ڕۆژى شەممە 27/12/2025 و لە شارى هەڵەبجە دەستەى جێبەجێکارى خاڵ کۆتا کۆبوونەوەى ئەمساڵى ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک بڕیارى گرنگى دەرکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتى کۆتایى ساڵ لەلایەن بەرپرسى بەشەکانەوە خرایەڕوو، هاوکات هەڵسەنگاندنى وردى بۆ کرا. هەروەها بەرنامەى "خاڵ" بۆ ساڵى داهاتووش تاوتوێ کرا و چەند بڕیارێکیش لەو بارەیەوە درا.
ڕێکخراوى خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیرى، جەخت لە خزمەتى کایەى فەرهەنگى دەکاتەوە و لە ساڵانى داهاتووشدا هەنگاوەکانیشى بە ئاڕاستەیەکى داهێنەرانە دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنى گۆڕانکارییەکانى گۆڤارى خاڵ درا، هاوکات بڕیار درا بەرهەمەکانى خاڵ بەنرخى داشکێنراو لە خزمەتى خوێنەراندابن.
هاوکات بڕیارى "نەهێشتنى بەخشینى کتێب" دراو بۆ لەمەودوا خاڵ بەرهەمەکانى نابەخشێت، بەڵکو داوا لە خوێنەراى هێژا دەکات وەک پشتیوانییەک بۆ بەردەوامى پڕۆژەکانى، بەرهەمەکانى خاڵ بکڕن و هاوبەشبن لە هێشتنەوەى چالاکییەکانیدا.
خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە.