خاڵ دیجیتاڵ
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٥-٥-٢٠٢٣ لە مەراسیمێکدا کتێبى "بیرەوەرییەکانى بانگخوازێک" بڵاوکرایەوە.
مەراسیمەکە لەلایەن ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری و سەنتەری زەهاویى لە هۆڵى ناوەندى کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم بەرهەمە گێڕانەوەى بەشێکى بیرەوەرییەکانى بانگخوازى دیارى کورد دکتۆر حەسەن پێنجوێنییە لە بوارى پەروەردە و بانگەوازدا و ژمارە ٥٦ لە کتێبە چاپکراوەکانى خاڵ.
بەرهەمەکە لەلایەن سەنتەرى زەهاوییەوە سپۆنسەر کراوە.
لە پێشەکى کتێبەکەوە...
سوپاسی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری بەخشندەی میهرەبان و سه‌ڵات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان و بنه‌ماڵه و هه‌موو یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتووانی.
ئازیزەکانم! ژیانی خۆم وەک حەسەن پێنجوێنی، پڕە لە ڕووداوی سەیر و سەرسوورهێنەر، رۆمانێکە بۆ خۆی، بە پێویستم زانی ئەو ژیانە پڕ نشێو و تەلانە بخەمە بەردەست نەوەی نوێی نەتەوەکەمان، بەڵکو سوودی هەبێت و پاڵنەرێک بێت بۆ پتەوکردنەوەی ورەی ورە بەرزەکان، یارمەتیدەرێکیش بێت بۆ زیادکردنی ئەزموونی کەم ئەزموونەکان..
قورئانیش دەفەرموێ:"فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ" الأعراف/ ١٧، واتە: بەسەرهاتیان بۆ بگێرەوە بەڵکو بییر بکەنەوە.. هەروەها دەفەرموێ:"لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ" یوسف/١١١. بێگومان لەگێڕانەوەی بەسەرهاتیاندا پەند و دەرس هەیە بۆ خاوەن دڵان.
ئەوە بوو کاتێ پێغەممەری خودا (صلی اللە علیە وسلم)، لەپێش ڕوودانی جەنگی بەدردا پرسی بە هاوەڵەکانی کرد و فەرمووی: ئێوە ڕاتان چییە؟ بۆیە ئەم پرسیارەشی کرد چونکە ( ئەنسار- موسوڵمانانی مەدینە ) پەیمانیان بە پێغەممەر (صلی اللە علیە وسلم) دابوو لەناو مەدینەدا پارێزگاری لێ بکەن، ئەم شوێنەش کە دەیانەوێ بۆی بچن لە دەرەوەی مەدینەیە..
ئەوەبوو ئەبوبەکر رای خۆی دەربڕی، بەڵام پێغەممەرصلی اللە علیە وسلم گوێی پێ نەدا، عومەر وەڵامی دایەوە، پێغەممەرصلی اللە علیە وسلم هەر گوێی پێ نەدا، پاش ئەوە سەعدی کوڕی موعاز گوتی: ئەی پێغەممەری خودا صلی اللە علیە وسلم لەوەدەچێت مەبەستت ئێمەی ئەنسار بێت؟! سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە، ئەگەر فەرمانمان پێ بکەیت بڕۆینە ناو دەریاوە، یا بڕۆینە دوورترین شوێن، بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی خوا، ئامادەین و فەرمانت بەجێ دێنین، ئێمە وەک بەنی ئیسرائیلی ناکەین کاتێ مووسا علیە السلام فەرمانی پێکردن، گوتیان: یامووسا بڕۆ خۆت و خوداکەت بجەنگن،و ئێمەش لێرە دادەنیشین، بەڵکو ئێمە دەڵێین: فەرمون تۆ و خواکەت بجەنگن، ئێمەش لەپێش و پاش راست و چەپتەوە دە جەنگین ..
دەبینین لە گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتەی بەنی ئیسرائیل‌دا چۆن هاوەڵەکان دەرسیان لێ وەر گرت.
هەروەها قورئان هەڵوێستی ئیبراهیم (علیە السلام) مان بۆ دەگێڕیتەوە چۆن بە تەور بتەکانی شکاند و هەڵوێستی بتپەرستەکانیش چۆن بوو بەرامبەری، ئەوەبوو پێغەممەر (صلی اللە علیە وسلم) ماوەی سیازدە ساڵ لەپەنا مەککەدا بوو تەنیا بتێکی نەشکاند، بەڵکو لەناو دڵەکانا شکاندی، ئەنجا خۆیان هاتن شکاندیانن و ناو کەعبەیان لە بت پاک کردەوە.!
منیش لەم کاروانەی ژیانمدا خۆشی و ناخۆشی و سەرکەوتن و تێشکانم بینیوە، هیوادارم خوێنەرە ئازیزەکانیش دەرسی لێ وەربگرن..
لەگەڵ ئەوەدا کە ئەم بییرەوەرییانە ئاوێنەیەکی باڵا نمای سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و رووداوێکی مێژوویین..
هیوادارم ببنە پاڵپشتیکی گەورە بۆ خۆگریی و نەڕووخانی ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا كۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگیان دێته رێ، ئه‌وانه‌ی كه‌سانێك به‌زبری ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌و به‌قسه‌ی نه‌شیاو ده‌یان ته‌زێنن، ئه‌وانه‌ی ئیبتیلاو ئیمتیحانی خوایی ڕوویان تێده‌كات، هیممەت بەرزانە، و به‌سه‌برانە، به قه‌ده‌ر رازییانە، خۆ گربن و ئومێدیان به ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خودا هه‌بێت و له گیرابوونی نزا ودوعایان بێ هیوانەبن و لە بەهاناوە هاتنی په‌روه‌ردگاریان دڵنیابن..
چاو ببڕنە ئاسۆیه‌كی رووناك و په‌ڵه هه‌وره‌كان وره‌یان پێ به‌رنادات، له‌كاتی شه‌پۆلی بێ ئامانی ده‌ریا و گێژه‌ڵوكی ژیاندا چاویان ببڕنه كه‌ناری ئه‌مان و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان تووشی ره‌شبینی و بێهیواییان نه‌کات، به‌گه‌شبینییه‌وه بڕواننه داهاتووی پڕ له‌كامەرانی.
هیوادارم خودایش ئەو ئاواتەمان بێنێتە دی و بۆمان بکاتە توێشووی پاشەرۆژ، بێگومان ئەویش باشترین کۆمەک و چاترین پشتیوانە.
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
سلێمانی / سلێمانی نوێ.
08/03/2023