خاڵ:
لە وەرزى نوێى "خاڵى گفتووگۆ"دا ڕێکخراوى خاڵ کۆرێک بۆ بەڕێز دکتۆر عیرفان مستەفا سازدەکات.
ڕۆژى دووشەممە 1/12/2025 ، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە نووسەر، ڕۆشنبیر و مامۆستاى زانکۆ، ڕێکخراوى خاڵ کۆڕێکى تایبەتى بۆ بەڕێز د. عیرفان مستەفا سازکرد.
کۆڕەکە لەژێر ناونیشانى"زمان و بیرکردنەوە" دابوو.، کە سەرەتا د. عیرفان مستەفا بابەتەکەى خۆى پێشکەش کرد و لە پاشاندا دەرفەت بۆ ئامادەبووان کرایەوە و گفتووگۆیەکى کراوەى گەرموگوڕ لەسەر بابەتەکە ئەنجامدرا.
وەرزى نوێى "خاڵى گفتووگۆ" بەردەوامى دەبێت و هەموو سەرەتاى مانگێک کۆڕێکى ڕۆشنبیریى بەڕێوەدەچێت.
بۆ بینینى وێنەکان کلیک بکە..