خاڵ دیجیتاڵ
لە چالاکییەکى هاوبەشى ڕێکخراوى خاڵ و ڕابیتەى مرۆیى، رۆژى شەممە ٢٥-٦-٢٠٢٢ چاپى دووەمى کۆبەرهەمى پارەزانى ناسێنرا و بڵاوکرایەوە.
کۆبەرهەمى پارەزانى، کۆى سەرجەم نوسراو و دانراوەکانى شێخ عەبدولعەزیزى پاڕەزانییە و لە کتێبێکى سێبەرگیدا لەچاپدراوە.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونى چەندین کەسایەتى دیارى ئاینى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیران و مامۆستایانى زانکۆ بەڕێوەچوو.
بەشێک لە وێنەکانى مەراسیمەکە..