ڕێکخراوى خاڵ و گەشەپێدانى مەدەنیەت؛ دوو بەرهەمى گرنگ چاپ و بڵاودەکەنەوە
ڕێکخراوى خاڵ و گەشەپێدانى مەدەنیەت؛ دوو بەرهەمى گرنگ چاپ و بڵاودەکەنەوە
  2026/01/06     46 جار بینراوە    


خاڵ دیجیتاڵ:

ئەمڕۆ سێ شەممە 6/1/2026 یاداشتى لێکتێگەیشتن بۆ چاپکردنى دوو بەهەمى گرنگى کوردى لەنێوان ڕێکخراوى خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیریى و ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت، واژو کرا.

بەڕێز بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یاداشتی لێگەیشتن لەگەڵ ڕێکخراوی خاڵ، ئمیزا کرا، بۆ چاپکردنی دوو بەرهەمی گرنگ. ئەوانیش، "کۆبەرهەمی ڕەفیق حیلمی" و "نامە گرنگەکانی مەلیک مەحمود"ن.

مامۆستا تۆفیق کەریم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خاڵ ڕایگەیاند: ئەم دوو بەرهەمە، دوو شاکاری گرنگی کولتووریی کوردین، بەسوپاسەوە بە هاوبەشی ڕێکخراوی CDO چاپ و بڵاویان دەکەینەوە.

کۆکردنەوە و ساخکردنەوە و لە چاپدانی نامەکانی مەلیک مەحمود لە چوارچێوەی کارەکانی مۆزەخانەی مەلیک مەحمودە کە رێکخراوی گشەپێدانی مەدەنیەت سەرقاڵی دامەزراندنیەتی.

وا بڕیارە هەردوو بەرهەمەکە لەمساڵدا چاپ و بڵاوبکرێنەوە.

کلیک بکە بۆ بینینى وێنەکان


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure