پ.د. یادگار شاره‌زووری
كۆلێژی زمان / زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
دیارده‌ی نووسینی ڕۆمان به زمانێكی دیكه دیارده‌یه‌كی كۆنه، ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه، به‌رده‌وام و به‌درێژایی مێژووی ژیاره‌كان هه‌ژموونی لایه‌ك زاڵ بووه به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش وای له نووسه‌ر و ڕووناكبیر و داهێنه‌رانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كردووه، به زمانی ژیاری باڵا بنووسن، هه‌ندێك جاریش په‌نابردنه به‌ر زمانی باڵا و نه‌نووسین به زمانی دایك، به‌هۆی نه‌بوونی بوار و قه‌ده‌غه‌كردن و خۆسه‌پێنی و ڕوانگه‌ی شۆڤێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه بووه، هه‌ندێك جاریش نه‌زانینی زمانی دایك هۆكار بووه، چونكه وا ڕێكه‌وتووه نووسه‌رێكی دیاریكراو سه‌ر به نه‌ته‌وه و زمانێكی جیاواز، ژیانی له‌ناو ژینگه و زمان و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا به‌سه‌ر بردووه، زاڵبوونی ئه‌و زمانه و كه‌لتووره له ئاستێكدا بووه، ڕێگه‌ی فێربوونی زمانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لێ ونكردووه. هه‌ندێك جاری تریش هۆكاری په‌نابردنه به‌ر زمانێكی تر بۆ به جیهانیی بوونی زمانی زاڵی باڵاده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زمانی ئینگلیزی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه.
دیارده‌ی نووسین به زمانێكی دی، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه و له بره‌ویشدایه، زۆرێك له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بواری ڕۆمان نووسین، به زمانی خۆیان نانووسن، ڕۆمان نووسێكی به‌ناوبانگی وه‌ك (جۆزێف كۆنراد) خاوه‌نی ڕۆمانی (دڵی تاریكی Heart of Darkness) كه به ئينگلیزی نووسیویه‌تی، پۆڵه‌ندییه، ئینگلیز نییه، جۆرج به‌رنادشۆ و ئۆسكار وایڵد و سهمۆئیل بیكیت و برام ستوكهر ئێرلهندیین، هه‌روه‌ها زۆرێك له ڕۆماننووسه عه‌ره‌به‌كانی تاراوگه، وه‌ك ئاسیا عبدالجبار و ئه‌مین مه‌علوف به زمانی فه‌ڕه‌نسی یاخود ئینگلیزی ده‌نووسن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ژینگه‌ی دوور له ژینگه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆیان گه‌وره بوون و ژیاون و ڕۆشنبیرییان وه‌رگرتووه، ئه‌مانه ڕێگربوون له‌وه‌ی بتوانن به زمانی دایكیان بنووسن.
زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵێین نووسه‌رانی كورد، له سه‌رده‌می كۆن و نوێ‌دا، به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره و قه‌ده‌غه‌بوونی قسه‌كردن و نووسین به زمانی كوردی، له هه‌موو نووسه‌رانی تری جیهان، ناچارتربوون، یاخود ناچاركراون به زمانی ئه‌وی دیكه بنووسن، كه زۆرجار زمانی وڵاتی زهوتكار و داگیركه‌ر بووه، بۆیه له پاڵ نووسین به زمانی كوردی، نووسه‌رانێكی كورد هه‌ن له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به زمانی باڵاده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌نووسن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕوونمان كرده‌وه.
نووسین به زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن نووسه‌رانی كورده‌وه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بزاڤی ڕۆماننووسین له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا. ئه‌م دیارده ئه‌ده‌بییه له باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان باوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی، زمانی فه‌رمییه له‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا، له دووه‌میاندا به هپچ شێوه‌یه‌ك تا ئێستاش به فه‌رمی و له‌ناو ده‌ستووردا دان به زمانی كورديی و بوونی كوردی نه‌نراوه. بۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی له نووسینی ڕۆماندا، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه، نووسه‌رانی وه‌ك سه‌لیم به‌ره‌كات و جاندۆست و هۆشه‌نگ ئه‌وسی و حه‌لیم یوسف و ژنه نووسه‌ر مه‌ها حه‌سن، دیارترین قه‌ڵه‌می ئه‌م بواره‌ن. ئه‌م نووسه‌رانه شاره‌زایی و تواناییان له زمانی عه‌ره‌بی و نووسین به عه‌ره‌بی، له ئاستێكی زۆر به‌رز و باڵادایه.
هه‌رچی تایبه‌ته به باشووری كوردستانه‌وه، ئه‌وا هۆكاری په‌نابردنه به‌ر زمانی عه‌ره‌بی بۆ زاڵبوونی زمانی عه‌ره‌بی و خوێندن به زمانی عه‌ره‌بی و ژیان به‌سه‌ربردنی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌ژین، ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیارترین نووسه‌رانی چالاكی ئه‌م بواره له باشووری كوردستان بریتین له (عبد المجید لطفی، محیی ا‌لدین زه‌نگه‌نه، زهدی الداوودی، تحسین گه‌رمیانی، سعد محمد رحیم، عبد الكریم یحیی الزیباری).
ته‌وه‌ری ڕۆمانه‌كان و بواری كاریان:
ده‌كرێت بواری كار و بابه‌تی ڕۆمانه‌كان به‌سه‌ر سێ جۆری سه‌ره‌كیدا دابه‌ش بكه‌ین، به‌شێكیان له ڕوانگه‌یه‌كی فراوان و له هۆشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واوه نووسراون، لێره‌دا ڕۆمان وه‌ك ئامرازێكی به‌رگری له شوناس و پاشان چه‌سپاندنی شوناس به‌كارهێنراوه، بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پرسی ئینتیما پاڵنه‌ر و پێكهێنه‌ری ڕۆمانهكانه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هۆشیارییه نه‌ته‌وه‌ییه، له ئاستێكی زۆر باڵای هونه‌ریدا به‌رجه‌سته‌كراوه، نا یهكانگیريی و به‌زۆر پێوه‌لكان نه به‌دی ده‌كرێت نه هه‌ستی پێ ده‌كرێت. دیارترین ڕۆماننووس، ئه‌م هۆشیارییه سیاسيی و هونه‌رییه له‌لا ته‌كان بدات و هه‌رده‌م به جوڵه و زیندوو بێت و سه‌رتاپای ڕۆمانه‌كانی گرتبێته‌وه (سه‌لیم به‌ره‌كات)ـه.
سه‌لیم به‌ره‌كات له یه‌كه‌مین ڕۆمانییه‌وه كه ڕۆمانی (فقهاء الظلام)ـه، تا ده‌گاته ڕۆمانی (روایة البراهین التی نسیها م‌م زاد فی نزهتع المضحكة إلی هناك: الریش) و (معسكرات الابد) و (دلشاد: فراسخ الخلود المهجورة) و (الفلكیون فی ثلثاء الموت: عبور البشروش) و (الفلكیون فی ثلثاء الموت: الكون) و (الفلكیون فی ثلثاء الموت: كبد میلاؤس) و (أنقاض الازل الثانی) و (الاختام والسدیم) و (كهوف هایدراهوداهوس) و (ثادریمیس) و (موتی مبتدئون) و (السلالم الرملیة) و (لوعه الالیف اللا موصوف المحیر فی صوت سارماك) و (هیاج الإوز) و(حوافر مهشمة فی هایدراهوداهوس) و(السما‌و شاغرة فوق أورشلیم) و (سجناء جبل أیایانو الشرقی) و (أقالیم الجن) و (سبایا سنجار) و (زئیر الظلال فی حدائق زنوبیا) و (ماذا عن السیده الیهودیة راحیل). كوردستان به‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یه‌وه، به‌تایبه‌تی تریش ڕۆژئاوا، بنه‌ما و ڕوانگه‌ی ڕۆمانه‌كانی پێكده‌هێنن، هه‌موو ڕۆمانه‌كانی سه‌لیم به‌ره‌كات، به تایبه‌تی ئه‌م چوار ڕۆمانه‌ی: (البراهین التی نسیها م‌م ازاد فی نزهتة المضحكة إلی هناك أوالریش، وفقهاء الظلام، ومعسكرات الابد، ودلشاد – فراسخ الخلود المهجورة) له دوو توێی گێڕانهوهسازییهكی وردا و له ڕوانگه‌ی بگێڕه‌وه‌یه‌كی نامۆی پهڕاگهندهدا، گرنگی به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتیما و شوناس داوه، یه‌ك بن‌میچ ئه‌م چوار ڕۆمانه كۆده‌كاته‌وه، چونكه هه‌ر چواریان كاریان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رنه‌دان له خاك و گرنگی ئینتیما داوه له‌لای مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له‌لای مرۆڤی كوردی. كاتیش هه‌ر له‌م پێناوه‌دا وه‌گه‌ڕخراوه و ئه‌ركی قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئینتیما له‌لای كاراكته‌ره‌كان، كێشاوه. ئه‌مه‌ش وایكردووه بابه‌تی نامۆ بوون و دووركه‌وتنه‌وه له كوردستان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه زۆره ملێیه ببێته خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كانی، تیایاندا ئاماژه بۆ گۆڕینی ناوی شوێنه كوردییه‌كان بكات، له كۆتایی دیمه‌نێكی ڕۆمانی (البراهین التی نسیها (م‌م ازاد) فی نزهته المضحكة إلی هناك أو الریش) ده‌ڵێت:"... ئێمه خه‌ڵكی ئه‌و سێگۆشهیهین كه هه‌رده‌م ناوه كوردییه‌كانی ده‌گۆڕدرێت، ڕۆژ له دوای ڕۆژ، به‌هۆی داناییهكهوه نه ئێمه پێویستیمان به ئه‌وه و نه ئه‌و پێویستی به ئێمه‌یه".
به‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه ده‌كات بۆ به عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌م كاره زهوتكارییه و زۆردارییه بووه‌ته مایه‌ی بێ به‌شكردنی هاوڵاتیانی كورد له ناسنامه و مافی هاوڵاتی بوون و بێ به‌شكردنی منداڵه‌كانیان له چوونه زانكۆ، چونكه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه نین، به‌و بیانووه‌ی كه‌سانی ڕه‌سه‌نی ئه‌م خاكه نین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد له دێر زه‌مانه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌م ناوچانه‌دا بێت، لێره ژیاوه.
خوێنه‌ر ده‌توانێت هێڵێكی گشتی یه‌كانگیر ببینێته‌وه، كه هه‌موو ڕۆمانه‌كانی نووسه‌ر سه‌لیم به‌ره‌كات پێكه‌وه گرێده‌دات، ئه‌و هێڵه گشتیه‌ش بریتيیه له پاراستنی شوناسی كورد، به زیندوو ڕاگرتنی كه‌لتوور و زمان و ناو شوێن و مێژووه كوردییهكانه، خوێنه‌ر ده‌توانێت له دوو توێی ئه‌ندێشه‌سازی ڕۆمانه‌كانیدا ئاگاداری ورده‌كاری ژینگه‌ی سروشتيی و ڕۆشنبیريی و كهلتووريی و سیاسی ڕۆژئاوا بێت، وشیارییه‌كی ورد له پشت هه‌ڵبژاردنی ناوی كارهكتارهكانییهوه هه‌یه، به‌مه‌به‌ست و له‌چوارچێوه‌ی ئاگاییه‌كی گێڕانهوهسازیدا، ناوی كوردی هه‌ڵبژاردووه بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی به‌تایبه‌تی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ناوی بێكه‌س؛ كه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ بێكه‌سی و بێ ده‌ره‌تانی پرسی كورد به‌كاری هێناوه، هه‌روه‌ها ناوه‌كانی وه‌ك جاجان بوزو و موسی موزان و خاتون نان‌و و ئه‌حمه‌د كالۆ و ڕه‌ش و به‌ڵه‌ك و دڵشاد و ستیرۆ و كانی و مهم و ئازاد .. . بۆیه ده‌توانین بڵێین ناو و شوێن و مێژوو؛ پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان له ڕووبه‌ری ڕۆمانه‌كانی سه‌لیم بهرهكاتدا داگیركردووه، هه‌موو هه‌وڵی خۆی تیایدا بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی شوناسی كوردییه بۆ شوێن و كات و مێژووی ڕۆژئاوا به هه‌موو شار و شارۆچكه و گوند و كوچه و كۆڵانهكانییهوه.
ئه‌م ورییاییه فیكرییه، وایكردووه له ڕۆمانه‌كانیدا بهورییاكهی هونه‌رییه‌وه ده‌روازه دهقییهكان (العتبات النصیة) ته‌رخان بكات بۆ تیشكخستنه سه‌ر ناوی كاره‌كته‌ر و سروشتهكانییان و ناوی شوێنه كوردی و كوردستانییه‌كان، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ناوی كوردی په‌تین:
(الشخوص المنتخبة للشكال القدری):
- كردستان بلاد یستطیع (حمدی ازاد تحدیدها)
- م‌م بن حمدی ازاد (الشاب الذی یفتتح الحقیقة)
- حمدی ازاد (بائع قماش)
- الملا سلیم البدلیسی (صاحب ثوره مغدورة)
- القنصل الروسی وزوجه (مضیفا الملا سلیم)
- الشیخ محمد سعید النقشبندی (قائد انتفاضه الكرد الاولی).
- الرجل الكبیر (شخص لا یظهر فی الروایة)
- حسین مقریانی (صاحب أول مطبعة كردیه)
- طائران ذوا قنعزتین (طائرا حقل یكرران ظهورهما)
- قبر غیر مكتمل (قبر فی عراو لصق بالشارع)
- أحمد كلیم (صیاد لم یقتف غزالا قط)
- دین‌و توأم م‌م
- أحمد خانی (شاعر كردی قدیم. مۆلف مأساه "م‌م وزین")
- هێڤین (18 سنه) " وڵات (16 سنه)، عیشانه (14 سنه)، رحیمه (12 سنه)، روهات (9 سنوات)، هلین (5 سنوات)، بنات حمدی ازاد.
- القاضی محمد (رئیس الجمهوریة الكردیة الاولی)
- مهاباد (بلده أطلق اسمها علی أول جمهوریة كردیة فی العام 1946)
- إسماعیل سمكو اغا (رجل ذو أخبار عابسة).
ڕۆمانه‌كانی (جان دۆست)ـیش خۆیان له‌م ڕێڕه‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، خوێنه‌ر هۆشیارییه‌كی قوڵ به‌رامبه‌ر شوناسی كوردی ڕۆژئاوا و قوڵكردنه‌وه‌ی ئینتیما و به‌رچاو ڕوونكردنی خوێنه‌ر به مێژوو نوێی كورد له ڕۆمانه‌كانیدا ده‌بینێت، هه‌ندێك ڕۆمانی ته‌رخانكردووه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و ڕووداوی شۆڕشه كوردییه‌كان و دووباره به گۆهێنانهوهی كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی وه‌ك شێخ مه‌حمودی نه‌مر و سمكۆی شكاك و قازی محه‌مه‌د و عومه‌رخانی شكاك و مه‌لا موسته‌فای به‌رزان، فره‌تره له‌مه، یه‌كێك له ڕۆمانه‌كانی ته‌رخانكردووه بۆ كۆماری مهاباد، به‌ناونیشانی: (مهاباد وطن من ضباب – مه‌هاباد نیشتیمانێك له ته‌م). ئه‌م ڕێچكه ئه‌ده‌بییه و هۆشدارییه گێڕانه‌وه‌ییه له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانیدا ده‌بینین، بۆیه به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌هاباد، ڕۆمانێكی ته‌رخانكردووه بۆ كۆبانێ به‌ناونیشانی (كوبانی الفاجعة والربع)، له ڕۆمانه‌كانی (میرنامه) و (ممر امن ) و (باص أخضر یغادر حلب) و (نواقیس روما) و (ثلاث خطوات إلی المشنقة)، (مارتین السعید) و (رساله الامیر) مێژووی خه‌باتی كۆن و نوێ و هاوچه‌رخی كورد ته‌وه‌ری سه‌ره‌كین، تیایاندا كاری له‌سه‌ر ڕهوهینهوهی ڕقی شۆفینیانه له دژی كورد كردووه.
ڕه‌سه‌نیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاوه‌نداری بۆ ئه‌و خاك و زه‌وییه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژیت، به ههناسهییهكی هونه‌ری گێرانهوهكاری سه‌لماندووه، كۆبانێ و عه‌فرین، به‌وپێیه‌ی یه‌كه‌میان مه‌ترسی گه‌وره‌ی له ده‌ستدانی له‌سه‌ر بوو، عه‌فرینیش به‌وپێیه‌ی له ده‌ست درا و داگیركرا و ناسنامه و دار و به‌رد و مێژووه‌كه‌ی له ڕیشه‌وه ده‌رهێنرا، ئاماده‌ییه‌كی گه‌وره‌ییان له پانتایی ڕۆمانه‌كانیدا هه‌یه، به‌رجه‌سته‌كردنی ماڵوێرانی جه‌نگ و ماڵوێرانی ڕۆژئاڤا كه به‌ده‌ست هێرشی گرووپه توندڕه‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌ناڵێت، له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌ی وردی له دڕنده‌یی دوژمنانی كورد و ناحه‌زییان به‌رامبه‌ر بچووكترین مافی كوردان و، هه‌روه‌ها گرفتی نا ته‌بایی كورد و دووبه‌ره‌كی به‌رده‌وام، كه بوونه‌ته هۆی بێ ئاكامی شۆڕشه‌كانی، دیمه‌نی دیاری ڕۆمانهكانییهتی. به هه‌مان شێوه‌ی ڕۆمانه‌كانی سه‌لیم به‌ره‌كات كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كانی (جان دۆست) كوردن و هه‌ڵگری ناوی كوردین، وه‌كو: (كامو / كامه‌ران) و (فه‌رهاد) و (له‌یلا ئاغازاده) و (ئالان) و (بادین) و (په‌ریخان) و (یونس ئامێدی) و (هامیست). لێره‌دا خاڵێك هه‌یه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نووسین به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی (جان دۆست) له (سه‌لیم به‌ره‌كات) جیاده‌كاته‌وه.
هه‌ردوو ڕۆمانی (عبدالكریم یحیی الزیباری)ـیش له‌ناو ئه‌م پۆلێنه‌دا جێیان ده‌بێته‌وه، ئه‌و هه‌ردوو ڕۆمانی (أغنیات طریق إلی حلبجة) و (شاب عار یحمل بندقیتین)ـی له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و هاوخه‌باتی و هاوخه‌می كورده‌وه نووسیوه. له ڕۆمانی (شاب عار یحمل بندقیتین)ـدا ئاوڕدراوهتهوه له مێژووی خه‌باتی نویی كورد له باشووری كوردستان، له ڕێگه‌یه‌وه وێنای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواريی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێڵه‌كییه‌كانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست كراوه. هه‌رچی ڕۆمانی (أغنیات الطریق إلی حلبجه)ـیه، ئه‌وا ڕۆمانێكه زیاتر كاری له‌سه‌ر مێژووی كۆنی كورد كردووه، ڕووداوه‌كانی سه‌د ساڵ پێشتری، دووباره له‌ناو ته‌لاری گێڕانهوهسازییدا گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی، مقدم (مێجه‌رسۆن)ـی له به‌رگی كه‌سایه‌تی (میرزا غلام حسین)ـدا ڕه‌وانه‌ی باشووری كوردستان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری خو و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ببێت، به‌مه‌به‌ستی ڕێخۆشكردن بۆ داگیركردنی. له‌م ڕۆمانه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵیداوه دووباره مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد بخوێنێته‌وه، له ڕێگه‌ی گرێدانی مێژووی كۆنی كورده‌وه به ژیانی ئێستای هاوچه‌رخییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاره‌كانی نوشست و نه گه‌یشتنه ئامانج.
به‌شێكی تری ئه‌م ڕۆمانانه گرنگی به‌لایه‌نێك له لایهنهكهكانی كێشه‌ی كورد داوه، وه‌ك پرسی ڕاگواستن و به عه‌ره‌بكردن و ئه‌نفال، ئه‌م سێ ته‌وه‌ره یاخود پرسه سه‌ره‌كییه له ڕۆمانه‌كانی ڕۆماننووسانی باشووری كوردستاندا ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه، ترۆپكی ڕهنگدانهوهكهش له ڕۆمانه‌كانی نووسه‌ری كۆچكردو و مامۆستای زانكۆی لایبزیك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا (زهدی الداودی) ده‌بینین كه خاوه‌نی ئه‌م نۆ ڕۆمانانه‌یه: (أطول عام)، (زمن الهروب)، (تحولات)، (وداعا نینوی)، (رجل فی كل مكان)، (فردوس قریة الاشباح)، (ذاكره مدینة منقرضة)، (عویل الذئاب) به‌دی ده‌كرێت.
گرنگیدان به بابه‌ته‌كانی ئینتیما و خاك و شوناس به‌شێكی دانه‌بڕاوی ڕۆمانه‌كانی زوهدی داودییه، كه باشووری كوردستانی كردووته ناوه‌ندی جوڵه و تێڕوانینه‌كانی، له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی ناڕهحیهتییهكانی ڕاوه‌دوونان و ده‌ركردن و زه‌وتكردنی ماڵ و مه‌رگه‌سات و قات و قڕی ئه‌نفال كه له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕوویدا. نووسه‌ر ئه‌ركی پاراستنی یاده‌وه‌ری گشتی و ده‌ستگرتن به خاك و نیشتیمانه‌وه، خسته ئه‌ستۆی چالاكییه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی، له ڕۆمانی (زمن الهروب و فردوس قریة الاشباح)دا ئه‌م بواره له هه‌موو ڕۆمانه‌كانی تر زیاتر به زه‌قی كاری له‌سه‌ر كراوه. تیایدا هه‌وڵدراوه ئه‌و شوێنانه‌ی دووچاره‌ی ته‌عریب و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه وه‌ك (كه‌ركوك) و (ئاوه سپی) و (ڕووباری ڕوخانه) و (شاخی بادره) و (شاخی بهرۆخ) و (هۆرین)، به زیندوويی له ڕۆمانه‌كه‌دا ڕابگرێت، له‌گه‌ڵ ناوی كوردی كاره‌كته‌ره كاراكانیدا وه‌ك: ڕۆسته‌م و زۆراب و حه‌مه‌غریب و میرزا و وسو و نه‌ریمان ئاغا و ناله گورگه و نه‌سرین و شیرین و كامه (كامه‌ران) و گوڵه‌باغ.
ڕۆمانی (فردوس قریة الاشباح)ـی ته‌رخانكردووه بۆ وێناكردنی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و مهرگهستاتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ڕه‌هه‌ندی لۆكاڵی كه خۆی له گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربورده‌ی گونده‌كاندا ده‌بینێته‌وه له سه‌رده‌می ئه‌نفالدا، بنه‌مای ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی زهدی داودی پێكده‌هێنن. ئه‌مه‌ش وایكردووه شوێن و پێكهاته ورده‌كانی شوێن ڕۆڵی كارایان هه‌بێت له ڕۆمانه‌كانیدا و ئه‌ركی پاراستنی شوناسی كوردی پێبسپێریت و له ڕێیه‌وه له ڕووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگواستن و به عهربهكردندا ڕابوه‌ستێت و به‌گژ توانای ڕاگه‌یاندنی زه‌به‌لاحی ڕژێمدا بچێته‌وه.
(ته‌حسین گه‌رمیانی) یه‌كێكی تره له‌و ڕۆماننووسانه‌ی ده‌توانین به‌رهه‌ماكانی له خانه‌ی ئه‌م پۆلێنكردنهدا دابنێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆمانێكی ته‌رخان نه‌كردووه بۆ پرسی كورد و كێشه‌ی كورد، جگه‌له ڕۆمانی (الحزن الوسیم) كه له‌چوارچێوه و ڕوانگه‌ی كوڕ و كچێكی به‌رهه‌می دوو خێزانی ئه‌نفالكراوه‌وه، له‌لایه‌ك ژیان دۆستی و له‌لایه‌كی تر لێكه‌وته ماڵ‌وێران كه‌ره‌كانی ئه‌نفال و سهرنگونكردنی تاكی كورد، باس ده‌كات. ئه‌م نووسه‌ره خاوه‌نی ئه‌م حه‌وت ڕۆمانه‌یه: (الحزن الوسیم / 2010) (بعل الغجریة / 2010)، (أولاد الیهودیة / 2011)، (قفل قلبی / 2011)، (حكایتی مع رأس مقطوع / 2012)، (زقنموت / 2013)، (لیالی المنسیة / 2014). هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه بڵاوكراوهشی هه‌یه: (هواجس بلا مرافیء ثغرها علی المندیل، بینما نحن.. بینما هم. بقایا غبار) له‌گه‌ڵ چه‌ند شانۆ نامه‌یه‌كدا به ناونیشانی: (خوذه العریف غضبان، خمس مسرحیات، ومن أجل صوره زفاف، مسرحیتان, والحث عنهم، مسرحیة).
یه‌كێكی تر له‌و ڕۆماننووسانه‌ی ده‌توانین ڕۆمانه‌كانی له‌م خانه‌دا دابنێین، (هۆشه‌نگ ئه‌وسی)یه، كه خه‌ڵكی ڕۆژئاڤایه و ئێستا له به‌لجیكا ده‌ژی، هۆشه‌نگ خاوه‌نی ئه‌م سێ ڕۆمانه‌یه: (وطأه الیقین) و (حفلة أوهام مفتوحة) و (سجن المهاجرین غیر الشرعیین بجزیرة خیوس الیونانیة)، له‌هه‌مانكاتیشدا شیعر به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نوسێت و چه‌ند كۆمه‌ڵه شیعرێكی به چاپ گه‌یاندووه.
پرسی شوناس، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی هۆشهنگه، تێڕوانینیشی بۆ شوناس گشتگیره، ئه‌و باوه‌ڕی به شوناسی تاكلایه‌نانه نییه، به‌ڵكو كاری له‌سه‌ر شوناسی پێكهاته‌یی كراوه به ڕووی شوناسه‌كانی تردا كردووه، له ڕۆمانه‌كانیدا فره شوێنی و فره شوناسی هه‌یه، شوناسی كوردی خۆی له‌ناو شوناسی عه‌ره‌بی و میسری و عێراقی و تونسی و جه‌زائیری و به‌لجیكی و ئه‌ڵمانی و یه‌هودی و فه‌ڵه‌ستینیدا ده‌بینێته‌وه، حه‌زی له داخران و خۆ كڕكردن نییه له‌سه‌ر شوناسی لۆكاڵی نیشتیمانی، له‌ڕووی شوناسی شارگه‌رایی و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانچێتیدا ڕادهوستێتهوه. ئه‌و پێیوایه زیندووكردنه‌وه و تیژكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی ئه‌ركی ئه‌و نییه، چونكه پێشتر شاعیرانی كورد له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا ده‌گه‌ینه هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كانی هه‌مان سه‌ده، به‌م كاره هه‌ستاون، له گه‌رمه‌ی ململانێی گوتاره ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌گه‌رییه یه‌كتر قبوڵ نهكهرهكاندا. ئه‌و پێیوایه گه‌ر مرۆڤ توانی پارێزگاری له مرۆڤبوونی خۆی بكات، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه بواری به‌رده‌وامی ژیانی پێبدات، ئه‌وا ئه‌مه بۆ خۆی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، بۆیه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت مرۆڤبوون بكاته شوناسی مه‌زنی خۆی، پێش هه‌ر پۆلێنكارییه‌كی تر.
ڕۆمانه‌كانی ڕۆمان نووسی ڕۆئاڤا (حلیم یوسف) له‌ناو هه‌مان تێڕوانیندا جێیان ده‌بێته‌وه، ئه‌م ڕۆماننووسه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نوسێت، له هه‌مووشیاندا هه‌وڵیداوه شوناسی كوردی و هۆكاره‌كانی سه‌ركوتكاری له وڵاتی سوریا ڕوون بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی له ڕۆمانی (الوحش الذی في داخلی).
به‌شێكی تری ئه‌م ڕۆمانانه به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ توخنی پرسی كورد و كێشه‌ی كورد نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو ڕۆماننووسهكهیش له‌لای خوێنه‌ران به‌وه ناسێنراوه كه عه‌ره‌به، وه‌ك ڕۆمانه‌كانی نووسه‌ری كۆچكردوو (سعد محمد رحیم) كه له دانیشتنێكدا پێی وتم كورده و باجه‌ڵانه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌غدا گه‌وره بووه و ژیاوه، كوردی نازانێت، هه‌ر شه‌ش ڕۆمانه‌كه‌ی (غسق الكراكی) و (ترنیمة امرأه .. شفق البحر) و (مقتل بائع الكتب) و (ظلال جسد ضفاف الرغبة) و (فسحة للجنون) و (لما تحطمت الجرة)دا ژیان و گوزه‌ران و ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسيی و ئابووری عێراقی تاوتوێكردووه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕبرادووهوه هه‌تا پاش 2003 و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی تائیفی و ته‌قینه‌وه‌كان، بۆیه جه‌نگی عێراق و ئێران پانتاییه‌كی باشیان له ڕۆمانه‌كانیدا داگیر كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كورد بوونی نووسه‌ر و هه‌ست و سۆزه خۆڕسكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی به هێواشی دزه‌یان كردووه‌ته‌وه ناو گوتاره ئه‌ده‌بییه‌كه‌یه‌وه، چونكه هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌كانی كوردن، هه‌ر هه‌مووشیان ڕۆڵی زۆر مرۆڤدۆستانه ده‌بینن له ڕۆمانه‌كاندا، وه‌ك (كاكه عه‌باس) و (هێمن قه‌ره‌داغی) كه له ڕۆمانی (مقتل بائع الكتب)دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی زۆر پۆزه‌تیڤ ده‌بینن، هه‌روه‌ها له ڕۆمانی (فسحه للجنون)دا كورد و خێزانه كورده‌كان وه‌ك وه‌فادار و داڵده‌ده‌ری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و نان بده وێناكراوه.
گرفتی پۆلێن‌كردن:
ئایا زمان بنه‌مای پۆلێنكردنه؟ گه‌ر ئه‌ده‌بێك به زمانێكی دیاریكراو نووسرا، ئیتر ئه‌و ئه‌ده‌به سه‌ر به‌و زمانه داده‌نرێت، با هه‌ڵگری بۆنه و به‌رامه و تایبه‌تمه‌ندی ڕۆشنبیرییه‌كی تریش بێت؟! ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ته‌نیا زمان بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلێنكردنه، به ئاگایی بێت یاخود له بێ ئاگایی؛ تێڕوانینه‌كه‌یان هه‌ڵقوڵاوی قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسییه بۆ ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری، ئه‌م قوتابخانه‌یه كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستدا ده‌ركه‌وت و گه‌شه‌ی سه‌ند، پشتی به بیر و هزری كۆلۆنیالیزمانهی فه‌ڕه‌نسا به‌ستبوو، باوه‌ڕی به زمانێكی باڵاتر و ئه‌ده‌بێكی باڵاتر هه‌بوو، كه ئه‌ده‌بی كۆلۆنیالیزمی و زمانی كۆلۆنیالیزمییه، ئه‌ده‌ب و زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تری بنده‌ستی به ئه‌ده‌ب و زمانی په‌راوێز داده‌نا، جیاوازی زمانیشی كردبووه مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌ر كردارێكی به‌راوردكاری له نێوان ئه‌ده‌بی گه‌لاندا، ده‌بوایه كرداری به‌راوردكاری له نێوان دوو ئه‌ده‌بی سه‌ر به دوو زمانی جیاواز بكرابایه، وه‌ك ئه‌ده‌بی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ده‌بی فارسی، یاخود له نێوان به‌رهه‌می شاعیرێكی فه‌ڕه‌نسی و شاعیرێكی عه‌ره‌بی، به پێش مه‌رجی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو ئه‌ده‌به‌كه و كاریگه‌ربوونی ئه‌ده‌بی دووه‌م به ئه‌ده‌بی یه‌كه‌مه‌وه، واته ئه‌ده‌بی په‌راوێزی كاریگه‌ر بوو به ئه‌ده‌بی باڵاوه یاخود ناوه‌نده‌وه. له ڕوانگه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌وه زمان بنه‌مای پۆلێنكردنه، هه‌ر ئه‌ده‌بێك به چ زمانێك نووسرابێت، به ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی قوتابخانه‌ی ئه‌مریكی له بواری ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌موو بنه‌ماكانی قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسیدا هات، پێش مه‌رجی جیاوازی زمان و به‌ریه‌ككه‌وتن و كاریگه‌ربوون و بوونی ئه‌ده‌بی باڵا و ئه‌ده‌بی په‌راوێز هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بازنه‌ی كاری ئه‌ده‌بی بهراوردكاریش فراوان كرا، ڕێگه درا به‌راود بكرێت له نێوان دوو ئه‌ده‌بدا با به‌یه‌ك زمانیش نووسرابن، چونكه ئه‌و دوو ئه‌ده‌به خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و دونیابینی و سروشتی خۆیانن، خودی زمانه‌كه‌ش له دوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا جیاوازی تێدایه، بۆیه ئه‌نجامدانی به‌راورد له نێوان ئه‌ده‌بی ئه‌مریكی به زمانی ئینگلیزی نووسراو و ئه‌ده‌بی ئينگلیزی به‌ریتانی، له‌لای قوتابخانه‌ی ئه‌مریكی ڕێگه پێدراوه، به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌ده‌بی ئوسترالی كه به‌زمانی ئینگلیزی نووسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی كه‌نه‌دی به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شكراوه، ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئه‌ده‌بی كوردیش ده‌ست ده‌دات، كه ده‌توانین به‌راورد ئهمجامبدهین له نێوان ئه‌ده‌بی نووسراو به كرمانجی سه‌روو و ئه‌ده‌بی نووسراو به كرمانجی خواروو. له‌مه‌ش زیاتر بوار درا به‌راورد بكرێت له نێوان ئه‌ده‌ب و بواره مه‌عریفییه جیاوازه‌كاندا، وه‌ك به‌راوردكاری له نێوان ئه‌ده‌ب و شانۆگه‌ریدا، یاخود ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌دا.. هتد.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ گۆڕانكاریش به‌سه‌ر كرداری پۆلێنكردندا هات، مه‌رجی زمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، له ڕوانگه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه، گه‌ر نووسه‌رێكی كورد به‌رهه‌می به عه‌ره‌بی نووسی، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌هه‌مانكاتدا سه‌ر به ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌دبی عه‌ره‌بیشه؛ سه‌ر به ئه‌ده‌بی كوردییه له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی كورده و به ڕه‌نگ و بۆ و گیانی كورد بوون نووسیویه‌تی، به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیش داده‌نرێت، چونكه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه. ئیتر لێره به دواوه ههناسهسواريی و كورت بینی و ڕوانگه‌ی ته‌سك پشتگوێخرا و له ڕوانگه‌یه‌كی فراوانی مرۆڤانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كایه‌ی ئه‌ده‌بدا كرا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕوانگه فراوانه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌مریكی بۆ فره‌یی و جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وڵاته‌كه له بنه‌ڕه‌تدا وڵاتی كۆچكه‌ران و ڕه‌گه‌زه مرۆییه جیاوازه‌كانه.
به ده‌ركه‌وتنی (ڕه‌خنه‌ی پۆست كۆلۆنیالیزم Postcolonial Criticism)ـیش له‌سه‌ر ده‌ستی (ئیدوارد سعید)ی ڕه‌خنه‌گر و ڕووناكبیری فه‌ڵه‌ستینی – ئه‌مریكی، پایه‌كانی ئه‌م تێڕوانینه فراوانه دامه‌زراوتر بوو. Robert J. C. Young خاوه‌نی كتێبی (پۆست كۆلۆنیالیزم: پێشەكییەكی زۆر كورت Post colonialism: A Very Short Introduction) ده‌ڵێت: سەرەڕای هەڵوەشانەوە و نەمانی كۆلۆنیالیزم و داگیركاری سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ، بە درێژایی سەدەی بیستەم، به‌ڵام وڵاتانی زلهێز له بنه‌ڕه‌ته‌وه پارێزگاریان كردووه له هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لاندا و ده‌ستبه‌رداری ویسته ئیمپریالیزمهكانیان نه‌بوون. چونكە تاڕادەیەكی زۆر هەمان ئەو وڵاتە ئیمپریالیستی و داگیركەرانە به‌رده‌وام باڵاده‌ستی و هەژموونیان بەسەر هەمان ئەو وڵاتانەدا هێشتوه‌ته‌وه كە پێشتر داگیریان كردوون و به‌ناوی ئینتیدابه‌وه حوكیمان كردوون. نموونەی وڵاتانی وەك ئەفغانستان و عێراق و ئێران و كوبا و جه‌زائیر و لیبیا ئاماژەی ڕوونن كە هەر كاتێك هەركام لەم وڵاتانە بیریان لەوەكردبێتەوە دژی داگیركەرانی پێشوویان بوەستنەوە باجیان داوە و تووشی مەترسی بوونەتەوە. هەركاتێكیش حكومەتی هەریەك لەو وڵاتانە له ڕووی كهڵهگایی وڵاتانی ڕۆژئاوادا ڕاوه‌ستابن، ڕووبه‌ڕووی دەستوەردان و په‌لاماری سەربازی بوونەتەوە لەلایەن ڕۆژئاواوە.
له‌ناو گێژاوی نا داديی و نا یه‌كسانی جیهانی هاوچه‌رخماندا، ڕه‌خنه‌ی پۆست كۆلۆنیالیزم بانگەشەی یەكسانیی مافی ماددی و كه‌لتووری دەكات بۆ هەموو میللەتانی سەر زەوی. هۆكاری سەرەكی ئه‌م نادادی و ملهوڕییه بۆ دابەشبوونی جیهان به‌سه‌ر ڕۆژئاوا و غەیرە ڕۆژئاوادا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئەم دابەشبوونە و جیاكردنەوەی ڕۆژئاوا لە تەواوی پارچەكانی تری جیهان، بەڕەهایی لە سەدەی نۆزدەدا دروستبوو، واته له سه‌رده‌می فراوانبوونی سنوورەكانی ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی، له پێش هه‌موویانه‌وه، ئیمپریالیزمی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی. لە ئەنجامی ئەم دابەشبوونەش نۆ لەسەر دەی هەموو زەوی جیهان لە لایەن ئەوڕوپیەكانەوە یان لەلایەن ئەو هێزانەی كە ئەوروپا پشتگیری دەكردن، داگیركرا.
گه‌وره‌ترین ئامرازی ڕه‌خنه‌ی پۆست كۆلۆنیالیزم هه‌مان ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه كه كۆلۆنیالیزم پشتی پێبه‌ست، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕووخاندنی پایه‌كانی، تیۆرییه‌كانی ڕه‌خنه‌ی پۆست كۆلۆنیالیزم دوالیزمه‌ی ناوه‌ند و په‌راوێز، ئاغا و بنده‌ست، زمانی باڵا و زمانی مردوو له‌به‌ریه‌ك ههڵدهتهكێنی و ماف به هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات كه كۆلۆنیالیزمی جیهانی ئه‌وسا و لۆكاڵی ئێستا پێی ده‌وتن و پێیان ده‌ڵێت: بنده‌ست و شوێنكه‌وته و په‌راوێز و نه‌بوو، زمانی خۆیان به‌كاربهێنن و قسه بكه‌ن و خاوه‌ن گوتار بن.