د. ئەوڕەحمانی حاجى مارف، ساڵى 1940 سلێمانى لەدایکبووە. لە ڕووسیا دکتۆراى لە زمان و ئەدەبى کوردى وەرگرتووە، ماوەى ١٣ ساڵ لەو وڵاتە بووە و دواتر گەڕاوەتەوە عێراق و لە بەشى کوردى زانکۆى ئیبن ڕوشد لە بەغدا بە كاری مامۆستا سەرقاڵ بووە.
دواى ساڵى ٢٠٠٣ گەڕاوەتەوە زانکۆى سلێمانى و لە ڕێكەوتی 8/7/2007 بەڕووداوى ئۆتۆمبێل کۆچى دوایى کردووە. لە دیارترین بەرهەمەکانى: چی لەبارەی زمانی کوردییەوە نووسراوە، وشەی زمانی کوردی، وشە ڕۆنان لە زمانی کوردیدا، ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ناو)، نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی، ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-جێناو)، لە بواری فەرھەنگنووسیی کوردیدا، ڕابەری سەرچاوە لەبارەی زمانی کوردییەوە، ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ئاوەڵناو)، کرداری کارا دیار و کرداری کارای بزر لە زمانی کوردیدا، ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ژمارە و ئاوەڵکردار)، ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-کردار)، مشتێک لە فڕوفێڵی کتێبی «چەند ئاسۆیەکی تری زمانەوانی».