قەڵەمە بەبڕشتەکان
عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم، ناسراوە بە عەزیزی مەلای ڕەش، ساڵی 1936 لە گوندی چەغەمیرەی سەر بە شارەدێی دیبەگە لەدایکبووه، سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت لای باوکی بووه، ساڵی 1959 بە مامۆستای سەرەتایی دامەزراوە، ههنووكه له ژیاندایه و له شاری ههولێر دادهنیشێت. لە ساڵی 1979 یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی (پشیلۆکه)، کە کۆمەڵە شعرێکی منداڵان بووه بڵاوکردووهتەوە، لەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە، ئەمانە بەشێكن لە بەرهەمەكانی: کوێخا سێوێ، خاک و چەوسانەوە، غەواره، حزبی کەران، خاک و کێشەی مان، پل، ژیانی پێغەمبەر.