جەمال بابان
جەمال بابان
  2024/06/07     266 جار بینراوە    


جەمال عەبدولقادر عەزمی بەگ بابان، ساڵی 1927 لە گەڕەکی (پیرمەسوور)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە نەوەی میرانی (بابان)ە. کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردووە، له‌ ژيانيدا كۆمه‌ڵێك كاروبارى كارگێڕى وه‌رگرتووه‌، دوای خانەنشینبوونیشی کاری پارێزەری كردووه‌. ڕۆژى 7/9/2023 لە سلێمانى كۆچى دوايى كردووه‌.

خاوەنى چەندين بەرهەمه‌ بە زمانەكانى كوردى و عەرەبى لە بوارى ئەدەب و مێژوو و بوارە كولتووريى، ديارترين به‌رهه‌ كوردييه‌كانى بريتين له‌: خانزاد(چیرۆکی درێژ)، پەڵەهەورێکی چڵکن(چیرۆکی درێژ)، سەید کەڵەک(چیرۆکی کورت)، ترش و شیرینەکەی خاڵەڕەجەب، مامەیارە(چیرۆکی کورت)، لە خەوماى جەمیل صائب (پێشکەش و توێژینەوە)، هەندێک دادوەری بەناوبانگ لە مێژوودا، مەلا حەمدون لە بێچاوێکی هەژارەوە بۆ بلیمەتێکی بەهرەدار، سلێمانی و هەندێک لە بەسەرهاتەکانی لە هۆنراوەی شاعیرەکانماندا، نەخشەی شاری سلیمانی لە سەردەمی بابانەکاندا، خەرەکەشکاوەکە (چیرۆکی کورت)، سلێمانی شارە گەشاوەکەم(به‌رگى يه‌كه‌م)، سلێمانی شارە گەشاوەکەم (به‌رگى دووه‌م)، سلێمانی شارە گەشاوەکەم(به‌رگى سێيه‌م)، سلێمانی شارە گەشاوەکەم (به‌رگى چواره‌م)، گەشتێک بە ناخی تەمەندا، گاڵتەوگەپ و دانسقەی کوردەواری، بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی، بابان لە مێژوودا و گەورە پیاوانی بابان. له عەرەبييەكانيش وه‌ك:

اصول أسماء المدن و المواقع العراقية(الجزء الاول)، اصول أسماء المدن و المواقع العراقية(الجزء الثاني الخاص ببغداد و محلاتها)، اصول أسماء المدن و المواقع العراقية، (الجزء الثالث السليمانية من نواحيها المختلفة القسم الاول)، نظرة الى تاريخ عشيرتى پشدەر و باجەلان، بابان فی التاریخ و مشاهیر البابانیین، مذكرات على كمال، اعلام کورد العراق بعد الربع الاول من قرن العشرین، اعلام کورد العراق(الجزء الثانى).

 


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure