د.عەلی محیی الدین قەرەداغی
د.عەلی محیی الدین قەرەداغی
  2024/11/17     12 جار بینراوە    


د.عەلی محیی الدین قەرەداغی ساڵی 1949 لەدایكبووە. ساڵی 1969  پەیمانگای ئیسلامی تەواو كردووە و ساڵی 1970 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، ساڵی 1975 كۆلێژی ئیمام ئەعزەمی تەواوكردووە. ساڵی 1980 بڕوانامەی ماستەری بە پلەی نایاب بەدەستهێناوە. ساڵی 1985 دكتۆرای لە زانكۆی ئەزهەر وەرگرتووە و ساڵی 1985 بووەتە مامۆستا لە زانكۆی قەتەر. خاوەنی نزیكەی (50) كتێب و زیاتر لە (200) بابەت و لێكۆڵینەوەی زانستییە، زۆرینەی بەرهەمە زانستیەكانی لە بواری ئابووری ئیسلامی و مامەڵە داراییەكاندایە، دیارترینیان: حقيبة طالب العلم في الاقتصاد الإسلامي والمعاملات المالية الإسلامية، الَاَزْمةُ المَاليّةُ العَالميّة دِراسَةُ أسْبابِها، وا‌ثارِها، ومُستَقْبَلُ الرأسماليّة بَعْدَهاـ علاجها من منظور الاقتصاد الاسلامي ـ وكيفية الاستفادة منها في عالمنا الإسلامي، علي ضو‌ء الكتاب والسنة وفقه الميزان،  السلم وتطبيقاته المعاصرة في السَّلع والمنافع والخدمات (صكوكه ، وحكم السَّلم المنظم) ـ دراسة فقهية مقارنة ـ ، المصارف والتأمين، المنهل النضاخ في اختلاف الَاشياخ تحقيق ودرامه، فقه القضايا الطبية المعاصرة ، حكم الاستثمار في الَاسهم 2005، بحوث في فقه المعاملات المالية المعاصرة. 

ئەمانەش بەشێك لە كتێب و توێژینەوەكانین كە بۆ زمانی كوردی وەرگێڕدراون:  ئێمە و ئەوان،   قەیرانی دارایی جیهانی، ئیسلام‌ و ئیرهاب، كۆمەڵگەو گەشەپێدان، چۆن زەكاتی ماڵەكەت دەدەیت؟  گەشەپێدان‌ و گەندەڵی، فیقهی بانگەواز، شایەتییەك بۆ مێژوو، بەختەوەری لە ئیسلامدا، عباد الرحمن، دیدێكی ئیسلامی نوێ بۆ جیهاد و توندوتیژی، كانیاوی خێرخوازی-مێژووی  ڕابیتەی ئیسلامی كورد، ئیسلام و پێكەوەژیانی ئاشتییانە، ئیسلام و ژیان(بەرگی یەكەم)، ئیسلام و ژیان (بەرگی دووەم)،   ئیسلام و ژیان (بەرگی سێیەم)، دەروازەیەك بۆ ئابووری ئیسلامی(دوو بەرگ)، ئافرەت و بەشداری سیاسی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، ئیسلام و مافی هاوڵاتیبوون، ئایا هەژاری دیاریی خودایە؟ جیهاد لە قورئان و سوننەتدا،   ئاسایشی گیان و فكر، داستانی یوسف – پێغەمبەر.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure