شەڕی ناکۆتای ناوخۆ
شەڕی ناکۆتای ناوخۆ
  سەردار عەزیز     2026/04/29     23 جار بینراوە    


لە دوا ژمارەی لەندەن ڕڤیو ئۆف بوکس، چارلس گلاس دەربارەی بەیروت دەنوسێت. دێڕی سەرەتای نوسینەکە زۆر جێگەی سەرنجە. ئەو دەنوسێت، شەڕی ناوخۆی نەوەدەکانی لوبنان کۆتایی نەهات، بەڵکو شێوازی گۆڕاوە و هێشتا تەواو نەبووە.

ئەم خەسڵەتی تەواونەبونی شەڕە، بە تایبەتی شەڕی ناوخۆ، دەکرێت بوترێت دیاردەیەکی جیهانییە. ئێستا کە ئەمریکا لە قەیراندایە، بە زەقی سیمبولەکانی شەڕی ناوخۆی ئەمریکی دەرکەوتونەتەوە. سەرباری ئەمە،

هۆکاری کۆتایی نەهاتنی شەڕی ناوخۆ لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر، جیاوازە.

بە گشتی شەڕی ناوخۆ، بە تایبەتی ئەگەر بەشێک بێت لە یادەوەریی، لەم سەردەمەدا بە ئاسانی دەبێتەوە بۆ کاڵای سیاسی، چونکە شەڕ یادەوری و خوێن و ئازار و کوشتن و زۆر شتی تر لە خۆی دەگرێت کە وەها دەکەن بە ئاسانی سۆزی خەڵکی بجوڵێنن و سودیان لێببینرێت.

شەڕ هەروەها دەبێتەوە بە ئامرازی سیاسی، کاتێک نەیارێتی سیاسی شەرعیەتی نیە، یان سەربارەت بە پرسێکە کە وەها بەباش دەزانرێت ڕاستەوخۆ باس نەکرێت، چونکە بە گشت پرسی خەڵک نیە.

لە سەردەمی پۆستمۆدێرنەدا، شەڕی ناوخۆ ئاسانترە. ڕەنگە ئەم دێرە بۆ زۆر خەڵک هیچ مانایەکی نەبێت. بەڵام کاتێک ووردی دەکەیتەوە ئەوا کەمێک باشتر ڕون دەبێتەوە. بۆ نمونە کاتێک حیزبێک دەبێت بە شوناس، یان دیدێکی سیاسی دەبێت بە ناسنامە، ئەوا یانی سازشکردن لە سەر چیەتی ئەو شوناس و ناسنامەیە نەکردەیە. چونکە زەقبونی ئایدێنتیتی لە سەردەمی پۆستمۆدێرندا یانی من وەهام و ناگۆڕێم.

بەڵام لەوە توڕەهاتر ئەوەیە کە هێشتا زۆرینەی کۆمەڵگا بە ئاسانی دەبنە سوتماکی دەزگا و ناوەند حیزبییەکان، چونکە دەزانن چۆن ختۆکەیان بدەن.

ئەمەش دەریدەخات کە دەبوو قۆناغێکی کەلتوریی چڕ دژ بە شەڕی ناوخۆ هەبوایە، لە پاش لە تەقەکەتونی تفەنگەکان. بەڵام خۆ لە بەلاش نەیانگوتوە، شەڕ لە بەتاڵی باشترە.

((ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی))

نوسراوی زیاتری ئەم نوسەرە

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure