عەزیز گەردی وەرگێڕێکی مەزنی کوردە نیشتەجێی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، نووسراو و وەرگێڕاوەکانی لە سەد کتێب تێدەپەڕێت، زمانزانێکی دەگمەنە کە بە پاراوی لە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، تورکی، فەڕەنسی، کتێبە دانسقەکانی بە زمانێکی پەتیی و شیرینی کوردی وەردەگێڕرێت، دەوترێت وەرگێڕانەکەی ئەم بەچێژترە لەو نووسینانەی وەریدەگێڕرێت، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی بۆ حەفتا ساڵ ملدەنێت، بەڵام تا دێت قەڵەمی بە بڕشت و بەخشندەتر دەردەکەوێت.
بەشێکی زۆری خوێنەری کورد لە ڕێگای ئەوەوە ئاشنای ئەدەب و کەلتووری گەلانی دنیا بوون، هەر ئەو (حەمزا تۆف) و (عەزیز نەسین) و گەورە نووسەرانی دیکەی دنیای پێناساندین.
هیوا شێخ پاڵەوانی بۆی نووسیوە:(نیو سەدەیە، خەریکی وەرگێڕانی، ئەو خزمەتەی تۆ بە زمانی کورد دەیکەی بە دە ڕێکخراو ناکرێت، تۆ بە بێدەنگی خۆت مێژوویەکی زێڕینت بۆ خۆت نووسیوە).