پاش لافاوە کارەساتبارەکەی رۆژانی رابردوو، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە، لەگەڵ گەشتنی زیانێکی زۆر بە ماڵی هاووڵاتییان و دامەزراوە میرییەکانی سنوورەکە، خاڵ هاوخەمی خۆی بۆ دانیشتوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش دەردەبڕێت.
لە دەستپێشخەرییەکیشدا، ڕێکخراوی خاڵ نوسخەی سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانی لە (کتێب، گۆڤار) پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکات، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
لەکۆتاییدا، نزای لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەیە بۆ بریداران دەخوازین، ئومێددەکەین هەچی زووە بە هاوکاری هەموولایەک قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکرێتەوە و هاونیشتیمانیانمان لە ناوچە کارەساتبارەکان بگەڕێنەوە سەردۆخۆخی ئاسایی ژیانیان.
ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری
١١/١٢/٢٠٢٥