2025 - ساڵێک لە چالاکییە فکری و فەرهەنگییەکانى ڕێکخراوى خاڵ
2025 - ساڵێک لە چالاکییە فکری و فەرهەنگییەکانى ڕێکخراوى خاڵ
  2025/12/31     98 جار بینراوە    


خاڵ دیجیتاڵ:

ساڵی 2025 ساڵێکی پڕچالاکی و پڕبەرهەم بوو بۆ ڕێکخراوى خاڵ، کە لە ماوەى ئەم ساڵەدا توانای خۆی لە بواری فکری، فەرهەنگى، ڕۆشنبیری و میدیایی دا بە شێوەیەکی بەرچاو پیشان بدات. خاڵ بە بەردەوامی هەوڵی دا بۆ دروستکردنی گۆڕەپانی گفتوگۆ، هاندان و بەرەوپێشبردنی خوێندنەوە، هەروەها ناساندنی بەرهەمە فکریی و ئاشناکردنى نەوەى نوێ بە نوسینەکانى نووسەرانى پێشوو .

 

چالاکییە فکری و گفتوگۆییەکان

لە ماوەی ساڵەکەدا، خاڵ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتن و خاڵی گفتوگۆ ڕێکخست، لەوانە دانیشتنێک بە ناونیشانی «هەواڵی ساختە» کە لەلایەن مامۆستا ئەرسەلان ڕەحمان پێشکەش کرا، هەروەها گفتوگۆی «فیکری ئەحمەد شەرع لەنێوان تاکتیکی سیاسی و ستراتیژی مەنهەجی» بە پێشکەشکردنی دکتۆر موئمین زەڵمی. ئەم گفتوگۆیانە بوون بە هۆکارێک بۆ فراوانکردنی هۆشیاری فکری و ڕۆشنبیری لەنێوان توێژە جیاوازەکان.

 

پڕۆژەی هاندان و بەکلتورکردنی خوێندنەوە

یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانى خاڵ، پڕۆژەی هاندان و بەکلتورکردنی خوێندنەوە بوو، کە لە چەند قۆناغێکدا لە هەڵەبجە جێبەجێکرا و بە ڕێکخستنی دانیشتن و کۆبوونەوەکان کۆتایی پێهات. ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە هاندان و هۆشیارکردنەوەی گەنجان و خوێنەران بۆ خوێندنەوە و پەیوەندییان بە کتێب.

 

ناساندن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان

خاڵ بە شێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەر ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێب و کۆبەرهەمی نووسەران و توێژەران کرد، لەوانە ناساندنی کۆبەرهەمی مامۆستا هەژار، کۆبەرهەمی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، کۆبەرهەمی فارابی و کتێبی «چاتۆڵی ترس». ئەم چالاکییانە زۆربەی جار لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکاندا، تایبەت بەشدارى لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێبی هەولێر، سلێمانی و زاخۆ.

 

سپۆنسەرى کۆنفرانسەکان

ڕێکخراوى خاڵ بەشداری چالاکانەی هەبوو لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسە زانستییەکان، لەوانە سپۆنسەرکردنی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە، کە ناونیشانی «کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕەهەند و لێکەوتەکان»ی هەبوو.

 

چالاکییە میدیایی و دیجیتاڵییەکان

لە بواری میدیا و دیجیتاڵدا، خاڵ توانای خۆی بە باشترین شێوە پیشاندا. بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی خاڵی گفتوگۆ لە یوتوب، دانانی کەناڵی تایبەتی خاڵ، هەروەها بەکارهێنانی گرافیک و مەڵتیمیدیا بوون بە بەشێک لە ستراتیژی گەیاندنی پەیام. ماڵپەڕ و سۆشیاڵمیدیای خاڵ توانیان ملیۆنان بینەر و خوێنەر ڕابکێشن، کە ئەمە بەراورد بە سۆشیالمیدیاى زۆربەی ڕێکخراوە کلتوورییەکاندا لە پێشکەوتنێکى بەرچاودایە.

 

گۆڤار و کتێب

لە ساڵی 2025دا، ژمارەکانى 47، 48، 49 و 50ی گۆڤاری خاڵ بڵاوکرانەوە، کە ژمارەکانی 49 و 50 دوو پاشکۆیان لەگەڵدا بوو. هەروەها ژمارەیەک کتێبی گرنگ لەلایەن خاڵ بڵاوکرانەوە، لەوانە «یاداشتنووسین لە باشووری کوردستان»، «هەڵەبجە و جاف»، «بەرچنە 2» و «ڕۆژژمێری خاڵ 2026».

 

کۆتایی

بە گشتی، ساڵی 2025 بۆ ڕێکخراوى خاڵ ساڵێکی پڕ هەوڵ، پڕ بەرهەم و پڕ کاریگەری بوو. ئەم ڕێکخراوە توانای خۆی پیشاندا و جێگای خۆی وەک یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە فکری و کلتوورییەکان لە کوردستاندا پتەو کرد، و چاوەڕوانی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا چالاکییەکانی زیاتر فراوان بکات.

 

کرۆنۆلۆژى چالاکییەکانى خاڵ بەگوێرەى مێژووى ئەنجامدانیان:

 

خاڵى گفتوگۆ: "بەڕێوەچوونى دانیشتنێکى خاڵى گفتوگۆ بەناونیشانى (هەواڵی ساختە) بەڕێز مامۆستا ئەرسەلان رەحمان بابەتەکەى پێشکەشکرد – 4/1/2025 – سلێمانى

بەسەرکردنەوە: ڕێکخراوى خاڵ سەردانی پێگەی پرۆژەی مزگەوت و مەدرەسەی گەورەی شوێنەواریی خورماڵی کرد – 19/1/2025 – خورماڵ

خاڵى گفتوگۆ: "بەڕێوەچوونى دانیشتنێکى خاڵى گفتوگۆ بەناونیشانى "فیکری ئەحمەد شەرع لەنێوان تاکتیکی سیاسیی و ستراتیجی مەنهەجییدا" بۆ بەڕێز دکتۆر موئمین زەڵمی -18/1/2025 – سلێمانى

پێشوازیى: پێشوازى لە بەڕێز مامۆستا هیدایەت هەورامى لە ئۆفیسى خاڵ – 25/1/2025 – سلێمانى

بە کلتورکردنى خوێندنەوە: بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەى پڕۆژەی "هاندان و بە کلتورکردنی خوێندنەوە" – 28/1/2025- هەڵەبجە

سەردان و پێشکەشکردنى سوپاس و پێزانین: ڕێکخراوى خاڵ سەردانى "کەناڵى NRT4"ى کرد و سوپاسنامەى پێشکەشکردن لە پاى گرنگیدان بە چالاکییەکانى خاڵ و بڵاوکردنەوەى ڕیکلامى بەرهەمەکانى – 30/1/2025 – سلێمانى

سەردان و پێشکەشکردنى سوپاس و پێزانین:ڕێکخراوى خاڵ سەردانى "کەناڵى میحراب"ى کرد و سوپاسنامەى پێشکەشکردن لە پاى گرنگیدان بە چالاکییەکانى خاڵ و بڵاوکردنەوەى ڕیکلامى بەرهەمەکانى – 30/1/2025 – سلێمانى

سەردان و پێشکەشکردنى سوپاس و پێزانین:ڕێکخراوى خاڵ سەردانى "کەناڵى ئاسمانى بانگەواز"ى کرد و سوپاسنامەى پێشکەشکردن لە پاى گرنگیدان بە چالاکییەکانى خاڵ و بڵاوکردنەوەى ڕیکلامى بەرهەمەکانى – 30/1/2025 – سلێمانى

سەردان و پێشکەشکردنى سوپاس و پێزانین:ڕێکخراوى خاڵ سەردانى "کەناڵى ئاسمانى پەیام"ى کرد و سوپاسنامەى پێشکەشکردن لە پاى گرنگیدان بە چالاکییەکانى خاڵ و بڵاوکردنەوەى ڕیکلامى بەرهەمەکانى – 30/1/2025 – سلێمانى

پێشوازى: ڕێکخراوى خاڵ پێشوازیىکرد لە بەڕێوەبەرى جێبەجێکار و ستافى دەزگاى ڕوانگە – 4/2/2025 – سلێمانى

ناساندن: مەراسیمى ناساندنى "کۆبەرهەمى مامۆستا هەژار" بەهاوبەشى دەزگاى ڕوانگە – 11/2/2025 – هەولێر

بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژکارى لەبارەى کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى لە نێوان "ڕێکخراوى خاڵ، دەزگاى جەمال عیرفان، و د. تەها ڕەسوڵ" – 8/12/2025 – سلێمانى

پێشەنگاى نێودەوڵەتى: بەشدارى خاڵ لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب – 9/4/2025 – هەولێر

سپۆنسەرکردنى " پێنجەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانکۆى هەڵەبجە" ناونیشانى (کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕەهەند و لێکەوتەکانی) – ڕۆژانى 20 و 21/4/2025 بەڕێوەچوو - هەڵەبجە

بەشدارى سەرۆکى ڕێکخراوى خاڵ لە دیدارێکى تەلەفیزیۆنى لەبارەى " ڕەوشى ڕۆژنامەگەریى کوردییەوە " – 22/4/2025 – کەناڵى پەیام

کۆبوونەوەى ڕاوێژکارى لیژنەى ئامادەکارى "کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى" – 27/4/2025 – سلیمانى

بەڕێوەچوونى دانیشتنێکى دیکەى " پرۆژەى هاندان و بەکلتورکردنى خوێندنەوە " – 7/5/2025 – هەڵەبجە

بەشدارى: "مامۆستا تۆفیق کەریم" سەرۆکى ڕێکخراوى خاڵ بابەتێکى پێشکەشکرد لە ژێر ناوى " هێما چیرۆکییەکان لە شیعرى مەحویدا" – 24/7/2025 – هەڵەبجە

سازدانى سیمینار: "گروپی هاندانی خوێندنەوە "کە لەلایەن خاڵەوە پێکهێنراوە - هەستا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز، د.بەختیار تاڵەبانی، لەژێرناوی "گەنج و بەرپرسیارەتی" – 24/8/2025 – هەڵەبجە

سازدانى دیدارێک بۆ دەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى ڕێکخراوى خاڵ – 2/9/2025 – سلێمانى

پێشەنگاى نێودەوڵەتى: بەشدارى کردنى لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب – 2/10/2025 – سلێمانى

ناساندن: ئەنجامدنى کۆڕێک بۆ "خەسرەو جاف" لەسەر ستەیجی سەرەکی پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی بۆناساندنی "نوێترین بەرهەمى" – 4/10/2025 – سلێمانى

ناساندن: ئەنجامدانى کۆڕێک بۆ "د.عیرفان مستەفا" لەسەر ستەیجی سەرەکی پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی بۆناساندنی "کۆبەرهەمی فارابی" – 8/10/2025 – سلێمانى

ناساندن: کۆڕى ناساندنى کتێبى "چاتۆڵى ترس" لە هۆڵى مۆنۆمێنتى شەهیدانى هەڵەبجە – 22/10/2025 – هەڵەبجەى شەهید

سەردان:  سەرۆکى خاڵ (م. تۆفیق کەریم، لەگەل مامۆستا هێمن مەلاکەریم ،کاک سەلاح سالار) سەردانى (کاک شێخ مەحمود حەفیدزادە) دەکەن – 6/11/2025 – سلێمانى

پێشوازى: ڕێکخراوی خاڵ پێشوازیکرد لەسەرنوسەری گۆڤاری کەشکۆڵ – 22/11/2025 – سلێمانى

مەراسیمى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کۆبەرهەمى "مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى" – 26/11/2025 – سلێمانى

پێشەنگاى نێودەوڵەتى: بەشدارى ڕێکخراوى خاڵ لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى کتێبى زاخۆ – ٣٠/11/202٥ - زاخۆ

خاڵى گفتوگۆ: "زمان و بیرکردنەوە" لەلایەن د. عیرفان مستەفا 1/12/2025 – سلێمانى

کۆتایى هاتنى پرۆژەى "هاندان و بە کلتورکردنى خوێندنەوە" 7/12/2025 – هەڵەبجە

مەراسیمى ناساندنى "کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى"– 8/12/2025 – کەرکووک

بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى دیدارى (خاڵى گفتگۆ) لە یوتوب – (پەیوەندى نێوان زمان و بیرکردنەوە) – 10/12/2025 – دیجیتاڵ

بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک لەبارەى لافاوەکەى هەڵەبجە و بڕیارى بەخشینى بەرهەمەکانى خاڵ بە کتێبخانەکى گشتى چەمچەماڵ – 11/12/2025 – سلێمانى

گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی (بڵاوبوونەوەی ٥٠ ژمارەی گۆڤاری خاڵ) – 13/12/2025 - هەڵەبجە

بەشدارى: بەشدارى م. تۆفیق کەریم و م. هەمایۆن ساحێب لە پانێڵێکى تایبەت بە "ناساندنى زانیارینامەى پارێزگاى هەڵەبجە" کە اوەندی كوردستان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) ڕێکیان خستبوو – 16/12/2025- سلێمانى

بڵاوکردنەوەى دەنگدانەوەى پانێڵى "زانیارینامەى هەڵەبجە" لە ڕۆژنامەی (ئەلزەمان)ی لەندەنی/ چاپی عێراق 23/12/2025 – دیجیتاڵ

هەڵمەتى میدیایى – ڕۆژژمێرى خاڵ – 23/12/2025 - دیجیتاڵ

خاڵى گفتوگۆ: "نالى وەک یەکەمین خەیاڵى کوردى" - 24/12/2025  - سلێمانى

بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیى دیدارى(خاڵى گفتوگۆ) لە یوتوب– (نالی وەک یەکەمین خەیاڵی کوردی) - 24/12/2025  - سلێمانى

کۆبوونەوەى دەستەى جێبەجێکارى خاڵ – 27/12/2025 – هەڵەبجە

ڕیکلام بۆ فرۆشتنى بەرهەمەکان – 30/12/2025 - دیجیتاڵ

 

گۆڤارى خاڵ:

لەم ساڵدا ژمارەکانى ٤٧ – ٤٨ -٤٩ و ٥٠ بڵاو کرانەوە کە هەردوو ژمارى ٤٩ و ٥٠ دوو پاشکۆى لەگەڵدا بڵاوکرایەوە

 

کتێبى خاڵ:

یاداشتنووسین لە باشوورى کوردستان و ڕۆڵى لە نووسینەوەى مێژووى کورددا (١٩١٤ – ١٩٩١)

کۆبەرهەمى دکتۆر نورى تاڵەبانى: بیرەوەرى و بانیژەباسێک لە نووسینەکانم - دوو بەرگ

لە سایەى ناوەجوانەکانى خوداوە

کۆبەرهەمى فارابى - پێنج بەرگ

کۆبەرهەمى مەلا جەمیل ڕۆژبەیانى - شەش بەرگ

بەرەکە

گوڵەنێرگز

ڕۆژژمێرى خاڵ 2026

هەڵەبجە و جاف

بەرچنە 2

چاتۆڵى ترس

چیرۆکەکانى جوامێرى

ئادابە ئیسلامى و کۆمەڵایەتییەکان

مەلا کاکە حەمەی سەیفوڵڵای تاڵش - نامیلکە

ژنانی خاوەن حوجرە لەکوردستاندا – نامیلکە


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure