خاڵ:
ئەمڕۆ شەمە 22_11_2025 لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خاڵ لەشاری سلێمانی، هەریەکە لە مامۆسیا تۆفیق کەریم سەرۆکی ڕێکخراوی خاڵ، بەڕێزان، هێمن عەلی و سەڵاح سالار، پێشوازیانکرد لە بەڕێز د. محەمەد عەبدوولی سەرنووسەری گۆڤاری کەشکۆڵ، کە لە شاری مەهاباد دەردەچێت.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی هەنووکەیی ڕۆشنبیریی کرا و باس لە کاری پێکەوەیی گۆڤاری خاڵ و گۆڤاری کەشکۆڵ کرا.



