د.عوسمان عه‌لی
رۆژههڵاناسیی چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه، هه‌موویان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه، یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی، به‌شێوازی خوێندنه‌وه داده‌نرێت بۆ فیكر، كه هه‌ڵده‌ستێت به جیاكردنه‌وه‌ی وجودی و مه‌عریفی، له زۆركات دا جیاوازی دروستكردنه له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. رۆژهه‌ڵاتناسی وێنه‌یه ك ده‌كێشی بۆ رۆژهه‌ڵات كه رۆژئاوا دیه‌وێت له‌م وێنه‌یه‌دا رۆژهه‌ڵات دواكه‌وتو و لاواز وپێویسته كۆنترۆڵ بكرێت له لایه‌ن رۆژئاواوه.
رۆژهه‌ڵاتناسی بزوتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیری و ئیدۆلۆژییه، ده‌زگاكانی ئیبمبریالیستی پاڵپشتی ده‌كه‌ن. و كار ده‌كات بو تێكدانی چه‌مكه‌كان و ره‌خساندنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وێنه‌و و مه‌زهه‌به‌كان ته‌نانه‌ت بیرۆكاریهتی داگیركاری، به‌رواد كردنی هه‌مو شێوازه‌كانی داگیركاری كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: شاعیران و رۆمانووسان و فه‌یله‌سوفان و تیۆرستانی سیاسی و ئابووری و به‌ڕێوی ده‌بن .
جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا خاڵی سه‌ره‌كییه بۆ تیۆره‌كان به‌درێژی و داستان و رۆمانه‌كان وه‌سفی كۆمه‌ڵایه‌تی و حیساباتی سیاسی په‌یوه‌ست به‌رۆژهه‌ڵات و گه‌له‌كه‌ی و داب و نه‌ریت و عه‌قڵیه‌ت و تواناناكانی تره، پاشان هه‌موو ئه‌و كارانه كاریی ئه‌كادیمی بن، یاخود كاری نائه‌كادیمی بن، به‌رهه‌م هێنراون و شه‌رق به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆیه ئیدوارد سه‌عید كۆمه‌ڵێك جیاوازی ده‌رخست، كه به شێوه‌ی به‌رده‌وام دووباره ده‌بوونه‌وه1.
بۆ گوتاری داگیركاری رۆژهه‌ڵاتناسی به ساده‌یی ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ق ناكات، خاوه‌ن بابه‌تی هاوشێوه‌بێت، به‌ڵكو ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك چالاكی و رێسا ده‌كات كه ئه‌و ده‌قانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و میتۆدێكی بۆ بیكردنه‌وه رێكخستووه، كه ئه‌و ده‌قانه له رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌رچاوه‌ی لێوه‌گرتوون.
ئیدوارد سه‌عید ئه‌و مه‌عریفه‌ی له‌لایه‌ن زانایان و فێرخوازان و گه‌شتیاران و شاعیران و رۆمانوسان به‌رهه‌م هاتووه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌عریفه‌ی رۆژئاوایی و به‌رهه‌مهێنه‌ری رۆشنبیری وه‌سف كردووه.
1ــ كوردی و سۆڤیه‌ت و رۆژهه‌ڵاتناسیی كوردی:
ئیم لیزنبهرگ رۆژهه‌ڵاتناسی هوڵه‌ندی له لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی كوردۆلۆجیا ده‌ڵێت:
له سه‌ده‌ی نۆزده و به‌شێكی زۆر له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م بڵاوكراوه‌كان ده‌رباره‌ی كورد له‌لایه‌ن زانایانی روسی و سۆڤیه‌تی به چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی بازنه‌یه‌كی فراوانی گرتبۆوه، ده‌مه‌وێت به‌كورتی سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی كورد به‌زمانی رووسی ده‌ربڕم، ده‌مه‌وێت ته‌نها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی لێكۆڵێنه‌وه كوردییه‌كان نه‌كه‌م، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك پرسیاری گشتی و تیۆری ده‌روژێنێت، به‌تایبه‌ت ده‌خوازێت هه‌مواری هه‌ندێك تێزی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ناوبانگ ئیدوارد سه‌عید بكرێته‌وه (1978).
كه زه‌مه‌نێكی زۆره ئاماژه به‌وه ده‌كرێت به‌ڵگه‌ی سه‌عید ئه‌وه‌یه پێوه‌ندی به‌هێز له نێوان لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و پرۆژه‌ی داگیركاری هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسایه له‌سه‌ده‌ی نۆزده، له‌سه‌ر ئه‌مریكاش له سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و گرنگییه گه‌وره به رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی و رووسی و هۆڵندی نه‌دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م زانایانی ئه‌و سێ وڵاته گرنگی گه‌وره‌یان به رۆژهه‌ڵاتناسی داوه.
ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه رۆژهه‌ڵاتناسی سۆڤیه‌تییه، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی رۆژهه‌ڵاتی له‌خۆی گرتووه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شاره‌زایانی كورد، كه ره‌چه‌ڵه‌كیان كورده له‌سه‌ره‌تاوه به‌رهه‌می مه‌عریفه‌ی سۆڤیه‌تین، ئه‌وانه كورده‌كانی سۆڤیه‌تیان پێ ده‌ڵێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له شه‌سته‌كان ژماره‌یه‌ك كورد له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت عێراق بۆ خوێندن روویان له خوێندگاكانی سۆڤیه‌ت كرد.
ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه كوردییه‌كان له رووسیای قه‌یسه‌ڕی ده‌كرێت به متمانه‌وه بگوترێت: كوردناسی وه‌ك به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ له خوێندنی ئیرانی له ئیمپراتۆڕی رووسی له دایك بوو، به‌ڵام له دایكبوونه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و بانگه‌شه‌یه بوو زمانه‌وانی ئه‌ڵمانی پێی به‌خشی پشتی بهكوردۆلۆجی ده‌به‌ست به‌و پێی ئهوتێزهی پێی وایه زمانی كوردی به‌شێك نییه له فارسی، به‌ڵام لقێكی جیاوازه له زمانه‌كانی هیندۆئێرانی، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت پارێزگاری لێ بكرێت، هه‌ردوو لێكۆڵه‌ری ئه‌ڵمانی ئیميل روديگر (1801-74) وئۆغستس فريدريش بوت (1802-87) به‌درێژی باسیان كردووه.
ئه‌و جیاوازییه زمانیه بووه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی كه كورده‌كان فروانتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌و نه‌ته‌وه و گه‌لێكی جیاوازن به‌واتا رۆمانسییه مۆدێرنه‌كه‌ی، وا سه‌یری كورد ده‌كرا كه ئه‌وان خاوه‌ن فۆلكلۆر و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆیان بن و جیایان بكاته‌وه له گه‌لانی دراوسێیان له موسڵمان و مه‌سیحی وه‌ك تورك و فارس و ئه‌رمه‌ن و ئاشوور، ئه‌و دیدگا رۆمانسییه نه‌ته‌وه‌ییه، گرنگی دانی به‌كورد چڕكرده‌وه له‌سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌ك و رۆشنبیریان به‌شداریان له ژینگه‌یه‌كی فراوانتر.
لێكۆڵه‌ری ئه‌ڵمانی بیترلیتش(1827-1884) هه‌ندێك زانیاری ده‌ستكه‌وت بوو له‌لای دیله‌كانی جه‌نگی كورد كه ده‌ستبه‌سه‌ربوون له به‌شی سمولینسك له كاتی شه‌ڕ دژی عوسمانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردناسی پێشه‌نگ بوو له رووسیای قه‌یسه‌ری له‌لایه‌ن زانای ئه‌رمنی خاتشاتور ئهبوفيان (1809-1848) كاره‌كانی به‌زمانی ئه‌رمه‌نی بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام ته‌نها كه‌مێكی سود گه‌یاند له‌و شوێنانه‌ی كه به ئه‌رمه‌نی ده‌دوان.
ئه‌و لێكۆڵهرهوانهی كه كاریگه‌ریان زیاتر بوو له‌سه‌ره‌تاوه لێكۆڵینه‌وه‌كانی دبلۆماتهكانی رووس بوو، كه ته‌ركیزیان له ناوچه كوردییه‌كان بوو، یان نزیك له‌و ناوچانه، ئه‌لیكسانده‌ر ژابا(1801-1894) له دایكبووی پۆڵه‌ندا بوو پێوه‌ندی به مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدی ده‌كات، ئه‌ویش هاوكاری كردووه له به‌ده‌ستخستنی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستنووسی زمانه‌وانی، كه دواتر بۆته بنه‌مای به‌شی دهستووسنووس له (سانت بترسبرگ)، كۆمه‌ڵێك ده‌ستنووسی گرنگی به‌ده‌ستی خۆی نووسی، فه‌رهه‌نگی ژابا كوردی ــ فه‌ره‌نسی، ئه‌وه كۆنترین هه‌وڵه له فه‌رهه‌نگی كوردی له ساڵی 1879 له لایه‌ن فرديناند جوستي چاپكرا، هه‌ر له سان بترسبرگ له‌لایه‌ن فيليامينوف-زرنوف وه‌رگێرانی شارموي فه‌ڕه‌نسی بۆ شه‌رفنامه چاپكرا.
ئه‌كادیمایی پادشایی بۆ زانسته‌كان له سان بترسبرگ و پاشخانه سۆڤیتیهكهی پێی ده‌گوترێت ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له جیهان، تهركیزكردنی رۆژهه‌ڵاتناسی رووسی له‌سه‌ر جیاوازی كورد و ئه‌رمه‌نه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ویسته فروان خوازیهكانی رووس به‌رامبه‌ر ئیمپراتۆری عوسمانی و قاجار و فارس، له‌گه‌ڵ ئه‌و تاكتیك و حكومانهی ده‌یگرته به‌ر به‌مه‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه. لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو ئامانج هه‌وڵیان داوه: پاساوهێناوه بۆ فراوانكردنی رۆژئاوایی و پێدانی شه‌رعییه‌ت به‌داگیركاری، ئه‌وه‌ی تر قه‌ناعه‌ت پێهێنانی دانیشتوانه رهسهنهكهیه، به‌وه‌ی رۆشنبیری رۆژئاوایی شارستانیه‌تی جیهانییه، قبوڵكردنی ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌یه2.
بیرمه‌ندانی پۆست كۆڵینیالیزیم له میانه‌ی گوتاری رۆژهه‌ڵاتناسی و شیكارییان، له شیكار و ره‌خنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پێیان وایه رۆژهه‌ڵات حه‌قیقه‌تێكی نه‌گۆڕه، به‌ڵام وه‌ك دیارده‌یه‌ك به‌هۆی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و بیرمه‌ندان نووسراوه.
رۆژهه‌ڵاتناسی سۆڤیه‌تی له‌میانه‌ی پێدانی زه‌ماله‌ی خوێندن به كۆمه‌ڵێك قوتابی كورد له عێراق توانی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی گه‌وره دروست بكات له لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی كورد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی رووسی به‌شی كوردناسی ئه‌رمه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و ئه‌ده‌بی كوردی دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئیسلام ده‌كات، لایه‌نگری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌رمه‌ن ده‌كات، ده‌كرێت ئه‌و تێبینییه وه‌ك نموونه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی د.كه‌ماڵ مه‌زهه‌ر هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، كه دكتۆر كه‌مال كاریگه‌ری ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رووسیای له‌سه‌ره. 3
باسیل نیكتین قونسوڵی رووسی لایه‌نگری ئه‌رمه‌ن كوردی بهناشیرنترین شێوه وه‌سف كردووه، ئه‌و ناشیرین كردنه دووباره ده‌بێته‌وه له لێكۆڵینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانییدا.
نكیتن ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی مه‌سییحی له ساڵی 1894–1896 ( ناسراوه به كومه‌ڵكوژی حهمیدیهكان) له جه‌نگی نێوان عوسمانی و ئه‌رمه‌ن، ئه‌و توند و تیژییه شاراوه‌یه ده‌درێته پاڵ كورد، بۆ نموهونه باسیل نیكتن ده‌نووسێت:" له‌كۆمه‌ڵكوژی مه‌سیحییه‌كان زانراوه كه كورد تینوتر بوون له ده‌شته‌كییه‌كانی تر، هه‌روه‌ها ده‌نووسێت:" كوردی خائین سڵی نه‌كردۆته‌وه له كوشتنی ئه‌و پیاوه‌ی كه داوای هاوكاری لێ ده‌كات".
رۆژههڵاتتناسی به‌ریتانی كلود ریچ و گه‌شته‌كه‌ی بۆ سوله‌یمانی له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده.
كلاودیویس جیمس ریچ له‌گه‌شته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ستراتیژی جێبه‌جێ كرووه، له‌وانه ئایدیالیزم، سروتی داروخان، داننان به‌هه‌ڵه‌و نامۆیی، كوردی وه‌ك به‌شێك له رۆشنبیری دواكه‌وتووی رۆژهه‌ڵات وێنا كردووه.
ئه‌و ستراتیژه وێنای كۆمه‌ڵگا و رۆشنبیریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوا ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ی سروشتن و ئه‌فسانه‌یین، ئه‌وه‌ش ئاڵۆزه پڕه له خه‌یاڵ، ریچ ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێشتر بێت، له كتێبه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات گوێی له‌شتی سه‌یر ده‌بێ و شتی نامۆدهبینێت.
ده‌ڵێت: خه‌ڵك پێیان وایه ئاوی به‌هار شیفای هه‌ندێك نه‌خۆشییه، ئه‌وه له‌به‌ر پاكی ئاوه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر بیروباوه‌ڕی ئه‌فسانه‌ییانه ده‌رباره‌ی به‌هار، خه‌ڵك بڕوایان به بوونی جن هه‌یه له به‌هار.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتناسی و وێنه‌ی كورد له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا.
راپۆرتێك ده‌رباره‌ی دۆخی رواندز.
Air 20/512
ئاماده‌كردنی ده‌بلیۆ. هاي، ئه‌فسه‌ری سیاسی ــ هه‌ولێر.
26 كانون الأول ،1919
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ولێردا بگرین پێویسته پارێزگاری له نفوزی خۆمان بكه‌ین له رواندز، به‌ڵكو پێویسته راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ین، هه‌ركات بیر له دۆخی كورد ده‌كه‌مه‌وه بڕوام زیاتر ده‌بێت، كه ئه‌وان ناتوانن هه‌ڵسن به سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ر حه‌زیشیان به‌سه‌ربه‌خۆی نییه، یه‌كێك له پیاوه دیاره‌كانی رواندز پێی گوتم: كاتێك حكومه‌تێك لێره نه‌بێت، حاڵی ئێمه وه‌ك مێگهلێكه به‌بێ شوان، ئه‌و دۆخه ته‌نیا به‌سه‌ر شاره‌كان جێبه‌جێ نابێت به‌ته‌نیا، به‌ڵكو به‌سه‌ر عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ریش جێبه‌جێ ده‌بێت، له‌و رووه‌وه‌ی ترسێك له نێوان جوتیار و ئه‌هلی پیشه‌كان هه‌یه له ئاغه‌كان، ئاغه‌كان له یه‌كتر ده‌ترسن، بۆیه ئێمه پێویستمان به هێزێكی ده‌ره‌كی هه‌یه تا هاوسه‌نگی و ئاشتی رابگرێت له‌و ناوچه‌یه، ساڵی پار من له كۆی سنجه‌ق بووم، یه‌كێك له ئاغه‌كان ئه‌و پرسیاره‌ی لێكردم، بۆچی هه‌وڵناده‌ن به‌رده‌وام یه‌كێك له‌سه‌ر ئێمه وه‌ك حاكمی كوردستان فه‌رزبكه‌ن؟ هه‌مووی ئه‌وه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازین حاكمێك به‌سه‌ر ئێمه فه‌رز بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بێت، ئه‌گه‌ر توركیش بێت؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك هۆزێكی به‌توانا و لێهاتوو هه‌بوو، كێشه نییه رێگای بده‌ن ناوچه‌ی هۆزه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، ئه‌وه‌ش به دیاریكردنی پله‌یه‌ك بۆی، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌وه بزانێت ئه‌و ماڵه‌ی پێی ده‌درێت له‌بری خزمه‌تگوازی له به‌ڕێوبردنی ناوچه‌كه، نه‌ك به‌رتیله حكومه‌ت پێی ده‌دات له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به‌لاوازی به‌رامبه‌ری، كورد له زۆر بۆنه پێیان گوتووم گه‌لی كورد"زاهیر بینه" واته گرنگی به پشتی شته‌كان ناده‌ن، كاره‌كان به‌س به‌چاو سه‌یر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كوردێك قامچییه‌كی به‌ده‌ستی گه‌وره‌كه‌ی بینی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی چا ده‌كات، ئه‌گه‌ر دوو سریه سه‌ربازی پیاده له رواندز ببینێت ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌ی ده‌ته‌وێت گوێڕایه‌ڵت ده‌بن، ئه‌وه‌یه من ده‌مه‌وێت قسه‌ی دواتر قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ندازه‌یه‌كی ته‌واو سه‌رباز و هێزت لابوو له رواندز و رانیه، هه‌رگیز ناچارنابیت به‌كاریان بهێنیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ت دووربوون له كه‌ركوك، یان هه‌ولێر ناچاری هێرش له‌دوای هێرش به‌دوایان بنێریت، له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر دۆخی رانیه و رواندز.
بۆیه ئه‌گه‌ر ویستان ئه‌فسه‌رێكی یاردهریی سیاسیمان له‌گه‌ڵ بێت له رواندز، ئێمه پابه‌ند ده‌بین به دانانی هێزه‌كانمان له ژێر فه‌رمانی ئه‌و له‌وێ، به‌كورتی من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ستێكی دژ به حكومه‌ت نه‌بێت كورد نیشته‌جێن له‌نێوان دوو زێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌زیان له بوونی هێزی حكومی هه‌یه له ناویان، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م دووباره رواندز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا داگیر بكرێت، یاریده‌ده‌رێكی ئه‌فسه‌ری سیاسی له‌وێ دامه‌زرێت، دووباره به‌زووترین كات راسته‌وخۆ ئیداره‌ی به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه.
FO 371/ 5069
ژماره:5
7 مارس ،1920
له \ یاریده‌ری ئهفسهرسیاسی به‌ریتانی كۆيسنجق
بۆ| ئهفسهرسیاسی به‌ریتانی له هه‌ولێر.
پاشكۆی ئه‌م یاداشته له‌لایه‌ن مه‌لا محه‌مه‌دی حاكمی شه‌رع* و جه‌میل ئاغا (یاریده‌ری حاكمی شه‌رع)ه‌وه هاتووه، هه‌ر بۆ زانین ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و یاداشته‌یان ناردووه و له‌و باره‌یه‌وه كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون.
دونێ سه‌ردانی مه‌لا محه‌مه‌دم كرد، ئامانجی رواڵهتیم له‌و سه‌ردانه ئاسایی و رۆتیینی بوو، به‌ڵام له راستیدا ده‌مویست بۆچوونی له‌سه‌ر توورك له ئه‌سته‌نبۆڵ بزانم، هه‌موو هه‌واڵه‌كان ناگه‌نه ئێره، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رچووه، جێی بایه‌خی ئه‌و نه‌بوو، مه‌لا محه‌مه‌د گوتی: به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان نه‌یانتوانی ده‌ست به‌سه‌ر تهنگهرهكهو شاری ئه‌سته‌نبوڵ دا بگرن، به‌ڵام دژی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ولی بێت، مه‌لا محه‌مه‌د گوتی: بۆ بارودۆخی ئه‌مرۆ واچاكه ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورك بێت، به‌ڵام بۆ زه‌مانه‌تی ئازادی بازرگانی و هاتووچۆ ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ریتانی بوایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و له ئیداره‌ی تورك به‌سه‌ر ئه‌سته‌نبوڵه‌وه دوودڵ نه‌بوو، به‌ڵام زۆر به‌توندی به‌رهه‌ڵستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی خراپی عوسمانی بوو بۆ كوردستان، مه‌لا محه‌مه‌د گوتی:
حورمه‌تی زۆرم هه‌یه بۆ ئیداره‌ی به‌ریتانی له كوردستانه به‌ڕێزی زۆره‌وه له‌و ئیداره‌یه سه‌رنجی راكێشاوم، ده‌یگوت: من ته‌نیا پاكی و دادگه‌ری و چهلهنگیم له ئیداره‌ی به‌ریتانیا بینیووه، ده‌یگوت: ئه‌وه ئیجابییه و ئه‌وه‌ش كه له ئیداره‌ی خراپی توركی بینیومه به ڕاشكاوی تێكدهگیرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و حوكم و ئاكاره‌ی له قورئانی پیرۆزدا هاتووه، چه‌ند جار ئه‌وه‌ی دووباره كرده‌وه، كه ئه‌و قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به ئایینده‌ی كوردستان هه‌یه، كه په‌یوه‌ست بێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانی به‌بێ چاودێری و رێنمایی به‌ریتانیا دۆخی كورد زۆر خراپ ده‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تورك بۆ كوردستان بگه‌ڕێته‌وه خه‌ڵك ناچار ده‌بن به كۆمه‌ڵ ناوچه‌كه جێبهێڵن.
سه‌ره‌ڕایی ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه مه‌لا محه‌مه‌د سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته حوكمڕانێك بۆ هه‌موو كوردستان دابندرێ. له مه‌لا محه‌مه‌دم پرسی كێ باشه بۆ ئه‌و پله‌یه؟ ئه‌و پێشنیازی كرد بوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی بابان بۆ ئه‌و پله‌یه باشه، به‌بۆچوونی ئه‌و چونكه هێشتا له كودستان رێزی زۆریان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و پێی چاك بوو هه‌ر كه‌سێك بێت، ده‌بێ به ئامۆژگاری و راوێژی به‌ریتانیا بجوڵێته‌وه، هیچ گومانی تێدا نییه، كه مه‌لا محه‌مه‌د مه‌به‌ستی حه‌مدی به‌گی بابانی بوو، چونكه هه‌موو ئه‌و لیوایه پشتگیری ده‌كه‌ن، به‌رای پیاوماقوڵانی هه‌ولێر حه‌مدی به‌گ كوردێكی رۆشنبیره و ده‌توانێ به هاوئاهه‌نگی و راوێژی به‌ریتانییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كورد كاربكات، به‌ستنه‌وه‌ی كورد به كۆیه به لیوای هه‌ولێر واده‌كات پیاوماقوڵان وا قه‌ناعه‌ت بهێنن، كه چاره‌نووسی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌رگیز سه‌رناگرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆیه پشتگیری شێخ مه‌حمودیان نه‌كرد، پێیان چاك نه‌بوو ئایینده‌ی لیوایه‌كه به‌كوردستان نه‌ك به ئیداره‌ی راسته‌وخۆی به‌ریتانیاوه، له عێراق ببه‌سترێته‌وه. مه‌لا محه‌مه‌د پێی وابوو، زۆرترین پیاوی زیره‌ك و رۆشنبیری كورد له لیوای هه‌ولێره، ئه‌وه دڵنیایه كه بۆچوونی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بۆچوونی زۆربه‌ی پیاوماقوڵانی ئه‌و لیوایه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی كورد وه‌ك مه‌لا محه‌مه‌د ده‌یگوت ته‌نیا بیر له نانی رۆژانه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن بۆ منداڵه‌كانیان به‌ده‌ست بخه‌ن.
ئه‌فسه‌ری سیاسی یاریده‌ری به‌ریتانی
سی. ئای، راندۆڵ.
تێبینی:
ئیداره‌ی به‌ریتانی وا ڕاهاتبوو، نازناوی گه‌وره و ستایشكردنی له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر بدات به‌و زانا‌و كه‌سایه‌تییه كوردانه‌ی هاوكاربوون له‌گه‌ڵیان، له به‌رامبه‌ردا له‌قه‌بی ناشیرین و نادروستی ده‌دا به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له دژیان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیی زانایه‌كی گه‌وره و به‌رێزه له كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دژایه‌تی سیاسه‌تی به‌ریتانیای بكردایه، به‌وجۆره وه‌سف نه‌ده‌كرا، بۆ نموونه شێخ مه‌حمودیان به‌كه‌سایه‌تیه‌كی منداڵانه و نه‌زان و خۆسپێنهر وه‌سف ده‌كرد، هه‌روه‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا له كه‌ركوك كه كه‌سایه‌تییه‌كی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی به‌رز بوو، دژی ئیداره‌ی به‌ریتانیا بوو، له‌به‌ر دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ركوك له كوردستان، به‌ریتانییه‌كان به‌كه‌سێكی رگهزپهرست و ئینتیهازییان وه‌سف ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئینگلیز به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانیان ده‌گوت"شێت و نه‌زان و خۆسه‌پێنه‌ر" شایه‌نی باسه ئیداره‌ی به‌ریتانیا بۆ ته‌ركیزیان له‌سه‌ر مه‌لای گه‌وره بوو، چونكه هه‌وڵی ده‌دا جێگره‌وه‌ی شێخ مه‌حمود بدۆزێته‌وه، حه‌مدی به‌گی بابان مه‌لای گه‌وره به‌ربژێری كردبوو، لای ئینگلیز قبوڵكراو بوو، كه داوای له لایه‌نگرانی كردبوو له كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پێك بهێنن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مدی به‌گ له سلێمانی قبوڵكراو بوو، به‌ڵام حه‌مدی به‌گ سه‌لماندی كه توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێته جێگره‌وه‌ی شێخ مه‌حمود، له راستیدا له كوردستان ناسراو نه‌بوو، به‌و ئه‌ندازه‌ی كه له به‌غدا ناسراو بوو.
هێزه‌كانی به‌ریتانیا ـ عێراق
به‌غدا
30آذار 1927
بۆ وه‌زیری هێزی ئاسمانی
ئاداسترال هاوس، كینگ وی
لندن ،دبليو ،س ،2 لندن
گه‌وره‌م
1ـ له راستی دا ئه‌و راپۆرته ده‌رباره‌ی بزاڤی كورد ئاماده‌كراوه بۆ ئاگاداریتان.
2ــ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كورد وه‌رقه‌یه‌كی ئاماده پێك ده‌هێنن، خاوه‌ن كارایی بێت، به‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی بیانه‌وێت به‌كاری بهێنن بۆ دروستكردنی ته‌نگه‌ژه له عێراق، هه‌روه‌ها روسیای شیوعی به‌دیاریكراوی سودهمهندی گه‌وره‌یه، ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه هه‌ركات بیه‌وێت به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌و راپۆرته بۆ ئه‌و رۆژگاره گرنگی زۆری هه‌یه، ئێمه به جدی گفتوگۆی هێز و پێكهاته‌ی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی6ی ئه‌و راپۆرته.
گه‌وره‌ییه بۆمن به‌نده‌یه‌كی دڵسۆزتان بم.
تي \س هيجنس
سه‌ركردایه‌تی هێزی ئاسمانی.
سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی هێزه‌كانی به‌ریتانیا ــ عێراق.
بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.
1ــ تێبینی گشتی:
أــ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مێژووی كوردستان ده‌وره‌دراوه و له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كییه، به‌ڵام هیچ كات توڕه نه‌بوو، هه‌ندێكجار ئیماڕهتیكی سه‌ربه‌خۆ لێره و له‌وێ ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێكی تر له‌وێ كۆتایی هاتووه، ئیماره‌تێكی كاتی سه‌رله نوێ له شوێنێكی تر ده‌ركه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له راستیدا هیچ كات كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مێژوو ده‌رنه‌كه‌وتووه، له هه‌مان كاتیش هیچ كات ره‌ش نه‌بۆته‌وه، ئه‌مرۆ كورد گه‌لێكی گه‌وره‌ن، به‌ڵام یه‌كگرتوو نین، كورد دابه‌شكراوه به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانی تر كه كورد نین، به‌ڵام وه‌ك گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌یه، خۆشه‌ویستیان بۆ كێ‌و و دۆڵه‌كان له‌كۆتایی جێی شانازی كوردن.
ب ــ كورد سروشتێكی جیاوازی هه‌یه، نه‌زانه فیكری كاریگه‌ره به ژینگه‌ی چیایی، عه‌قڵیه‌تی گوێ پێنه‌دانی هه‌یه، كه ناتوانێ به‌به‌های نموونه‌یی به‌خه‌به‌ری بهێنێ، به‌ڵكو ته‌نها تموح ده‌یجوڵێنێت له هه‌ر بۆچوونێكی تر زیاتر، له‌كاتێك دا گه‌لانی تری رۆژهه‌ڵات وه‌ڵامی شه‌پۆله نه‌ته‌وه‌یه‌كانی تر ده‌ده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كوردی به‌خه‌به‌ر نه‌هێنا له خه‌وی بێ ئاگایی، هه‌وڵی ناسنامه‌ی خۆیان نه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی توركیا و ئێران جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانیان چه‌سپاند، لێره‌وه كورد ده‌ستی به پرسیاركردن كرد، بۆچی هه‌مان ئیمتیازاتی درا به وڵاتی عه‌ره‌بی نوێ (عێراق) نه‌درا به‌كورد، كورد دره‌نگ به‌خه‌به‌رهات له بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چونكه هه‌له‌كه‌یان له‌ده‌ست دابوو، كه ئاشتی دوای جه‌نگ ده‌سته‌به‌ری كردبوو.
2ـــ دۆخی ئێستای كوردستان.
أــ هه‌ندێك رووی هاوشێوه‌ی ورد هه‌یه له نێوان كوردستان و ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌راست، كه ده‌كرێت تێبینی بكرێت، كه خه‌ڵێكی زۆری نه‌جیبزاده و سوارچاك و مه‌لا و جوتیار نه‌بوون، به‌هه‌مان شێوه كورتبینین.هه‌موو كوردێك له ده‌روونی خۆی بڕوای به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، به‌ڵام له تێگه‌یشتنی بۆ سه‌ربه‌خۆی پشت به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی باو له‌وێ، هه‌موو كوردێك له‌و بڕوایه دایه چاوه‌روانی داهاتووێكی نادیاره، كه كورد حوكمی خۆی بكات و كۆتایی به‌حوكمی بێگانه بێت له‌سه‌ریان.
ب ــ چوار توێژی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌مرۆ:
1ــ چینی ئه‌فه‌ندی، كه ئه‌وانه كه‌مینه‌یه‌كی رۆشنبیریان له‌نێو هه‌یه، زۆرینه‌یان كه‌م ده‌زانن، هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ن بۆ خۆیان.
2ـ چینی شێخ و سه‌ید و مه‌لا و ده‌روێش، ئه‌و چینه رۆشنبیری و ئاسۆیان فراوانتره، كه چینی سه‌رۆك هۆزه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامێك له‌و چینه هه‌وڵده‌دات بۆ زیادكردن ده‌سه‌ڵاتی كاتی خۆی.
3ــ چینی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان.
4ــ كۆی تاكه‌كانی هۆزه‌كان خه‌ڵكی ئاسایین، به‌پێچه‌وانه‌ی تاكه‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، كه لایه‌نداری ته‌واویان هه‌یه بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كان.
چینێكی بچوك هه‌یه له بازرگان، كه هه‌ندێك گرنگیان هه‌یه بۆ ئاسایشی ئابووری نێوان هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك شاری نزیك به‌هێزتره.
2ــ سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كوردی واته ئازادی و ره‌خساندنی هه‌ل بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج له جوتیاران له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی و به‌رێوبردنی ئه‌و ناوچه‌ی تێیدا باڵاده‌سته به ئاره‌زووی خۆی، بژێوی خۆی باشتر بكات به قیاس به دراوسێكه‌ی، هۆزه‌كه‌ی رازی بن به هه‌موو باجێك، كه سه‌رۆك عه‌شیره‌ت دایده‌نێ، چونكه ئه‌وه فه‌رمانێكی خواییه، پشت ده‌به‌ستێ به‌هێزی كه‌سی، به‌ڵام فه‌رمانه‌كانی حكومه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیان وایه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی نامۆیه به‌سه‌ریانه‌وه، زانایی ئایینی وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت بیری ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك كار جیاواز له‌و، زانای ئایینی پێی وایه خۆی نوێنه‌ری زیاد له هۆز و ناوچه‌یه‌كه، پێی وایه خۆی سه‌نته‌ری هێزه له‌و ناوچه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی ره‌ها نه‌بوو، له‌و ناوچه‌ی ده‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و.
هه‌رچی ئه‌فه‌ندی نیچمه رۆشنبیر بیری ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌یاڵه، ئه‌و بڕاوی به‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی كوردی یانی وه‌زیفه‌ی حكومه‌تی خاوه‌ن مووچه‌ی به‌رز، ته‌ماح و ئیره‌یی و شانازی به ره‌گه‌زی كوردی تاكی هۆزه‌كان هه‌ستیان پێی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش كه‌شێكی باشی ره‌خساندبوو بۆ چاندنی فێڵه جۆراوجۆره‌كانی چینی ئه‌فه‌ندی، ئه‌و جۆرنه نیمچه رۆشنبیره ئینتیهازییه به‌رئه‌نجامی چه‌ند هۆزێكه هه‌ڵگه‌رانه‌وه به‌ناوی سه‌ربه‌خۆی، له راستیدا ئه‌و ئه‌فه‌ندیانه گه‌وره‌ترین دوژمی پرسی كوردن.
ماوه‌ته‌وه كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م له رۆشنبیرانی كورد حه‌زی فراوانیان هه‌یه، ئه‌وانه له كوردستان زۆر گه‌ڕاون، هه‌ستیان به نه‌زۆكی هه‌وڵه‌كانیان كردووه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، له ئه‌نجامی په‌رش و بڵاوی هه‌وڵه‌كان لێره‌و له‌وێ، چونكه هه‌وڵه‌كان یه‌ك نین، پلانی سه‌ره‌كی نییه دژی حكومه‌ته باڵاده‌سته‌كانی سه‌ر كورد.
مه‌ترسی له پرسی كورد:
هه‌ستكردن به ناڕه‌زایی له حكومه‌ت، یان دۆخی نه‌بوونی سه‌قامگیری به‌رده‌وام له زیادبوون دایه له كوردستان، كورد له‌و دواییه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو و پاڵپشتی بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كانی تر شكستیان خوارد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ههڵگهڕانهوهكه به‌هێز تێكشكێندرا، به‌ڵام رۆحی سه‌رپێی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه تا ئێستا بوونی هه‌یه، دۆخه‌كه له‌و نزیكانه ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی لاوازتر له كوردستانی ئێران هه‌یه، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن حكومه‌ت ئاماده‌یی هه‌یه بۆ به‌ره‌گاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئهلهنگهریانهی كورد.
سیاسه‌تی حكومه‌ت بریتییه له ئاماده‌سازی سه‌ربازی و سیاسه‌تی نه‌رم به‌رامبه‌ر كورد، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماده‌سازی تر هه‌یه له كوردستانی ئێران بۆ شۆڕشی گه‌وره‌تر دژی حكومه‌ت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كوردی عێراق، ورده ورده واقیعه سه‌پێندراوه‌كه قبوڵ ده‌كه‌ن، كه جۆرێكه له ئیداره‌ی خۆجێیی كه به‌ریتانیا فه‌ڕزی ده‌كات له سه‌ر كورد و حكومه‌تی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا.
كورد له‌و دواییه په‌یان به‌وه برد كه داواكاری مافه‌كانیان نا به‌جێن دۆخییان له عێراق باشتره له كوردی توركیا و ئێران، به‌ڵام ده‌ترسن له حاڵه‌تی كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ناچار به ملكه‌چكردنی حكومه‌ت بكرێت له به‌غدا و باج بده‌ن به‌بێ مه‌رج و پاراستنی مافه‌كانی كورد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میكانزمی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه تا ئێستا له قۆناغی سه‌ره‌تادایه، پێویستی به‌گه‌شه‌كردن هه‌یه، ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌و میكانزمه‌ی كه هه‌یه ته‌واوه، ده‌كرێت له دژی حكومه‌ت به‌كار بهێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و میكانزمه‌ی كه هه‌یه بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له كوردستان توانای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای نییه، كه كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دروست بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگا و كه‌س به‌كار بهێنێت بۆ یاریكردن به‌دۆخه‌كه و به‌كارهێنانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ماڵ و زێر، بۆ دروستكردنی ناسه‌قامگیری له باكووری عێراق و باكووری ئێران و باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات جێی مه‌ترسییه.
به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پێكهاته‌ی میكانزمی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له كوردستان:
1ــ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان سه‌رچاوه‌ی گرنگی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه پێ ده‌هێنن، له‌به‌ر بوونی ناكۆكی و حه‌زی لایه‌نی ئازادی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ زیادبوونی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی، كه تێبینی ده‌كرێت تێیاندا.
2ــ لیژنه‌ی مه‌حلی شانه‌كان له شار و شارۆچه‌كه‌كان بۆ كاری قه‌ومی، كه هه‌وڵیان ده‌دا به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك هۆزه‌كان به‌كاربهێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان.
3ــ لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی له عێراق و توركیا و ئێران هه‌وڵی رێكخستن و هه‌ماهه‌نگی كاری "لیژنه‌ی مه‌حه‌لی"یان ده‌دا، بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كان له پێناو پێدانی جۆرێك له خودموختاری به‌كورد له سنووری هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی باسكران، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر پارچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان.
4ــ لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی گه‌وره(پان كوردیزم) ئه‌وانه پێكهاتبوو له شۆڕشگێره تونده‌ڕه‌وه‌كان (كه ئه‌و ره‌گه‌زه قه‌ومیانه له زۆر وڵات بوونیان هه‌یه) له هه‌ر یه‌ك له ئێران و توركیا و عێراق هه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی بۆ كاری نه‌ته‌وه‌یی كوردی له پێناو به‌رپاكردنی شۆڕشیكی گشتگیر له هه‌موو پارچه‌كان له یه‌ك كات له پێناو دروستكردنی حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار و نه‌مانی سه‌قامگیری، كه پاڵ به‌هێزه ئه‌وروپیه‌كان وه‌ده‌نێ له پێناو ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌ری ئه‌وپرسه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد.
پووخته‌ی لێكۆڵینه‌وه:
بنه‌ماكانی كوردۆلۆجیا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی رۆژهه‌ڵاتناسی داندراوه، بۆیه جیاده‌بێته‌وه به‌لایه‌نداری بۆ رۆشنبیری رۆژئاوایی، زۆرێك له نووسه‌رانی كورد لێكۆڵینه‌وه‌یان له مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردیان كردووه، له‌وانه ئیدوارد سه‌عید به‌وانه ده‌ڵێت: رۆژههڵاناسی ناوخۆیی، رۆژهه‌ڵاتناسی رووسی و سۆڤیه‌تی و به‌ریتانی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌نته‌ری بوونی ئه‌ورووپی دامه‌زراوه، بۆ باڵاده‌ستی و داگیركاری ئه‌وروپی و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی، ئه‌وه‌ش پێویستی به لێكۆێنهوهی ورد و شیكاری ئه‌و كاریگه‌ریانه هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی كورد هه‌یه كه تووشی خۆ به‌كه‌م زانی كردووه به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێكی رۆژئاوایی.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1ــ (ميلز ، 1997 ، ص 106).
2ــ Bertens 2004
3ــ انظر Soviet Kurdology and Kurdish Orientalism
https://www.researchgate.net/publication/254810726_Soviet_Kurdology_and_Kurdish_Orientalism
ـ4 Kurds and Kurdistan: A Political, Sociological and Historical Study (Nikitin, 1987(، ص 183).
5FO 371/513 , letter from APO , Koi , to CC ; Air 20/ 513 “ memo” by Hamdi Beg to Lieutenant Colonel Sir Arnold T. Wilson , Baghdad , 6- August , 1920
* مه‌لا محه‌مه‌د مه‌به‌ستی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆییه، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر ناوه‌رۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه چۆن هاتووه، به‌وجۆره وه‌رمان گێراوه، ده‌ستكاری نازناوه‌كه‌مان نه‌كردووه".