خاڵ دیجیتاڵ:
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٤/١٢/١٢) شاندێکی ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری، پێکهاتبوون لە بەڕێزان: م. تۆفیق کەریم و د. عادل صدیق لە شاری هەڵەبجە سەردانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان (حەمەی حەمەسەعید)کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە، لە دانیشتنەکەدا کە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری (م. سەرخێڵ غفار) تێیدا ئامادەبوو، باس لە کار و چالاکییەکانی وەزارەت و ڕێکخراوەکە کرا.
هەر لەودانیشتنەدا ڕێکخراوی خاڵ، کۆبەرهەمی شاعیر و نووسەری کورد (هەژار موکریانی) و تێزی دکتۆراکەی (د. عادل صديق) و تێزی دکتۆراکەی (د.یاسین تەها) کە بەم دواییەدا ڕێکخراوی خاڵ بەشێوەی کتێب (ئایینزای ئەشعەری) چاپ و بڵاوی کردەوە بەخشییە بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری، دواتر وەزیری ڕۆشنبیری هەردوو کتێبی وەرگێڕاوی خۆی (حەسەن صباح و، هەورامان لە بەردەم هێرش و پەلاماری قاجار و پەهلەویدا) بەخشییە نوێنەرانی ڕێکخراوی خاڵ.
بۆ بینینى وێنەکان کلیک بکە..