستان) له درێژه‌دا ده‌ڵێت: (ساڵ دوو وه‌رز بوو ئه‌وان كردیان به چوار وه‌رز، ساڵیان كرده دوانزه مانگ، مانگیان كرده 30 ڕۆژ، مه‌ی حه‌رام بوو، كتێبێكیان هه‌بووه باسی نه‌خۆش و ده‌رمانی گژوگیا و ڕیازه‌ی كردووه به‌ناوی (شارستان). ناوی پێغه‌مبه‌ره كورده‌كانیش ئه‌مانه‌ن: (ئازه‌ر كه‌یوان، ئازه‌ر گهشهسپ، ئازه‌ر زه‌رده‌شت، ئازه‌ر به‌رزین، ئازه‌ر خۆژین، ئازه‌ر بارام، ئازه‌ر نۆشین، ئازه‌ر میتران، ئازه‌ر سان). له‌و ئاینه‌دا پیاو بۆ پێغه‌مبه‌ر و پاشایه‌تی، ژنیش خاوه‌ن ماڵ و دایك، ژنی پێغه‌مبه‌ران بانوی بانوان و خانی خانان بوون، كاروباری ژنانیان به‌ڕیوه‌بردووه، دبستان ده‌ڵێت: مه‌هاباد یان ئازه‌ر كه‌یوان یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ره و دهساتیری بۆ هاتووه، دوا پێغه‌مبه‌ریان ساسانی پێنجه‌م بووه و دهساتیری بووه، دوره‌ی نهجهفیه، ئه‌وه دیاری ناكات كه ده‌ساتیر له چ زمانێك وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر فارسی، له ساڵی 1300ك له‌و نوسینه بووه‌ته‌وه و، له سه‌رده‌می ناسره‌دین شای قاجار چاپی ده‌كات، ده‌قی هه‌ردوو دهساتیرهكهشی تیایه، دهساتیری مه‌هاباد بریتیيه له 18 سیمناد سوره‌ت و 116 ئایه‌ته، سیمنادی یه‌كه‌م 9 ئایه‌ت و هۆره‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وان له ناوچه‌ی شاروێرانی نزیك مه‌هاباد و ئه‌و نزیكانه ژیابن، گوایه زه‌رده‌شت له خوار گۆمی ورمێ له‌دایكبووه له نزیك خوڕخوڕه‌ی لای مه‌هاباد.
له بنه‌ماڵه‌ی (ئابادیان) یان (ئابادانيیهكان)یش پێغه‌مبه‌ری زۆر هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌وان یه‌كێكن له نه‌ته‌وه و هۆزه گه‌وره‌كانی ڕه‌گه‌زی ئاری، ئابادیان به‌ناوی ئابادی گه‌وره‌وه ناو ده‌برێن، واته مه‌هاباد، (ئاباد)ی یه‌كه‌م په‌یامبه‌ری ئاسیای ناوه‌ڕاست، كه پایته‌خته‌كه‌ی له به‌ڵخه بووه، (ده‌ساتیر) كتێبی پیرۆزی ئه‌وه، له زمانی كلدانی (ئابادان) یا (ئابهتیانه) هاتووه، له پاشدا بووه به (ئابهتین)، (پاڤت) بووه به (ئابت) كه مه‌به‌ست وشه‌ی (ئابتین) باوكی (فه‌ره‌یدون)هو له ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌می ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ژیاوه، ناوی ڕاستی خۆی (ئانۆش) بووه، كه كلدانیيهكان وایان پێگوتوون، دوا پاشا و پێغه‌مبه‌ری ئه‌م زنجیره‌یه (ئاباد ـ ئازاد) بوو، كه به‌ده‌ستی (نهماردهكان)ی نه‌وه‌ی (به‌نی كوش) كوژراوه. له ته‌ورات به‌شی نۆیه‌م ئایه‌تی 8 نوسراوه: (نه‌مرود كوڕی كۆرش كوڕی حام كوڕی نوح)ه، نهمرودیيهكان له خاكی شه‌نعار بابل و دورگه‌ی عه‌ره‌ب ژیاون و ده‌سه‌ڵاتیان تا ئه‌فه‌ریقا چووه، توڕه و شه‌ڕانی بوون، جلی وه‌حشیان له‌به‌ر بووه، بۆیه پێیان وتوون دێ‌و، به پاشاكه‌یان وتووه خدێو، ئادیان كه (ئازادیانیان) پێ وتوون، ئه‌مانه له‌و ئاریایانهن كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ئه‌چێته‌وه سه‌ر (ئازاد ـ ئابادان) واته مه‌هاباد. (ئاجام ـ ئه‌جه‌م ـ عه‌جه‌م) بریتین له ئاریيهكانی بنه‌ماڵه‌ی (یاسان جام)، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر (شای مههبول) له زنجیره‌ی (یاسانيیهكان). عه‌ره‌ب وشه‌ی ئاجامیان كردووه به عه‌جه‌م، ئه‌م هۆزه (گوڵ شاییه‌كان)یشیان پێ ده‌وترێت. شا له پارسیدا به‌مانای سه‌روه‌ر و خواوه‌ند و دروستكاری جیهان دێت، (پێشداديیهكان) له (كیومه‌رس) پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، له نه‌وه‌ی (یاسان ئه‌جه‌م عه‌جه‌م) پاش ئه‌وه‌ی (یاسان ئه‌جه‌م) ئه‌مرێت، كه‌سێكی وا نه‌بوو جێی بگرێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر وڵاتی پێشدادیيهكان تووشی گرفت و كێشه و پشێوی بوون، زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی چونه نێو شاخه‌كان، لێره‌دا (ملوك التوائف) دروستبوو، مێژوونوسه ئێرانیيه‌كان زنجیره‌ی پاشاكانی ئێران ئاوا داده‌نێن: (ئابادیيهكان ـ ئهماباده)، (چیتهكان) له (جن ئه‌فرام)ه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، (گوڵ شاییه‌كان) له (گلیوشاد)ن، (یاسانیيهكان)، (پێشداديیهكان) له كیومهرسهوه هاتوون، (كیان) له كهیقوبادهوه، (ئهشكانيیهكان) له سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌ری مهكدۆنهوه، (ساسانیيهكان) له ئه‌رده‌شێری بابهكانهوهظ
به‌ڵام مێژوونوسه یۆنانی و فهرهنسيیهكان به‌م شێوه‌یان داناوه، (ئاباديیهكان، پێشدادیيهكان، ماردۆشيیهكان، ئاپاتیيهكان، فه‌تره‌ی ملوك تهوائف، كیان، ههخامهنشینان، پارس، سلۆكێد، ئاشكانی، ساسانی). ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئێرانیيه‌كان دروستر بێت، دوای (حه‌زره‌تی ئاده‌م) 2219 ساڵ (پس ئه‌ز هبوت) واته پاش دابه‌زینه سه‌رزه‌وی ئاده‌م، هه‌ر له‌نه‌وه‌ی خۆی (كه‌یومه‌رس) فه‌رمانڕه‌وایی گرته‌ده‌ست، به زیره‌كی خۆی توانی خه‌ڵكی كۆكاته‌وه، (كه‌یومه‌رس ساڵی 3341 پێش زاین ده‌ستی به پاشایی كردووه، گرنگیداوه به یاسا و دادوهريیهكانی دهساتیری (مائاباد) دا‌و تازه‌ی كرده‌وه. سه‌رده‌می (كیومه‌رس) به‌سه‌رده‌می پێشدادیيهكان ناسراوه، فرده‌وسی ده‌ڵێت: (تحستین خدیوی كه كشور كشود ـ سر تا جدارار كه‌یومه‌رس بود ـ چو بنشست بر تخن بنها دتاج ـ بیندا خت از مرد ده‌قه خراج ـ). كیومه‌رس شاری ده‌ماوه‌ندی دروستكرد و كرديیه پایته‌خت، قازی ناصرالدین به‌یزاوی ده‌ڵێت: شاری (ئهستهخیر ـ شیراز)ی دروستكرد، پاشان شاری به‌ڵخی دروستكرد، ده‌ڵێن كیومه‌رس (گومری كوڕی باخت كوڕی نوحه)، عه‌ره‌به‌كان به (عامر) ناوی ده‌به‌ن، ئيبن خه‌لدونیش له (به‌رگی دوو، ل155)دا هه‌مان ڕای هه‌یه. مێژوونووسان ده‌ڵێن كیومه‌رس 2218 پس از هبوت له‌دایكبووه، گومه‌ر و كه‌یومه‌رس ناویان له‌یه‌كه‌وه نزیكن، یۆنانیيهكان پیتی (س)یان له كۆتایدا بۆ زیادكردووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن (یاخت) بابا گه‌وره‌ی كیومهرسه و چه‌ند نه‌ته‌وه له نێوانیاندا هه‌یه.
(مادایان) ئه‌و ئاریایانهن له نه‌وه‌ی (مادای كوڕی یاخت كوڕی نوح) وشه‌ی مادا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ.ز بڵاوبۆوه، به‌ڵام وشه‌ی كورد زۆر له‌و كۆنتره، هیرۆدۆت ده‌ڵێت: مادده‌كان له بنه‌ڕه‌تدا له نه‌وه‌ی ئارین، (پیرینیا، ل49)، (نخبه الازهریه ل136) ده‌ڵێت: ماده‌كان پارسی كۆنن، كه عه‌ره‌ب پێیان ده‌ڵێن عه‌جه‌م ئاجام، ڕه‌نگه (مادایان) له به‌ره‌ی كیومه‌رس بن، وشه‌ی (ماد) دیاره له نه‌وه‌ی (مادان) برای كیومه‌رس، پارسهكانیش له و ئاریایانهن له كه‌نار ڕووباری عومان ڕووباری ئه‌هواز جێگیر بوون، پارسه‌كان له نه‌وه‌ی مادای كوڕی یاخت كوڕی نوحن، ئه‌م باسه سه‌رچاوه‌ی زیاتر و لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵـتری ده‌وێت.
كه ئاده‌م و حه‌وا له ئاسمانه‌وه دابه‌زێنرانه سه‌رزه‌وی، به‌گوێره‌ی قسه‌ی مێژوونووس و لێكۆڵه‌ره‌وان، ئێواره‌ی ڕۆژێكی هه‌ینی له‌سه‌ر شاخی (ڕاهۆن) له هیندستان دابه‌زین(1). به‌ڵام (ابن عباس) ده‌ڵێت: له‌سه‌ر شاخی (بوژ) له هيندستان دابه‌زین.(2) (ابن كثير) ده‌ڵێت: زۆربه‌ی (ڕا) له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه (ئاده‌م) نێژرا لای ئه‌و شاخه‌ی كه تیا دابه‌زی له هيندستان(3).
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌وی نزیكه‌ی په‌نجا گۆڕی درێژ بۆ ئاده‌م هه‌یه، هه‌ر گه‌له ده‌یه‌وێت بیكاته هی خۆی، كه‌واته هیندستان لانكی یه‌كه‌می مرۆڤایه‌تییه، پاشان مه‌ردوم بڵاوه‌یكرد، دوای (ئاده‌م) چه‌ند پێغه‌مبه‌ری تر هاتن، هه‌تا سه‌ره گه‌یشته سه‌ر حه‌زره‌تی (نوح) (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، (محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌د)(4) ده‌ڵێت: ماوه له نێوان ئاده‌م و نوح دا (2256) ساڵ دوور بوو، نوح له خاكى هیندستان زۆر دوور نهكهوتبووهوه، (950) ساڵ ژیانی له‌و ناوچانه‌دا به بانگی خهڵكیيهوه به‌ڕێكرد، داوایكرد واز له دار و به‌رد په‌رستن بێنن، به‌ڵام چونكه خه‌ڵكی سه‌ره‌تا بوون، ئه‌و زهینهیان بۆ دروست نه‌ببوو له نوح تێبگه‌ن، نوح ماند و نا‌ئومێد بوو، داوای له خوا كرد له‌ناویان به‌رێت، خوای گه‌وره‌ش به هانایه‌وه چوو، داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، داوای لێ‌كرد، كه كهشتیيهك دروست بكات، هه‌موو بڕواداره‌كان و له هه‌موو گیاندا‌رێك جوتێك هه‌ڵگرێت، له ئاسمانه‌وه لێزمه بارانباری، له زه‌ویيه‌وه كانیاوه‌كان ته‌قین، ڕووبار و ده‌ریاكان هه‌ڵچوون، چه‌م و شیوو و ده‌شته‌كان به لافاو پڕبوون، بێ بڕواكان به‌ره‌و كێوه به‌رزه‌كان هه‌ڵهاتن، هێرشی ئاو لوتكهكانیشی داپۆشی، جگه ئه‌وانه‌ی ناو كهشتیيهكه، گیاندا‌رێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ما مه‌گه‌ر یه‌كێك خوای خۆی پاراستبێتێ. دكتور عبدالوهاب نجار ده‌ڵێت: (تۆفانه‌كه هه‌موو زه‌وی گرته‌وه)(5). زانایانی جیۆلۆجی ده‌ڵێن: (له‌و ڕووداوه‌مان كۆڵيیهوه، بینیمان ته‌نانه‌ت له كێوه به‌رزه‌كانیش پاشماوه‌ی گیانداری وه‌ها هه‌یه كه له ئاودا نه‌بێ ناژی، ئه‌وه تۆفانه‌كه هێناویه‌تی). ابن كثير ده‌ڵێت: تۆفانه‌كه هه‌موو سه‌ر زه‌وی گرته‌وه و بێباوه‌ڕ نه‌ما(6). هه‌موو بێ بڕواكان به كوڕه‌كه‌ی نوحیشهوه له‌ناوچوون، ئه‌و كهشتيیه گه‌وره‌یه، به‌سه‌ر ئه‌و لێزه‌مه و تۆفان و شه‌پۆل و گه‌رده‌لووله ده‌ریاییه بێ وشكانیيهوه ده‌ڕۆشت، كه‌شوهه‌وا هێوربوویهوه، ئاسمان ئاوی خۆی برده‌وه، زه‌ویش به‌شی خۆی هه‌ڵلووشی، كهشتیيهكه نزمبوویه‌وه، نوح داوایه‌كی تری كرد (ربی انزلنی منزلا مباركا وأنت خیر المنزلین)، (خودایه له جێیه‌كی پیرۆز دامانبهزێنه، لای ڕه‌حمه‌تی خۆی چاكترین جێیه)، دوعا گیرا بوو، له‌سه‌ر چیای (جودی) ڕاوه‌ستا، (واستوت علی الجودی) له‌سه‌ر خاكی ئه‌مڕۆی كوردستانی پیرۆز دایبه‌زاندن.
د.عبدالوهاب نجار ده‌ڵێت: "شاخی جودی" له ناوچه‌ی (دیاربه‌كر)ه(7). فیرۆز ئابادى ده‌ڵێت: (شاخی جودی له (جزیره)یه و له ته‌وراتدا به (ئارارات) ناوی هاتووه. محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌د ده‌ڵێت: (كهشتیيهكه له‌سه‌ر چیای ئارارات گیرسایه‌وه)(8). مهسعوديش ده‌ڵێت: (جودی شاخێكه له وڵاتی باسوری له جزیره‌ی ئیبن عومه‌ر له وڵاتی موسڵ، كه له نێوان ئه‌و شاخه و ئاوی دیجله‌دا هه‌شت فه‌رسه‌خ هه‌یه)(9).
هه‌موو لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكن كه شوێنى نیشتنه‌وه‌ی كهشتیيهكه كوردستانه، ئه‌گه‌ر هیندستان لانكی یه‌كه‌می مرۆڤایه‌تی بووبێ، كوردستان لانكی دووه‌می مرۆڤایه‌تیه. ئه‌م مهردومهی كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، ئه‌م میلله‌ت و گه‌ل و خێڵ و وڵاتانه‌ی به ڕه‌نگ و زمان و ناوی جیاواز بڵاون، كوڕه‌زازای كوردن، له خاكی كوردانه‌وه بڵاوه‌یانكردووه، بهدووركهوتنهوهیان هه‌ریه‌كه ناو و خاك و زمانێكیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه، كه‌واته كورد باوكی مرۆڤایه‌تیيه، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌بێته پرسیار كه ئایا نوح كورده، یان كورد له نه‌ته‌وه‌ی نوحه؟ ئه‌مه ڕاستیيهكه و به‌پێی زانیاریيه‌كانی سه‌ره‌وه پێویست به‌دوودڵی ناكات.
ئه‌مین زه‌كی ده‌ڵێت: (به‌گوێره‌ی ڕیوایه‌تی بابلیيهكان، سه‌فینه‌ی نوح له دوای تۆفان له‌سه‌ر شاخی (نیسیر) نیشتووه‌ته‌وه، (ئاشور ناصر پاڵ)ی پاشاى ئاشووری ده‌ڵێت: ئه‌م شاخه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووره، شاخێكی ته‌نیا و سه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ڕم تیژه، ئه‌م گێرانه‌وه‌یه، وته‌كه‌ی مینۆڕسكی ده‌سه‌لمێنێ، نووسه‌ره ڕۆحانیيه گاوره‌كان ده‌ڵێن سه‌فینه‌ی نوح له‌سه‌ر شاخی جودی نیشتووه‌ته‌وه، وشه‌ی جودیش له بنه‌چه‌دا له وشه‌ی (گوتی)یه‌وه هاتووه، كه شاخی (نیسیر)یشی پێ ده‌ڵێن، ئه‌م شاخ و ناوچه‌یه دووه‌م جێگه‌ی په‌یدابوون و زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤه.
(هاروه‌ی ڕۆبنسن) و (هه‌نری براستد) ده‌ڵێن: كه خه‌ڵكی كوردستان زۆر بوون، به‌شێكی ڕووی كردووه‌ته باشووری ڕۆژئاوا بۆ (سوریيه و فه‌له‌ستین و ئه‌فریقا)، به‌شێكی تریش ڕووی كردووه‌ته پشت چياى قفقاس و شوێنانی تر(10).
ئیمامی ئه‌حمه‌د(11) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (سام ابو العرب وحام ابو الحبش و يافث ابو الروم). یان له‌جێیه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: (ولد نوح ثلاثة، سام يافث وحام، وولد كل واحد من هذه الثلاثة ثلاثة، فولد سام العرب و فارس و روم، وولد يافث الترك و السقالية و يأجوج و مأجوج، وولد حام القبط و السودان و البربر)(12).
واته نوح سێ كوڕى هه‌بوو به‌ناوی (سام و يافث و حام)، هه‌ریه‌كه له‌و سیانه سیانیان لێكهوتهوه، له سام: عه‌ره‌ب و فارس و ڕۆم بوو، له يافث: تورك و سقالیه و یه‌ئجوج و مه‌ئجوج بوو، له حام: قيبتی و سودانی و به‌ربه‌ر كه‌وته‌وه. ئاخۆ ئه‌م كوڕانه پێش لافاوه‌كه له‌دایكبووبن و له كهشتيیهكهدا له‌گه‌ڵیدا بوون، یان له خاكی كوردستان له‌دایكبوون، پاشان به‌زه‌ویدا بڵاوبوونه‌وه. (ابن كثير) و (عبدالوهاب نجار) ده‌ڵێن: ئه‌م سێ كوڕه له كهشتیيهكهدا له‌گه‌ڵیدا بوون .. هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌وانه هه‌موویان له خاكی كوردستان گه‌وره بوون و له‌و مه‌ڵبه‌نده‌وه بڵاوه‌یانكردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین (كورد) باوكی مرۆڤایه‌تییه.
برعوشا، كه نووسه‌رێكی بابلییه، له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زایندا گوتویه‌تی: كهشتيیهكهی نوح له شاخی (كوردویین) نیشتووه‌ته‌وه.(13) هه‌تا ئێستاش له كوردستاندا هه‌ندێك گوند به‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و چیایهوهیه (جودی)، ئه‌گه‌ر بێت‌و له ناوه‌كانیان بكۆڵینه‌وه، ده‌بینین ڕه‌گه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی له ناوی (نوح)ه‌وه پێكهاتووه، ئه‌وه‌نده هه‌یه پێشگر و پاشگرێكی بۆ زیادكراوه، وه‌ك (نوخ، ئاخ نوخ، نوح)، بۆ نموونه وشه‌ی (شارنوخ) له (شار + نوخ) پێكهاتووه، واته شاری نوح، هه‌روه‌ها وته‌ی (زاخۆ) له (ژێر + نوح) پێكهاتووه، واته ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كه‌وێته خوارووی وڵاتی نوحه‌وه، واش باوه دوای لافاوه‌كه، كهشتیيهكه به‌سه‌ر چیای جودیه‌وه نیشتووه‌ته‌وه و، چل پیاو و چل ئافره‌تی لێ دابه‌زیوه، هه‌ر له دامێنی ئه‌و شاخهشدا گوندێكیان بۆ خۆیان دروستكردووه، هه‌تا ئێستاش ئه‌و گونده هه‌ر ماوه، ناویشی ههشتایانه، چونكه هه‌شتا كه‌س ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه(14).
ئه‌و نووسراوه دێرینانه سه‌رجه‌میان به ئاشكرا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه‌وا كهشتیيهكهی نوح به‌سه‌ر شاخێكه‌وه له‌نگه‌رت گرتووه ده‌كه‌وێته كوردستانه‌وه(15). نوح له كه‌شوهه‌وا و خاك و ئاوێكی نوێ، قۆناغێكی نوێی دوور له بتپه‌رستی ده‌ستپێكرد، هه‌موو خه‌ڵكی كڕنووشیان بۆ یه‌ك خوا ده‌برد، ماوه‌یه‌كی زۆر لایان نه‌دا، چونكه ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یان بینیبوو یان بیستبوو، ئه‌مه چه‌ند سه‌ده‌ی خایاند، زمان و خاكی كوردان بوویه مه‌ڵبه‌ندی یه‌كتاپه‌رستی، مرۆڤ به ئايینی پاكه‌وه، له كوردستانه‌وه، به هه‌موو زه‌ویدا بڵاوه‌یكرد(16).
گوتییهكانيش گه‌لێكی كۆنی شاخنشین و چیایى بوون، له چیاكانی زاگرۆس په‌یدا بوون، ئه‌و چیایانه به نیشتمانی كۆن و دێرینی ئه‌وان له‌قه‌ڵه‌م دراوه، مێژووی ده‌وڵه‌تی ئه‌م گه‌له‌ش له ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی (24پ.ز)وه ده‌ستیپێكردووه(17).
به‌م سه‌رچاوه‌دا دیاره، كورد پێش له چوار هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌ت و شارستانیان هه‌بووه و ڕۆشنبیريی و زانستیان زانیوه، له ته‌ورات (سفر التكوین 9/28-9)دا هاتووه كه (نوح 350 ساڵ دوای تۆفان ژیاوه)، واته زیاتر له هه‌زار ساڵ له ناوچه‌ی هیندستان ژیاوه و بانگه‌وازی كردووه، دوای تۆفانیش (350) ساڵ له كوردستان ژیاوه، مه‌سعودی ده‌ڵێت: نوح (350) ساڵ له كوردستان ژیاوه(18)، واته ته‌مه‌نی نوح نزیك به هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵێك بووه.
ئه‌مه ئه‌و بیردۆزه‌ش پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه میلله‌تانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وڵاتی خۆیان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاخه‌كانی زاگرۆس و تۆرۆس و كوردستان كۆچیان كردووه، به‌ڵكو ڕاستيیهكهی هه‌رئه‌وه‌یه كه كوردستان به‌بێ كۆچ بۆ كردن خۆی لانكی دووه‌می مرۆڤایه‌تییه، له‌وه‌ش زياتر له كوردستانه‌وه وه‌ك (هنری براستد) باسى ده‌كات خه‌ڵك به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
(هـ. ا. ڕایت) ده‌ڵێت(11): هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستان له‌ڕووی جیۆلۆجیيهوه گۆڕانێكی باشی به‌خۆوه بینیوه(9)، هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رما و سۆڵه و سه‌هۆڵبه‌ندان له چیاكانی زاگرۆس (واته شاخه‌كانی كوردستان) كۆتایی هاتووه و (واته دوای لافاوه‌كه) هه‌تا ئه‌مڕۆ ئاووهه‌وا ئاسایی بووه، ئیتر خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته كشتوكاڵ و دێهات و گوندیان له ناوچه كشتوكاڵیه‌كان دامه‌زراندووه(19). (ئه‌لیكساندر ئه‌لفریدۆ ڤیچ) ده‌ڵێت: (ئه‌شكه‌وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی شانه‌ده‌ر له شاخه‌كانی كوردستان، وه‌ك ئه‌رشیفێكی نایابی پاراستنی شوێنه‌واری شارستانی و مێژوویی مرۆڤایه‌تییه به‌درێژایی سه‌د هه‌زار ساڵ)(20). ئه‌م زانایه مێژووی ژیان له كوردستاندا ده‌باته‌وه بۆ ئه‌و مێژووه دووره، ڕه‌نگه ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی ناو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر پاشماوه‌ی پێش تۆفانه‌كه بێت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه پێش تۆفانهكهش ژیان و شارستانی له كوردستاندا بووه.
له‌كتێبی (ئاوێستا) له به‌شی (ڤاندیدات) هاتووه كه: خوا داوا له زه‌رده‌شت ده‌كات ئه‌شكه‌وتێك (ڤار) دروست بكات، جوانترین نێر ومێ له‌گه‌ڵ خۆی ببات له ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، هه‌تا ناشرین و خواروخێچ و درۆزن به زوقم و سه‌هۆڵ تیابچن(21). مه‌به‌ست له خواروخێچ، نالهباريی و ناشرینی بیروباوه‌ڕه، كه ده‌بێ تیابچن، مه‌به‌ستیش له‌م زه‌رده‌شته نوح پێغه‌مبه‌ره.
زۆركه‌س قه‌ڵه‌میان باداوه و بیریان جه‌ڕاندووه بۆئه‌وه‌ی نهێنیيهكانی مێژوو بدۆزنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌ده كه له نوێترین كتێبیدا ده‌ڵێت: 1656 ساڵ له نێوانی ئاده‌م و تۆفاندا هه‌یه، به‌ڵام (292) ساڵ له نێوان تۆفان و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی ئیبراهیمدا هه‌یه، واته له ئاده‌مه‌وه هه‌تا ئیبراهیم (2548) ساڵه، ئیبراهیميش 1641 ساڵ پێش حه‌زره‌تی عیسا له‌دایكبووه، و 1301 ساڵ پێش زاین مو‌سا له‌دایكبوو(22).
هه‌ندێك له مێژوونووسه‌كان ده‌ڵێن كورد و ئاری پێغه‌مبه‌رێكی زۆریان هه‌بووه و نازناوی هه‌موویان (زه‌رده‌شت) بووه، یه‌كه‌م زهردهشتيش به (نوح) ناوده‌به‌ن، ئیبراهیم زه‌رده‌شتی دووه‌مه و به‌م جۆره ده‌ڕوات هه‌تا دوا زه‌رده‌شت كه ساڵی (660) پ.ز په‌یدا بووه له ورمێ.
مه‌ردۆخی ده‌ڵێت: هه‌ندێك ده‌ڵێن، سه‌ره‌تای په‌یدابوونی یه‌كه‌م زه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین، كه نوح پێغه‌مبه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌مدا له دونیا ده‌رچوو.. (مه‌به‌ست له‌م زه‌رده‌شته هه‌ر ئیبراهیمه)، مه‌ردۆخی له جێیه‌كی تردا ده‌ڵێت: (ئورژوكسۆس و ئه‌رستۆ) دوو زانای یۆنانی پێش زاین (سه‌رده‌می زه‌رده‌شت ده‌به‌نه‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئه‌فڵاتون، واته 8365 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ(23).
هه‌ندێكی تر ئه‌و فهرهیدونهی كه كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، زوحاكی بۆ له‌ناوبرد و هێنایه سه‌رته‌ختی پاشایی، ئه‌و فه‌ره‌یدونه به پێغه‌مبه‌ر و زه‌رده‌شتی دووه‌م داده‌نێن، هه‌روه‌ها كاوه فریدون ده‌شارێته‌وه له شاخی (ده‌ماوه‌ند) و پاشانیش ده‌یهێنێته‌وه، به‌م بۆچوونه‌دا دیاره كه (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شۆڕشێكی ئاینی بووه و له دژی بتپه‌رستان و چه‌سپاندنی ئاینی خوا به‌رپای كردووه، به‌ڵام خاوه‌نی كتێبی (اثبات الوصية)(24) كه هه‌ندێك به مه‌سعودی ده‌زانن و (ابو كلام ئازاد)(25) له كتێبی (زه‌رده‌شت)دا ده‌ڵێن: فه‌ره‌یدون ذي القرنين بووه، كه له خاكی كوردستانه‌وه هه‌ڵساوه و ئاینی خوای به هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای گۆی زه‌وی گه‌یاندووه.
له كتێبی (دبستان المذاهب)دا هاتووه كه پێش پاشای كورد (كشتاسپ) به چه‌ند هه‌زار ساڵ، پێغه‌مبه‌رێكی تر هاتووه به‌ناوی (مائاباد) كه له شاری مه‌هاباتی ئه‌مڕۆ ژیاوه و نامه‌ی تایبه‌تی خۆی بووه، مێژوونووسانی وه‌ك ئيحسان نوری و فرده‌وسی و (ابن الاثير) ده‌ڵێن: ئيبراهیم و زه‌رده‌شت ههریهكێكن.. له‌ده‌ست دوژمنانی ئايینی ڕایانكردووه هه‌تا گه‌یشتوونه‌ته كه‌نعان.
له (المجند فی الادب والعلوم)دا هاتووه: ئه‌و زه‌رده‌شته له (2100) ساڵ پێش زاین ژیاوه، له (اطلاعات عمومى)يشدا هاتووه: ئیبراهیم (292) ساڵ پاش تۆفانه‌كه هاتووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تۆفانی نوح له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای خه‌زه‌ر بووه و كه‌شتیه‌كه له ساڵی 3200-3400 پێش زاین له سه‌ر كێوی (جودی) نیشتۆته‌وه كه به‌شێكه له زنجیره چیای ئارارات.
له په‌ڕاوی (رفع الخفا)دا ده‌ڵێت: شاری نه‌هاوه‌ند واته نوح ئاوه‌ند، كه به‌مانای (نوح ئاوا) دێت و نوح بنیاتیناوه له نزیك هه‌مه‌دانی ئه‌مڕۆيه، له (حاشیه‌ی محی ا‌لدین العربی) له ته‌فسیری (خازن)دا ده‌ڵـێت: ئیبراهیم خه‌ڵكی (كۆیه)ی عێراقه و هه‌تا ئێستاش پاشماوه‌ی نه‌مرود له نزیك ڕانیه ماوه، كه ئاگره‌كه‌یان بۆ ئیبراهیم كرده‌وه، نه‌مرود ناوی (نهمارد كوڕی كوش كوڕی حام كوڕی نوح بووه(26).
له (كشف الغمه)دا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی به مه‌نجه‌نیق ئیبراهیمی هه‌ڵدایه ناو ئاگره‌كه یه‌كێكی ده‌ست ڕاست بوو له كورد، له ته‌فسیری (بيضاوي) له سوره‌تی (الانبياء) باسی ئیبراهیم و كورد ده‌كات، ناوی ئیبراهیم ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئه‌ورام به‌مانای هه‌ورام، كه گوایه وشه‌كه ههورامیيه(27).
براستد ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌ی ئاری له سه‌ره‌تای پهیدابوونیيهوه ئاینێكی پایه بڵند و به‌رزیان بووه، ڕێزیان له ئاگر گرتووه، وه‌ك هه‌موو ئاینه خواییه‌كانی تری كۆن، ڕووناكی و ئاگریان به شتێكی به‌نرخ و به‌سود داناوه، چونكه خوا ڕووناكی كردووه به‌سه‌ره‌تای بوون، كه‌واته نه‌ته‌وه‌ی ئاری هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خواپه‌رست بوون، خوا بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی ناردووه هه‌تا ڕابهريیان بكات بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خۆی(28).
باوكی مێژوو (هێرۆدۆت) كه (400پ.ز) ژیاوه ده‌ڵێت: له ئێران (ئاری) په‌رستگای بتپه‌رستان نه‌بووه(29)، هه‌زاران ساڵ تێپه‌ڕبووه به‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌دا كه‌وا ده‌گه‌یه‌نێ نه‌ته‌وه‌ی ئاری زۆر له كۆنه‌وه فێری ئه‌وه بوون كه خوا به‌تاك و ته‌نها بناسن، به‌ڵكو له سه‌ره‌تای په‌یدابوونیانه‌وه خوایان ناسیوه و ئه‌وه‌یان زانیوه كه خودا تاك و ته‌نها و بێ هاوبه‌شه و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بونێكه(30). مهردۆخيش ده‌ڵێت: كورد له كۆندا هه‌میشه ئاگر و ڕوناكیان خۆشویستوه و دڵیان پێی كراوه‌ته‌وه و له تاریكی په‌ست و دڵته‌نگ بوون(31).
دكتۆر هنری براستد ده‌ڵێت: گێڕانه‌وه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه نه‌ته‌وه‌ی ئاری ئاینێكی پایه بڵند و گه‌وره‌یان هه‌بووه، ئاگركردنه‌وه بۆ په‌رستن نه‌بووه،- به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه كه ئاگردانهكانیان هه‌میشه داگیرسا و بێت و ڕووناكی بده‌ن و تاریكی و گومڕایی له‌ناو به‌رن. مسعوديش ده‌ڵێت: زاناكانیان ناونابوو (موگوش)، (م‌و) واته (ئاین) (گوش) واته پیاو مانای (پیاوانی ئاین) ده‌دات. له عه‌ره‌بیدا موگوش بووه‌ته مه‌جوس. له جێیه‌كی تردا ده‌ڵێت (موبهزان) واته پارێزه‌رانی ئاینی، ئه‌مانه پایه‌یه‌كی سیاسی ئاینیشیان بووه، لای كۆمه‌ڵگا به‌ڕێز و پایه‌داربوون، هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كانی پاشایان ده‌كرد(32).
ته‌نانه‌ت جه‌ژنه نهورۆزهكهش هه‌ر جه‌ژنی ئایينی بووه، زیاتر له‌وه‌ی كه په‌یوندی به زوحاكه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌نده هه‌يه مێژووی كۆنی كورد، به‌تایبه‌تی پێش ده‌وڵه‌تی ماد ئاڵۆز و (ونه)، مێژووی ڕووداوه‌كان شێواون و پاش و پێش كه‌وتوون، نه‌ورۆز پێش زوحاك و كاوه بووه، پاشان ڕووداوی كاوه ڕێكه‌وتی نه‌ورۆز ده‌كا و ده‌بێته (دوو جه‌ژنه) و به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێت، ڕاپه‌ڕینی كاوه، له دژی زوحاكی بتپه‌رست و زۆردار، كه كوردی بڕواداری كردبووه به‌نده، جه‌نگی نێوان بڕوا و بێ بڕوا بووه زیاتر له‌وه‌ی شتێكی تر بێت(33).
فیرده‌وسی ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می جه‌مشیدا واز له بتپه‌رستی هێنراو ئاینێكی نوێی خواپه‌رستی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه كرایه جه‌ژنی نه‌ورۆز. پاشان ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می جه‌مشیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له شارستانی و پێشكه‌وتن په‌یدا بوو، جه‌مشید ته‌ختێكی له جه‌واهیر دروستكرد، ده‌چووه ناوی، (دێ‌و) هه‌ڵیانده‌گرت و به‌ئاسماندا دهیانگێرا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ته‌خته زێرێنه كرایه جه‌ژنی نه‌ورۆز، دێوی بۆ هێنرایه ژێربار، هه‌روه‌ك چۆن بۆ سلێمان و داود پێغه‌مبه‌ر كرابوو. له جێیه‌كی تردا ده‌ڵێت: ئه‌م پاشا كورده(جه‌مشید) ڕۆژێك شوشهبهندێكی دروستكرد له ته‌شت یان چه‌رخ و فه‌له‌ك، ده‌چووه ناوی، (دێوو درنج) چنگ له‌سه‌رشان هه‌ڵیانده‌گرت و به ڕۆژه ڕێیه‌ك به ئاسماندا له كێوی (ده‌ماوه‌ند)ه‌وه ده‌یان گه‌یانده شاری بابل(34).
پێش جه‌مشید نه‌ورۆز هه‌ربووه، به‌ڵام ئه‌م كردى به سه‌ری ساڵی نوێ(هه‌تاوی)، جهمشیديش له بنه‌ماڵه‌ی پێشداديیه و له ئاوێستادا ناوی هاتووه. جه‌مشید یه‌كه‌م كه‌س بوو كه گۆڕانكاريی و شارستانی داهێنا، په‌ره‌ی به ژیانی ئابووريی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئاسنی نهرمكرد كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی لێ دروستكرد، كه‌شتی ده‌ریایی دروستكرد، خه‌ڵكی فێری خۆشتن و درومان و چنینی جلوبه‌رگ له كه‌تان و ئاوریشم كرد، فه‌رمانیدا به دێوه‌كان كه بۆ یه‌كه‌مجار له خشت و گه‌چ و به‌رد، حه‌مام و خانوو كۆشك و ته‌لار دروستبكه‌ن و زانیاری پزیشكی داهێنا. كاميل بصیر ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی نه‌ورۆز له بیست و پێنج سه‌ده پێش زاینی زیاتره(35).
وه‌ك پێشتر وتم (نه‌ورۆز) له كاوه و زوحاك كۆنتره، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ڕووداوی شۆڕشی كاوه، نزیك به سه‌ری ساڵ بووه و پێكه‌وه‌یان گرێداوه، ئه‌و دوو جه‌ژنه‌یان كردووه به یه‌ك، من وای ده‌بینم نه‌ورۆز هی هه‌موو گه‌له ئاريیهكان بێ-هی سه‌رده‌می نوح، كوردیش تیایدا به‌شداره، به‌ڵام كاوه تایبه‌ته به كورد.
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له كوردستاندا له‌دایكبووه، له‌دێی (به‌رزه) له شاخی (قاسیون)ه‌وه له ناوچه‌ی جزیره خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ریكی ئه‌ستێره په‌رستن و بتپه‌رستی بوون، هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی بووه، بێ بڕوا بووه جگه ئیبراهیم و ژنه‌كه‌ی و لوتی برازای(36).
من وای بۆ ده‌چم كه نه‌ورۆز له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم كۆنتريش بێ وه‌ك قورئان ده‌یگێڕێته‌وه و مێژوونووس پشتگیری لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته‌ی كه ئیبراهیم ویستی بته‌كان بشكێنێ، ڕۆژی نه‌ورۆزی هه‌ڵبژارد، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا شار چۆڵ ده‌بێ و پاشا و گه‌دا و منداڵ و گه‌وره ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار، له‌و ده‌شت و ده‌ر و سه‌وزاییه‌دا سه‌یران ده‌كه‌ن، هه‌تا ئێواره ده‌مێننه‌وه، كه ئه‌ویش سه‌ره‌تای به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو، ته‌نانه‌ت نه‌مرودی پاشا و زێوانی په‌رستگا و بتخانهكان شار جێده‌هێڵن و ده‌چنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئیبراهیم خۆی نه‌خۆش خست، به دایك و باوكی گوت كه ئه‌و ناتوانێ ده‌رچێت، هه‌موو خه‌ڵكی شار پێویستی و خواردنیان پێچایه‌وه و ڕۆيشتن، له كشوماتی و چۆڵی شاردا، ته‌ورێك ده‌خاته سه‌رشانی، به‌رده‌بێته بته‌كان و ده‌یانشكێنێت، ته‌وره‌كه به شانی بته گه‌وره‌كه‌وه جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێواره خه‌ڵكی له سه‌یران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و كاره‌ساته ده‌بینن، گومانیان هه‌ر بۆ ئیبراهیم ده‌چێت، چونكه پێشتر لێره و له‌وێ ڕه‌خنه‌ی له بته‌كان گرتبوو، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ساغ ده‌بێته‌وه، دارێكی زۆر له دۆڵی دۆڵ (نارین) له شاخی له نزیك ڕانیه كۆده‌كه‌نه‌وه و ئاگرێكی گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، تین و گه‌رما تا ماوه‌یه‌كی دور ده‌ڕوا، ناچارن به مه‌نجه‌نیق ئیبراهیم هه‌ڵبده‌نه ناو ئاگره‌كه، دوای كوژانه‌وه‌ی له‌ناو خۆڵه‌مێش و پشكۆكانه‌وه دێته ده‌ره‌وه، وتووێژێك له‌گه‌ڵ نه‌مرود به‌رپا ده‌كات، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێ كه ته‌نها خوا خاوه‌نی په‌رستنه و، بته‌كان و نه‌مرود توانای مردن و ژیانه‌وه‌یان نییه.
باشترین نموونه‌ش ئه‌و ئاگره‌یه كه هه‌موو شتێكی خوارد، به‌ڵام ئیبراهیمی به موعجزه‌یه‌ك ڕزگاركرد، دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك و پاش وه‌فاتی ئیبراهیم، ئه‌م ڕووداوه ده‌ماوده‌م ده‌ڕواو ده‌بێته ئه‌فسانه و ئاگریش بۆ سه‌یران و سه‌ره‌تای به‌هار و نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵ زیادكرا، ئاگر به پیرۆز ڕاگیرا، پاش ئه‌ویش به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك، ڕووداوی كاوه و شۆڕش له دژی زوحاك له نه‌ورۆزدا به‌رپابوو، (یاده‌كه) بوو به (سێ) جه‌ژن، یه‌كه‌م نیشتنه‌وه‌ی تۆفان و كه‌شتی نوح و ڕزگاربوونی بڕواداران و نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵ و به‌هار، دووه‌م: ئاگر و ڕزگاربوونی ئیبراهیم له سووتان، سێیه‌م: شۆڕشی كاوه و فریدون دژی زوحاك.
جگه‌له‌وه‌ی من بۆچوونێكی تر له‌م ڕووداوه‌دا هه‌ست پێ ده‌كه‌م، په‌یوه‌ندی زۆر ده‌بینم له نێوان ڕووداوه‌كانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ری كورد و ئیبراهیمی كورد، كاتی ڕووداوه‌كان له یه‌كه‌وه نزیكن كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌كات، شوێنی ڕووداوه‌كان نێوان ده‌ماوه‌ند و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه كه كوردستانی گه‌وره‌یه، ڕه‌نگه كاوه هه‌ر حه‌زره‌تی ئیبراهیم بووبێ، به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌زاران ساڵه باسه‌كه‌ی ته‌مومژاوی كردووه و كردوویهتیيه ئه‌فسانه.
باس و خواس و گێڕانه‌وه‌ی به‌ر ئاگردانی شه‌وانی زستانی نێو ئه‌شكه‌وته‌كان زیاد و كه‌می پێكردووه و ڕاستیيهكه شاراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌كه‌دا به‌راوردی بكه‌ین، له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه لێكچواندن ده‌بینین، واده‌زانم ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیيه كوردیه (كاوه و ئیبراهیم) یه‌ك كه‌س و یه‌ك ڕوداون، له‌به‌ر دوری سه‌رده‌م و نه‌بوونی نوسین بووه‌ته ئه‌فسانه و ڕاستیيهكهی شێواوه: 1.كاوه و ئیبراهیم كوردبوون. 2. كاوه و ئیبراهیم لای كورد زۆر خۆشه‌ویستن. 3.هه‌ردووكیان كوڕه‌كانیان سه‌رده‌بڕرێ. 4.هه‌ردوكیان مه‌ڕ ده‌درێ له‌بری سهرنهبڕینیان. 5. كاوه داوای ڕزگاركردنی (قاره‌مان)ی تاقه كوڕی ده‌كات، ئیبراهیمیش ئیسماعیلی تاقه كوڕی. 6. دووجار شه‌یتان دێت بۆ لای ئیبراهیم بۆ خه‌ڵه‌تاندنی، دووجار شه‌یتان ده‌چێ بۆ لای زوحاك و ده‌یخه‌ڵه‌تێنێ. 7. ئیبراهیم ته‌ور به‌كاردێنێ بۆ شكاندنی بته‌كان، كاوه‌ش به چه‌كوش زوحاك ده‌كوژێت. 8. یه‌كیان دارتاشه و یه‌كیان ئاسنگه‌ره. 9. سه‌رده‌می هه‌ردووكیان یه‌ك سه‌رده‌مه. 10. شوێنی دوو ڕوداوه‌كه نزیكن. 10.هه‌ردووكیان له سه‌ره‌تای به‌هاردا شۆڕشه‌كه ده‌كه‌ن. 11. هه‌ردووكیان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هه‌ڵده‌بژێرن بۆ شۆڕشه‌كه‌یان. 12. له ئیبراهیمدا هه‌موو خه‌ڵك چونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ سه‌یرانی نه‌ورۆز و شار چۆڵ بووه، له كاوه و زوحاكیشدا به‌هه‌مان شێوه. 13. كاوه به‌نهێنی ده‌چێته لای پاشا و به چه‌كوش لێی ده‌دات، ئیبراهیمیش به نهێنی ده‌چێته لای بته‌كان و به ته‌ور دهیانشكێنێ. 14.شۆڕشی هه‌ردووكیان دژی دوو پاشای سته‌مكار زوحاك و نه‌مرود بووه به‌سه‌ر كورده‌وه. 15. دوو پاشاكه خۆیان به‌خوا زانیوه. 16. كاوه و ئیبراهیم هه‌ردووكیان یه‌كتاپه‌رست بوون و پاشاكانیان بتپه‌رست بووه. 17. له هه‌ردووكیاندا ئاگر سمبولی ڕزگاربوونه. 18.گۆڕی هیچیان دیار نیه. 19. ڕۆڵی هیچیان دیار نیه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه. 20. له كاوه‌دا كورده ڕزگاربووه‌كان و فه‌ره‌یدون و ئابتنی دایكی به نهێنی ده‌نێرنه شاخ بۆ شارنهوهیان، له ئیبراهیمیشدا هاجه‌ر و ئیسماعیل دورده‌خاته‌وه بۆ شاخ و دۆڵه‌كانی مه‌ككه. 21. ژیانی هاجه‌ر و ئیسماعیل له‌و كێ‌و و دوڵانه زۆر له ژیان و شاردنه‌وه‌ی فه‌ره‌یدون و ئابتنی دایكی ده‌چێت له كێوی ده‌ماوه‌ند كه سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كه‌ی كاوه‌یه شیر و ئاوی زه‌م زه‌م. 22. ناوی ئارمائیل و كارمائیل له ئه‌فسانه‌كه‌دا كه مۆخی مه‌ڕه‌كان ده‌به‌ن بۆ برینی سه‌رشانی زوحاك و كورده‌كان به نهێنی ڕزگار ده‌كه‌ن. زۆر له ناوی ئیسماعیل و جوبرائیل ده‌چێت كه مه‌ڕه‌كه دێنێ له‌بری سه‌ربڕین و ڕزگاركردنی ئیسماعیل. 23. له هه‌ردووكیاندا كێشه‌كه كێشه‌ی باوك و كوڕه ... لێكچوون و به‌راورد و نزیككردنه‌وه‌ی زۆری تریش هه‌یه.
ئه‌فسانه چیرۆكێكی ڕاسته، له واقیعدا ڕوویداوه، له‌به‌ر دووری ڕوداوه‌كه و نه‌بوونی نووسین ده‌ماوده‌م هاتووه، له ترسی ده‌سه‌ڵات و له‌بیرچوون په‌رده‌پۆش كراوه، كه‌م و زیاد كراوه، بوه‌ته ئه‌فسانه، خراوه‌ته قاڵبی چیرۆك ئامێزی ڕه‌ونه‌قدار، ئه‌فسانه‌كانی كورد هه‌موو ڕاست و حه‌قیقه‌تن، وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كوردن، وه‌ك ژیانی كورد هه‌موو تراژیدین، تاڵ و ترشن، باسی سته‌مكار و ستهملیكراوه، شه‌ڕی نێوان هه‌ق و باتیله، هه‌میشه كورد له‌گه‌ڵ حه‌قدایه، دژی باتیڵه، ئه‌فسانه‌كانی كورد وه‌ك ناخی كورد پاك و پوختن، وه‌ك كورد ساده و ساكار و ساویلكه‌ن، له ئه‌فسانه‌كانیشدا هه‌میشه كورد ساده‌یه و خه‌ڵه‌تاوه، وه‌ك واقیع و ئه‌مڕۆ و ڕابردوو، كورد له ئهفسانهكانیدا هه‌میشه لێدراو و سته‌م لێكراو و ژێرده‌سته بووه، هه‌رگیز له‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، ئه‌فسانه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حاڵه‌ته ههمیشهییهكهیهتی، به ده‌ست خه‌ڵك و به‌ده‌ست خۆی، وه‌ك ئه‌مڕۆ!!
نه‌ورۆز له بنه‌ڕه‌تدا جه‌ژنێكی ئاینيیه، بووه‌ته نه‌ته‌وه‌یی، سێ قۆناغه، له ههرسێكیدا ئاینیيه و په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌رانه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م: جه‌ژنی ڕزگاربوونی نوح و كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی له ده‌ست سته‌مكار و تۆفان، ڕۆژی دابه‌زینی كه‌شتیه‌كه كرایه نه‌ورۆز و ڕۆژی نوێ و سه‌ری ساڵ و جه‌ژن و ساڵانه یاد ده‌كرایه‌وه.. دووه‌م: ئیبراهیم نه‌ورۆزی هه‌ڵبژارد بۆ شكاندنی بته‌كان كه شار چۆڵ بوو خه‌ڵك له سه‌یران بوون.. سێهه‌م: نه‌مروود جه‌ژنی نه‌ورۆزی ساڵی داهاتووی هه‌ڵبژارد بۆ سوتاندنی ئیبراهیم، كه ئاگره‌كه ئیبراهیمی لاوی نه‌سوتاند ئاگر پیرۆزكرا و بۆ نه‌ورۆزی نوح و نه‌مروود زیادكرا، واته له ئیبراهیمه‌وه ئاگر بۆ نه‌ورۆز زیادكراو دوایی سه‌ری له ئاگرپه‌رستی و مهجوسیيهوه ده‌رچوو.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان
1- محمد بن احمد بن ایات: بدائع الزهور، دارالفكر، بیروت، ل46.
2ـ ابی جعفر محمد بن جریر(الطبرى): تأريخ الطبرى، جـ،1، ص82.
3- ابن كثير: البداية والنهاية، ج1، ل ــ110.
4- محمد قاسم محمد: التناقض في تواريخ وأحداث، جامعه قطر، 1992، ص20-30.
5- قصص الآنبياء، دكتور عبدالوهاب النجار، قصة نوح، البداية والنهاية، ص133.
6- البدایه والنهایه، ابن كثير، ص135.
7- دكتور عبدالوهاب النجار: قصص الآنبياء.
8- محمد قاسم محمد: التناقض في تواريخ واحداث، ص13.
9- المسعودی: مروج الذهب، ج1، ص53، الطبرى: ج1، ص179،190.
10- ئه‌مین زه‌كی: كوردستان و كورد، ل91، انتشارات سیدیان، مهابات.
11- رواه الترمزی، مسند امام احمد، ج5، ص8.
12- طبقات ابن سعد، ج1، ص42، الطبرى، ج1، ص106.
13- طه باقر: ملحمه كلكامش، الطبعة الرابعة ، بغداد، ل185، احمد سوسه: تأريخ حضارة وادي الرافدين، ج1، 13/9/1983، ل222.
14- انور المائی: الاكراد فی بهدینان، موصل،1960، ل15.
15- ئيسماعیل ڕۆژبه‌یانی: ئه‌فسانه‌ی لافاوه‌كه، ڕۆشنبیری نوێ، ژماره (132)، ل64.
16- محمه‌د امین زكی: خلاصه التاریخ الكرد و كردستان، گ2، بغداد، 1961، ص82.
17- د.عبد ڕبه سكران: ده‌رباره‌ی چه‌مكی كوردستان، ڕۆشنبیری نوێ، ژماره (135)، ل41.
18- تورات، سفر التكوین، 9 / 28-29.
19- مسعودی: مروج الذهب، ج1، ص52.
20- هـ.ا.رایت: العصر الجلیدی البلاستوسین، ترجمه فؤاد حمه خورشید، ص72-82.
21- عبدالخالق سرسام: گۆڤاری (ڕامان)، ژماره (8)، ل 23، 1997.
22- صاندیدای: ئاوێستا، وه‌رگێڕ: داود الچلبی، موسل، 1972، ل22.
23- محمد قاسم محمد: التناقض في تواريخ واحداث، جامعه قطر ، 1992.
24- محه‌مه‌د مه‌ردۆخی: مێژووی كورد و كوردستان، مطبعة اسعد، 1991، ل87.
25- مسعودی: اپبات الوصیه، ص18.
26- ابو كلام ئازاد: شخصية ذي القرنين، و.ابراهیم عمر، ل120، 1967.
27- مێژووی هه‌ورامانی كۆن، ل 112-117.
29- پیرشالیاری زه‌رده‌شتی، ل18.
29- الدكتور هنری جایمس براستد: العصور القدیمه، ترجمه داود قربان، الطبعة الامریكیه، بیروت، 1930، ص150-170.
30- ابراهیم عمر: ڕۆژنامه‌ی (تآخي)، ژماره (98)، 7/8/1967.
31- كورد له‌ناو ئايین و مێژوودا، ل107، مطبعة ڕاپه‌ڕین، 1972.
32-محه‌مه‌د مه‌ردۆخی: مێژووی كورد و كوردستان، ل87.
33- ته‌ها باقر: مێژووی كۆن، به‌رگی دووه‌م.
34- فیرده‌وسی، خاوه‌نی كتێبی (شانامه)، شاعیری فارس بووه، ناوی (حه‌سه‌ن كوڕی عه‌لی گوسی)یه له ساڵی 1010 زاینی‌دا ژیاوه.
35- د.محه‌مه‌د معینی: فه‌رهه‌نگی فارس، به‌رگی پێنجه‌م، ل433.
36- ابو علی احمد بن محمد مسكویه: الحكمة الخالدة، قاهره، 1952، ص27-28.