ئه‌كره‌مى صاڵح ڕه‌شه‌
ئه‌كره‌مى صاڵح ڕه‌شه‌
  2022/08/16     573 جار بینراوە    


ئه‌كره‌مى صاڵح ڕه‌شه‌، ساڵى 1963 له‌ شارى سلێمان له‌دايكبووه‌، سه‌ره‌تا له‌ حوجره‌ ده‌ستى به‌ خوێندن كردووه‌، پاشان چووه‌ته‌ قوتابخانه‌ و تا دواناوه‌ندى له‌ سلێمانى خوێندووه‌، دواتر خوێندنى په‌يمانگاى له‌ به‌غداد ته‌واو كردووه‌. هۆگرى نوسينه‌وه‌ى مێژووى شارى سلێمانى بووه‌، به‌رده‌وام ژياننامه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كان، شوێن و بازاڕ و ڕووداوه‌كانى كۆكردووه‌ته‌وه‌، تا له‌ يادى دوو سه‌د ساڵه‌ى بنياتنانى شارى سلێمانيدا له‌ ساڵى 1984 به‌رگى يه‌كه‌مى (شارى سلێمانى) بڵاوكرده‌وه‌، دواتر به‌رگه‌گانى دوو تا پێنجى بڵاوكرده‌وه‌. ناوبراو له‌و به‌رهه‌مه‌يدا زۆر به ‌وردى له‌سه‌ر شارى سلێمانى و پێكهاته‌كانى هه‌ڵوێسته‌ى كردووه‌، به‌شێوه‌يه‌ك زانيارى زۆر دانسقه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. ڕۆژى 24/1/2019 كۆچى دوايى كردووه‌.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure