ناوەندی هزری و ڕۆشنبیری خاڵ سەردانی دکتۆر عەلی قەرەداغی دەکات
ناوەندی هزری و ڕۆشنبیری خاڵ سەردانی دکتۆر عەلی قەرەداغی دەکات
  2022/06/17     575 جار بینراوە    


خاڵ دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەمە 2022.3.26 لەشاری سلێمانی م.تۆفیق کەریم بەرپرسی ناوەندی هزری و ڕۆشنبیری خاڵ و هێمن عەلی ئەندامی ناوەند سەردانی بەڕێز دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان یانکرد.

لەدیدارەکەدا م.تۆفیق کەریم تیشکی خستەسەر دامەزراوەی خاڵ و کارو چالاکیەکانی،پاشان ژمارەیەک لەبەرهەمەکانی خاڵ پێشکەشی دکتۆر عەلی قەرەداغی کرا.

لەبەرامبەردا بەڕێز دکتۆر عەلی قەرەداغی خۆشحاڵی خۆی بەپرۆژە و کارەکانی خاڵ دەربڕی و دەستخۆشی زۆری ئاڕاستەی ناوەندەکە کرد،بەتایبەت دوابەرهەم کەبریتی بوو لە مەوسوعەی شێخ موحەمەدی خاڵ بەپرۆژەیەکی زۆر گرنگ و پیرۆز ناوی برد.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure