هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
لەدایكبووی 1973.
هەشت بەرهەمی چاپكراو و چەندین توێژینەوەی بڵاوكراوەی هەیە.
چالاكوانی بواری ئافرەت.
ئافره‌ت له مێژوودا زۆر جار وه‌ك مرۆڤ سه‌یر نه‌كراوه، یا به شووم و به‌د و خراپ و پله دوو یا كه‌متر ناوزه‌دیان كردووه، كه من نامه‌وێ بڕۆمه سه‌ر ئه‌و سه‌ربورده مێژوییه‌ی كه به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده باس له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌كات. بەڵام لەگەڵ هاتنی ئیسلام وێستگەیەكی نوی لە ژیانی ئافرەت دەستپیكرد، له قورئانی پیرۆزدا هیچ جیاكارییه‌ك له نێوان ئافره‌ت و پیاودا نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه ئه‌مه پیاوه و ئه‌وه‌ش ئافره‌ته. هه‌موو گوتارێك كه ئاڕاسته‌ی نێرینه كراوه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاڕاسته‌ی مێینه‌ش كراوه.
ماف و پابه‌ندیه‌كانی پیاوان و ئافره‌تان له قورئاندا یه‌كسانن، هێنده هه‌یه هه‌ندێ خاڵ هه‌ن تایبه‌تن به پیاوان، نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاكاریی نێوان دوو ره‌گه‌ز، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه و بنه‌مای یه‌كسانی له ماف و پابهندییدایه[i].
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین كه په‌روه‌ردگار ڕێزی له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه به یه‌كسانی، فه‌رموویه‌تی (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي البَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلاً) الاسرا‌ء 70. واته: سوێند به خوا، به ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه و به‌سه‌ر وشكانی و ده‌ریادا (به‌جۆره‌ها هۆكاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاكی جۆرا و جۆر به‌هره‌وه‌رمان كردوون ( له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ...)، به ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بهدیهێنراوانهدا كه دروستمان كردوون له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تا قه‌در و ڕێزی خۆیان بزانن[ii].
نه‌وه‌ی ئاده‌م ئافره‌ت و پیاو ده‌گرێته‌وه، كه‌واته له‌م ڕێزه‌دا به ته‌واوی ئافره‌ت و پیاو یه‌كسانن[iii]، پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّمَا النِّساءُ شَقَائِقُ الرِّجَال.)[iv].
بۆیه ئافره‌ت نیوه‌ی ئه‌رك و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و چاكسازی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گرتۆته ئه‌ستۆ، به ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشه‌وه، خراپی و باشی بارودۆخی ئافره‌تان كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا بێـت، چونكه ئه‌و به ته‌نها ناژی، به‌ڵكو دایكه بۆ منداڵه‌كانی، كچه بۆ دایك و باوكی، خوشكه بۆ برا، هاوسه‌ره بۆ مێرده‌كه‌ی. كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆزی ئافره‌ت، قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی، ئیسلام به گرنگیه‌وه له دۆزی ئافره‌تی ڕوانیوه هه‌ر له یه‌كه‌م بانگهێشتی خواییدا ئاماژه‌ی پێداوه و به ته‌واوه‌تی ڕۆڵ و پێگه‌یی مرۆییانه‌ی ئافره‌تی هێناوه‌ته سه‌ر شانۆی ژیان و كردویه‌تیه هاوڕیێ وهاوكارو هاوژینی پیاو، كه ده‌فه‌رمووێت:"ئه‌ی خه‌ڵكینه بێگومان ئێمه له نێر و مێییهك دروستمانكردوون و كردوومانن به چه‌ند گه‌ل و هۆزه‌وه تا یه‌كتر بناسن، به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا پارێزكارترینهكانتانن، له ڕاستیدا خوا زانا و ئاگاداره[v].
ئه‌مڕۆ پرسی ئافره‌ت یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی له هه‌موو دنیادا پانتاییه‌كی زۆری له گفتوگۆی نه‌یار و داكۆكیكارانی داگیر كردووه، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه باس له شوێن و پێگه‌ی ئافره‌ته له بازنه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بیت). نه‌گونجاویشه بۆ بیرمه‌ندان باسی سه‌رجه‌م پرسه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام پرسی ئافره‌تان وه‌لابخه‌ن و گرنگی پێ نه‌ده‌ن!
پێدانی حه‌ق و ماف به ئافره‌تان وه‌ك پێدانی هه‌ر حه‌قێكی تره كه بوونی هه‌بێت له شه‌ریعه‌تدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسی ئافره‌ت گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه:
- ئافره‌ت دایك، خوشك، ئافره‌ت و كچه، گه‌ر ئه‌مه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، كه‌وابێت له‌مانه عه‌زیزتر و به‌بایه‌ختر و خۆشه‌ویستر كێیه؟
- ئافره‌ت ڕووبه‌ڕووی دوو جۆر له سته‌م بۆته‌وه له دوای سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی راشدین تا ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ك پێش ئیسلام بوونێكی بایه‌خداری نه‌بوو، پرسی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا دوای سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین توشی چه‌ندان جۆر سته‌م و دوركه‌وتنه‌وه له مانا و مه‌به‌سته‌كانی قورئانی پیرۆز و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) و مامه‌ڵه‌ی هاوه‌ڵان به‌رامبه‌ر ئافره‌ت بوویه‌وه[vi].
هه‌ندێ له‌وانه بۆچونیان به‌رامبه‌ر ئافره‌ت وه‌ك پێش ئیسلامی لێهات، كه ده‌یانوت ئافره‌ت شتێكه، به‌ڵام ته‌واوكار و خوشكی پیاو نییه! ورده ورده دوركه‌وتنه‌وه له ناو كرۆكی جوانی په‌یامی خوایی كه ئافره‌ت و پیاوی له مافه مرۆییه‌كاندا یه‌كسان كرد.
ئه‌م تێڕوانینه بۆ پێگه‌ی ئافره‌تان ته‌نها ڕه‌شه خه‌ڵكی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری زانایان و ڕاڤه‌كارانی ته‌فسیر و لێكده‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده ....هتد، گرته‌وه. كه له ڕوانگه‌ی بیر و پێوانه‌كردنی ئایات و فه‌رمووده به بۆچونیان جارێكی تر و به جۆرێكی تر ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی سته‌ملێكردن بوونه‌وه، تا ئێستاش ئه‌م سهیركردنه بۆ ئافره‌ته به‌رده‌وامه، ئه‌ویش زۆر جار به نه‌زانین و ڕۆچون و چاولێكه‌ری كوێرانه و زاڵبوونی بیروبۆچونی پیاوسالاریه.
هه‌روه‌ها سته‌می سه‌رده‌می مۆدێرنه و ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، نه‌فامی ڕابردو و گرێدانی به ئازادی ڕه‌ها و بێ‌سنور و چاولێگه‌ری كوێرانه‌ی ڕۆژئاوا، داڕنینی ئافره‌ت له هه‌موو بنه‌ما و یاسا و ڕێسایه‌ك جارێكی تر ئافره‌ت سته‌می گه‌وره‌ی لێكرایه‌وه.
ئافره‌ت وه‌ك كچ، خوشك، دایك و هاوسه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی زێڕینی ئیسلامیی به ئاماده‌بوونی له هه‌موو بواره‌كاندا نه‌خشاند و سه‌لماندی كه ئه‌ویش توانای خزمه‌تكردنی به گه‌ل و وڵات و ئایینی هه‌یه، شانبه‌شانی پیاوان له هه‌وڵی چاكه و چاكسازیدایه، وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی به‌م ڕۆڵه كردووه و ده‌فه‌رمووێت (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ.) التوبة 71. واته: پیاوان و ئافره‌تانی باوه‌ڕدار هه‌ندێكیان یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن، فه‌رمان ده‌كه‌ن به چاكه و به‌رگری ده‌كه‌ن له خراپه، به ڕێكوپێكی نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كاتی سامانیان ده‌ده‌ن و گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( درودی خوای له‌سه‌ر بیت) ده‌كه‌ن، ئه‌وان له داهاتوودا خوا ڕه‌حمیان پێده‌كات، به‌ڕاستی خوا به‌ده‌سه‌ڵاتی كار دروسته[vii]. پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) دووپاتی ئه‌م بوونه‌ی ده‌كاته‌وه: (انما النساء شقائق الرجال).
له‌م ئایه‌ته‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه (فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه) سنوری نییه، ته‌نانه‌ت یاسا و سیستم و ده‌ستووریش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی یه‌كتری له هه‌موو بواره‌كاندا دیاری ده‌كات، ماده‌م مه‌به‌ست سوود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت له كاروباری دین و دونیادا، ئه‌وا ئافره‌ت ده‌توانێت به لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵگه هه‌ر له سهرۆكایهتیكردنیهوه هه‌تا ئیمامه‌ت ههستێـت، ماده‌م ده‌قێكی ڕاشكاو و سه‌ریح وسه‌حیح (قطعي الدلالة)شمان نه‌بێت كه ڕێی لێبگرێت.
كه‌واته هیچ له‌مپه‌ڕ و ڕێگرێك نه كه ئافره‌ت دۆگما بكات و تووشی وابه‌سته‌یی بكات، به‌ڵكو هه‌مووان به‌پێی میتۆدێكی خوایی فره ڕه‌هه‌ند و ئاشكرا ڕێكخراون، هه‌رچی ئاڵۆزی و ناڕوونی و ناتێگهیشتنێك هه‌یه كه لای هه‌ندێك دروست ده‌بێت، ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی ته‌واوی نییه.
موفه‌سیر و زانای به‌ناوبانگ، شێخ ڕه‌شید ڕه‌زا ده‌فه‌رمووێت "خودای گه‌وره فه‌رمانیدا كه ئافره‌ت بۆی هه‌یه ویلایه‌تی ته‌واوی موسڵمانان له پانتاییه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بكات، كه ویلایه‌تی جه‌نگ و سیاسه‌تیش ده‌گرێته‌وه[viii].
له ئه‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست له (اولیا‌ء) ولایه‌تی گشتییه كه هه‌موو وه‌زیفه‌كان له ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌گرێته‌وه، هه‌تا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان، فه‌رمانكردنه به چاكه، واته ئه‌وه‌ی سوودی گشتیی تێدایه، به‌ڵام پیغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له وه‌زیفه و ولایهتە گشتییه‌كان ولایه‌تی خیلافه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵاوێر كرد، وتی ( لن تفلح قوم ولوا امرهم امراة)[ix] واته قه‌ومێك سه‌رناكه‌ون كاروباری خۆیان به ژنێك سپاردبێت.
زۆریك له فیقهزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی وتویانه: ئافره‌ت بۆی هه‌یه هه‌موو وه‌زیفه گشتییه‌كان وه‌ربگرێت جگه له سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، له‌وانه ئه‌بوحه‌نیفه و ئیبن حه‌زم و ئیبن ته‌به‌ری. خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌پیاو لێوه‌شاوه‌تر بوو ئه‌وا له سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تدا پێش پیاو ده‌خرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌ی گوتووه ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت لێوه‌شاوه تر نه‌بێت.
گه‌وره زانای پاكستان (ئه‌بو ئه‌علای مه‌ودودی) فتوای بۆ گه‌لی پاكستان‌دا كه (فاتیمه نه‌جاح) هه‌ڵبژێرن كه ئه‌یوب خان ركابه‌ری ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له خان لێوه‌شاوه‌تره[x].
سه‌یركردنی پێگه‌ی ئافره‌ت به دروستی
پێویسته ته‌ماشای ئافره‌ت بكرێت وه‌ك مروڤێكی پله‌وپایه به‌رز، كه خاوه‌نی توانا و هێز و ئیراده و مه‌عریفه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها پێوسته ماف و ئه‌ركه‌كانی وه‌ك یه‌ك سه‌یربكرێت، بۆی روونبكریتهوه و لێی زه‌وت نه‌كرێت. ده‌بێت ئافره‌ت وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن كاریگه‌ری سه‌یربكرێت كه ده‌توانێت هۆكاریكی كاریگه‌ر و ئه‌كتیڤ بێت بۆ چاكسازی له كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانی به‌یه‌كسانی، به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له دروستكردنی خێزاندا ئه‌ژمار بكرێت، خێزان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئافره‌ت و پیاوێك پێكدێت و هه‌ردووكیان پشكدارن و كاریگه‌رن له دروستكردنی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و خێزانه‌دا، به‌ڵام دروستكردنی كه‌شوهه‌وای ئارام و ئاشتی و سكونه‌ت ئه‌وه به‌هیمه‌تی ئافره‌ت و ئه‌و سروشته‌یه‌تی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه، جا گرنگه ئا له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌یربكه‌ین كه چه‌نده تواناداره، چه‌نده پێویسته مامه‌ڵه‌ی دروستی له‌گه‌ڵدا بكرێت و پیاوان به‌هاوشان و ته‌واوكاری خۆیانی بزانن، نه‌ك هه‌میشه له‌په‌ڕاوێزدا سه‌یری بكرێت و ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی نادیده بگیرێت، به‌چاوی كه‌مه‌وه سه‌یر بكرێت. هه‌ر له‌ناو گفتوگۆكانی خۆماندا زۆر جار باس له پێگەی ئافره‌ت ده‌كرێت كه ماڵی بێ ئافره‌ت و خێزان وه‌ك وێرانه وایه!
بەوپێیەی خوای گه‌وره شوێن و پێگه‌ی ئافره‌تانی دیاریكردوه، كردوونی به هاوشان و هاوكاری پیاو له گۆڕه‌پانی ژیاندا، رۆڵی مرۆییانه‌ی وه‌ك به پیاو پێبه‌خشیوه، پله‌وپایه‌ی ڕێزیشی گرێداوه به ته‌قوا و له خواترسان و كرداری چاكه، (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) الحجرات 13.كه ئه‌و كه‌ماڵه رۆحی و مهعنهویهتەی ئافره‌ت و پیاو وه‌ك یه‌ك له قورئاندا تۆماركراون، نموونه جوان و شاكاره به‌رزه‌كانی كه‌ماڵی ڕۆحی له قورئاندا كه هه‌ڵیبژاردوون له ناویاندا باسی ئافره‌تان هاتووه كه ده‌فه‌رمووێت: (وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ آمَنُوا اِمْرَأَةَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) التحریم 11. ئاسیای خێزانی فیرعه‌ون ڕه‌مزه بۆ قوربانیدان و په‌رستشی خوای تاك و ته‌نها و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری گومڕا، مه‌ریەمی كچی عیمرانیش نموونه‌ی ئارامییه له هه‌موو ئه‌و بوختان و قسه ناپاكانه‌ی ده‌درانه پاڵی، نموونه‌ی پاكیزه‌گی و خواپه‌رستی و چاكه‌خوازییه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به سیفه‌تی مرۆڤی ئیمانداره كه ببێته ڕه‌مز بۆ مرۆڤایه‌تی، نه‌ك ته‌نها بۆ ئافره‌تان، یانی خوای گه‌وره كاتێك ده‌یه‌وێت باسی نموونه‌یه‌كی به‌رزی پله‌وپایه‌ی مرۆیی و ته‌واوی مه‌عنەوی بكات باسی ئافره‌ت ده‌كات، وه‌ك چۆن نموونه به پیاوانیش دێنێته‌وه.
كه‌واته له‌م بواره بواری گه‌شه‌دان و كه‌ماڵی رۆحی و به‌رزی پله‌ی مرۆیی هیچ جیاكاریه‌ك نییه تیایدا بۆ ئافره‌ت و پیاو، هه‌ردووكیان به‌هۆی كاره‌كانیان ده‌توانن بگه‌نه پله‌كانی كه‌ماڵی مه‌عنەوی و نزیكی له په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا، ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ ... أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا) الاحزاب 35. هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كن له پله‌وپایه و پاداشتی مرۆییانه لای په‌روه‌ردگار. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ژیان هه‌ر له لوتكه‌وه هه‌تا بناغه‌ی عیبادهت و به‌رپرسیارێتی و ئه‌رك و تهكلیفات بێت و هه‌مووان به ئافره‌ت و پیاوه‌وه داخوازی چاكه و چاكسازی لێكرابێت و لێپرسینه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌میان لێبكرێت، به‌شداریش له هه‌موو شێوه‌كانیدا مه‌به‌ستێكی ئایینی بێت، سه‌لمێنه‌ری یهكسانیانه لای په‌روه‌ردگار.
یه‌كسانی ئافره‌ت و پیاو له قورئان و فه‌رمووده‌دا
ئیبنولقەیم ده‌ڵێت: "له دابی شه‌ریعه‌تدا وایه كه هه‌ر حوكمێك به سیغه‌ی نێر (المذكر) هات و قهرینهش نه‌كرابوو به (المؤنث)، ئه‌وا مه‌به‌ست پێی ئافره‌تان و پیاوانه".
ئیبن عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت "كاتێك خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (قل للمؤمنين يغضوا من ابصارهم)، گوتارێكی گشتییه بۆ ئافره‌تان و پیاوانی باوه‌ڕدار، به گوێره‌ی هه‌موو ده‌قه گشتییه‌كان له قورئان ئه‌وه‌ش ڕۆشنكراوهتهوه له ئوسولی فقهدا، مه‌گه‌ر كاتێك خوای گه‌وره تایبه‌تی بكات به ئافره‌تان، ئه‌وا بۆ دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتره، كه ده‌فه‌رمووێت: (وقل للمؤمنات يغضضن من ابصارهن)، كاتێك په‌روه‌ردگار باسی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كات، ئه‌وه فه‌زڵه و دووپاتی یهكسانیانه له بانگه‌وازی خواییدا[xi].
كه‌واته له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی گوتاردا، فهرمانەكە بۆ مرۆڤ نێر بێت یا مێ، جارێك به سیفه‌تی گشتیی بۆ دیاریكردنی پێگه‌ی ئیمانیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، هزریی ، سیاسیی، ئه‌خلاقیی و ئابووریی مرۆڤه له بونه‌وه‌ردا، كه به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شه له نێوان ئافره‌ت و پیاودا، جگه له‌مانه گوتاره‌كان كه به‌شییه (جزئی) تایبه‌ته به ئافره‌تان له لایه‌نی پێكهاته‌ی بایۆلۆژیهوهیه بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی ئه‌وانه، كه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی دادپه‌روه‌ری و ئینسافه له بازنه‌ی ماف و ئه‌ركه‌كان، كه جێگه‌ی ئه‌وه‌یه شارستانیه‌تی ئه‌مرۆ گرنگی پێبدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند نموونه‌یه‌كی قورئان له به‌ش و پێكهاته جیاوازه‌كانی گوتار، كه مه‌به‌ست پێی ئافره‌ت و پیاوه، ده‌خه‌ینه ڕوو:
1. گوتار بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌م (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ) الاسرا‌ء 70.
2 . گوتار بۆ خه‌ڵكی (يَاأَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الأرْضِ حَلَالاً طَيِّبًا) البقرة 168.
3. گوتار بۆ گه‌ل (وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنْكَرِ) آل عمران 104.
4. گوتار بۆ هۆز (كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَى إِلَى كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ) الحشر 4.
5. گوتاره بۆ مرۆڤ (إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلإِنسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ) يوسف 5.
كه‌واته بنه‌ما له گوتاری قورئاندا بۆ ژن و پیاوه، مه‌گه‌ر تایبه‌ت كرابێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م گشتگیریهدا، تایبه‌تمه‌ندی ژن له قورئاندا پارێزراوه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و گه‌وره هه‌ر له دروستبونی جۆری مرۆییه‌وه، هه‌تا كۆتا پێویستیه‌كانی.
قورئان باسی له پێگه و جێگه‌ی له ناوخێزان و كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌كات، نموونه‌ی چه‌ندان ژنی خاوه‌ن ئیمان و ئیراده به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداری ئاماژه پێكردوه، ڕۆڵی جوانیانی به‌زیندوی به‌رزڕاگرتووه، وه‌ك ئاسیای كچی مزاحم، مه‌ریەمی كچی عیمران، خاتوو به‌لقیس شاژنی سه‌به‌ء، دایك و خوشك و هاوژینی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (سه‌لامی خوای لی بێت) و هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای لەسەر بێت) ... هتد.
هه‌روه‌ك له گوتار و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (دروردی خوای له‌سه‌ر بێت) ئافره‌ت هه‌روه‌ك پیاو پێگه‌ی مرۆیی دیاریكراوه و هیچ جیاوازریهك نییه له نێوانیاندا. "انما النساء شقائق الرجال ". ره‌نگڕێژی هاوتایی و یه‌كسانی ئافره‌ت و پیاو ده‌رده‌خات.
ئه‌م پێگه مرۆییه له فه‌رمووده‌كاندا هه‌ر له سه‌ره‌تای له دایكبوونیه‌وه یه‌كسان و هاوتا كردووه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا "كل مولود يولد على الفطرة"[xii]. جا ئه‌و له دایك بووه نێر بیت یا مێ، وه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر سروشتی پاك و ته‌واو له دایك ده‌بن.
له گرنگترین توخمه‌كانی ئاسایش و ئۆقۆهیی هه‌ستكردنه به حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی و كه‌رامه‌تی تایبه‌ت، ئه‌وه‌یه مروڤ هه‌ست بكات پارێزبه‌ندی ته‌واوی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگا، یاسا و قه‌زادا له بواری داوهریكردندا، هیچ كه‌س جیاواز و جودا نییه، هه‌ر كه‌س بێت، هه‌ر پله و پۆستێكی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی یا نه‌ژادی به‌هێز بێت هه‌موو یه‌كسانن، ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌سووك سه‌یركردنی به حدود و سزا سنوردار كراوه. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئابڕوی له‌كه‌دار بكات پێوسته چوار شاهێد بهێنێت بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌ی، ئەگه‌ر نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت ئه‌وا سزای (80) قامچی هه‌یه و شاهێدی لێ وه‌رناگیرێت و به فاسق ناوه‌زه‌د ده‌كرێت بۆ كه‌سێك كه ته‌وبه نه‌كات، خۆ گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد، ئه‌وا هه‌ر قامچیه‌كانی ده‌بێت لێ بدرێت. ئه‌وه‌ش به چه‌ندین ده‌قی یاسایی و شه‌رعی چه‌سپێنراوه. له ئهسهرێكدا هاتووه ده‌ڵێت "تۆمه‌تدانه‌پاڵ ئافره‌تێكی پاك كرداری سه‌د ساڵ دهڕمێنێت".
- ئافره‌تیش وه‌ك پیاو به‌رپرسیارێتی له‌سه‌رشانه و سه‌ربه‌خۆیه تیایدا. پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) ده‌فه‌رمووێت "المراة راعية فى بيت زوجها وهى مسؤولة عن رعيتها"[xiii]
- ئافره‌ت سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له هه‌مبه‌ر به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر جێبه‌جیكردنی پایه‌كانی ئیسلام و ئیمان و فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌ت، هه‌ر خۆشی لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كرێت له سه‌رجه‌م كه‌موكورتیه‌كانی (فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ) الزلزلة 7 – 8.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا له‌فزی (من) واته: هه‌ر كه‌س ئیسمی شه‌رته و گشتی ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌موو مرۆڤێك ده‌گرێته‌وه، جا پایه‌كه‌ی هه‌رچی بێت[xiv].
- یه‌كسانیان له به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، كاتێك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ) التحريم 6. مه‌به‌ست به ئه‌هل خێزان و منداڵه (نێر یا مێ) پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمووێت (مَا نَحَلَ وَالِدٌ وَلَدَهُ مِنْ نُحْلٍ أفضل من أدب حسن)[xv].
- یه‌كسانی له ئاكاره شاراوه و دیاره‌كاندا بوونی هه‌یه، ئاكاره شاراوه‌كان وه‌ك دڵپاكی و نیازدروستی، ده‌ره‌كیه‌كانیش وه‌ك پاراستنی زوبان و ئه‌ندامه‌كانی تری لاشه (فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) الكهف 110.
هه‌ر گرفتیك كه بڵاوبێته‌وه هۆكاری سه‌رپێچیكردن له فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، چونكه هیچ ئاریشه‌یه‌ك نییه له زه‌وییدا هۆكاره‌كه‌ی ده‌رچوون نه‌بێت له پرۆگرامی ئیلاهی، هه‌ر دهرچونێكیش له‌و پرۆگرامه هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانین و سه‌رسه‌ختی و نه‌فس به‌رزیه ... هتد. كاتێك یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی غیره‌ی ئافره‌تانه‌وه له باسی یه‌كێك له خێزانه‌كانی تر كه خاتوو سه‌فیه بوو وتی: باشه به‌س نییه له سه‌فیه باڵاكورت! پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و كاته‌دا فه‌رمووی (لقد قلت كلمة لو مزجت بماء البحر لمزجته)[xvi] ، ده‌بینین پاراستنی كه‌رامه‌ت و ڕێزی ئافره‌ت له‌م فه‌رمووده‌دا بۆ هه‌ردوو خێزانه‌كه، بۆ خاتوو سه‌فیه ئه‌وپه‌ڕی پاراستن تیایه، بۆ خاتوونی یه‌كه‌میش كرداره‌كه‌ی به‌ناشیرین وه‌سف كرد، نه‌ك خۆی وه‌ك ئافره‌ت! كه ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌چاوی كه‌م ڕێزی سه‌یری به‌رامبه‌ر بكات یه‌كسانه.
- یه‌كسانی ئافره‌ت و پیاو له ڕووی پاراستنی ( الكلیات الست) كه ئاینی ئیسلام له پێناویدا هاتووه. هه‌ركه‌س ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر یه‌كێك له‌م شه‌شه ئه‌وا له قورئانی پیرۆزدا سزای سنورداری بۆ دیاریكراوه، فه‌رمووده‌كانی سه‌روه‌ریشمان ئاماژه‌یان پێداوه. شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه، ڕه‌حمه‌ت و دادگه‌رییه، هه‌رپرسێك له دادگه‌ری ده‌ربچێت بۆ چه‌وساندنه‌وه و جیاكاری، له به‌رژه‌وه‌ندی بۆ خراپه‌كاری، له ڕه‌حمه‌ت بۆ زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تی، ئه‌وه شه‌ریعه‌ت نییه، با هه‌زاران بڕوبیانوشی له‌سه‌ر بێننه‌وه. دین، نه‌فس، عه‌قڵ، ناموس، ماڵ و ئاسایش، ئه‌م شه‌ش چه‌مكه، هه‌ركه‌س ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وا سزا ده‌درێت، نێر یا مێ بێت. له‌م سزا و حدودهش ئافره‌ت و پیاو یه‌كسانن، وه‌ك" (وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا المائدة 38. (الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ) النور2. (وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) البقرە 179. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شه‌راب ده‌خوات و خۆی مه‌ست ده‌كات (80) قامچی لێده‌درێت. ئافره‌تێك له تیره‌ی به‌نی مه‌خزوم دزی كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پله‌وپایه بوو ویستیان شه‌فاعه‌تی بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزا نه‌درێت، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بیت) فه‌رمووی سوێند به‌وكه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر فاتمه‌ی كچی محه‌ممه‌د دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم[xvii].
- هاوتایی ئافره‌ت و پیاو له بانگه‌وازكردن بۆ دینی خوا و ده‌ربڕینی پشتیوانی هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی بانگی ئیلاهی و خۆكردنه قوربانی له‌و پێناوه‌دا، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن[xviii].
بیرمان نه‌چێت هه‌رچی جیاوازی ڕه‌گه‌زی هه‌یه له نێوان ئافره‌ت وپیاودا، هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و زیاتر به‌رده‌وامی ژیان و به‌خشینی ئارامی و ئاوه‌دانیه. هه‌رچی جیاوازی لاشهیشه هه‌یه كه لایه‌نی بایۆلۆژی و فیزیكیه له دوو ڕه‌گه‌زدا باسی وه‌زیفه‌ی بوونه له‌م ژیانه‌دا، ئه‌وه‌ش لێره‌دا ناتوانین ئێمه ئاماژه‌ی پێبده‌ین.
- فێربوون ماف نییه به‌ڵكو واجبه و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه بخوێنی و شاه‌زا بێت، ئیسلام یه‌كه‌م ئایینه له دونیادا فه‌رمانی به نێرده و رۆیشتن له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست كردووه، قورئانی پیرۆز یه‌كه‌م گوتار و یه‌كه‌م په‌یڤی، كه دابه‌زی بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (درودی خوای له‌سه‌ر بیت)، په‌یڤی مرۆڤبوونی به‌یانكرد كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی گرته‌وه.
له زانسته‌وه خوای گه‌وره خۆی به مرۆڤه‌كان ده‌ناسێنێت، كه‌واته وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێدا (الانسان) گوتاری گشتیی ئیلاهیه بۆ سه‌رجه‌م نێر و مێ، هه‌ردووكیان له ئه‌رك و ماف‌دا وه‌ك یه‌ك سه‌یرده‌كرێت. قورئانی پیرۆز به ڕوونی ئاماژه‌ی كردووه به‌م هاوتایی و یه‌كسانیه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه: وه‌ك
یه‌كسانی له په‌رستشدا، یه‌كسانی له هه‌ڵبژاردنی ئاییندا ، یه‌كسانی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ماڵی و ئابورییدا، یه‌كسانی به‌شداری له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
ئه‌و بوارانه ئافره‌تان له چه‌رخی زێرینی دروستبوونی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا به سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ڕۆڵی خۆیان تێدا بینی و كاریان تیادا كرد به به‌رچاوڕوونی و ئاشكرا، له ژێر پرنسیپه‌كانی ئایینی ئیسلامدا توانیان ئه‌و مافه‌ی ساڵه‌های ساڵ‌بوو لێیان زهوتكرابوو، جارێكی تر به‌ده‌ستی بهێننه‌وه و ببنه سه‌ر مه‌شق بۆ ئافره‌تانی دوای خۆیان.
پوخته‌ی بابه‌ته‌كه
ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌تا ئێستا پێی گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌تی ئافره‌ت، له ڕێزی مرۆییانه و كه‌سایه‌تی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بوونی هه‌یه، زۆر به ڕوونی دیاره كه هیچ شتیك له ده‌ق، بنه‌ما و مه‌به‌سته‌كاندا به‌ربه‌ست نییه له ده‌رخستنی ڕێزی مرۆییانه‌ی له بڵندترین وێنا و تێڕوانیندا.
ئه‌وه‌ی له ئایینی ئیسلامدا بوونی هه‌یه گونجاوه بۆ دریژه‌دان بۆ گه‌یشتن به پله به‌رزه‌كانی كه‌ماڵی رۆحی و مرۆیی. به‌رپه‌رچی ئه‌وه‌ش ده‌داته‌وه كه هه‌ندێ سه‌یركردنیان بۆ ئافره‌ت ته‌نها بۆ "جنس"ه، كه روخسارێكی جوان و له‌شولارێكی كاریگه‌ری هه‌یه، وه‌ك ئه‌مرۆ ده‌بینیرێت بازرگانیكردن به مێینه‌وه له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و ڕیكلامه بازرگانیه‌كاندا، یا بازرگانیكردنی ڕێكخراوه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر لاشه و جه‌سته‌ی ئافره‌ته، ئه‌وانه‌ی ئه‌م دیده‌یان هه‌یه ئه‌وه‌نده قسه له‌سه‌ر گوتاری جه‌سته ده‌كه‌ن، قسه‌یان له‌سه‌ر گوتاری رۆح و عه‌قڵ و توانای ئافره‌ت نییه كه چه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه، چه‌نده ده‌توانێت رۆڵی ته‌واوكاری و كاریگه‌ر له‌سه‌ر شانۆی ژیان ببینێت.
ئه‌و رێزه مرۆییه‌ی كه قورئان باسی ده‌كات یانی رێز و به‌باشی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و به‌خشینی نیعمه‌ته‌كان ئه‌وه‌ی بۆی گونجاوه و ئه‌وه‌ی پێی رازییه[xix]. كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا) الاشراء 70. له‌وه دڵنیا بووین كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزی مرۆییانه‌ی به‌خشیوه به ئافره‌ت و مافی ته‌واوی له ژیاندا بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوه، ڕێگریش بووه له‌و به‌ربه‌ریه‌ت و كۆنه‌په‌رستی و نه‌فامیه‌ی كه كچانیان زینده‌به‌گۆڕ كردوه و مافه‌كانیان زه‌وتكردووه، شوێن و پێگه‌ی به دابونه‌ریت بێ نرخ كردووه.
له وه‌ش دڵنیاین كه روانگه‌ی زاڵ له گوتاری قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێشه‌واماندا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كسانی ته‌واو له په‌رستش و فه‌رمانه ئایینییه‌كاندا دیاره، مه‌گه‌ر له‌و شتانه‌دا نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ سروشت و لایه‌نی فیزیكی و بایۆلۆجی ئافره‌تدا كۆك نه‌بێت، وه‌ك جیهاد له پێناوی خوادا، كه جیهاد خۆی فه‌رزی كیفایه یه و فه‌رزی عه‌ین نییه، خوای گه‌وره ئافره‌تی به‌خشیوه له‌و به‌رپرسیاریه‌تی و فه‌رزه. گوتاری قورئانی جەخت لەسەر سروشتی ئافره‌ت ده‌كاته‌وه كه له هه‌مان سروشتی پیاوه، یانی سه‌رچاوه‌ی دروستبوونیان یه‌كه[xx].
بۆچوون‌و ڕای ئافره‌تان كه‌متر نییه له بۆچوون و ڕای پیاوان، (المؤمنون والمؤمنات بعضهم اولياء بعض) التوبة 70. له‌م گوتاره‌دا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی چاكسازی و گۆرانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا خستۆته سه‌رشانی ئافره‌ت و پیاو پێكه‌وه، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به ئافره‌تان و منداڵان، به‌ڵكو باس له‌سه‌ر هه‌موو كاروباره‌كانه كه په‌یوه‌ندیداره به ژیان و ئایینی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكه‌وه، به‌بێ بوونی هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئافره‌ت و پیاودا.
هه‌موو مهشغهڵهكانی سه‌ره‌ڕێی كه‌سایه‌تی ئافره‌تی موسڵمان كورتكراوه‌ته‌وه له‌م فه‌رمووده‌ی پێشه‌واماندا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه ده‌فه‌رمووێت (انما النساء شقائق الرجال) . شه‌قیقه: یانی خوشكی برای دایك و باوكی كه له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا یه‌كسانن له هه‌موو مافه‌كاندا. هه‌روه‌ها گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مێژووی ئیسلامیی بكه‌ین له چه‌رخی زێریندا، به‌شداری ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌و شوین و پێگه‌كاندا به‌ڕوونی ده‌بینین[xxi].
سەرچاوە و پەراوێز:
[i] مافی مرۆڤ و گرهنتیهكانی له ئیسلامدا، دكتور موسته‌فا ابراهیم زه‌لمی : وه‌رگیرانی عومه‌ر عه‌لی عفور. چاپی یه‌كه‌م .
[ii] تةفسيرى ئاسان، ماموستا بورهان ئةمينى.
[iii] مكانة المراة فى القرا‌ن الكريم والسنة الصحيحة، دكتور محمد بلتاجى.
2 رواه ابوداود، فى صحيح الجامع الصغير، حديث رقم 2329.
[v] تیشكێ له قورئانه‌وه، وه‌رگیرانی ئیبراهیم مه‌ردۆخی.
[vi] تحرير المراة فى عصر الرسالة،ج1- ص30.
[vii] ته‌فسیری ئاسان، نوسینی م. برهان ئه‌مینی.
[viii] سه‌یری ته‌فسیری (المنار)ی مامۆستا (ره‌شید ره‌زا) به‌رگی 5/50، و ڕۆژنامه‌ی ئاینده ژماره 31، ئافره‌ت و هه‌ڵوێستێكی ژیاری، بكه.
[ix] ) صحيح البخارى : 4/ 1610, برقم 4163.
[x] مافی مرۆڤ و گرهنتیهكانی له ئیسلامدا، دكتور موسته‌فا ابراهیم زه‌لمی.
[xi] كتاب تحرير المراة فى عصر الرسالة ،ج1- ص70.
[xii] رواه البخارى فى صحيحه، رقم 1306
[xiii] رواه البخارى فى صحيحه، رقم 849
[xiv] مافی مرۆڤ و گرهنتیهكانی له ئیسلامدا، دكتور موسته‌فا ابراهیم زه‌لمی < وه‌رگیرانی عومه‌ر عه‌لی عفور. چاپی یه‌كه‌م، لا57.
[xv] رواه الترمذي
[xvi] اخرجه الترمذى، ج4-ص660، رقم حديث 2502، ابوداود-ج4 –ص269، رقم حديث 4875.
[xvii] البخاري: كتاب المغازي، باب من شهد الفتح (4053). مسلم: كتاب الحدود، باب قطع السارق الشريف وغيره والنهي عن الشفاعة في الحدود (1688).
[xviii] الاسلام والمساواة بين الرجل والمراة ، للدكتور محمد راتب النابلسى.
[xix] لسان العرب فى مادة (ك.ر.م)
[xx] مكانة المراة فى الاسلام ، د. فوزية العشماوي.
[xxi] سەرچاوەی پێشوو.