ڕێکخراوی خاڵ پێشوازی لە دەزگای ڕوانگە دەکات
ڕێکخراوی خاڵ پێشوازی لە دەزگای ڕوانگە دەکات
  2025/02/05     8 جار بینراوە    


ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٥/٢/٤ لە ئۆفیسی سەرەکی لەشاری سلێمانی «م.تۆفیق کەریم سەرۆکی ڕێکخراوی خاڵ ڕەوشت مەحمەد و هێمن عەلی کارگێڕانی ڕێکخراو» پێشوازیان کرد لە بەڕێزان «حسن علاالدین ئەحمەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە و سەربەست مەنمی بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی و بەشێک لە کارمەندانى دەزگاکە».

بەڕێوبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، دەستخۆشی دەزگاکەی ئاڕاستەی ڕێکخراوی خاڵ کرد لەپای خزمەتەکانی بە کلتور و ئەدەبی کوردی.

لە بەشێکی دیکەدا، باس لەکاری هاوبەشی نێوان هەردوولاکرا بەتایبەت کۆبەرهەمی هەژار موکریانی، کە بە بەرهەمێکی گرنگ و پڕبایەخی ڕێکخراوی خاڵ ناوبراو هەروەها جەخت لە بەردەوامی لەکاری پێکەوەیی کرایەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure