ساڵى 1950 لە گوندى یاڵانپێى نزيك ناحي هى خورماڵى سه ر بە ھەڵەبجە لەدایكبووە، لە حوجرەی مامۆستا ناودارەکانی هەڵەبجە و هەورامان خوێندوویەتی، ساڵی 1971 لە خزمەت مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز مۆڵەتی زانستی وەردەگرتووه.
مەلایەکی شەعزان و ڕۆشنبیرێکی سەردەم و کوردیزانێکی زمانپاراو بووە. لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستی بە نوسین کردووە، نوسینەکانی خزمەتێكی گەورەيان بە بێداریی ئايینی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا کرد.
تەنها (تەفسیری ڕامان) دەیان هەزاری تا ئێستا لێ بڵاکراوەتەوە. لە ڕۆژى2007/1/25كۆچی دوایی كردووە. بەشێك لە بەرهەمەكانی ئه مانه ن: تەفسیری ڕامان، خوا لە ڕوانگەی زانیارییەوە، سەربەستی لە ئیسلامدا، پەروەردە لە ئیسلامدا، خواپەرستی لە ئیسلامدا، ڕامیاری لە ئیسلامدا، ئاشتی لە ئیسلامدا، وەڵامی گومان و چەواشەکارییەکانی دوژمنانی ئیسلام، دەستەیەک لە ڕۆشنبیرانی ئیسلام، ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا، دواڕۆژی ستەمکاران لە ئیسلامدا، جولەکە بناسە.